Telegram Web Link
ئەرێ دەردی من و دەرمانی مـن دۆست
ئەرێ وەسڵی من و هیجرانی من دۆست



#بابا_تاهیر
جـودا نابێت ئەبەد
لـــە گیانی من دۆست..


#بابا_تاهیر
ئەم ڕۆژانە دونیا بە تەمێكی ڕەش داپۆشراوە، خەڵك خۆیان بریندار دەكەن، یەكتری ئەدەنە بەر نەشتەر، زمانیان تیغ و سینەیان دەشتێكی كاكی بە كاكی لە ڕق... ئەم ڕۆژانە كەس بەزەیی بەكەسدا نایەتەوە... كەس بەزەیی بە خۆیدا نایەتەوە.
تۆ تا بۆت دەكرێ سپی بپۆشە، سپی بنوو، سەرجێگەكەت بگۆڕە بە ڕەنگی بەفر، دیواری ماڵەكەت بكە بە ڕەنگی كافور... ئەم ڕۆژانە زۆرت پێویست بەوەیە زیاتر لەژێر ئاوی دوشەكەدا بمێنیتەوە، با زیاتر تەڕ بیت، ھەموو شتێك خەریكە وشكدەبێتەوە... گەر كرا یەكێك لە ئاوەكانی ماڵەكەت تایبەت كە بە شتنەوەی ڕوخسارت، گوێكانت، چاوەكانت، دەمت... ئەم ڕۆژانە لە ھەموویانەوە ڕەشی دزە دەكاتە ناوتەوە.
ھێمنترین پارچە مۆسیقا داگیرسێنە و ھەموو ئامێرەكانیتر بێدەنگ كە، سەرت پڕبووە لە ژاوەژاو، ڕۆحت ھیلاكە بە دەست خۆیەوە...
ئەم ڕۆژانە كەمتیارێكی شێتی برسی بەربووەتە جەستەت، ھێشتا ھەناسە دەدەیت و ئەو بە زیندویی دەتخوات، ھەلا ھەلات دەكات و بەردەوامیش بە قیژەیەكی ناساز ئەم مەرگەت تاڵتر دەكات... تۆ ئەزانی دڕندەیی كەمتیار لەوەدایە ھەر بە زیندوویی كەوڵت دەكات؟ ھەر بە زیندوویی و بە بەرچاوی خۆتەوە ھەناوت پارچە پارچەت ئەكات؟ ئەتكوژێ و جار جار سەیری چاوت ئەكات... كەمتیارەكان بەربوونەتە ھەموو شتێك و بەردەوامیش لە قیژە قیژ ناوەستن... ھەر ئەڵێن... ھەر ھاوار ئەكەن...

تۆ كە لە نەسلی ھەوریت، خۆت مەدەرە دەست ئەم ھەموو وشكەساڵییە، با ھەوریی بێت خەیاڵت، باران بێت وتنت، شێدار بێت بێدەنگیت... تۆ كە شیری پاكت خواردووەتەوە، مەھێڵە ژەھراوی ئەم جادوگەرانە ڕەشتكات، با ڕەشاوی ئەم ئاگرە نەگاتە دڵی سپیت...

ئەم ڕۆژانە دەبێت زۆر شت فڕێبدەیت، وەك ژاوەژاوی سیاسییەكان، درۆكانی نیشتیمان، خیانەتەكانی خێڵ، گۆرانییە بێتامەكان، وتار و نووسینە سادەكان... تۆ پێویستت بە یەك تەنەكە خۆڵی گەورەیە، گەورەتر لەوەی بەردەرگا، تا زۆر شت فڕێبدەیت...

دونیا سارد بووە، ئەو پەنجەرانە بۆ داناخەیت؟ ئەم ڕۆژانە لەگەڵ بادا شەمشەمە كوێرە دێنەژوورەوە، مێش و مەگەزی خەیاڵكوژ دێنەژوورەوە، دەنگەدەنگی وەڕسكەر خۆیان دەگەێننە ناوت... دەرگا پێوە مەیە، توند دایخە، ئەم ڕۆژانە نائومێدی دەبێتە میوانی ھەموو ماڵێك، ناشرینی لەوسەری كۆڵانەكە وەستاوە و چاوەڕێی فرسەتێكە خۆی ھەڵبداتە بوونتەوە...

ئەم ڕۆژانە سپی بپۆشە... سپی بنوو... زیاتر لە جاران لەژێر ئاودا بمێنەرەوە... ھەموو شتێك خەریكە ڕەش دەبێت، ھەموو شتێك خەریكە وشكدەبێتەوە...

#ھێمن_قەرەداغی
کەعـــبە کەچ نـابێ
لەبەر لـۆمەی ڕەقـیبانم وەرە..


#تایەر_بەگ
كە ئەڕوانێ ئەزانم چی ئەڵێ بەو چاوە شەهلایە
كە گەردن كەچ ئەكەم حاڵی ئەبێ من چم لە دڵدایە..


#زاری
یاخوا زستان بەخێرێ چونکە وەک یاری منە..
سارد و سڕ بێ میهر و بێ مەیلە جەفاکاری منە!


#سەید_کامیل_ئیمامی
لە سەر ناچێتە دەر ساتێ خەیاڵی بسکی خاوی تۆ


#هێمن
کە لاچوو پەرچەمت ئەم شەو وتم ڕۆژە کە نەمزانی
شەمس تەنویری وا ناکا ئەمە هەر جیلوەیی ڕووتە.


#حەمدی
#ئەحمەد_بەگی_ساحێبقڕان
یا طەبیبی ئینتیزارم ئیتصاڵت کەی دەبێ؟
زەهری دوری کوشتـمی
شەهد و ویصاڵــت کەی دەبێ؟


#صابری
#شێخ_نەجمەدین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاھی من


#تاهیر_بەگی_جاف
ماچی دەمەکەی دامێ کە دامێ سەر و ماڵم

#نالی


#واتا: کە سەر و ماڵم لە پێناوی یارا دانا و بە تەواوی لەناوچووم ئەوسا ماچێکی دەمی دامێ!
حەیاتم سەرفی عیشقت کرد بە ئومێدی "فَمَنْ یَعْمَل"

بە ھیجرت کوشتم و نەتکردەوە فکری "وَ مَن یَعْمَل"...


#مەحوی




#واتا: بەهیوای ئەوە کە خوا فەرموویەتی
{فَمَنْ یَعْمَلْ مِثْقالَ ذَرَّهِْٕ‌ ْ خَیْرَاً یَرَەُ}
واتا
(ئەوەی ئەوەندەی تۆسقاڵێک چاکە بکا،
پاداشی وەر‌‌‌دەگرێتەوە.)

ژیانی خۆم لە عیشقی تۆدا سەرف کرد، کەچی تۆ بە دەردی دووری کوشتمت و بیرت لەوە نەکردەوە کە خوا فەرموویەتی؛ {فَمَنْ یَعْمَلْ مِثْقالَ ذَرَّهْ ِِِِِْٕ شَرَّاً یَرَهُ}
واتا( ئەوەی ئەوەندەی تۆسقاڵێک خراپە بکات، تۆڵەی وەردەگرێتەوە.)
گوڵی ئێرە بەژوانی بولبولی ئاوارە ڕاناگا

#هێمن
دڵ فکری کردەوە: چیە قیرم بووە بە شیر؟
پیرانی بردەوە کە جوانیمی کەوتە بیر...

قامەت نەمام و پشتی وەکوو مێو و ڕۆنی نەرم
چەوتاوە، ڕەق ھەڵاتووە، وەک چەوتە مێوی پیر...!

#مەحوی




قیر : مەبەست لە مووی ڕەشە
شیر : مەبەست لە مووی سپییە
پیران بردنەوە : ئەوەیە بنیادەم، لەبەر پێکەنینی زۆر یا لە بەر گریانی زۆر، هناسەی ببڕێ و دەنگی لێ دەرنەیەت
چەوتاوە : چەوت و لار بووە چەمیوەتەوە
نییە جوانێ، سەری کاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی

کە ھیلاکیی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی گەرمی

#هەردی

1951 سلێمانی
لە وەسڵی تۆ زیاتر خەوفناکم، نەک لە ھیجرانت

بە میسلی شەمع و پەروانە، بەڵێ عاشق دەبێ وا بێ!

#نالی

#واتا: دڵداران هەموو ئاواتیان ئەوەیە بە یاریان بگەن و هەمیشە شکاتیانە لە دەست دووری.
بەپێچەوانەی ئەوانەوە من لە نزیکی یار زیاتر ئەترسم تا لە دووری!
چونکە کە لە یار نزیک کەوتمەوە دەس بەجێ گڕم تێ بەرئەبێ، وەک چۆن پەروانە کە ئەگا بە مۆم، ئەوەندە بە دەوریا دێت و دەچێ تا گڕی تێ بەرئەبێ.
ئەگەر سایەی سەری تۆ بێ بە تاجم
چ موحتاجم بە تاج و ئەفسەری کەی؟

#ناری
خۆزگە پیری کەلەلای نەدەکردم
خۆزگە لە یەکەم ژوانگەدا دەمردم..

#هێمن
پێم نەوتی ڕۆژەكان ئەتگۆڕن و نكۆڵیت لێكرد؟


#دیوار
2024/09/21 08:25:09
Back to Top
HTML Embed Code: