Telegram Web Link
نیشتمانی من؛
هێلانە خۆرە،
پرشنگە جاڕە!

#پەشێو
قەت نەھاتە دەست و
جارێ نەبووە ئارامی دڵم...



#وەفایی
من دڵم وە تیر تۆ ئێشا ، یا ئەو؟
من جەفا و مەینەت تۆ کێشام ، یا ئەو؟


#مەولەوی
هەموو کەس گوێیان لەدەنگم دەبێت
بـەڵام تەنـها تۆ گوێـت لە دڵـم دەبێـت



#مەولانا #ڕۆمی
عەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا ؟
چ قەوماوە دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟

ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا


لەمن ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆ ڕوی دا لە تۆ ڕا ؟

ئەسیری کەزیە تە کـۆتری دڵی من
دەبێ حاڵی چ بێ کـۆتر لە تۆڕا؟


سەر و ماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی عیشقی پاکی تۆدا دۆڕا

لەچاوم دێ بە خوڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنە چۆڕا


من و لاشەی پەپولە ماینەوە و بەس
شەوی دووری شەمیش تواوە لە گۆڕا


#هێمن
من تێدەگەم
ئەوەی ڕابرد، وەگیر نایێ،
ئەوەی دادێ، هەر مردنە...
هێندەم بەسە، کە تۆ... ئێستا...
سەرت لەسەر باسکی منە


#پەشێو
لە پشکۆی غونچەیی لێوت بڵێ ھەرچی کە پێت خۆشە

#حەمدی
من و تۆ
کە لە یەکتری جیابووینەوە
جوانی تەنیا مایەوە.


#فەرهاد_پیرباڵ
حەیفە لەم پووشە کە کەمتر بێ بەشەر بەم هۆشەوە
نووری سەد تەعنە لە خورشید و مەهـ و ئەختەر ئەدا

چۆن ئەبێ ئاقڵ لە دڵ دەرکا غەمی یار و دیار
بۆ دیار و یار و گیان و ماڵ و حاڵ وا سەر ئەدا
تا بە دامانی دڵ ئارامی نەگا دەستی نیاز
باغی کۆشش گیانی من هەر بێ مورادی بەر ئەدا

لەحزەیێ دیداری یارانی هەق و هەق ئاشنا
بەهرەیی سەد ئاوی حەیوان و چەمی کەوسەر ئەدا

عیشق مامۆسامە ئەی «#زاری» قسەم بۆیێ وەکوو
خزر ئاوی زیندەگی پیشانی ئەسکەندەر ئەدا..


#زاری
وەک بەفر
تۆش ڕۆژێک بێدەنگ وەرە..


#دیوار
لەگەڵ کاتدا ئازار ئەگۆڕێت بۆ غەم و
غەمیش ئەگۆڕێت بۆ بێدەنگی..
بێدەنگی ئەبێت بەتەنهاییەکی گەورە و فراوان
فراوان هێندەی تاریکی زەریاکان..!



#مەولانا #ڕۆمی
گەر نەبێ یارێ، ئەنیسێ، هەمدەمێ
وەسوەسەی شێتی لە دڵما ماڵ ئەکا

#زاری
سەر دەشێوێ لە خەیاڵ و،لە من و،هەڵبەستم
بۆنی کەزیەی تۆ ئەگەر دێ بە کزەی شەوبایە

#هێدی
تۆ لە یادم ئەچی تا یادت کەم؟

#هێدی
بێ سەبەب لێم زویر ئەبی لێم دوور ئەبی
جان و دڵ ھەر دوو بەقوربانی سەرت

#عەبدوڵڵا_زێوەر
دڵبەرەی قەد عەرعەرەی
بێ ڕەحمەکەی بەدبەختەکەم
دڵڕفێنەی شۆخەکەی
بێ عەهد و پەیمانم وەرە..

نازەنینەی سوخمەئاڵەی
دیدەمەستەی کەچ کولاه
گوڵعوزارەی شۆخوشەنگەی
شاهی خوبانم وەرە..



#تاهیربەگی_جاف
دوور لە باڵای نەونەمامت
زامی جەرگم تازەیە..
وەک عەرەب سەد جار دەخیلەک
زووبە لوقمانم وەرە..

کەس نییە سابت قەدەم وەک من
لە داوی زوڵفدا
بۆ سوپاهی غەمزەکەت
مەردی مەیدانم وەرە..


#تاهیربەگی_جاف
دەردەدارم، بێزبانم، بێدڵم، سەوداسەرم

ئاخ لە بۆ دڵ میهرەبانێ، ھەم زەبان و ھەم سەرێ

#وەفایی
2024/12/29 08:44:38
Back to Top
HTML Embed Code: