Telegram Web Link
Ébduĺĺa peşêw
[92] بۆ سیگمۆند فرۆید بۆ ئافراندن - شاعیرێک داو داو دەزووی خەیاڵ ڕایەڵ دەکا، موزیکژەن ژێ دەخرۆشێنێ، نیگارکێشیش ڕەنگ هەڵدەکا... ئەی ئەو خەونە لاملانەی هەموو شەوێک تێم دەورووکێن؟ لە تۆرمەی کام هەسارەن؟ لە کوێوە دێن؟ کام شاقەڵەم دەیانچێنێ؟ کێ مۆنتاژی لە ئەستۆیە؟…
سیگمۆند فرۆید (١٨٥٦ - ١٩٣٩) پزیشکێکی دەرونزانی نەمساوییە، دامەزرێنەری پەیڕەوی دەرونشیکارییە، فرۆید یەکێکەلە گەڕیدە ھەرەمەزنەکان، لە مێژوی مرۆڤــایەتیدا چەندان ناوچەی نەزانراوی ئاشکراکردوە، ئەو ناوچانەش پێش ئەو کەس پەی پێ نەبردوون، بەڵام جیاوازی ئەم لەگەڵ گەڕیدەکانی تردا ئەوەیە، ئەم ئەمریکای خۆی لە ناخی مرۆڤـدا دۆزیەوە، نەک لە جوگرافیای دەرەکیدا، ئەویش مەبەستمان جیھانی نەستە، کە وەکو مۆزەخانەیەک بەشی ھەرە زۆری یادەوەری و ھەستە سەرکوتکراو و چەپێنراوەکانی ژیانی ڕۆژانەمان لەوێدا پاشەکەوت دەکرێت و لەکاتی پێویستدا سەر ھەڵدەدەنەوەو، دێنە پێشەوە، بەڵام ئەو کاتە پێویستانە چ کاتێکن؟ فرۆید دەڵێ لەکاتی شۆک وڕوداوە ‌ناخۆشەکان و جیھانی خەون و ھەندێ لە نەخۆشیەکاندا دێنەوە پێشەوە. گرنگی دۆزینەوەکانی فرۆید لەوەدایە کەھەمیشە بەدوای ئەو پرسیارەدا دەگەڕێت: بۆچی خەڵک بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەن کە پێی ڕاھاتون؟
[93]

پشکەجیقنە

ئەڤینداری ئەستێرانم،
چ ئەوانەی دادەوەستن،
چ ئەوانەی ڕادەخوشێن
سەوداسەری هەموویانم،
مردەڵە بن یا درەخشان:
بەڵام تف لەو ئەستێرانەی،
پشت لە شنگال
بوون بە پشکەجیقنەی سەر شان!

٢٠١٥/١/١٧
لاپەڕەی ٢٣٤
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[94]
کزەبا

کزەبایەک
شەوی پایز سەرادووی نا.
بۆ کەمۆکەیەک گەرمایی
بە ئاستەم لە پەنجەرەی دا،
شەو درەنگ بوو، نەمکردەوە.
جاری دووەم،
جاری سێیەم،
جاری بیستەم...
گوڕی بەست و
زریکاندی و لێی دایەو
خۆم نەبان کرد،
بۆ دنیای خەو خیاڵاتم پێچایەوە.
بۆ بەیانی کە سەیرم کرد،
جێچنگۆڵەی جانەوەرێک
لەسەر جامی پەنجەرەکەم بەجێ مابوو،. ماڵوێران خۆم!
ئەوەی بە بای تێگەیشتم،
گیاندارێکی سەراسیمەی بێنەوا بوو!

٢٠١٦/٢/٢١ _هێلسنکی
لاپەڕەی٢٣٥' ٢٣٦
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[95]
خۆزگە سنگم ماڵێک دەبوو


خۆزگە سنگم ماڵێک دەبوو،
وەک هەرماڵی.
ئەوسا دڵی کەنەفتی خۆم ناچار دەکرد،
شەوێک، ڕۆژێک، هەرنا... بەینێ ...
خۆی لە شاخ و شاخنشینان ڕاڕفێنێ
بێتەوە نێو ماڵێژگەی خۆی،
سەرخەوێکی قووڵ بشکێنێ.

٢٠١٥/٧/١٢ _تالین_ڕیگا
لاپەڕەی ٢٣٧
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[96]
کورتەبەرسڤ

بەڵی، من وام
من دەهۆڵم، تەپڵم، دەفم
دەگرمێنم بێپەرواتر لە بێپەروا...
تا ستەمکار توندتر لێم دا
گرمەگرمم دوورتر دەڕوا!


٢٠١٥/٨/٦-تالین_ڕیگا
لاپەڕەی ٢٣٨
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[97]
شەو هاتووە خەم بزرە

شەو هاتووە خەم بزرە!
خەم بزرە و
ئاوازێکی دەمامکدار،
تاوناتاوێ
سەرەتاتکێم لەگەڵ دەکا و
ئاورینگ داوێ.
ئەی خەم لە کوێی؟
زوو بە، وەرە!
شیعری سێویی بێ تۆم ناوێ.

٢٠١٥/٨/١٢ - ڕیگا
لاپەڕەی ٢٣٩'٢٤٠
فەرهەنگۆک:
ئاورینگ: پشکەئاگر، وردەپڕیشێکی ئاگر.

📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[98]
چنگێک خۆڵ

خەزنەی ماڵم
خەزنێک خۆڵی نیشتمانە.
عەیامێکە
لەسەر دەستی ئەو دەخوێم.
دەچمە کنی،
گوێ لە ترپەی دڵی دەگرم،
دوگمەکانی دەمی دیرۆک دەترازێنم،
بۆنی کەزیی حەووا دەکەم،
جێپێی ئادەم دەشۆپێنم.

ئەمڕۆ بۆنم کرد و گوتم:
"دەزانم تۆ، ئازیزەکەم،
چ دایکێکی مێهرەبانی!
ئاگام لێیە،
ئەوەی هیچ کەس پەی پێ نابا، تۆ دەیزانی.
بەڵام چبکەم؟
جارناجارێ،
بانی سەر دڵۆپە دەکا و
پڕسیار، تک تک، دێنە خوارێ:
ئەرێ بشێ،
کە دەمرین و دەماننێژن،
گشتمان وەک یەک بلاوێنی لە هەناوتا؟!
ئاخر ئەوەی،
ڕۆژێ سەدجار،
سووژن دەکا بە گلێنەی خۆرەتاوتا،
دەتخاتە بن زیناکاران،
هەڵدەمیزێ بە ئاگر و هەوا و ئاوتا،
چۆن یەکسانە
بەو ئاشقەی
دەستەملانی مەرگ دەبێ لە پێناوتا! "

٢٠١٥/١٠/١٠-ڕیگا
لاپەڕەی ٢٤١'٢٤٢'٢٤٣
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[99]
مردن

چ ڕازا بم، چ بەئاگا،
چ سوارە بم،
چ لەسەرخۆ هەنگاو بنێم بەسەر خاکا-
تاپۆی چاوێکی بێ پێڵوو
سات بە ساتم بۆ دەژمێرێ،
هەنگاوێکم لە یاد ناکا!

٢٨١٥/١١/١٧ _ ڕیگا
لاپەڕەی ٢٤٤
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[100]
داهێنان

هەندێک شەوان،
کە تاریکی
دەبێتە ڕووبەندی زەمین،
دەست دەدەمە چەکی خەیاڵ،
لە بێدەنگی دەچمە کەمین.
خۆم دادەگرم،
تا ئەو ساتەی
خامۆشییەکی گەوهەربار
دێتە بەر سێرەی خەیاڵم
کە هات، ئەوسا
هەرچی خشڵی ئاواز هەیە،
هەموو لەبەر دادەماڵم!

٢٠١٥/١١/٢٦_هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٤٥'٢٤٦
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[101]
پەرجۆ

چۆن نابینا بەتەمایە
خۆر تەنۆکێک ترووسکاییی بۆ بنێرێ،
چۆڵگەڕێکی سیسهەڵاتووش
بە عەزرەتە
ڕێ بیباتە سەر کانییەک، یا زەنوێرێ_
منیش دەژیم بەو هیوایەی،
هێمایەکی خۆشەویستی
لە دەمتەوە هەڵبدێرێ!

٢٠١٥/١٢/٢٧ _ڕیگا
لاپەڕەی ٢٤٧'٢٤٨
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[102]
تا لێک جودا نەبووینەوە


تا لێک جودا نەبووینەوە
نەمدەزانی
دڵگیرترین یاسەمینجاڕ
جێی لە نواڵەی ناولەپێکدا دەبێتەوە.
نەمدەزانی
نیگا هەیە چوار وەرزی ساڵ
ڕەنگ بۆ هەور و دارستانان دەگرێتەوە.
تا لێک جودا نەبووینەوە
نەمدەزانی:
لەودیو شوورەی بێدەنگیتا
شکۆدار بووی چەشنی دەفەی سینگی چیا،
بێپەیتر بووی لە مێژووی خەم
سادەتربووی لە لاسکە گیا..
نەمدەزانی:
من ئادەمی ناو بەهەشت بووم
لەگەڵ یەکەم ژنی دنیا!



٢٠١٦/١/٢ _هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٤٩'٢٥٠
______-
📚فەرهەنگۆک:
🟧نواڵە: شیوەڵە و دۆڵی بچکووک.
____________
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[103]
كەتیرە و كورسی


من گەواهی دەدەم، ئەوان،
خاكی و سادەن، تەركە دنیان
گەر بەوان بێ،
هەر بە گاڵ و هەرزن دەژین،
تووڕەن بەوەی
ژێرزەمین و قاسە و باخەڵ
بە گەنجینەی قاروون تەژین.
تووڕەن بەوەی، هەر لەخۆوە،
گرد و بنار،
وەرد و بەیار،
بە قودرەتی حەزرەتی فیل
بۆیان دەبنە مەزرا و تەلار!

من گەواهیی ئەوەش دەدەم،
گەورەكانمان
حەز لە چارەی كورسی ناكەن
شلوكوت بوون
هێندەی كون بە كون لێی ڕاكەن،
بەڵام چبكەن؟
كورسیی ئێمە وەتی هەن وان،
منجڕترین مەخلووقی خوان!
بەدڕەفتار و بێبەڵێنن
هەر كەتیرە دەدەڵێنن
بیژین، لۆتین، داوێنپیسن،
پاشەڵپەرست و نەگریسن،
هیچ و پووچ و حەرامزادەن
قوونێک بگرن، بەری نادەن!

١٩/٣/٢٠١٦ - هێلسنكی
_____
📚فەرهەنگۆک:
تەرکەدنیا: دوورەدنیا، كەسێک كە پشتی كردبێتە دنیا و خۆشگوزەرانی، زاهید.
گاڵ: لە خێزانی دانەوێڵەی هەرزنە، نانی لێ نایە، بەڵام دەشێ لەبەر هەژاری مرۆڤ ئەو دانەوێڵانە بکاتە نان.
پێم وایە ئەوەی لە هەولێر و دەوروبەری پێی دەڵێن "گاگۆز" هەمان شتە، یان لە هەمان خێزانە
شلوکوت بوون: شەکەت بوون، پڕ وەستیان، زۆر ماندوو بوون
منجڕترین: جەنەگرترین، وڕکگرترین، نووزەدرێژترین...
دەدەڵێنن: دەردەدەن،لێیان دەچێ، لێیان دەتکێ
____
لاپەڕەی ٢٥١'٢٥٢'٢٥٣
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[104]
برسییەتی

لە پەنجەرەی هۆدەوە
چۆلەکەیەک دەبینم،
ئاگرم تێبەردەدا_
لەسەر بەفر دێ و دەچێ،
هەڵدەلەرزی و بێهوودە
دەنووکی تێ وەردەدا.

٢٠١٦/١/١٠ _ڕیگا
لاپەڕەی ٢٥٤
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[105]
من و شیعر

هێشتا زوو بوو کە سێوی بووم.
گەلێک هاوڕێ،
کە تا ئێستاش ڕۆژنەی چاویان پڕشنگدارە،
باریان کرد و جێیان هێشتم،
ئیدە هەرگیز نایەنەوە ئەم هەوارە.

هەزاران شەو
تارمایی خەو
بەبەردەمما ڕاخوشیوە و
بۆ بن پێڵووم لای نەداوە؛
گەلەک جاران
بۆ جێژوانی
سار ڕۆیشتووم
لە سۆنگەی هیچ
دڵی ژنان لێم ڕەنجاوە؛
ساڵانێکیش
لە هاتیشدا بۆ نان چووبم،
نان لە شەقی باڵی داوە؛
کەچی هەرتۆ،
کەسی تر نا،
هەر تۆ بۆ من هەتا سەری،
ئەی ئەو نمە ڕووناکییەی
لە خەرمانەی عەرشی خواوە
بۆ سەر زمان هەڵدەوەری،
تەنیا هەر تۆ جێم ناهێڵێت،
لەوە دەچێ
بە گیانمەوە لکابێت و
جوداییمان
کە محاڵیش مەحاڵتر بێ،
لەوە دەچێ
چارەنووس بێ
دەستەملان بین هەتا مردن
بۆم ببێتە
دوا چۆڕە ئاو،
دوا هاودەنگ و دوا سرتەی ژن.

٢٠١٦_ هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٥٥'٢٥٦'٢٥٧'٢٥٨
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[106]
من و گۆی زەوی

کە بێ تۆ بووم بێ لڤین بووم،
سەد مخابن،
بێ ڕۆشناییت ڕۆژگارێکم بە فیرۆ دا.
ئێستاش بە تۆ کۆک و سازم،
وەک گۆی زەویم لەناو فەزای پڕ پەرجۆدا،
ئەو بە دەوری خۆی و خۆردا دەخولێتەوە،
من بە دەوری خۆم و تۆدا.

٢٠١٦/٣/١٥_ڕیگا-هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٥٩
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[107]
خەزان لە بەهاردا

لە ناو جەرگەی بەهارێکی ئیقلیمگیردا
هەڵتۆقیوم
وەک گردێکی ڕووت و ڕەقەن
گوێم گرتووە
لە زەمزەمەی بەفراوان و
حیلکەحیلکی مێرگ و چیمەن.
بەهاریش بێ،
ئاگام لێیە
بۆ چۆڕێکی دیکەی خەزان
سەرواڵایە کاسەی تەمەن!

٢٠١٦/٧/٢١ڕیگا_هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٦٠'٢٦١
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[108]

لەبەر ئاوێنە

خۆ من هێشتا هەر لاویژەم،
کێ مووی سەر و ڕیشی دوێنێی
بەم دەردە سپپیە بردووە؟
لەبەر بەفەر زۆر وەستاوم،
یا لۆکەم پەڕە کردووە؟!

٢٠١٦/٨/١٥- هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٦٢
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[109]
دەربارەی قەڵەمە دوونووکەکەم

قەڵەمێک هەیەـ دوونووک:
نووکی یەکەم لە ئاوریشمە،
بەمیان باسی
ترپەی دڵی بەردی لاڕێ و
بۆنی هەنگاوی ژن دەکەم.
هی دووەمیش لە ئەڵماسە،
بەردەماسکی دنیای سەتڕووی
پێ لەتلەت و کونکون دەکەم.

٢٠١٦/٩/١٧-ڕیگا
لاپەڕەی ٢٦٣'٢٦٤
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[110]
کۆبوونەوەکەی بەرەبابەکان

خۆ ناڵێم ئەوان واەنەکەن، یا هین!
بەڵام لە کونی هەزاران پینەی پاشەڵیانەوە
دیارە کێن و چین:
ئەوان لیبراڵی ئاخیر زەمان،
بلیمەتترین موفاوەزاتچین.
ئەدی نابینن؟
هێند کۆبوونەوە و ماچوومووچیان کرد،
هێندە تێک ئاڵان، وەک ئاشقە و ماشقە،
زۆری نەماوە شەرم وەلاخەن،
بڵێن:"کوڕینە، ئێمە مەحرەمین،
کورسیمان ناوێ، جێمان بۆ ڕاخەن!"

٢٠١٧/٧/١٣-ماینز
لاپەڕەی ٢٦٥'٢٦٦
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[111]
ئیتر بەسە

نەخێر، کەرکووک (قودس) نییە،
تا سەدان ساڵ
جەرگەی شەڕی
نەوەی چەندین پێغەمبەر بێ.
"دڵ" یش نییە¹
تا ڕۆژناڕۆژ، وەک شەڕەفتان،
سەکتە لێی دات و پەنچەر بێ.
هەر مەشخەڵێک
لە هەناوی کەرکووکەوە بازرە بکا
تیشکی هەنیەی پۆلێک موغی دەوری گڕە.
چیای حەمرینش،
هەر بستێکی
لانەی "ڕیشە" و "لەیلا" یەکی بەرزەفڕە²
وەک دەورانی پێش تۆفانی شمشێر و تیر،
هەر بەسامە، مەند و کڕە.
لەسەر زەوی تەختی بکەن،
لەبن زەوی هاوڕەگی بەمۆ ئەزمەڕە.


***
ئیتر بەسە،
تەرەسێنە ئیتر بەسە!
مەودای نێوان
ئەم هەرەس ئەو هەرەستان پڕ هەرەسە.

ئیتر بەسە،
فسخواردنتان بۆتە گاڵتە،
هەڵاتن و تەقوەڕەوتان
شاپشاپێن و سێجڕتییە، بۆ هەوەسە!


ئیتر بەسە
کارخانەچی و سالۆسینە، ئیتر بەسە،
چیدی کەرکووک گاز و نەوت و بۆڕی نییە،
سەرقەتارە، ڕچەشکێنە، فریاڕەسە.

ئیتر بەسە،
کوردپسێن و
کەرخەسێن و
دەییووسینە،
ئیتر بەسە!
هەر گردێکی کەرکووکی من
بەردەڕەشی کەعبەیکی موقەددەسە.
ئیتر بەسە!
مارتی۲۰۱۸-هێلسنکی
لاپەڕەی٢٦٧'٢٦٨'٢٦٩'٢٧٠
__
¹قودس و دڵ: تەماشای تێبینیی لاپەڕەی١٧٩ی ئەم دیوانە بکە.
www.tg-me.com/Abdulla_Pashew/3240

²ڕیشە و لەیلا: هەر دوو شەهید مامەڕیشە و لەیلا قاسم
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
2024/09/28 17:23:38
Back to Top
HTML Embed Code: