Telegram Web Link
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
خۆشەویستی لام ئەوە بوو:
شەوی جەژن
تا بەیانی.. چاو هەڵدێنم،
لەگەڵ خۆما.. دەس لە ملان
پێڵاوی تازە بنوێنم!

کە گەورە بووم،
هیچ کراس و بۆینباخ و قاتێکی نوێم
نەهێنایە ژێر جێگەوە
وەکوو پێڵاوەکەی جەژن
تا بەیانیی چاو هەڵێنم
لەگەڵ خۆما بیان نوێنم!

#شێرکۆ_بێکەس
بۆ ئەم جەژنە چ خەمێکم لەبەر کەم
بەناو کوچەی کام ئازارا گوزەر کەم
لەگەڵ کێدا بچمە باخچەی ئاژەڵان
لایان باسی دڕندەیی بەشەر کەم..


#نەدیم
ئەوەندەی نان بیری برسی و
ئەوەندەی ئاو بیری تینوو و
ئەوەندەی شەهید بیری منداڵی و
ئەوەندەی زیندان بیری ئازادی و دەرێ ئەکات
بیری ئەکەم

#شێرکۆ_بێکەس
بۆچی نه‌گریم
سه‌د كه‌ره‌تم دڵ ده‌شكێنی..



#نالی
بە یادی قامەتی ماوم بە پێوە!

#مەحوی
ئێسە سۆچیای گەرمی دڵ سەردیم
سەودایی سارای دەردی بێ دەردیم!



#مەولەوی
واتە: ئێستا من سووتاوی گەرمای دڵ ساردی یارم و گرفتاری دەردێكم لەكەسەوە دیارنییە و بەجۆرێكە كەكەس بەدەردەداریم نازانێ..
فریشتەی یا پەری یا حۆری ئەی شۆخی مەلەک شێوە؟

#گۆران
کە هاتی دڵێکت فێنک کردەوە کە ئارەزوو دەیسوتاند...

#سافۆ
و: #هێرش_سەعید
وەرە ئەی ڕێژنە بارانی بەهاری

#هێمن
گەر بێتە خەوم ڕۆحم ئەدەم هەر بە وەنەوزێ
سەیری چ ڕەواجێکە بە بازاڕی خەوی دا..



#حەمدی
Forwarded from یاری من (ڕەسوڵ ئامینە 🌻)
شێتیە مەجنوون
ئەگەر بێ نازی لەیلایێ بکا..


#مەحوی
Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
شێواوە،پەرێشانە،دڵم حەقیە کە تەنگە...

#حەمدی
Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
عەقڵی دا بەر شەق کە ڕووی کردە دڵم سوڵتانی عەشق
ئیختیارم پێ نەما وەک چوومە ژێر فەرمانی عەشق


#عەونی
لە دڵما هێندە جێگیری
ئەمین بە گیانــی شیرینـــم..
لە قەبریشا کە مردم
مەیلی تـۆ یەک زەڕڕە کەم ناکا..




#کەمالی
وتم بولبول به دینی خۆت گوڵت پێ جوانه یا کوڵمی؟
به بانگی ئاشکرا بولبول دووسه‌د ته‌عنه‌ی له شه‌ست په‌ڕ دا

#قانع
گەر نەبینم ئەمن ڕووی ماهی تۆ
ماتەمم خۆشتر..!



#عەتتار
چێژتم ئەمڕۆ ژەهری مار و ڕۆحی شیرینم نەهات

#کوردی

S H A D . K
یادگارییەکم نییە لەم خاکەدا بۆنی خوێنی لێنەیەت،
دەست بۆ هەر ڕۆژێکم دەبەم،
پەنجەکانم وەک لێوەکانت سووردەبن،
با بۆت بڵێم:
منێک کە بەشی خۆم شادییم نییە،
ئەی بەشی تۆ لە چی بدەم، حەبیبە؟
بڵێ لە چی؟!

#پەشێو_حەمەد_ئەمین
دوای تۆ

كۆڵێ‌ ئیش كەوتوە بەسەرما...
یەكەم دەبێت هەتاو بگەڕێنمەوە بۆ ئاسمان
دووهەم لەمانگ بپاڕێمەوە تا بگەڕێتەوە بۆ شەو
سێهەم _با_كان هانبدەم دووبارە هەڵبكەنەوە
ئینجا....
قسە بۆ گوڵەكان بكەم تا جارێكی تر بە بیریان بێتەوە رۆژگارێك جوانبوون
دوای تۆ
ئەم دونیایە
یەك دونیا ئیشی دەوێت
تا دووبارە ببێتەوە بە دونیا.

#ئیلهان_بەرك
2024/09/23 01:29:26
Back to Top
HTML Embed Code: