Telegram Web Link
دۆستەکانم باش بزانن
دوژمنانم باش بزانن
چەند باوەڕم بە زەڕدەشت و
بە ئاڤێستا و بە خوا هەیە
هەزار هێندەش
باوەڕم بە هەڵکردنی ئاڵا هەیە

#عەبدوڵڵا_پەشێو

🌹پیرۆزە ڕۆژی ئاڵای کوردستان✌️

🆔 @abdulla_pashew
Forwarded from Ébduĺĺa peşêw (pashew.com,)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#ڤیدۆ
کۆڕی شیعری مامۆستا پەشێو لە زانکۆی سلێمانی

بەشی یەکەم

چەند لێدوانێکی گرینگ لەسەر زمانی کوردی
____
@abdulla_pashew
🌹

🍃🌹
🌹🍃🌹
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ڤیدۆ

دەستپێکی دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
لاپەڕەی ١تا ١٠

لەگەڵ ڕێز بۆ مامۆستایانی زمانەوانی، ڕەچاوی ئەو ڕێنووسەمان کردووە کە لە چاپەکەدا هاتووە.


#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
[1]
خەزەڵ


لە پەنجەرەوە دەبینم
بایەکی دڕ
تاوناتاوێک شاڵاو دێنێ،
لکوپۆپی خشڵپۆشی
دراوسێیە ڕەندەکانم دەشڵەژێنێ.
چەند گوێسووکم!
هەر خشپەیەک لەوێوە دێ
گیانم دەسمێ و کسپەیەکی لێوە دێنێ.
لەبەر چاومە-
لێرە پایز پەلکی داران،
لەوێش ئەنفال ئازیزانم دەوەرێنێ.

١٩٩٠-١٩٨٩ ترابلوس
لاپەڕەی ١١'١٢
📚دیوانی: #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور

#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
[2]
دانپێدانان¹

گەر پشکەئاوێک دەریای پێ تەنگ بێ،
بەرز بێتەوە و
ببێتە پۆیلکەی کۆڵوانەی هەوران،
گەر دێڕەشیعرێک لە دیوانێکدا
هاودەنگی نەبێ و خۆی هەڵاوێرێ،
ئەگەر قورینگێک
ئارەزوو نەکا
تەلی قوڕگی خۆی
بە قاوەقاوی ڕەوە بسپێرێ -
من هەر دەوڵەتی شیعر شک دەبەم،
ئەوا ڕامسپارد،
تا پیرۆزباییم بۆیان بنێرێ!
____
¹-ئەم هۆنراوەیە، لەسەروبەندی بزاڤی سەربەخۆییخوازانەی وڵاتانی بەڵتیک (لیتوانیا و لاتڤیا و ئیستۆنیا) دا نووسراوە. لەوە دەچێ پەیوەندیی راستەوخۆی بە جاڕدانی سەربەخۆییی لیتوانیا وە هەبێ، کە ڕۆژی ١٩٩٠/٣/١١بوو.

____

1990/3/12 - ترابلوس
لاپەڕەی ١٣'١۴
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
[3]
داوی ڕەش و سپی

هێندەی کونی دەرزییکە
زارکی ژینی هەڵوەدایی،
خۆشی خەمی پێوە دەچێ
داوی سپی و ڕەش ئاسایی.
***
چاوەڕێی چیم؟
کاڵای سەفەر، کوا چی ماوە تا تەواو بێ؟!
چەند تەقڵێک!
بۆیە، ئێستا،
خۆم و قەڵەم و کاغەزێک،
لەناو بازنەی نیوەشەودا،
دەستمان ناوەتە بەر چەنە و
هەڵترووشکاوین بە کپی،
دەمانەوێ لەوە بگەین،
بۆ داوی ڕەش باریکتر بوو لە هی سپی!

1991/12/19 - مۆسکۆ
لاپەڕەی ١٥'١٦
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ڤیدۆ
[4]
دەستۆکەکەی چەمچەماڵ

لە چەمچەماڵ بووم،
نەوەتودوو بوو.
بۆ بەهار درەنگ، بۆ هاوین زوو بوو.
سەنگەری دوژمن چەشنی مار وابوو،
تفەنگهاوێژێک دوور پەپکەی دابوو.
منداڵێک دەستی وەک تۆکڵەلیمۆی
لە دەستی دایکی ڕەشپۆشی بەردا...
دەستی گوشیم و کردی بە هی خۆی.
ئیدی لەوساوە
توندتوند گرتووە قەت بەری نادا...
دەپاڕێمەوە،
بۆ یەک ساتیش بێ، ئازادم بکا،
پاڕانەوکەم دەڕوا بە بادا!
***

هەرچی دەگوترێ،
هەرچی دەنووسرێ
لەسەر ئازادی و بێپەرواییی من

گشت ئەفسانەیە... هەمووی درۆیە!
کاتی هاتووە دانی پیا بنێم:
قەلەمی منیش بووە بە کۆیلە،
نە ڕەها و ئازاد، نە سەربەخۆییە...
ئەوەی دەیگێڕێ،
دەستۆکەیەکی ڕەقەڵەی زەردی وەکوو لیمۆیە!

١٩٩٢/٥/١٠- هەولێر
لاپەڕەی ١٧'١٨'١٩
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
[5]
بێدارکردنەوە

خۆر بڵندە و
شیرینەکەم هێشتا لە گەرمەی خەودایە.
چۆن بێداری بکەمەوە و
کانیاوی ڕووی نەشڵەقێنم،
چۆن، خودایە؟
خۆم دەزانم
چۆن کولیلکی مێرگ و باخان وە ئاگا دێن...
خۆزگە منیش
پەپوولە... یا... هەنگ بوومایە!
_________
📚فەرهنگۆک
کولیلک: کولووک، کوڕێک، شکۆفە یا گوڵی گژوگیا و دار.
_________
١٩٩٣/١٠/٢١- مۆسکۆ
لاپەڕەی ٢٠'٢١
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ڤیدۆ
[6]
ویژدان

لە مناڵیمدا
خوێنی چۆلەکەی
سەر لکوپۆپی دارانم زۆر ڕشت.
کە لاوێنیش هات
تینوێتیی باوەش هەر نەشکا و نەشکا،
عەشقێک دەهات و عەشقێکی دەکوشت.
ئێستاش کە وەرزی هێوربوونەوەی
بڵێسەکانە،
ئێستاش، کە جەنگەی پرتە و ترووکەی
مۆمە ڕەنگزەردە و بنێسەکانە،
شەوگاران زۆرجار
چۆلەکەی پێکراو،
بە باڵەتەپە جووکەی وەک ئەوسا،
خەوم دەزڕێنن.
ئازیزان یەک یەک
دێنەوە و خۆیان
بە ژێی گیانمەوە دادەلەقێنن!

١٩٩٣/١٠/٢٣-مۆسکۆ
لاپەڕەی٢٢'٢٣
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
[7]
ئاڵای کوردستان
"بۆ سروود نووسراوە"

باڵت لێکدە و هەر بشنێوە،
ئاڵای پیرۆز، سۆمای چاوان،
ئەی درەختی بەژنسۆری
بە ڕووباری خوێن پاراومان!
تۆ بەری دەستی زەردەشتی
پەلکەزێڕینەی بەهەشتی
کۆیلەییمان گەلێک دیوە،
بۆیە تۆمان هەر لە بیرە.
هەڵکردنت هەڵبڕینی
قەفی تەناف و زنجیرە.
تۆ بەری دەستی زەردەشتی
پەلکەزێڕینەی بەهەشتی
***

تۆی تۆماری ڕابردوومان،
تیشک پرشەی ئاوێستامان.
تۆ ڕێنمای داهاتوومان،
جۆش و تەکانی ئێستامان.
تۆ بەری دەستی زەردەشتی
پەلکەزێڕینەی بەهەشتی
***

شنەشن و لەرینەوەت
خورپەی دڵی کوردستانە.
جێی هەر قامکێک لە تانوپۆت
مەکۆی گیانی شەهیدانە.
تۆ بەری دەستی زەردەشتی
پەلکەزێڕینەی بەهەشتی
***

تۆی ملیۆنان دڵۆپە ئاو
دەکیتە یەک چەمی بەخوڕ.
تۆی ملیۆنان مەچەکی خاو
تژی دەکەی لە هێز و گوڕ.
تۆ بەری دەستی زەردەشتی
پەلکەزێڕینەی بەهەشتی
***

ڕۆژانی جەنگ تۆ پێشەنگی.
لە ئاشتیدا هێمای دادی.
لە نسکۆدا شنەی هیوا و
ژیانەوەی شکۆی مادی...
تۆ بەری دەستی زەردەشتی
پەلکەزێڕینەی بەهشتی

١٩٩٩٥/٦/٢٥ - هانکۆ-فینلاند
لاپەڕەی ٢٤'٢٥'٢٦'٢٧
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
[8]
سرووش

دیسان ژانم لێوڕێژە،
شەونەخوونیم میوانە و
شەڵاڵی هەستونستم.
گیانم بووە بە چینە،
قومریی شیعر برسییە و
هاکا نیشتە سەر دەستم!

١٩٩٨/١/٢٩ - بوداپێست
لاپەڕەی ٢٨
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
[9]
شەوی ژوان

تاکوو ئێستا خاترجەم بووم،
وام دەزانی هەتا ماوم
شووری شاخ و
شلکەتەرزی بەرهەتام؛
کوورەیەکی جاویدانم
دەستی زەمەن نێڵی داوم...
ئێستا زانیم خەیاڵخاوم
ژوانم هەیە و
وەنەوزە لێی هەڵپێچاوم!
کەی من ئەوەم،
شەوی ژوان
خەو بگاتە شوورەی چاوم؟!

ئەیلوولی ١٩٩٩ - مۆسکۆ
لاپەڕەی ٢٩'٣٠
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
سەوڵم پۆڵا و کەناریش دوور

چاپی دووەمی کوردستان 2019
[١٠]
چینە و داو

تا ئێستا لەکوێ خۆت مەڵاس دابوو؟
خۆ من عومرێک بوووم دەمزانی تۆ هەی...
وەک بەرخی مێژکە بە دواتەوە بووم،
سنوور بە سنوور، تم تم، پەیاپەی.
لەگەڵ هەر ترپەی هەر پشکەبارنێک
باڵەفرکەی تۆ دەهاتە بەر گوێم.
ئەگەر شابەیتێک، گوڵاوی پەیڤێک،
ڕۆژێک لە ڕۆژان دەرچووبێ لە ژێم،
شیعرم نەگوتووە،
هەر وام زانیوە لەگەڵ تۆ دەوێم!
***

بەڵێ دەزانم،
تا ئەمڕۆ زۆرجار،
وەکوو پارسایی سەرمابەردەڵەی
مانگی بەفرانبار،
تاسەی گەرمایی دەسخەرۆی کردووم،
ئارەزووی چینە
هەڵپێچاوم، بردوومی بۆ داو...
بەڵام باوەڕ کە،
هەر تپکە وساوێک من تێی کەوتبم
بە باوەشی تۆم هاتۆتە بەر چاو!

٢٠٠٢/١/١٧ - هێلسنكی
لاپەڕەی 31'32'33
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
#ڤیدۆ
[11]
بەختەوەری

من لەو هەموو بەختەورییە ڕانەهاتووم.
تۆ گەنجینەت خستە بەرپێم،
لەکاتێکدا
من بە تەمای ئاوڕێک بووم.
تۆ گەردوونت لە ڕۆشناییی خوا هەڵکێشا،
لە کاتێکدا
بۆ ئاورینگێک بۆ قاف دەچووم.
من لەو هەموو بەختەورییە ڕانەهاتووم!
دەخیلت بم،
ماوەم بدە تا لێی ڕابێم.
زۆر دەترسم دەرنەبەم و
لە بنیدا بەچۆکدا بێم.
*

هێڵێک بکێشە،
سنوورێک دانێ
بۆ ئەو شێتییەی
مەحاڵی دەوێ سنوور نازانێ.
سنوورێک دانێ
بۆ بزرکاندن،
بۆ خەیاڵی هەمیشە لاوی و ڕاونانی مردن.
سنوورێک دانێ
بۆ ئەو باڵدرە ڕەنگاوڕەنگانەی
لە هەزار لاوە
دادەوەرێنە
سەر لکوپۆپی دەرەختی سەرم.
بۆ ئەو چیمەن و مێرعوزارانەی
بە ڕووتوقووتی
خۆ لە گەز دەدەن لە دەورووبەرم.
*


من لەو هەموو بەختەورییە ڕانەهاتووم:
چ ڕەوایە،
تەنیا بۆ من،
شەوان ئاسمان
خۆی بە ئۆیە و پۆیەی ستڕەنگ بخەمڵێنێ!
چ ڕەوایە،
تەنیا بۆ من،
بەیانییان
ئاونگی سەر گوڵەشیلان بزریوێنی!
*

من لە هەموو بەختەورییە ڕانەهاتووم.
دەخیلت بم، گەر هیچ نەبێ،
لێی کەم کەوە:
چەند پەڕێکی هەڵوەڕێنە،
چەند چڵێکی لێ داپاچە
ڕۆژێک، دوو ڕۆژ،
باڵەکانی بتورێنە،
جارێک، دووجار،
لکوپۆپە بە ئەستێرە قورسەکانی ڕاتڵەکێنە.
لەو ڕۆژەوە
تەخت و تاجی مەملەكەتت داگیر كردووم،
سەرانسەری ئەم گەردوونە مەملەكەتمە!
لەو ڕۆژەوە
لە زمانی بەرد دەگەم و با دەدوێنم،
بە بۆن ڕەنگان لەیەک جودا دەكەمەوە،
بە ئاو دنیا دەنەخشێنم.

لەو ڕۆژەوە
تەخت و تاجی مەملەكەتت داگیر كردووم،
هەر پنجێک گیا با لێی بدا
من لەگەڵ ئەو بەدەم باوە دەشنێمەوە...

لەو ڕۆژەوە
من هەسارەی بێ تەوەرم،
بە گەردووندا دەخولێمەوە!
*


من لەو هەموو بەختەورییە ڕانەهاتووم،
دەخیلت بم،
ماوەم بدە تا لێی ڕابێم...
زۆر دەترسم دامڕمێنێ.
زۆر دەترسم
دەرنەبەم و بە چۆکدا بێم.

٢٠٠٣/٨/٢٥- هێلسنكی
لاپەڕەی ٣٤'٣٥'٣٦'٣٧'٣٨'٣٩
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
[12]
دڵەفڕکێ

کە چاوەڕیی هاتنی تۆم
کات سڕ دەبێ و سروشت دەنوێ-
نە گەڵایەک دەشنێتەوە،
نە سرتەیەک دەگاتە گوێ.
***

لەگەڵ هەستی یەکەم هەنگاو
لە مەڵبەندی نێرگزەوە
شنەبایەک دەئەنگوێ،
دەوراندەورم ڕەنگپۆش دەکا
گرشەی مێرگ و چیمەنی نوێ.
*
**

ئەوا تەمەن بەسەر دەچێ...
کەچی هێشتا مەراقێکم لە دڵدایە:
دڵەفڕکێ کەی خۆشترە؟
کە چاوەڕیی ترپەی پێتم،
یا کە دەستت لە دستمایە؟!

٢٠٠٤/١٢/٤- هێلسنكی
لاپەڕەی ٤٠'٤١
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ڤیدۆ
[13]
زەردەپەڕ

زەردەپەڕی ئێوارەیە.
بای شاپەڕی نەورەسێکی ئەفسانەیی
گۆلی ئاسۆی لەراندووە.
تافتەیەکی ڕەنگ هەناری
لووتکەکانی نەخشاندووە.
هزرۆکەیەک دێ بە دڵدا:
ئەتۆ بڵێی،
لە هەڕەتی داخزانا،
خۆر خلیسکی نەبردبێ؟
ئەتۆ بڵێی
تیشە شاخە نووکتیژەکان
برینداریان نەکردبێ؟!

٢٠٠٦-كوردستان
لاپەڕەی ٤٢'٤٣
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ڤیدۆ
[14 ]

میری دزان

با چیاکان لەسەر هەست بن!
با دار و بەرد
هەر چاوێکیان هەزار چاو و
هە گوێیەکیان هەزار گوێ بێ.
دەبا کوڕگەل دابەش ببن،
چەکەکانیان لەسەر پێ بێ!
با چۆلەکە گرمۆڵە بێ، نەجریوێنێ،
با پشیلە ئارام بگرێ، نەمیاوێنێ،
سەگ نەوەڕێ،
کەر نەزەڕێ،
تا مێروولەش بە دیواردا هەڵنەگەڕێ-
چونکە ئەمڕۆ
دنیا دەمەونخوون دەبێ،
میری دزان بەم ناوەدا تێدەپەڕێ!

٢٠٠٦/١/٢١—کوردستان
لاپەڕەی ٤٤'٤٥
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ڤیدۆ
[15]
لە خەڵوەتا

باڵم شەکەتە و ئاسۆ بێسنوور.
سەوڵم پۆڵایە و ڕۆخی دەریا دوور.
هەر چاوەچاومە
بۆ کەنارۆچکە و پەنا و لەنگەرێ...
سەراپای ژینم پێل و گەرداو بوو،
خوایە، مەرگێکی ئاسانم بەرێ!

٢٠٠٦/٦/٢١- هێلسنكی
لاپەڕەی ٤٦
📚دیوانی #سەوڵم_پۆڵا_کەناریش_دوور
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
2024/09/29 03:22:28
Back to Top
HTML Embed Code: