Telegram Web Link
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[۸۰]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

" شەونوێژی نامۆیان"

‌ (۳)

سەرمای گەلێک شارانم دی،
بەڵام پەنجەم لە گۆ نەچوون،
چونکە سەرمای هەموو جێیەک
تیشکێک ڕۆژی نیشتمانی منی تیایە.
گەرمای گەلێک شارانم دی،
بەڵام گیانم وەڕس نەبوو،
چونکە گەرمای هەموو جێیەک
سروەیەکی نیشتمانی منی تیایە.

(٤)

چاوی کیژی ئەوروپایی
گەر شینیش بێ - خۆشم دەوێ.
گەر سەوزیش بێ - خۆشم دەوێ.
وا تێدەگەم:
شینترین چاو،
سەوزترین چاو
لەم دنیایە،
تۆزێک ڕەشیی
چاوی کچی
نیشتمانی منی تیایە!

(٥)

نیشتمانم!
تۆ وەک تانەی لەسەر چاوم.
تۆ وەک تەمی، لە گشت لاوە دەورەت داوم.
تۆ ئاوێنەی-
لە ناو تۆدا هەموو دنیا بەدی ئەکەم.
تۆ تەیمانی-
بە هۆی تۆوە هیچ نابینم:
نە کەل دەبینم، نە زەوی.
نە خوا دەبینم، نە ئاسمان.
جا نازانم
نە جیهان وەک تۆ بچووکە،
نە تۆ گەورەی بەقەد جیهان.
نیشتمانەکەم - ک و ر د س ت ا ن!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓 (۱۹۷۹/۱۱/۲۹ - مۆسکۆ)
📚#شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[۸۱]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"دارستانی سووتاو"

هەر نازدارێ دڵی دامێ،
لە بناری دڵدا ناشتم، وەک نەمامێ.
تا وام لێ هات،
لەسای سەری خۆشەویستان،
بوومە ماخۆی شادارستان!

                              ***

کە تۆم ناسی،
ئەی نەمامی شلک و نەمر،
وام زانی تۆش دەچیتە پاڵ ئەوانی تر:
دەڕوێی، دەبیت
بە فێنکایی...بۆ هاوینم.
بە گەرمایی...بۆ زستانم.
کەچی، لەپڕ، بووی بە شەمچە و
گڕت بەردا دارستانم!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓(۱۹۷۹/۱۱/۳۰ - مۆسکۆ)
📚#شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
[۸۲]
"جیهانی ئازاد"

جیهانی ئازاد
هێندەی گوێ هەڵخا
بۆ زەمزەمەی نەوت لە جەرگەی خاکا،
کەڕ و کووڕ بووە،
هەست بە سووتانی لوتکەی کێو ناکا!
ـــــــــــــــــ
#عەبدوڵڵا_پەشێو
📚#شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم


🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew

[۸۳]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"ئەمشەو تا بەری بەیانی..."

ئەمشەو، تا بەری بەیانی،
نەنووستم و سەرنجم دای.
چەند جارێک دیتم ڕاچەنیت.
چەند جارێکیش دیتم گریای.

خەونت بە چییەوە دەدی؟
چیبوو؟ بۆچی ڕادەچەنیت؟
لە حیلەی ئەسپی خەمی من؟
لە ئاورینگی قەڵەمی من؟
لە هەڵبوون و کوژانەوەم؟
لە فڕین و نیشتنەوەی بێ بڕانەوەم؟

چیبوو، گیانە؟
لە خەونتدا کچێکی دیم لەگەڵدا بوو؟
یا بۆ وڵات
بارگەوبنەی خۆم تێکنابوو؟

                               ***

من لە خەمی تۆ ناترسم!
من دەزانم،
خەمەکانت
وردن، قشتن، ژیکەلانەن...
من دەزانم،
خەمەکانت
وەکوو خەمی هیچ کەسێک نین:

دە چاوەکەم،
دیسان گیانم تژی کەوە
لە مناڵی و تاسەی یاری....
پرێسکەکەت بکەرەوە،
بۆم هەڵڕێژە
دەنکەزەنگیانە و مرواری!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓(زستانی ۱۹۷۹ - مۆسکۆ)
📚#شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
[۸٤]
"شێتی"

دەزانم، تۆ وشەیەکی.
بەڵام زۆر جار، بۆ وشەیەک،
هۆنراوەیەکم کوشتووە!
دەزانم، تۆ خونچەیەکی.
بەڵام زۆر جار، بۆ خونچەیەک،
گوڵجاڕێکم جێهێشتووە!

📚#شەو_نییە_خەونتان_پێوە_نەبینم
#عەبدوڵڵا_پەشێو

🆔 @abdulla_pashew
لە تەنیاییدا،
لە بەندیخانەی ئەنگوستەچاوا
ڕۆژانی ژینم بێدەنگ تێپەڕین.
نە خواپەرستی و سرووشیان تیا بوو،
نە دڵداخورپان، نە ئەشک و ئەڤین.
دیوانی براکوژی⬇️⬇️
🍃🌹🍃     @Abdulla_Pashew   🌹🍃🌹

________
#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بەرکوڵی چاپی نوێ:
بەشی یەکەم


چارەنووسی" دیوانی" براکوژی زۆر لە چارەنووسی "دوانزە وانە بۆ مناڵان" نزیکە، ئەگەرچی مەودایەکی زەمانیی دوورودرێژیشیان لە نێواندایە؛ هەردووکیان لە باروودۆخێکی سیاسیی لە ڕادەبەدەر ئاڵۆزدا لە دایک بوون و لە تاقە کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەدا فرچکدران. پاشتریش، بێ ئەوەی دەسەڵاتێک نازیان بکێشێ و گیرفانێک شەکروشیریان بداتێ، هەر خۆیان پێڕەوکە بوون و لە خەم ڕەخسین و بە نان و نمەکی خەڵکی کوردستان ڕسکان. بۆیە، ئەم دوو هۆنراوە درێژە چەند هی منن، هێندەش هی ئەو سەدان هەزار کەسەن کە تا ئەمڕۆ ئەم دەست و ئەو دەست، ئەم باخەڵ و ئەو باخەڵیان پێ کردوون و نەیانهێشتووە ڕوخساری ڕاونراویان چرچولۆچی تێ بکەوێ و گەردی فەرامۆشیی لێ بنیشێ.
خوێندنەوەی "دوانزە وانە" لە کەرکووکی 1972ی کانگای تەعریب و "دیوانی براکوژی" ش لە هەولێری مەڵبەندی شەڕی خۆکوژیی 1994دا، ناڵێم ئازایەتی، بەڵام هێزێکی مەعنەوی و بڵێسەیەکی پەتی و بڕوایەکی ڕەهای دەویست بە سەرکەوتنی ئازادی و جوانی و شیعر. خەڵکی کوردستانیش، بە سەلیقەی خۆڕسکی خۆیان، لەمە گەیشتن و ئەرکی بڵاو کردنەوەیان لە کۆڵ کردمەوە.


________

@Abdulla_Pashew
🍃🌹🍃🌹                                🌹🍃🌹🍃
🍃🌹🍃     @Abdulla_Pashew   🌹🍃🌹

___________
#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بەرکوڵی چاپی نوێ:
بەشی دوهەم


پڕیشکی نەگریسی دووبەرەکییەکەی 1964 لە سەرەتادا لە باشووری کوردستان وەک قارچی ژەهراوی هەڵتۆقی، بەڵام هێندەی نەبرد، وەک گەرای شێرپەنجە، دەمار بە دەمار، جۆمگە بە جۆمگە، شانە بە شانە سەرتاپای بەدەنی لە خۆڕا کەنەفت و بنێسی نیشتمانەکەمانی تەنییەوە.
براکوژی چەند وەچەیەکی نائومێد کرد و بووە لەمپەری بەردەم بڵاوبوونەوەی هەستی سەربەخۆییخوازی.
حیزب حیزبانێی خێڵەکییانە نەیهێشت ئەو وزەیەی لە توێیەکانی گیانی کوردستانییاندا خۆی مەڵاس دابوو کۆبکرێتەوە و بخرێتە گەڕ بۆ خۆڕاپسکاندن لە کۆت و بەندی کۆیلەیی.
براکوژی ئەنجامی نەبوونی بەرنامە و ستراتیژ و پرۆژەی سەربەخۆیی و مەسەلەیەکی سێنترالە.
تا کۆمەڵێک ڕەمز و بەهای هاوبەش زەینی نەتەوەییمان پێک نەهێنن، مێشکمان هەر خانەخانە دەبێ و هەر خانەیەکیش حیزب_عەشیرەتێک داگیری دەکا.
کاتی ئەوە هاتووە لەوە بگەین و دانی پێدا بنێین، کە ئێمە نەک هەر گەورەترین نەتەوی بێ دەوڵەتین؛ بەڵکوو گەورەترین نەتەوەی بێ پرۆژەی دەوڵەتیشین.

________

@Abdulla_Pashew
🍃🌹🍃🌹                                🌹🍃🌹🍃
🍃🌹🍃     @Abdulla_Pashew   🌹🍃🌹

________
#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بەرکوڵی چاپی نوێ:
بەشی سێهەم

لە کاتێکدا ئەم پێشەکییە دەنووسم، ئەنجامەکانی براکوژی لە بەر چاون و هۆیەکانیشی، بە تایبەتی سامانی مفت و دەسەڵاتی بێسنوور، وەک شیری لە کالان دەرکێشراو، هێشتا هەڕەشە لە گەلی کوردستان و یەکێیتی وڵاتەکەی دەکەن.
براکوژی تاوانێکی هەرە گەورەیە بەرامبەر بە دۆزی ڕەوای نەتەوەکمان ئەنجام دراوە. دڵنیام نەوەکانی داهاتوو، پاکانە بۆ هەڵوێستی توندم دەکەن؛
کە ساڵانێکی دوور و درێژە باجەکەی بە زێدەوە دەدەم.
با ئەم دیوانۆکەیە، دادگەیەکی مەعنەوی بێ بۆ بازرگانانی براکوژی، کە هیچ دادگەیەکی تریان نەبینی و پێشبینیش ناکرێ لەمەولا بیبینن!


5\5\2005 ــ هێلسنکی

🔸مامۆستا #عەبدوڵڵا_پەشێو

________

@Abdulla_Pashew
🍃🌹🍃🌹                                🌹🍃🌹🍃
🍃🌹🍃     @Abdulla_Pashew   🌹🍃🌹

________

#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چەند پەیڤێک:
(پێشەکیی چاپی یەکەم 1994)
بەشی یەکەم

ئازیزم؛
ئەوەی بەردەستت پێش ئەوەی شیعر بێ، هەڵوێستە.
ئەوەی لە کاتی نووسیندا لە بەر چاوی خەیاڵم بووە هەژارێکی شێخەڵڵا بووە، نەک خوێندەوارێکی شیعر تێر و تەسەل.
بۆ میکرۆفۆن نووسراو، نەک بۆ خوێندنەوەی بێدەنگ. زیڕەیە، نەک چرپە.
ڕاکردنە، نەک ڕۆیشتن.
لە بابەڕۆدانە، نەک هەنیسک.
ئەوەی لەسەر خنکان بێ، بیر لەوە ناکاتەوە چۆن بقیژێنێ؛
گرینگ ئەوەیە تا دەنگی تێدایە بقیژێنێ.
ئەمەی بەر دەستت زریکەیە، قیژەیە......
بۆ ئەوەی لەم شیعرانە و شیعرەکانی تری دیوانی براکوژی بگەیت؛ پێویستە نەخشەی براکوژی لە ساڵی 1964 وە تا ڕۆژی ئەمڕۆ لەبەر چاوی خۆت دانێیت و ئەو ڕووبەرە پانوپۆرە دەستنیشان بکەیت کە براکوژی تێدا کراوە. ڕووبەرەکە؛ موبالەغە ناکەم ئەگەر بڵێم هەموو خاکی کوردستان، بە پانایی و درێژایی دەگرێتەوە.
کوا ئەو جێیەی براکوژی ئاوەگڵی نەکردووە؟
کام تاقم لەگەڵ کام تاقمدا، کام بەرەباب لەگەڵ کام بەرەبابدا نەیکردووە؟
شۆڕەسوارەکانی براکوژیش هەمان شۆڕەسوارن، هەمانی شوانی گورگزادەن.
من هەر باسی براکوژی ئەم چەند ساڵەی دواییم نەکرد، ئەگەر نا ئەوەندەی مێژوومان لەبەر چاو بێ، دەبینین هەر جارێک ئەم نەتەوەیە سەری خۆی ڕاست کردبێتەوە بۆ ئازادی و سەربەخۆیی، یا تەنانەت داوای فشەمافێکی خۆی کردبێ، تووشی تاعوونی شەڕی خۆکووژی بووە......

___________

@Abdulla_Pashew
🍃🌹🍃🌹                                🌹🍃🌹🍃
🍃🌹🍃 @Abdulla_Pashew 🌹🍃🌹

________

#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


چەند پەیڤێک:
بەشی دووهەم

من دوژمنێکی بابەکوشتەی براکوژیم.
لە ساڵانی دوور وڵاتیمدا، چەند خۆم بە پەڕاگەندەی سیاسەتی شۆفێنیستانەی داگیرکەرانی کوردستان زانیوە، زێتریش خۆم به پەڕاگەندەی سیاسەتی کورد کوژانەی حیزبەکانی کوردستان زانیوە. بۆیە ئەوەی لە دەستم بێ و پێم بکرێ، دژی براکوژی دەیکەم و دەیڵێم.
هیچ شتێک لای من پاکانە بۆ براکوژی ناکا.
گەمارترین، نامەردانەترین، بێشەڕەفانەترین شەڕ؛ شەڕی براکووژیە...
ئەوەشی باوێ سەرێ، کە کوردستان خۆی لە خۆیدا وڵاتێکی داگیرکراوی پێشیلکراوی دابەشکراوی خێر و بێر دزراوە.
شەڕی براکوژی، لە وڵاتێکی وەک کوردستاندا لە خۆکوژی بەولاوە چی دی نییە.
کە شیعرەکانم دەخوێنیتەوە، پێت وایە زماندرێژیم کردووە؟
زێدەڕۆییم کردووە؟
توندم؟
بریا...
سەد بریا...
زێتر شارەزای فەرهەنگی زمانی کوردی بام و لەم وشە و تەعبیرانە مزرترم زانیبا!

________

@Abdulla_Pashew
🍃🌹🍃🌹 🌹🍃🌹🍃
🍃🌹🍃     @Abdulla_Pashew   🌹🍃🌹

___________
#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چەند پەیڤێک:
بەشی سێهەم

زۆر لەم شیعرانەی بەر دەستت لە شەکرەشاری هەولێر نووسراون.
کام هەولێر؟
ئەوەی مانگێک تێیدا لە ماڵ چوونەدەر ئازایەتی بوو...
دیتم؛ بە چاوی خۆم براکوژیم دیت...
دیتم چۆن بە سەربانان دەکەون و ماڵ و منداڵی ئەو خەڵکە برسییە دەکەنە سەنگەر.
لە کۆڵانە ئاوەڕووتکراوەکاندا گوێم لە زرمەزرمی تۆپ و شەستیر و ئارپیجی و قازیفە بوو.
لە دەورووبەری شارە خۆشەویستەکەمدا، بینیم چۆن دووکەڵی دەغڵودانی هەژارانی کوردستان بە ڕۆژ بەری ئاسمانی تاریک دەکرد و بە شەویش بڵێسەی ئاگردڕی به شەوەزەنگ دەدا.
ڕۆژ نییە دەنگوباسی ئەم شار و ئەو شار، ئەم گوند و ئەو گوندی نیشتمانەکەم ئارامم لێ هەڵنەگرێ؛
هەر دیلە و دەکووژرێ....
هەر بەرائەتە و وەردەگیرێ....
هەر ماڵە و دەرگەی دەشکێنرێ...
هەر پاتاڵ و بزگوڕە و بە تاڵان دەبردرێ...
هەر لاوی کوردە لەسەر بیر و باوەڕ یان تەنانەت لەسەر ڕەنگی پەڕۆ، لە ماڵی خۆی وەدەردەنرێ و شوێنبزر دەکرێ...
هەر نامووسە و هەتک دەکرێ...
هەر خانووە و بە گوللە بووە بە بێژینگ، یا بە قازیفە شەبەقی تێبووە...

(کوردستانی ئەنفال کراوم ئەنفال دەکرێتەوە)

مێژوو؛ بنووسه: من بێدەنگ نەبووم!
شیعر؛ ببوورە، تۆم زۆر شەکەت کرد!
پەخشان؛ زۆر سوپاس، بە هانام هاتی!



20\6\1994
هەولێر

*ئەم پێشەکییە هی چاپی یەکەمە، کە بریتی بوو لەو چەند دانەیەی بە خەتی خۆم و لەبەر گرتنەوەی دڵسۆزان، لە هەولێر، لە ڕۆژانی براکوژیدا بڵاو کراونەوە.

________

@Abdulla_Pashew
🍃🌹🍃🌹                                🌹🍃🌹🍃
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#ڤیدیۆ


بەشی یەکەم

کۆڕی براکوژی
هەولێر 1994/06/17

#دیوانی_براکوژی

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#ڤیدیۆ


بەشی دووەم

کۆڕی براکوژی
هەولێر 1994/06/17

#دیوانی_براکوژی

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#ڤیدیۆ


بەشی سێیەم و کۆتایی

کۆڕی براکوژی
هەولێر 1994/06/17

#دیوانی_براکوژی

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
دەستپێکی دیوانی براکوژی

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(1)

با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
هەرچی دەیکەن، پاکە وەک نوێژ
هەرچی دەیڵێن، وەک گەوهەرە!
دیالێکتیک، سەرمایەی مارکس
فەرموودەی "ماو" یان لەبەرە!

ئەورووپایان هەموو دیوە
کە دێنە گۆ بۆ ڕۆژنامان؛
پەیڤێک زێڕه، یەکێک زیوە!

لەندەن، پاریس، ئەنقەرە، شام
یەکە یەکە پایتەختەکانی هەندەران
شارەزاترن لە شێخەڵڵا و سابوونکەران
چاک دەزانن،
کە ئەورووپا بۆیاخچی پسپۆڕی دەوێ؛
بۆ کۆڵکێشی
بازووی زۆر بەتینی دەوێ
کوردی چیایی ناولەپ زبر و
شان و پیل بەردینی دەوێ!

با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
دەیانناسم
لە پاکیدا، چاک و پیرن
لە ژیریدا، ئەنیشتاین شاگردیانە هێندە ژیرن!
شارەزای مێژووی جیهانن
کون بە کون، کەلێن بە کەلێن...
ستراتیژی دوژمن تەقەی بێ
جبەخانەی تاکتیک پڕە
مەخزەنێکی پێوە دەنێن!

دەیانناسم!
لە پاکیدا، چاک و پیرن
لە ژیریدا، ئەنیشتاین شاگردیانە هێندە ژیرن!
بیانبینن!
بزانن لە پێناو ئێمە چەند بێتووکن
چەند پەڕپووت و ڕووت و گەدان
چۆن شەو و ڕۆژ تەنیا لە بیری ئێمە دان!

باوەڕ بکەن
هەرچی دەیکەن بۆ ئێمەیە...
هەرچی دەیڵێن بۆ ئێمەیە...
هەر بۆ ئەوەی لەم ئازارە ڕزگارمان بێ و
خۆشاوی شەهادەت فڕ کەین
هەر بۆ ئەوەی
خوێن وەکوو نان گران نەبێ و
هەموو جێیەکی لێ پڕ کەین
یەکێک دێنن قڕمان بکا
ئەگەر نەهات؟
فێرمان دەکەن یەکتر قڕ کەین!

با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
شوان هەر شوانە....
پەز هەر پەزە، هەتا دەمرێ...
با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو

____

@Abdulla_Pashew
🍃🌹🍃🌹 🌹🍃🌹🍃
Ébduĺĺa peşêw:
🍃🌹🍃 @Abdulla_Pashew 🌹🍃🌹

________

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(2)

لەم نیشتمانە چارە ڕەشەدا
چیتان هێشتووە؛
دابەشی نەکەن وەک ڕەزی خۆتان؟
هەر بە شەهیدان سەرمان بڵند بوو،
ئەوانیشتان کرد بە پەزی خۆتان!

ناوێرم قەڵەمێک هەڵگرم
ناوێرم کراسێک لەبەر کەم
ڕووتان ڕەش بێ،
خۆ ڕەنگەکانیشتان بەش کرد!

بڵێم خوێندکار یا قوتابی؟
ژن یا ئافرەت؟
ڕووتان ڕەش بێ،
تا وشەی ناو فەرهەنگەکانیشتان بەش کرد!
دوو کەناری زێی جاویدانی
خانی و حاجی قادرتان بەش کرد
خاک و ئاو و ئاگرتان بەش کرد
کوا؟ چیتان هێشت؟
کوا؟ کێتان هێشت؟
بگرە....
قەحپە و دز و ڕێگرتان بەش کرد

وەک زڕتەکی گاکۆژبەدەست
نیشتمانێکتان کرد بە دوو....
شار بە شار، گوند بە گوند گەڕان
لە هەر ماڵێک
ئاگردانێکتان کرد بە دوو...

خەڵک مێژوویەکی هەیە
ئێمە دوو مێژوومان هەیە
هەموو دنیا
یەک سەرکردەی لێ بەڵایە
ئێمە لەویش دوومان هەیە!



ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دیوانی‌_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو
________

@Abdulla_Pashew
🍃🌹🍃🌹 🌹🍃🌹🍃

🍃🌹🍃 @Abdulla_Pashew 🌹🍃🌹

________

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(3)

گەورەینە! لە سایەتان
بەعس لەناو دەمماندا، زمانێکە و دەگەڕێ
بەعس کەڵەگایەکە،
سبەینە و ئێواران، لە ئاوەزمان دەپەڕێ!

کێ بێ بەعس نەناسێ؟
تا دوێنێ هەتیوێک بوو؛
زەلامکووژ، زلحۆرت، جرپن
لە سای سەرتان هاتەوە....
هاتەوە و کەس نایبینێ
وەکوو تارمایی مردن.

لێمان بوو بە "تی ئێن تی"
چووە ناو سەفتەی دینار
لەگەڵمان دێتە سەر خوان
جێمان لەگەڵ بەش دەکا و
لەگەڵمان دەچێتە ژوان!

لەناو مانشێتی ڕۆژنامەکاندا
بەعس دەبینم
لەناو مەوکیبی سەرکردەکاندا
بەعس دەبینم
لە فیفتی فیفتی ناو پەرلەماندا
بەعس دەبینم
لە دیل کوشتن و بەرائەت پێدان
لە زەنگ لێدانی نیوەشەواندا
بەعس دەبینم

لە سایەی ئێوە
ئەوا چاوێکم شایی دەگێڕێ
چونکە چاوەکەی شاگەشە بووە
چونکە دەماری برای بڕاوە.


لە سایەتان
ئەمڕۆ لە شارە دیلەکەم
جەمەدانی پێشمەرگەیەک
ساڵەهای ساڵ تاج لەسەرێک
زۆر نەماوە، لەبەر چاوم
ببێ بە خوودەی عەسکەرێک!



ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو

________

@Abdulla_Pashew
🍃🌹🍃🌹 🌹🍃🌹🍃
4
ئەوەی دەبینین چما تازەیە؟
کاتژمێرێکە،
سێ ساڵی خشتە قورمیش کراوە.
بێ کەڵکە سەد جار پێش و
پاش خرێ
چرکە چرکەکەی
شیفرەی مردنە، لەعنەتژمێرە،
ناوەستێ، مەگەر
ورد و خاش کرێ!
#دیوانی_براکوژی
#عەبدوڵڵا_پەشێو
🔶 @Abdulla_Pashew
2024/09/28 13:28:19
Back to Top
HTML Embed Code: