Telegram Web Link
ھێندە نابێ کچێک بۆتە نیشتیمانم
لە جێی ڕووبار، من لە کەنار لەشی ئەودا دائەنیشم
لەجێی قەڵبەزە و تاڤگەیش ئەچمە بەر کەزیەکانی ئەو..


#شێرکۆ_بێکەس
بلۆکەکە بکەوە بیرت ئەکەم..

#دیوار
پێکەنین دەستەمۆ ناکرێ، خەم ماڵییە
ژیـان کـوا شیـریـن و تاڵـە؟ هەر تاڵییە

#گۆران
تۆش وەکو من پێکەنینت
لە گریانا بەجێ ماوە؟


#میکایل
ئەگەر مردن یەخەی گرتم و یەکمان نەگرتەوە
بیرت نەچێت
کە زۆر ئاواتم دیدارت بوو..


#محمود_درويش
لەو غەریبستانه
چوار وەرزم زستانه..


#هێدی
Forwarded from یاری من (jabbar ahmad)
نەبـوونت تەواوی ڕۆژەکانی هەفتە
دڵم دێنێتە ئازار
بەڵام دەبێتە " هەینی "
جێگای چۆڵت
بەجۆرێکی کە دەئێشێت.!

#فریشتە_رضایی
ئارامم
وەک بەلەمێکی تێکشکاوی
دوای تۆفان..!


#ڕەزا_کازمی
هه‌ر جارێك كه‌ له‌ باوه‌‌شم ئه‌كه‌ی
دیسانه‌وه‌ ئه‌بمه‌وه‌ پاكیزه‌ و
هه‌ست ئه‌كه‌م شه‌وی بووكێنیمه‌.


#غادە_سەممان
و. #جه‌بار_سابیر
لە بۆ تەشریفی یادی تــــــۆ لە بەینا
هەرچی خارێ لە ڕێ دا بوو چنیـمۆ

#ناری

خار : دڕک
چنیمۆ : چنیم
دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب
ماچی شیرین نایەڵێ تامی شەراب

#هێمن
نییە دەستێ، دەرمبێنێ لەناو ئەم گۆڕە وێرانە !

#ئەحمەد_هەردی
نییە جوانێ ، سەری کاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی !
کە هیلاکیی لەشم دەرکا، خەوی سەر باوەشی گەرمی ؛


#ئەحمەد_هەردی
قوڵی خۆشویستنی ئەمڕۆ
قوڵی برینەكانی سبەینێ یە...!


#نزار_قەبانی
دڵم بۆ خەزانی عومری بەهاری وا بە کوڵ دەگری
تۆش لە پایزی تەمەنتا وەک هەنار تازە گوڵ دەگری

#نەدیم
زوڵفت کە وەکو شامی غەریبانە لەوێدا
حاڵی چییە داخۆ دڵەکەی دەربەدەری من

#وەفایی

شام : ئێوارە ، مەغریب
ئاخر چ دەبوو؟
لەبری ئەم زمانە بێتوانایەم
دڵم قسەی بكردایە..


#ڕۆمی
ئەزانم سەرماتە
لێگەرێ‌ با دڵم بۆت بسوتێتت و
گەرمت بكاتەوە.


#ئەفشین_ساڵحی
ئەگەر بێ بم کوژێت و لەت لەتم کا
گلەیی ناکەم لە یاری میهرەبانم

#عەونی
وەرە گرەو دەكەین
خەت بوو بمێنەوە
شێر بوو مەڕۆ.


#یاری_من
2024/10/01 15:44:21
Back to Top
HTML Embed Code: