Telegram Web Link
مەستی خەیاڵی ئەوە لەحزەژمێری شەوە
دوژمنی خوێنیی خەوە دیدەیی بێداری من


#نالی
من تێدەگەم
ئەوەی ڕابرد، وەگیر نایێ،
ئەوەی دادێ، هەر مردنە.
هێندەم بەسە، کە تۆ ئێستا
سەرت لەسەر باسکی منە.

#پەشێو
ڕوو لە هەر لایە دەکەم نامۆیە بۆم..

#هێمن
ڕەگ و ڕیشەی دڵم
هەر دەنگ و ناڵەی عیشقی
تۆی لێ دێ...


#وەفایی
قیبلەکەم بەو زاری هەر وەک غونچە
بۆیە پێکەنی..
دا بڵێن خەندەی لە گوڵ دێ
ئابـڕووی پەروین دەبا..


#وەفایی
زار: دەم
بۆ وەفاتم گەر وەفایێ کا بە ھاتن یەک نەفەس
لازمە دەستەودۆعا بم تا ئەبەد من بۆ وەفات


ماھی ڕوخسارت کە جیلوەی دا لە شامی پەرچەما
ڕۆژ بەڕووزەردی لە مەشریقدا بەرەو مەغریب ھەڵات


#ناری
شەوێ درێژه ئەم شەوە
خودا بەسەر کەسا نەیێ..
دووچاری کەس نەوێ لەوا
ئەوی که من دووچارمە..


#زاری
تا لە پارشێوی خەیاڵت تێر ئەبم
دێ لە ئاهەنگی سەڵامان مەرحەبا..


#ماتەم
مەلا جەماڵی ڕەسووڵی
ئەگەر مەجنوونی تۆ نیم لەیلەکەی بێمەیلەکەم بۆ چی
لە ھەر کووچێک و بازاڕێکیدایە داستانی من..


#وەفایی
دڵم هێند تەنگە
هەر جێی تۆی دەبێ و بەس..


#دیوار
#هێمن
چاوەکانت ئەمکوژن لاکین شەکەرخەندەی دەمت
دائیما بۆ کوشتنێکی تازەتر ئیحیام ئەکا

وەک چرای فانووسە ناشارێتەوە عەشقی نیگار
بام لە پەردەشدا بێ ئاخر سەرسەری و ڕسوام ئەکا


#حەمدی
خەندە و دەمی مەحبووبە کە وا زۆر نمەکینن
بەس خۆشە ئەگەر خۆ نمەکی زەخم و برینن


#نالی
واتە: زار و دەم و پێکەنینی یار هەر چەندە زام و برینی دڵ ئەکولێننەوە هێشتا هەر زۆر دڵڕفێن و خۆش و بەتامن.
نیمنیگاھی دڵبەری من دڵ دەڕفێنێ بەخودا
نووکی پەیکانی موژەی خوێن دەتکێنێ بەخودا


#کوردی
دیدەم هەموو شۆراوە بە شۆراوی سوروشکم
لەم لەوحە نیگارینە نە عەین و نە ئەسەر ما


#نالی
واتە: چاوم هەمووی بە فرمێسکێکی ئێجگار سوێر شۆردراوەتەوە بەڕادەیەک ئەو تەختە نیگارینە کە هەزاران وێنەی تێدا نەخشێندرابوو ئێستا هیچی تیا نەماوە، نە چاو و نە پاشماوەی چاو.
بە هاوین جەستە خەستەی دەردی گەرمام
بە زستان دڵ شکستەی بەردی سەرمام


#نالی
لە تاوی ئێش و دوری تەڵعەتی یار
چ غەمبارم چ غـەمبارم چ غەمبار...


#زاری
تەماشای لالە زاری ڕا گوزەر ناکەی
ئــەڕۆێ ئۆغــر..


#گۆران
بۆ چم دەوێ ئەم قەلبە گەر نەیکەمە خاکی ڕێت
ڕۆحم بە چ مەسرەف دێ گەر نەیکەمە قوربانت


#کوردی
چم نەزانی فێری کردم لەحزەیی ئوستادی عیشق
ڕۆژگارێ دەرسی عەتر و موددەتێ وانەی گوڵان

#هونەر
نە بەوەسڵی تۆ سروورم نە بەدووری تۆ سەبوورم

گێژو سەرگەردان وحەیران هەر وەكوو ماسی سەر ئاوم

#وەفایی
2024/10/02 00:40:53
Back to Top
HTML Embed Code: