Telegram Web Link
Ébduĺĺa peşêw
28 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ گرنگ و گرنگتر سەربەخۆیی گرنگ نییە! هەر هەشت پیتی ناوی وڵات، بە عانەیەک قەڵای هێسکی ئەنفالەکان بە مەرحەبای بێگانەیەک گرنگ نیە! خودا دەیکرد(قودس) دەبوو بە ئۆرشەلیم، (دڵ)یش دەچووە ناو پەراسووی یەکانەیەک.…
خودا دەیکرد(قودس) دەبوو بە ئۆرشەلیم،
(دڵ)یش دەچووە ناو پەراسووی یەکانەیەک.
گرنگ نییە، با بەعسی و جاش
بورووکێنە ناو دەرپێشمان
وەکوو شارە مۆرانەیەک.
گرنگ نییە! دەبا وڵات سەروخواری
ببێتە کەللەخانەیەک.

بەڵام گرنگ
کورسییەکی سارد و سڕی
وەک تابووتی بن مردووە،
گرنگتریش؛
ئەو دۆلارە چاو سەوزانەن
کە بۆ غوربەت سەری خۆیان هەڵگرتووە!
باڵت لێکدە و هەر بشنێوە،
ئاڵای پیرۆز، سۆمای چاوان،
ئەی درەختی بەژنسۆری
بە ڕووباری خوێن پاراومان!
تۆ بەری دەستی زەردەشتی
پەلکەزێڕینەی بەهەشتی
کۆیلەییمان گەلێک دیوە،
بۆیە تۆمان هەر لە بیرە.
هەڵکردنت هەڵبڕینی
قەفی تەناف و زنجیرە.
تۆ بەری دەستی زەردەشتی
پەلکەزێڕینەی بەهەشتی

لە دیوانی سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو
https://www.tg-me.com/Abdulla_Pashew/3461

پیرۆز بێت ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان ✌️
🔥
وێڕای سڵاو ھاوڕێیانی خۆشەویست

لەمەو بەدواوە شیعرەکانی دیوانی #بەرەو_زەردەپەڕ لە کتێبی (هەسپم هەورە و ڕکێفم چیا)ی مامۆستا #پەشێو، بە شێوەی ھەڕ ڕۆژە و بابەتێک دادەنێرێت، ھیوادارین جێگای چێژ و کەڵکی ھەمووان بێت.

🔶🔸🔸🔶🔶🔸🔸
ماوەی یەک مانگ لێرەدا چالاکیمان دەبێت لەبەر ئەوەی یارمەتیدەری بۆکان جاف بین.

لەژێر هەر پۆستێک دادەندرێت ئاڵای وڵاتی تاجیکستان دانێن 🙏
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

(1)

"گوڵەبەڕۆژە"

نیشتمانی من:
هێلانە خۆرە،
پڕشنگە جاڕە!
سەرم... سەر نییە:
گوڵەبەڕۆژەی هەمیشە لارە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🗓(1989/4/13-تەرابلوس)
📚 #دیوانی_بەرەو_زەردەپەڕ

#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔   @Abdulla_Pashew 
(2)

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"لەدایکبوونی سەرکۆمارێک"

سەدەی سێزدەم بوو
کاتێ هۆلاکۆ
بە کوردستاندا وەک پەتا ڕەت بوو.
ئەوساش، وەک ئێستا،
سەردەمی تەکیە و دەف و گومبەت بوو
بەژنی تێریمان هێندەی پنجەنۆک،
منارەئاسا خەم کەڵەگەت بوو.

کە بەغدای ئەنگاوت،
کاتێ میحرابی
بۆ هەسپەکەی خۆی کردە تەویله،
کاتێ قەڵغان و ڕەمبی هەڵپەسارد_
جادووبازێکی گۆڕستاننشین
هێلکەمارێکی بە دیاری بۆ نارد.
دێڵەگورگێکی هاری هۆلاکۆ
لە کەندڕێکی شێدار و تاردا لەسەری وەرکەوت،
لە سەدەی بیستەم هێلکە ترووکا:
سەری بەدوومی ئەژدیها دەرکەوت!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🗓(10\3\1989 _تەرابلوس)

📚 #دیوانی_بەرەو_زەردەپەڕ

#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔  @Abdulla_Pashew 
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🆔   @Abdulla_Pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶

[ 3]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

           "هەڵەبجه"

(1)
پێم سەیر نییە، گەر لێرە و لەوێ
چاوم بە هەندێک بنیادەم کەوێ،
لەباتی ددان_کەڵبەیان هەبێ
لەباتی نینۆک_ڕنۆکیان هەبێ.
ئەوەی پێم سەیرە،
وەک موعجیزەی خوا
هەڵەبجەخنکێن
دوو چاوی هەبێ و بە دوو پێ بڕوا!


🗓(14\4\1989_تەرابلوس)

                ٭٭٭٭٭٭٭

(2)

لە سوێی هەزاران
زیڕە و چریکەی لە هەوکا قەتیس،
لە سوێی هەزاران
پرسی باڵگرتوو بەرەو عەرشی خوا،
کە دادوەرین و خنکان لە ڕێدا_
شەو و ڕۆژ ئۆقرەم لێ هەڵگیراوە،
سوکناییم نایێ، چ بە بێداری، چ لەناو جێدا،
دەپرسم، دەڵێم، لەعنەت لە کێ کەم:
شەیتان یا ئەوەی فیکەکەی لێدا؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🗓(18\9\1993_مۆسکۆ)

📚 #دیوانی_بەرەو_زەردەپەڕ

#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @Abdulla_Pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[۴]
ــــــــــــــــــــــ

"بۆ شاعیرانی میربەد٭"

سەر هەڵبڕە، تەماشاکە!
تۆ تەماشای ئەو خەلیفە
پاشەڵدڕاوەی بەغدا کە

لێرانەوە من دەیبینم،
چرووتەکەی لالغاوی _ بۆڕیی نەوتە،
هەروا مژی لێدەدات و ...
تاوناتاوێ

مەمکدانی سوورەگوڵێ،
پزووی دەرپێ...
قەفی سمێڵ...
گۆشتی خاوی سەربڕاوێ
بەرەو نووسکە و
لوورەلووری میربەد داوێ
خێراتەکە،
پێش ئەوەی بگاتە زەوی،
هەر شاعیرە و تێی ڕوو دەبێ،
کلک بەرز و ئەستۆ نەوی!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

٭میربەد: شوێنێکە لە پارێزگەی بەسرە، لە دێر زەمانەوە پێشبڕکێی شیعر خوێندنەوەی تێدا دەکرێ. لە حەفتاکانەوە بۆتە دەڵاڵخانەی قەڵەمفرۆش و جاشکەشاعیر و بەعسی و مەعسییان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🗓(۱۹۹۰/۱/۱۱-تەرابلوس)

📚 #دیوانی_بەرەو_زەردەپەڕ

#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[۵]
ــــــــــــــــــــــ

"لە کاتی بۆردوماندا"

ئاگربارانە...
ئاگربارانە...
کامیان هەڵگرم؟
کامیان دەرباز کەم؟

ئەمیان نەخۆشە و نۆبەرەمانە
ئەوی دی تازە پێڕەوەکە بووە،
چاو پڕ بیبیلە، دەم پڕ زمانە!
دوو دەستم هەبوون
یەک دوژمن بردی، یەکێکم ماون...
کامیان هەڵگڕم؟
کامیان دەرباز کەم؟
ئەمیان بەندی دڵ،
ئەوی تریشیان گلێنەی چاوە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🗓(سەرەتای ۱۹۹۰-تەرابلوس)

📚 #دیوانی_بەرەو_زەردەپەڕ

#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯🇹🇯
2024/06/30 23:41:22
Back to Top
HTML Embed Code: