Telegram Web Link
ئەی دڵ
لە نزیك كەسێك دانیشە لە دڵ خەبەری هەیە
لە ژێر درەختێك دانیشە كە گوڵی تەڕی هەیە


#مەولانا
ئەگەر حاڵی شڕم زارت بە خەندەو پێکەنین دێنێ
ڕەبی تـا ڕۆژی ئاخیرەت شـڕو شـێواو و ڕیسوا بم

#ساهی_خەبات
ئەگەر حاڵی شڕم زارت بە خەندەو پێکەنین دێنێ
ڕەبی تـا ڕۆژی ئاخیرەت شـڕو شـێواو و ڕیسوا بم

#ساهی_خەبات
سه‌گت گه‌ر پێ بنێته‌ سەرچاوم ئه‌ی یار
به‌ برژانگ خۆڵی ڕێگاکه‌ی ده‌ماڵم..



#بابا_تاهیر
دور لە تۆ دایم ئەناڵم
وەک نەخۆشی بێ تەبیب..


#ناری
Forwarded from یاری من (jabbar)
هەینی وەکو ڕۆژەکانی تری هەفتە نییە
مرۆڤ لەنێو قەرەباڵغی ئەوانی تردا
زیاتر تەنیایی گەورەتر دەبێت

#پێشڕەو_کریم
Forwarded from یاری من (jabbar)
لەم دونیا ناشیرنەدا
لە چاوەکانی تۆ ڕادەمێنم
دڵخۆشم کە هێشتا
جوانییەک ماوە
کە من وونم نەکرد بێت


#پێشڕەو_کریم
کە نەیبێ چاو و ئەبرۆ و خاڵ و خەت و پەرچەم و زولفی
بەخۆر تەشبیهی ئەو حوورە مەکەن بۆ خاتری ڕوویێ..


#حەمدی
واتە: یار کە وەک حۆری جوان و بی وینەیە مەیشوبهینن بە خۆر بەخاتری ڕووی، چوون ئەو شتی ناسک و جوانی زۆری هەیە کە خۆری بەستە زمان نیەتی.
لە دڵا بوونمت گەر عارە لەلا وا بکە فەرز
ماهی کەنعانی و ئەم موددە موقیمی چاهی..


#مەحوی
واتە: ئەگەر پێت عەیبە یاری من بیت وای دانێ تۆ حەزرەتی یوسفیت و ئەم ماوەیە کەوتویتەتە بیرێکەوە.
كە ئەڕوانێ ئەزانم چی ئەڵێ بەو چاوە شەهلایە
كە گەردن كەچ ئەكەم حاڵی ئەبێ من چم لە دڵدایە..


#زاری
لە بەینی ئێمەدا هەر چاوە مەژغوڵە بە گفتوگۆ
لە ئەسڵا ئێمە بێ دەنگ و موحیبەتمان لە گۆیایە..



#زاری
مانگی یەک شەو بۆیە دایم زیاد ئەکا و ئەشنـێتەوە
تا جەماڵی ڕووی خۆی وەکو تۆ بـڕازێنێتەوە

کاتێ گەییە چواردەمین شەو تێ دەگا ناگا بە ڕووت
جا بـۆیە لە داخا وردە وردە کز ئەبێ و ئەتوێتەوە..


#كه‌مالى
ئازیز جە دووریت تەن بی کەڵافە
ڕۆح بی وە تەنوین حاڵی ئیزافە..


#مەولەوی
واتە: ئازیز گیان لە بەر دووری تۆ لەش و بەدەنم لوولی خوواردوە وەک کەڵافەی دەزوو، وە گیانم لە لەشما نەماوە و بە هۆی پەیوەندی خۆشەویستی تۆوە لە ناو چوە و فەوتاوە.
ناحەقە ئەو عالەمە لەو زارە بێزاری دەكا

#سافی_هیرانی
یار جە گونای من کەرەم ئاوانتەر
ڕەحمەت جە تاوان من فـراوانتەر
ھەر تۆنی وە تاق دانا و تەوانا
تۆم ھەنی ھەنی ئەو کێم بۆ ھانا


#مەولەوی
واتە: ئەی خوایە کە بەخشەندەیت لە گوناھی من زۆرترە تەنھا تۆی زانا و خاوەن دەسەڵات، منیش ھەر تۆ شک ئەبەم لە تۆ بەولاوە پەنا بەرمە بەر کێ.
سەر جە ڕاستی کەردەنم تو فەیل
من مەجنوون تۆم تۆم کەردەن وە لەیل..



#مەولەوی
واتە: من بە ڕاستی و دڵ پاکی سەر و گیانی خۆم کردە خزمەتکارت و خۆم کردە مەجنوونی تۆ ، تۆم کرد بە لەیلی خۆم،
کە چی ڕەنجم بێ هوودە بوو.
یار دڵی خوێنین و چاوی پڕ لە گریانی دەوێ
ئەرێ گوڵ لە باخان ئاوی بارانی دەوێ؟!

#نالی
مەحوی بە یادی تۆوەیە شوغڵی کە ڕۆییوی
غایب لە دیدە بووی بە خودا دڵمە پێتەوه..


#مەحوی
واتە: مەحوی هەمیشە بە یادی تـۆوە خەریکە کە ڕۆیشتووی و بەجێت هێشتووە سا ئەی یاری لە دیدە ون بوو بە خودا دڵم هەمیشە بە تۆوە بەندە.
دڵم وه‌ک شووشه‌ درزی دا له‌ سه‌د شوێن
دڵی وا هه‌ر به‌ ئاهێک ڕه‌نگه‌ بشکێن
که فرمێسکم هه‌مووی خوێناوه‌ هه‌قمه‌
من ئه‌و داره‌م ڕه‌گم ڕۆچۆته‌ نێو خوێن..



#بابا_تاهیر
عەجەب ماوم لە جەرگت، ئەی دڵەی غافڵ، کە موددێکە
لەسەر ئەم ئاگرەم داناوی، هێشتا هەر نەبرژاوی

#نالی
2024/12/24 17:56:39
Back to Top
HTML Embed Code: