Telegram Web Link
ناڵێم سەنەمی کوفرە
ئەما قیبلەیی قەلبی...



#زێوەر
گەر کفر نەبوایە ئەموت:
ئەیپەرستم میسلی ڕەب
..


#حەمدی
لەحزەیێک و لەمحەیێک چاوم بە چاوی ناکەوێ...

#نالی
نەچێتە سەر تەریقەی حەزرەتی پەروانه، دڵ چ بکا؟

#مەحوی
بە دەردی خۆمەوە گەر گۆشەیەک دەگرم بە بێ دەنگی
بە لاما دێ بە خەشم و ڕق دەڵێ: خۆ نەقشی دیوارە

#مەحوی
دنیا بچووکە
یەک ئەبینینەوە..


#دیوار
من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم
هەر ئەڕۆم و هەر ئەڕۆم و هەر جێماوم..



#جەلال_مەلەکشا
تەک و تەنیام و عەزیزانم کوان
بۆنی گۆڕخانەیی لێ دێ جێژۆان..

نامەوێ پاشی نەمان بۆم بگری
ئێستە ماچم دەیە ئەی کیژی جوان..


#هێمن
کێ دەڵێ
ئەمنیش وەلی دێوانە نیم؟


#هێمن
خۆشم دەوێ ئەوەندەی بەو سەردە رۆژگارەش
بازاڕی خۆشەویستی بەو ئاگرەم گەرم بێ

#هونەر
دڵ ئەمانەت بوو لە لات
ئێستا کەوا حاشا دەکەی..

ئەی موسوڵمانینە
وەرنە سەیری ئەم بێ مروەتە..


#کوردی
وەعدەیی وەسڵم دەداتێ
دەچمە لای نایێتە لام!

گەر دەچم زویرم دەکا
ناچم ئەگەر بیرم دەکا..


#ئەدەب
خۆ دڵم رۆژوی ئەوينی گرت
لەبۆ جەژنی ويساڵ..
كەوتە حاڵی ئەلويداع و نەتشكان
ڕۆژوی فيراق..

ئەو دڵەی ڕۆژێ بە يادی
نازەنينێ لـێی دەدا..
ئيستە خاڵيیە لە شادی تێی نييه
غەيری مەراق..


#نەسیم
تۆ جوانی وەک جگەرەی دوای فتار (دوای ڕوژوو شکاندن).


#دیوار
ئەم پارچە شیعرە لە هەرە دڵخوازترین دێڕە شیعریەکانە لام:

کەمرد لەیلا،خەبەریان دا بە مەجنوون
ئیتر دنیا لە بەر چاوی نەما ڕوون

یەخەی لەت کرد بە ڕۆڕۆ و دادوهاوار
بە شیوەن ڕۆیی بۆ لای مەقبەرەی یار

لە گۆڕستان مناڵێکی بەدی کرد
بە چاوی سوورەوە پرسی بەوی کرد

گوتی: لەیلا لەناو کـام گـۆڕە مەدفوون
وتی: هێشتا لە عیشقا کاڵی مـەجنوون

لەسەر هەر گۆڕێ تۆزێ گڵ جیا کە
بەیـادی عیشـقەوە بۆنی پیوە کـە

لە هەر خاکێ کە بۆنی مەیلی لێ‌هات
وەسەر کە خاکوخۆڵ ئەو جێیە جێگات


وەرگێڕانی: #هەژار_موکریانی
من لەگەڵتم بەڵام لە دوورەوە.

#دیوار
‏من ئەوینی تۆم لە دڵدا هەر دەمێنێ
چۆن دەڵێن:
هەرچی گەنجینەی بەنرخە
هەر لە نێو وێرانەیە.


#هێدی
دەڵێی چاوی منە
هەوری بەهاری دەم بە دەم دەگری..

دەڵێی ئاهی منە
بەرقی درەخشان ئاوری هێنا..


#وەفایی
چاوەڕوانم زوڵفی لادا تا ببینم ڕوومەتی
هێندە بێ ئەقڵم لە کافر من ئومێدی دین ئەکەم..


#کەمالی
2024/09/30 02:27:40
Back to Top
HTML Embed Code: