Telegram Web Link
ئەگەر لێم بپرسن چەند جار لە مێشکمدا تێپەڕیوە
جارێک دەڵێم چونکە تۆ هاتیت و جێت نەهێشتم.

#مەولانا
بە بێباکی دەمێکی هات و داغی کردم و ڕۆیی...

#وەفایی
لەبی گوڵ، زاری گوڵ، ئەندامی گوڵ، ڕوخساری گوڵ، بەر گوڵ
ھەتا کەی من بڵێم سەربەستە جەللادم فڵانی بوو؟

#وەفایی
بە من ئێژی سەبوریت بێ سەبوری
سەبوری کردی ئەم قوڕە بەسەرما..


#بابا_تاهیر
کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا، ئەم عارفە توند بوو
وتی: ئاخر سبەینێ جەژنە خوێنی تۆ لە پێ دەگرم.


#مەحوی
واتە: کە لەم ڕۆژی عەڕەفەدا دادی نائومێدی خۆمم بردە لای یار، کە بۆچی هێشتوومەتییەوە و بۆ نامکوژێ، لێم تووڕە بوو وتی: نائومێد مەبە سبەینێ جەژنی قوربانە، سەرت دەبڕم و دەتکەم بە قوربانی و خوێنت لە جیاتی خەنە دەگرمە پێی خۆم و بەوە بە ئاواتی خۆتت دەگەیەنم.
ئەرێ خەندەی دەمت ئارامی دڵ
کانی حەیاتی من..
لەسەرچی زیز دەبی؟ ڕۆحت دەوێ
هانێ حەیاتی من


#وەفایی
قوربان وەرە قوربانە سا بمکە بە قوربانت
ڕەنگین کە بە خوێناوم کاکۆڵی پەرێشانت..


#حەریق
جەژنی قوربانە هەموو کەس عادەتی قوربانییە 
ئەی منی بێچارە چی بکەم کەڵکی قوربانم نییە

#فه‌نایی
له ڕێگه‌ی نێوان
لێک دابڕان و
پێک گه‌یشتنی من و تۆش ،گیانه
گه‌لێک باوەش هه‌ن
به‌ڵام ،هه‌موویان
ڕێی باوەشی تۆم پێ نیشان دەدەن...

#په‌شێو
هێندە جوانی
پێم وایە مانگ ماچی کردووی
.


#نامۆ
تۆیش فریوی دنیات خوارد
دنیا وایە خەدیجە!
یەکەمجار پەپووسڵێمانەکانت پیشان دەدات
ئینجا ئەبابیلەکان
یەکەمجار مانگ بە تریفەکانیەوە دەنێرێت
ئینجا دووپشکەکان
کە دڵبەستەی بوویت وەک ناپاکێک پشتت تێدەکات، وەک فاحیشەیەک ڕووت لێ وەردەگێڕێ
دنیا وایە خەدیجە! دنیا وایە...


#ماردین_ئیبراهیم
چ کەس نازانی دەردی من
مەگەر ئەو چاوە کاڵانە..


#وەفایی
بەم شەوی هیجرانە فەرموو با چراخانێ بکەین
من بە شوعلەی ئاهی گەرم و تۆ بە مینای سافەوە


#حەمدی
کە ڕێیان داوی بۆ یەک جار
توخوا ئازیز دیدەنیم کە..

چەند ڕۆژێکم وەرزی بەهار ماوە
بێ وادە هات پاییز..

خەزەڵوەرە
توخوا وەرە
دیدەنیم کە...


#مەلا_عەلی
کەسێک کە لە ڕۆحدا بێت
دڵ چۆن فەرامۆشی دەکات..


#مەولانا #ڕۆمی
لە پاش چەند وەعدە قەت جارێ نەهاتی
ئەمیش بۆ من نەهاتی بوو نەهاتی!

کە تۆ صەییادی من صەیدی بریندار
حەقی من بوو هەڵێم تۆ بۆ هەڵاتی؟


#کوردی
بێزارم و بێ زاری
شەوم نەبوە کە بڕوا...


#زێوەر
چاوی گێڕا
هەر کە زانی بێ نەوا بووم
کوشتمی!



#مەدهۆش
ڕۆیشت و عەسرێک پێکەوە
چایەکمان نەخواردەوە..



#تەڵعەت_تاهیر
2024/09/21 20:18:32
Back to Top
HTML Embed Code: