Telegram Web Link
وتم هەر هێندە بتبینم کە بێژم
گرانە دەردی بێ تۆیی، نەهاتی

#ناسری_حیسامی
Forwarded from یاری من (jabbar)
بە دیتنت،
بۆ ماوەیەک دەشڵەژێم،
بە نەدیتنت،
تا هەتا.



#سۆران_محمد
لەو هەموو شیعرەدا،
وشەم بۆ کردیت بە گیتار
کەچی جارێ دڵمت نەژەنی!

#جەماڵ_غەمبار
چاو و گوێ بخوازە بۆ ئیشی موھیم
حبّك الأشياء يعمى و يصمّ


#مەحوی


واتە : کەسێک، شتێک یا کەسێکی خۆش بوێ، چاوی لە ئاستیا کوێر و گوێی لە ئاستیا کەڕ دەبێ و عەیبی نابینێ و خراپەی نابیسێ.
لە بەر ئەوە گەلێ جار لە هەڵویستیدا بەرامبەر بەو شتە یا بەو کەسە دەکەوێتە هەڵەوە.بۆیە پێویستە لە کاری گرنگدا هەرکەس چاو و گوێی تر بۆ خۆی بخوازێ !
ئەو کە دەیفەرموو؛وەفادارم بەشەرتی عاشقی!
چۆن لەیادم چێ کەلام و خەندەکەی؟!یادی بەخێر...


#سەید_کامیل_ئیمامی
هر غنچه که گل گشت دگر غنچه نگردد
قربان لب یار ، گَهی غنچه گهی گل

واتە:
هەر خونچەیێ کە بوو بە گوڵ، نابێ بە خونچە جارێ تر
قوربانی لێوی دلبەرم، دەمێ خونچە و دەمێ گوڵە



#سەعدی
ناری سینه‌م ،گه‌ر نه‌بێ ؛ غه‌رقم ئه‌من
ئاوی چاوم ،گە‌ر نه‌بێ ؛ سووتاوم ئه‌ز

#نالی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چ دڵ سەختی عەزیزم...!

‌‌‌#هەژار
لە وەسڵت مەنزڵی دوور کەوتەوە دڵ
دووسەد مەنزڵ لە شادی دوورە ئەمشەو..




#کوردی
ئەوە منم کە وون بووم
یان تــۆی کە پەیــدا نابیت..!




#عەباس_مەعروفی
اگر قلبم صدف باشد
میان آن تو پنھانی..

ئەگەر دڵم سەدەفێک بێ
لەناویا تۆ پەنھانی.




#مەولانا
گفتی برو.. ولیک نگفتی کجا رود
این مرغ پر شکسته که آزاد می‌کنی!

وتی بڕۆ.. بەڵام نەیگوت ئەم باڵندەیەی کە تێکشکاوە بۆکوێ بڕوات!



#سمین_بهبهانی
عومرێکە بە میزانی ئەدەب توحفە فرۆشم
زۆرم وت و کەس تێی نەگەیی،ئێستە خەمۆشم!

#نالی
سەر که جۆشێکی نەبێ، من زرکه تاڵم بۆ چییه؟
دڵ که هۆشێکی نەبێ، شیشەی بەتاڵم بۆ چییه؟


#مەحوی


واته : سەر ئەوکاتە بەڕاستی سەرە کە سەودای عیشقی تێدابێ، ئەگینا هیچی لە زرکەتاڵ زیاد نابێ کە کەڵکی هیچی پێوە نییە.
دڵیش ئەوکاتە دڵی ڕاستییە کە هۆش و تێگەیشتنی هەبێ، ئەگینا جیاوازی نییە لەگەڵ شووشەی بۆش.
دەبێ دڵ،ویسعەتێکی وەک فەلەک زیاتر وە کەف بێنێ
شەو و ڕۆژی فیراق و وەسڵی دولبەر تا بگونجێنێ

#مەحوی


واته : دڵ دەبێ فراوانییەکی لە ئاسمان گەورەتر دەست بخا تا جێی شەوی دووری و ڕۆژی وەسڵی یار لەناو خۆیدا بکاتەوە.
بڵاوەی کرد و ڕۆیی کۆمەڵەی یاران و ئەهلی دڵ
لە شوومی بەختە مەحوی ماوە، بێ یار و ڕەفیق ئەمما...


#مەحوی

واتە: کۆمەڵی یاران و خاوەن دڵان هەموو مردن. منیش کە ماوم و نەڕۆیشتووم، مانەکەم نیشانەی کڵۆڵی و بەدبەختیمە، ئەگینا ئەگەر بەختیار دەبووم و وەك ئەوان دەڕۆیشتم.
ئێرە ئەبێ تۆی لێبیت
بۆ ئەوەی لە ئاوەدانی بچێ..




#بەرزان_هەستیار
بێمە کوێ؟ دڵبەر وتی: گەر چاوە تۆفانێکی ئەشک
دڵ تەنووری ئاگری عیشق و خرۆشی ئیشتیاق..


#مەحوی
واتە:
یار ووتی: گلەیم لێ دەکەیت کە وا نایەمە لات ئاخر من بێمە کوێ؟
ئەگەر بێمە نێو چاوانت دەخنکێم چونکە ئەمەندە فرمێسکت تێ کردووە تۆفانێکی دروست کردووە..
گەر بێمە نێو دڵیشت ئەوا دەسوتێم چونکە دڵت لە تاو دیدارم بوەتە تەنور و ئاگری لێ هەستاوە.
نه‌هـات و نه‌هـات دڵ ماته‌ن ئيمشه‌و
ئه‌ڵبه‌ت شنۆى شه‌و به‌راته‌ن ئيمشه‌و




#مەولەوی

واته‌: دڵم ئه‌مشه‌و سەرگەردانە و چاوه‌ڕوانى ده‌ركه‌وتنى یارە
وادياره‌ باى شه‌وى به‌راته‌ ئه‌دا لێم بۆيه‌ دڵم وا چاوه‌ڕوانى دۆست ئه‌كا..
دێم لەچاوی عەشقی تۆوە بۆ ژیان هەنگاو دەنێم

#حەمە_عەزیز
2024/12/26 04:52:07
Back to Top
HTML Embed Code: