Telegram Web Link
[54]
ئێرەیی

ئەو ملپێچە بەختەوەرەی
هەموو ڕۆژێ لە گەردنی تۆ دەئاڵێ،
نازانم چۆن تانوپۆکەی
خوێنی گەرمی تێ ناگەڕێ شیعر ناڵێ!

٢٠١٢/١/١٣-ڕیگا
لاپەڕەی ١٥٢
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[55]
هەیڤ

لەکەیەوە
ئەو قورینگە سپیکەلە گرمۆڵەیە
لە پۆلەکەی دابڕاوە؟
بۆچی هێندە بەرزەفڕی؟
بەو میچەوە
چۆن و بەچی وا چەسپاوە؟
ڕاوکەر زەویبەدەریان کرد،
یا ئەڤینی ئەستێرەیەک
بۆ ئاسمانی هەڵکێشاوە؟!

٢٠١٢/١/١٤-ڕیگا
لاپەڕەی ١٥٣'١٥٤

📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[56]
بلیمەت

هەموو دنیا
بلیمەتێک بەڕێ دەکا، کە ئەمڕۆ مرد.
خۆ هەر ئەمڕۆش
چەند بلیمت هاتنە دنیا،
کەس پێشوازیی لێیان نەکرد!

٢٠١٣/١١/٣٠ هێلسنكی-فرانکفۆرت
لاپەڕەی ١٥٥
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[57]
خوا

بۆ دۆزینەوەی،
فەلسەفە و مێژووم هەمووم کێوماڵ کرد،
ئێزنگی هزرم ئەوەندە نێڵ دا،
دامرد کوڵوکۆی...
بێهوودە وام کرد، ئەفسووس گەڕام بۆی،
چما دەنکێک لم سەحرا دەبینێ؟
ئۆکیانۆس دیارە لەیەک قەترەی خۆی؟!

فەرهەنگۆک:
ئۆکیانۆس: ئوقیانۆس، دریای گەورە
____
٢٨١٢/١/١٤-ڕیگا
لاپەڕەی ١٥٦📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[58]
ڕەنگ

کە پێکەوەین ڕووم ڕەنگێک و
دوای جوداییش
ڕەنگەکەی ڕەنگێکی کەیە:
سەیرە کەوا
پێکەویی و جوداییمان ڕەنگیان هەیە!

٢٠١٢/١/٢٨- هێلسنكی
لاپەڕەی ١٥٧
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ڤیدۆ
[59]



شێر و خەت

قرۆشێکە دوو لای هەیە:
ئەملای نەفرەت، ئەولای نەفرەت.
هەر هەڵی دەن!
قەت ناگۆڕێ، ناگۆڕێ قەت.
جارێک خەت دێ جارێکیش شێر،
جارێک شێر دێ جارێکیش خەت.
قەت ناگۆڕێ، ناگۆڕێ قەت!
***
خەمم هێندەی قەڵای کەرکووک چوارشانەیە،
وەک ئوتێلی پئنجئەستێرە قاچاخچییان
کەڵەگەتە.
چ حەسرەتە!
جگەرگۆشەم گەورە نابێ،
گیرۆدەی داوی نەگبەتە،
وەتی هەیە
هەر خەریکی شێر و خەتە!

کانوونی دووەمی٢٠١٢- هێلسنكی
لاپەڕەی ١٥٨'١٥٩
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[60]
پەنجە

ئەو کورسییە قرخنانە
بۆ لە پەنجەم وا تۆقیون؟
خۆ پەنجەی من
نە خەنجەرێک هەڵدەکێشن،
نەگولـلەیەک ئاگر دەدەن،
نە ڕێچکۆڵەی مێروولەیەک دەڕووشێنن،
نە پنجێک گیاش لە خەو دەکەن...
مەگەر سووچیان هەر ئەوە بێ،
مەراقیانە
بە نووکی کوتەقەڵەمێک
دیوێک کاغەز
بڕەنگێنن بە چیمن و چەم و جێژوان،
دیوەکەی دی تژی بکەن
لەسەر کێشی،
لە سەنگەر و قەڵا و گڕکان!

کانوونی دووەمی ٢٠١٢- هێلسنكی
لاپەڕەی ١٦٠'١٦١
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[61]
عەشق

لە دەستم دێ خۆم وا بشارمەوە،
هیچ کەس نەتوانێ پەی بە جێم ببا.
کەچی نازانم
ڕوو لە کوێ بکەم، داد بۆکێ بەرم...
لەپشت هەوارانیش خۆم حەشار بدەم
عەشق یکڕکێف دەگاتە سەرم!

٢٠١٢/١/٢٧- هێلسنكی
لاپەڕەی ١٦٢
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#ڤیدۆ
[62]
من و شەپۆل

شەپۆلم دیوە
خۆی وا لە کەنار ڕاپسکاندووە،
گوتوومە ئیدی ناگەڕێتەوە...
لێ، جار لەدوای جار،
دەگەڕێتەوە، بە گوڕتر، بەغار،
وای، خوایە گیان،
چەند لە یەک دەچین:
من لە شەپۆل و ژنیش لە کەنار!

٢٠١٢/١/٣١- هێلسنكی
لاپەڕەی ١٦٣'١٦٤
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[63]
هەڕەت

کیژۆڵەیەک،
بەژنێک بۆنی پونگەڵانی دوای ڕەهێڵە،
( زۆر بئ پەروا
لەوەی کە دێ... لەوەی دەڕوا...)
بە ناو ژاوەژاوی شارا،
شلک شلک شەقام دەبڕێ.
ساتەوەختێک
وەکوو نۆما نێسکە دەکا،
جارناجارێک دەڵێی دەفڕێ...
لەسەر مێرگی پاراوی ڕووی
خەندەیەکی دیار و نادیار،
وەک خۆر هەڵدێ ئاوا دەبێ،
ئاوا دەبێ و هەڵدێتەوە.
ئاخ، زات ناکەم لێی بپرسم،
دەچێتە ژوان یا دێتەوە!

٢٠١٢/٧/١- ڕیگا
لاپەڕەی ١٦٥'١٦٦
فەرهەنگۆک:
نۆما: جوانووی دووساڵە، جوانهەسپ و ماینی دووساڵە
نێسکەکردن; بە لەنجەولار ڕۆیشتنی ئەسپ.
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[64]
بەهەشتی ئێرە و ئەوێ

نیشتمانم،
کە بەهەشتی سەر زەوی بێ و
هەر بستێکی ئاسمانەکەی
بۆ باڵندان نەکەم بە نوا
هەر گردێکی خاک و خۆڵی
نەپارێزم وەک پەرجۆی خوا،
هەر تۆزقاڵێک لە هەواکەی
هەڵنەکێشم وەک خەڵاتێ...
ئیتر خوا لەو دنیا
بۆ بەهەشتێکی دیم بداتێ؟!

٢٠١٢/٧٢/٢٦-ڤیلنیوس
لاپەڕەی ١٦٧'١٦٨
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
[65]

گرێ


چرکەیەکە
سوورتر لەوەی
تۆفان هەڵسێ،
زارکی گڕکان بلرفێنێ،
بوومەلەرزە بە دوند بگا و
ڕیشەی گەردوون ڕاچڵەکێنێ...
چرکەیەک
هاوتای نییە،
ئەگەر مێژووی دڵەکوتێی چاخەکانیش
"لە سپارتاکڕا تا گیڤارا" ¹
پەڕ لەدوای پەڕ هەڵدەیتەوە...
چرکەیەکە:
ئازیزەکەت وەردەچەرخێ،
تا تۆ گرێی مەمکبەندی بکەیتەوە!

٢٠١٢/٧/٢٧- ڤیلنوس
لاپەڕەی ١٦٩'١٧٠
_
¹سپارتاک: سپورتاکۆس(١١١-٧١پ ز) سیمبولی ئازادیخوازان و سەرکردەی کۆیلە ڕاپەڕیوەکان دژی دەسەڵاتی ڕۆما.

📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[66]
خەزەڵوەر

درەخت و با تێک ئاڵاون.
هەندێ گەڵا، وەک بۆ چینە،
بێ دوودڵی هەڵدەنیشن، تەنگەتاون...
هەندێکیشیان جارێک، دووجار،
بە هەواوە جینگڵ دەخۆن،
چەرخە دەدەن...شل و خاون...
ئاخ، نازانم
با بە گەڵا چ دەژمێرێ:
ڕۆژانێ چووم،
یا ئەوانەی هێشتا ماون!

پایزی٢٠١٢-هێلسنکی
لاپەڕەی ١٧١،١٧٢
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[67]
عاقڵبوون¹

وا ژین بەسەرچوو، هەر عاقڵ نەبووم،
بۆ وات ئەفراندم خودای فریادڕەس؟
بۆ کەسێک سەری کای تێدا نەبێ،
سنوور و دەوڵەت، نەخشە و ئاڵا چەس!
کەسێک عاقڵ بێ هونەر دەنوێنێ،
لە شاخان لەسەر خوێن کڕ دەکەوێ،
لە بەغدا کورسی و پارە هەڵدێنێ!
عەگال لەسەر و زمان دەبەستێ،
بە قوون دەپەیڤێ و بە دەمیش دەتڕێ،
لێمان دەبێتە تەها جزراوی! ²

هێلسنكی ٢٠١٢/١٢/١٨
لاپەڕەی ١٧٣'١٧٤
_______
¹_سەرکردەیەکی پارتخێڵێک گوتی" مرۆی عاقڵ" باسی دەوڵەتی کوردی ناکا! ئەمە مافی خۆیەتی، بەڵام دەبوایە ٦٠ساڵ پێش ئێستا ئەمەم پێ بڵێ!
²_تەها جزراوی: زۆڵەکوردێک بوو لە سەرکردایەتیی حیزبی بەعسدا.

___
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[68]
سووپەرمان

من سووپەرمانێک دەناسم:
وەك لەقـلەق لانەپەروەرە.
چەشنی گورگ
عاشقـێكی هەتاسەرە.¹
هەنگ ئاسایی
لەخۆبـووردە و نەخـشكارە.
نەفسی بەرزە وەک پـشیـلە،
سەگ ئاسایی ئـەمـەكـدارە.
وەكوو مانـگا بـەخـشنـدەیە،
هێندەی چوارپێ خۆڕاگـر و بەدەمارە.
من سووپەرمانێک دەناسم،
پـێغەمبەر نا،
بەڵام پەرجۆی كردگارە!

كانوونی دووەمی ٢٠١٣ - هێلسنكی
لاپەڕەی ١٧٥'١٧٦


__________
¹_دێڵە و گۆڵەی گورگ تاسەر دڵسۆزی یەكترن و دوای نەمانی یەكێكیان ئەوی دی، تا مابێ، بێ "هاوسەر" ژیان بەسەر دەبا!
____________
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[69]
كەركووک


ئەوەی لەملا (قودس)تان بوو،
لەولاش (دڵ)تان¹
وا لە سایەی تەخت و تاجی ناو زبڵتان

بۆتە مانگای هەمیشە گوان پڕ نەوت و خوێن،
بژیوە بۆ قەوچەقەوچ و كەفوكوڵتان!
*

چما كەركووک چۆتە سەر مانگ تا بێتەوە،
یا سوورگومە
وەكوو مێشكی قانگ و بڵتان!

كەركووک ڕەگە و دانابڕێ،
خۆتان لە ڕەگ دابڕاون،
لک بە لک و چڵ بە چڵتان.
*

گڕكانی ڕک هاتۆتە جۆش،
ڕک لە خۆتان،
لە كاژەڵەی كەللـەی كلۆر،
لە فایلتان

لە پردی سیراتی دێگەڵە*،
لە بارەگا و
بنكە و منكەی سەرمەڕمەڕی بنكاولتان

ڕک لە شوورەی باخ و مەزرا،
لە دیواری
حەرەمسەرای بێژماری
قل بە قلتان

لە پۆزلێدان،
لە زمانی لووشكەوەشێن،
لە گفتاری بێ هەوساری كاڵ و كولتان
***
كەی بەرۆكمان بەردەدەن، كەی:
حیلكەحیلک و
موسەلسەلی كۆبوونەوە و
گەردوخولتان؟
كەی دوایی دێ زرمەزلێی "تۆم و جێری"²،
پایدۆست دەكا گرمەی ئاشی چەنەی شلتان؟
كەی شاشەكان دەسێنەوە
لە دەستگێڕ و دەڵاڵانی
دەرپێی مێژووی گەڕ و گولتان؟

دوای چارەتان
بە سەد ساڵیش دەرباز نابن ئاو و هەوا
لە دووكەڵ و تەپكە و سلتان.
شیعر ناڵێم، زاربەند بۆ دەم دەهۆنمەوە،
شیش بۆ قەفەز دادەڕێژم، تۆق بۆ ملتان.
ڕەگی حەمرین وا جۆش دەدەم، بقریشكێنێ:
"گوو بە خۆتان، گوو بە ماددەی سەدوچلتان"

كانوونی دووەمی ٢٠١٣ – هێلسنكی
لاپەڕەی ١٧٧'١٧٨'١٧٩'١٨٠'١٨١


___________
¹_ قودس و دڵ: دوو زاراوەی پڕوپووچی ئینشایین، بەرەبابەکان بۆ کەرکووکی بەکار دەهێنن بۆ فریودانی گەلی کوردستان لە لایەک، لە لایەکی دی، بۆ خۆدزینەوە لە بەکارهێنانی زاراوەی گردەبڕ و بێپەناوپێچی سیاسی. دانانی کەرکووک بە "قودس" کفری موتڵەقە و مانای دەستهەڵگرتنێکی ئاشکرایە لێی.
ئەم دێڕە دەبێ زۆر بە سووكی بخوێندرێتەوە، بۆ ئەوەی بە لەنگی نەگاتە بەر گوێ.
²_تۆم و جێری: زنجیرە كارتۆنێكی بەناوبانگی زارۆیانە. تۆم پشیلەیە و جێری مشكە. بەزمی نیو سەدە زێتری "تۆم و جێری"ی کوردستان خوێناوییە و شانۆکەی وڵاتێکی بندەست و لەتلەت و داگیرکراوە، نەک سینەما.

📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[70]

دۆزینەوەت زۆری پێچوو

دۆزینەوەت زۆری پێچوو.
هەر ڕۆژێکی شۆپهەڵگرتن
بۆ من وەکوو تەمنێک بوو.
هەنووکانەش
چۆڕێک عومر و
چڵێک ژینە ئەوەی هەمە...
دڵنیا بە،
بۆ بێزاری و لێکترازان
تەمەن کورتە و ژینێک کەمە!

٢٠١٢/١/١٦- هێلسنكی
لاپەڕەی ١٨٢'١٨٣
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[71]

دار

لە خۆم عاشقتر هەر دار شک دەبەم،
هەر دار، دار و بەس.
ئەو ئامێزی خاک بەرنادا و نادا،
گەر داشێپاچن...
ئاگریشی دەن...هەتا دوانەفەس...
نە دفڕێ و دەڕوا،
نە دڵ دەگۆڕێ،
نە گازەندەیەک دەکا لای هیچ کەس.
لە خۆم عاشقتر هەر دار شک دەبەم،
هەر دار، دار و بەس!

٢٠١٣/٢/١٢- ڕیگا
لاپەڕەی ١٨٤'١٨٥
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[72]
من ناترسم

من ناترسم
نەوەیەک بێ لە یادم کا.
دەربەستیش نیم
ئەگەر شیعرم
بەرگەی خۆری ڕۆژگار نەگرێ،
هێندەم بەسە
ئەم جەنگەڵە دەرپێدڕە جێ بهێڵم و
تف لە کێلی گۆڕم نەکرێ.

ڕیگا-۲۰۱۳/٤/۲
لاپەڕەی ١٨٦'١٨٧
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
[73]
خۆپەرەستی

ژینم هەمووی سەرکێشی بوو.
کە دەشمرم مەمشارنەوە،
لەسەر زەوی درێژم کەن.
درێژم کەن،
هەر بە ڕووتی... وەکو ئادەم...
با بۆ دواجار سەرکێش بم و
خۆم لە داب و نەریت لادەم:
من دەمەوێ
سەرانسەری زەوی ڕاخەم
ئاسمان خڕی بە خۆم دادەم.

٢٠١٢/٤/٢- ڕیگا
لاپەڕەی ١٨٨'١٨٩
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶
2024/09/28 21:30:34
Back to Top
HTML Embed Code: