Telegram Web Link
ئەم بەڵێنەی بە منت فەرموو: گوتت "دێمە ژوان"
چاوەڕێم ڕۆژ و شەوم وەعدەیی پارم گەرەکە

#عەونی
ئەگەر لوتفی ببێ ساتێ لە لام دانیشێ ئەو شۆخە
هەتا ئەمرم منەتباری ئەبم دایم لەمەولاوه


#مەدهۆش
دڵ ئەمانەت بوو لە لات ئێستا کە وا حاشا دەکەی
ئەی موسوڵمانینە! وەرنە سەیری ئەم بێ مروەتە


#کوردی
خەوت بردم، که لەودا تۆ دەبینم...

#هەژار
بە جارێ شەرمەزارم لێرە نی نازت بکێشم

#هونەر
تا یاری منی یاری دڵم ھەر غەمی تۆیە...

#سالم
لە تۆ دایم پڕە قەلبم لە خۆم گەر غافڵم چ بکەم؟!

#سەید_تاهیر_هاشمی
هەڵهاتنت لەوەی ئازارت دەدات
زیاتر ئازارت دەدات!
هەڵمەیە ئازار بچێژە تا چاک دەبیتەوە.



#مەولانا #ڕۆمی
لەم شارەدا
ڕوو دەکەمە هەر کونجێک تۆی..


#پەشێو
سینە پڕ خوێن و زووخاوم، دڵ پەرێشانم وەرە

#تاهیربەگی_جاف
سەلامێکت بەدەم بادی سەباوە
بنـێرە بــۆ دڵـم سـەدجار شکاوە

وەفاتت کرد و ڕۆیشتی لەلای من
کـەچـی ناوت وەکو جاران لەناوە

هەتا بێ باخی ڕووخسارم ئەبێ گەش
بـەفـرمـێـسکی فـیــراقت ئــــاو دراوە

هەتا مابووی لەتۆ دوور بووم عەزیزم
ئــەمێستاش ئــاگری دووریـت بـەتاوە

لەباخی دیدەنیت وا بولبولی دڵ
ئـــەنــاڵێنێ ، ئــەگـریێ تاوە تاوە

وەرە و با تێر ببینم ڕووت ، لەبەر ئەو..
هـەموو ئەشکەی کەبۆ دووریت ڕژاوە

وەرە و با کەم بکا شیوەن دڵی من..
ئــەگەر مــابــێ بــەیادی تۆوە ماوە

بەدڵ نەمدیوە دڵخۆشبێ دڵی من
لەئەو ڕۆژەی لەچاوت دوور خراوە

ئەگەرچی خۆ لەشوێن پێی تۆوە دوورم
غــوڵامـێــکــم پــەنــام بــۆتـۆ هــــێنــاوە

ئــیتر لام وابـــوو دەســتم نــاگری تۆ
کەچی دەستی وەفات لێم بەرنەداوە

حەزم وابوو کەئەمشەو لێرە بایەی
لــەخزمەتـــتا دڵ و گیان نێمە لاوە..

هـــەتـاکو بەربەیان بیکەم تەوافت..
بسوتێ لەش بەدەم شەوقی چراوە

بڵێم ئۆخەی فەنا فی تۆیە (ماتی)
دڵێکی بــوو ئەویش ئێستا نەماوە.


#ماتی
کە تۆ سەییادی من سەیدی بریندار
حەقی من بوو هەڵێم، تۆ بۆ هەڵاتی...!


#کوردی
نەتئەزانی
من بەبێ تۆ
ڕۆحی نەسرەوتم؟!

#جەلال_مەلەکشا
نەک ئەتۆ عالەم بزانن
شێت و سەرگەردانتم

گیانەکەم عاشق چ باکێکی
لە لۆمەی عالەمە!


#عەباس_کەمەندی
تۆ هەر بێری به من هەر شوان، فریشتەی تاسه و ئاواتم

#هێمن
تازەماسی تاسەباری دەستی تینووت ڕێی نییە بۆ دەریای سینەم..


#سوارە_ئیلخانیزادە
گەر بەخەنجەر پارە پارەم کەن
لەسەر ڕێ دام بنێن
دەست لەتۆ ھەڵناگرم ھەر تۆم لەخەڵکی چاتری..



#کوردی
مەسئەلەی شامی فیراقم لێ مەپرسن تو خودا
مەنجەنیقێ بوو لە دنیادا کە بۆ من داخرا

حاڵی عاشق نیک و بەد تابیع بە مەیلی دلبەرە
تەپڵی بەد ناوی لە عالەمدا بە ئێمە لێ درا

سەد کەڕەت گەر دەرکراوم لازمە هەر بێمەوە
تا دەسووتێ هەر دەبێ پەروانە بێتە بەر چرا!


#حەمدی
ئەوەندەی کوردستان تەنیام...

#دیوار
ئەی ئەوانەی قەت لە بیرم ناچنەوە.
ئـــێستا بمبینن ئـەرێ دەمـناسنەوە؟
‌‌

#هێمن
#دیوار
2024/09/30 08:20:16
Back to Top
HTML Embed Code: