Telegram Web Link
مەحەببەت ئێشی زۆرە
ڕێزی لێ دەگرم..


#مەحوی
Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
سێبەری لێ بارە ھەر کەس مەیلی تەنھایی بکا

#مەحوی
ئـەز مەمـم
خەسـتەی خەمـم، کـوشتە ئەمـم،
زینـم دەوێ..


#هێمن
بەتیکە تیکە بێ دڵێ
کەنەیبێ ئیشتیــاقی تــۆ..


#بێخود
کوردانە

"هەپی ڤالانتاین"

S H A D . K
دڵ کەمەشغوڵە بەیادی حەزرەتی دڵدارەوە
بێ خەبەر ماوە لە حاڵی ئاشنا و ئەغیارەوە..


#فەنایی
ئەغیار - بێگانە
سەرنجت داوە ؟
سەرنجی ئەو تاریکە شەوەت داوە
کە پڕە لە ئەستێرەی کز و دوور
دڵم وەک ئەو تاریکە شەوە
کۆمەڵێ ئاواتی هەیە
کۆمەڵێ ئەستێرەن کە هێندە دوورن
هەزار ساڵی پێویستە بۆ گەیشتن..!


#لۆنا
ئەگەر دونیا
لەم عەشقەی من و ڕۆزانای
لەناو دڵی ژن و پیاوی
سەر زەمیندا تۆو کردایە
دڵنیا بووم
ئیتر ڕق و شەڕو تۆڵەی
تا هەتایە بە خۆیەوە نەبینیایە


#شێرکۆ_بێکەس
هیچ کاتێک هەوڵ مەدە جێگەی بەتاڵی کەسێک بە کەسێکی دی پڕ کەیتەوە !
هێندە ئازا بە بتوانی بە تەنیا کۆتایی بە هەمو شتەکان بێنێت
درێژە دان بە هەندێک پەیوەندی ، یان بیر کردنەوە لە یادگاریەکانی
وەک شۆفێرێکت لێدەکات کە بەرەو پێشەوە لێبخوڕێت و تەماشای دواوە بکات..
لە شینی فیرقەتی ئەودا ئەوەندە ئەشکی
سوورم ڕیت
بە دەوری جێگەما تا بڕ دەکاتن دیدە،
گوڵزارە


#مەحوی
بە نیوە پێکەنینێکت
دڵم وەک خونچە شەقی برد.



#حه‌مدی
ئەمن وەک پەرچەمی جانان
ئەمن وەک نێرگسی یــارم..
لە لایێ خاو و سەر گەردان
لە لایێ مەست و بیمارم..


#وەفایی
تەریـقـــی عیشـقـت گەر بەردەم
خەجاڵەت بم لە مەحشەردا..

#سالم
ئەی هەمنشینی دڵ کەیارانت لەبیرچۆوە
نەگەمە ئەو ڕۆژەو بمرم لەبیرم چێت و نەدبینم..


#حافظ
بەقوربانی تەماشایێکی تۆ
سەد جار سەرو ماڵم..


#وەفایی
بۆ بارانی هەر ئاسمانێک
نوشتامەوە،
ئاوی لێڵ بوو.

#پەشێو

S H A D . K
ڕەحمێ کەر ئازیز جە هیجری حاڵت
مانوو پەی تەواف ئاسانەی ماڵت..

#مەولەوی

واتە: ئازیز ڕەحمێکم پێ بکە و بەزەییت بە حاڵمدا بێتەوە با لەتاو دووریی تۆ نەمرم، بەڵکوو بمێنمەوە بۆ سەردان و زیارەتی بەر دەرگای ماڵەکەت.
Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
شیرینی ئیفتار دڵم تاڵییەن...
جام نەجەماعەت دۆسان خاڵییەن.

#مەولەوی

عیشق واتا شکاندنی ڕۆژووی دڵ بە تاڵی مەعشوق نەک بە شیرینیەکانی،عیشق واتا لەگەڵ بوون لە کاتی ناخۆشی نەک بە قوربان و بەساقە لە کاتی شادی و هەبوون و ساغێتی.
دەرچۆ لە دڵم ئەی غەم
وا لوتفی یــــــار بەڕێوەیه...


#مەولانا
Forwarded from یاری من (ʲᵃᵇᵇᵃʳ)
ئیسە کێ تاقەت دووری تۆ دارۆ ؟
دەک بەرقی غەزەب وە جەسەش وارۆ!

#مەولەوی

دارۆ=هەیە
وارۆ=ببارێت
2024/12/26 07:27:25
Back to Top
HTML Embed Code: