Telegram Web Link
بە چاوی تۆ ئەگەر تۆم ئاشنا بی
لەگەڵ غــەم ئاشنا نابم هەتا هــەم..



#عەونی
دەخیلت بم نەخلی یا روتابی
وەھا شیرین و سینە نەرم و دڵ رەق؟

#نالی



(نالییی) یارەکەی دەیچوێنێت بە خورما، وەک خورما شیرین و سینە نەرمە و دڵیشی وەکو ناوکی خورما ڕەقە




نەخیل:دار خورما،ڕوطاب:خورمای شلی تازە
واتە:لەڕێی خوادا پێم بڵێ تۆ چیت: دار خورمای ، وا دڵت کە ناوکی خورماکەیە ئەوەندە ڕەقە، یا خورمای شلی تازەی، وا تامت شیرین و سنگت کە گۆشتەکەیەتی ئەوەندە نەرمە؟!...
چەند جوانی ھێناوەتەوە دڵ کە گۆشتە ڕەق بێ، کەچی سینە کە ئێسقانە نەرم بێ!
.
.
دیوانی نالی :لاپەڕە ٢٥٢
لێکۆڵینەوەو لێکدانەوەی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس و فاتیح عەبدولکەریم
هیچ زاهیدێكم نه‌دیوه‌
وه‌ك من ئاره‌زووی تۆ بكا..



#حه‌للاج
زاهید: دنیانەویست
از دوست به یادگار دردی دارم
کان درد به صد هزار درمان ندهم..

واتە:
لە دۆستەوە درەدێکم بۆ ماوەتەوە بە یادگاری
ئەو دەردە ناگۆڕمەوە بە سەد هەزار دەرمان..



#مەولانا
Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
من له‌به‌ر نیگاهت بمرم...!

#وەفایی
که‌ شه‌و ده‌گرم خه‌یاڵی تۆ له‌ ئامێز
به‌یانی بۆنی گوڵ له‌و جێگه‌یه‌م دێ..



#بابا_تاهیر
لە شیرینی جەماڵی تۆیە ڕۆژی ڕوونی لەیلایە
ئەگەر فەرهادی سەرگەردان ئەگەر مەجنوونی دێوانە..



#وەفایی
بۆچ زەمانە هەر لەگەڵما مەیلی غەدداری هەیە!؟


#ئەحمەد_موختار
بندگان حق رحیم و بردبار
خوی حق دارند در اصلاح کار



#مەولانا
واتە: ھەندێ لە بەندەکانی خوا ھەم مھرەبانن و ھەم خۆڕاگرو بە ئارامن، ئەوانە لە چاکسازی کاری خەڵکی دا سیفەتی خوداییان ھەیە چونکە خوویان گرتووە بە میھرەبانی خوداییەوە.
کەس نییە دەردم دەوا کا تۆ بە هاوارم وەرە

#تاهیربەگی_جاف
بابم لە خەستەخانەیە، جلێکی شینم لەبەر دەکەن، شین وەکو ئاسمانی ئەو بەرەبەیانیانەی دایکمی تێدا خۆشدەویست..
تا نەزانێ ھەمووی خەریکی کاری خۆیانن، دەڵێم لەبەر دەرگا ھەموو خزمەکان وەستاون..
ناوی ھاوڕێیەکی دێنێ کە دەمێکە مردووە کلێنسێکی تەڕی بەچاودا دەھێنم و دەڵێم بەڵێ ئەویش دوێنێ ئێوارە بە شازدە کاکڵە گوێز و شازدە دەنکە مێوژ وەک داشی دامە ھاتبوو.
تێمەگەیاندووە مرۆڤ ھێندە تەنیا نیەو
لەوەتەی نەخۆش کەوتووە ترافیکەکان کەمێک درەنگتر سەوز دەبن..
ھەموو ئەو ژنانە ھاتوون وەختی خۆی لاوک و حەیرانی لەبەر خۆیەوە بۆ گوتوون..
ئای حاجی ئەم دنیایە زۆر لەوە بێ وەفاترە وێنات کردووە، وەکو رێزێک بۆ ھێمنیی ھەناسەدانی، پێیناڵێم ئێستا ھەموومان مەمنوونی منداڵێکین لەبەردەم تەلەفزێۆنەکەدا بێعاری بکا و ھەواڵی بەپەلەی ژمارەی قوربانیەکانمان لێ بشارێتەوە

#تەڵعەت_تاھیر
Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
هیچ پێم ناخۆش نیە.
حەزدەكەیت،
نیگاكانت بدە بە پەنجەرەیەك و
جوانیەكەشت بدە بە ئاوێنەیەك.

بەس دڵت بدە بە من!.

#نەبەز_گۆران
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تۆ لە دووری، من لە دوورم
بەم‌جۆرە خۆشە دڵداری





وتن: #فوئاد_ئەحمەد
هۆنراوە: #مەجید_ئاسنگەر
لە دنیادا چ کانیاوێ زوڵاڵترە لە دەنگی ‎تۆ؟



#پەشێو
نیگاهــی گرتە غەیــر و
مــن دڵــم لەت بـوو...



#مەحوی
ڕاوەستە با قوڵتر لە سیمات ڕابمێنم
کێ دەڵێ تا تۆ دێیتەوە من دەمێنم

#حەمەسعید_حەسەن
بەڵکە ڕۆشن کا دوو چاوم
یوسفی کەنعانی من..




#ئەحمەد_موختار_جاف
چەندە جوانە تۆم بیرکەوێتەوە..



#نازم_حیکمەت
لەگەڵ سووتە دڵانم چۆن نەناڵم
لە تەک بێ حاصڵانم چۆن نەناڵم
ئەناڵن بولبولانی نــاو چڵ و گــوڵ
کە من دوور لە گوڵانم چۆن نەناڵم؟!





#بابا_تاهیر
هەر دەردێ بۆ تۆ تێتە خوارەوە
ئەی کێشم بە گیان بە سەر بارەوە

#کەمەندی
2024/12/25 18:17:55
Back to Top
HTML Embed Code: