Telegram Web Link
[۵۷]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"کوردستان"

کێڵگە دەسترێ بۆ باران، چیا بۆ هەڵۆ.
ڕووبار و چەم بۆ نەوەستان، خۆر بۆ ئاسۆ.
ئاگرپەرست بۆ ئاتەشگە، با بۆ چرۆ.
ئەستێرە و مانگ بۆ سپێدە، منیش بۆ تۆ.
کوردستانم، منیش بۆ تۆ!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓(۱۹۷۷/۱۰/۵ - مۆسکۆ)
📚 #شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[۵۸]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"من دوو کەسم"

من دوو کەسم
لە کاتێکدا،
لە دانسێکی تریفەیی و نەرمۆکەدا،
کەمەربەندی تۆیە دەستم،
لە هەمان کات،
لەگەڵ زارۆیانی چیادا،
لەناو گڕا شاییی مردن دادەبەستم.

من دوو کەسم-
کە تەماشای لێوم دەکەی،
بزەی ئومێدی تێ زاوە.
کە تەماشای چاوم دەکەی،
فرمێسکی تیا قەتیس ماوە.
من دوو کەسم!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓(٤-٥/۱۹۷۷/۱۲ - مۆسکۆ)
📚 #شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdullla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[۵۹]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"بۆ مۆراگ دۆناڵدسن"

لەم ژیانەی پڕ هەرادا،
لە بەلەمی شەقوشڕی
بەر تەوژمی پێل و بادا،
زۆر دەترسم
بازی گیانی خەیاڵگری خۆم بزر کەم،
ماوەم نەبێ
دوو پیرۆزەی چاوەکانی تۆ نەمر کەم.

***
لە ئێستاوە
من خەمخۆری ئاسمانیشم:
پاش چاوی تۆ،
ئیدی ئاسمان چۆن بتوانێ،
بەیانییان، کە ڕادەبێ،
لە ساماڵی خۆی بڕوانێ!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓(٥/٤/۱۹۷۸ - مۆسکۆ)
📚 #شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[٦۰]
ــــــــــــــــــــــ

"زارۆ"

لە زۆر کڵێسەی دنیادا
بەرامبەر ئەڵتار وەستام
لە میحرابی زۆر مزگەوتا
سام دایگرتووم، حەپەساوم
بەڵام...
هیچ ئەڵتارێ، هیچ میحرابێ
وەک ماڵی زارۆ تیا نووستوو
بۆ من سامی نییە و نابێ!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓(۳۰/٦ /۱۹۷۸ - نایبراندنبورگ)
📚 #شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
[٦۱]
"نووشتە"

نیشتمانم، نووشتەیەکە
عومری هەزاران ساڵ دەبێ
کە نووح بۆی کردم، پێی گوتم:
"وریابە! کەس نەیکاتەوە
بکرێتەوە بەتاڵ دەبێ"
ـــــــــــــــــــــ
#عەبدوڵڵا_پەشێو
🆔 @abdulla_pashew
🔶🔹🔶🔹
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[٦۲]
ــــــــــــــــــــــ

"زللـە"

ڕۆژتان دەوێ؟!
ڕۆژ لە سنگی ئاسۆدایە،
بە خەنجەران ئاسۆ شەق کەن، ڕۆژ دەربێنن
سیمای ونبووی خۆتان دەوێ؟!
سیمای ئێوە خەلیفەیەک کردی بە خشت
بۆ بنچینەی یەکەم مزگەوت
بڕۆن مزگەوت بڕووخێنن

چیتان دەوێ؟
سەربەستیتان؟!
هەزار ساڵە سەربەستیتان
کچە و دەنوێ لەگەڵتانا،
بەڵام کوانێ پیاوەتیتان؟!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓(۱۹۷۸/۸/۸ - نایبراندنبرگ)
📚 #شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
لەبن کۆمەی خۆڵەمێشدا
تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای
له گێژەنی تاریکیدا
تۆ بریسکەی بەفری چیای

لە بیابانا، هاژەی چەم و
لە نەهاتا، هەڵمی نان و
لە غوربەتا، داڵدە و پەنای

کلیلداری بەهەشتی تۆ
تۆ نەک نیوە، هەموو دنیای!

بەستەری دەق و ڤیدیۆ
https://www.tg-me.com/Abdulla_Pashew/3390

پیرۆز بێت 8ـــی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان

#عەبدوڵڵا_پەشێو
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[٦۳]
ــــــــــــــــــــــ

"سەربازی ون"

کە وەفدێ دەچێتە شوێنێ،
بۆ سەر گۆڕی سەربازی ون،
تاجەگوڵینەیەک دێنێ

ئەگەر سبەی وەفدێک بێتە وڵاتی من،
لێم بپرسێ:
"کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟"
دەڵێم:
گەورەم!
لە کەناری هەر جۆگەیێ،
لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ،
لە بەردەرگەی
هەر ماڵێ، هەر کڵێسەیێ، هەر ئەشکەوتێ،

لەسەر گابەردی هەر شاخێ،
لەسەر درەختی هەر باخێ،
لەم وڵاتە،
لەسەر هەر بستە زەمینێ،
لەژێر هەر گەزە ئاسمانێ،
مەترسە!
کەمێک سەر داخە و تاجەگوڵینەکەت دانێ...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓(۱۹۷۸/۱۱/۵ - مۆسکۆ)
📚 #شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
سەربازی ون (تاهیر خەلیلی)
@abdulla_pashew
موزیک لەسەر شیعری پەشێو

هونەرمەند: تاهیر خەلیلی
موزیک لەسەر شیعری پەشێو

هونەرمەند; خالید ڕەشید
📚 #شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
⬇️⬇️⬇️
سەربازی ون ( خالید ڕەشید)
@abdulla_pashew
موزیک لەسەر شیعری پەشێو

هونەرمەند; خالید ڕەشید

📚 #شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
2024/09/28 13:24:37
Back to Top
HTML Embed Code: