Telegram Web Link
نالی وەرە لادە لە خەدەنگی موژەیی یار
ئەو کافرە مەستانە کە غارەتگەری دینن.



#نالی

واتە: نالی خۆت لە تیری برژانگەکانی یار دوور ڕاگرە کافریشن و سەرخۆشیشن، ئاگاداری خۆت نەبیت دین و ئیمانت بەتاڵان دەبەن.
ئەو دڵەی وێنەی پەڕەی گوڵ بێ گەرد
هەی خەم،هەی نامەرد،چەنیت مەلوول کەرد

#مەولەوی
دڵە لە دونیا چاکەی چیت ئەوێ
چۆن خۆشەویستی بەر تۆ دەکەوێ..
داوای دەرمان بکەی دەردت زیاد دەکا
دەرمانت دەوێ بە دەرد بسرەوێ..



#بابا_تاهیر
ڕۆژ و شەو دایم لەبەر دیدەی خەیاڵم حازری
سا چ فەرقێکی هەیە بۆ من ئیتر ئێرە و ئەوێ



#کوردی
گوێ لە نەی بگرە لەڕیشەی جەرگ ئاور بەرئەدا
شەرحی حاڵی عوودو پەروانەو شەمو مەجمەر ئەدا
سەیری جەستەی کونکونی ناکەن کە ئاهو زوخی هیجر
هەم لە سینە و هەم لەسەر وێنەی سەماوەر کوڵ ئەدا؟

دەردی تەنهایی مەگەر هەر نەی بزانێ چۆنە،چون
ئاوری ئاهی دەروونی گڕ لە عالەم بەر ئەدا
سۆزی دڵبرژێنی ناڵەی، مەغزی سەر دێنێته جۆش
جۆشی فرمێسکی بە دایەن خەرمەنی گەوهەر ئەدا

پەنجەیی نەیچی عەجایب هەر کە ئاور ناگرێ
ئەو دەمەی وا شەرح و سۆزی فیرقەتی دڵبەر ئەدا
بۆ تەماشای ئەم جگەر برژاوە ناکەن ڕۆژ و شەو
ئاهـ و فەریادی نیشانەی شیوەنی مەحشەر ئەدا

نەشتەری دووری بڕی ڕیشەی حەیاتی بێ گومان
بۆیە بەرگی وا بە تیژی شێوەیی نەشتەر ئەدا..



#زاری
نیشتمانی من؛
هێلانە خۆرە،
پرشنگە جاڕە!

#پەشێو
قەت نەھاتە دەست و
جارێ نەبووە ئارامی دڵم...



#وەفایی
من دڵم وە تیر تۆ ئێشا ، یا ئەو؟
من جەفا و مەینەت تۆ کێشام ، یا ئەو؟


#مەولەوی
هەموو کەس گوێیان لەدەنگم دەبێت
بـەڵام تەنـها تۆ گوێـت لە دڵـم دەبێـت



#مەولانا #ڕۆمی
عەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا ؟
چ قەوماوە دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟

ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا


لەمن ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆ ڕوی دا لە تۆ ڕا ؟

ئەسیری کەزیە تە کـۆتری دڵی من
دەبێ حاڵی چ بێ کـۆتر لە تۆڕا؟


سەر و ماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی عیشقی پاکی تۆدا دۆڕا

لەچاوم دێ بە خوڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنە چۆڕا


من و لاشەی پەپولە ماینەوە و بەس
شەوی دووری شەمیش تواوە لە گۆڕا


#هێمن
من تێدەگەم
ئەوەی ڕابرد، وەگیر نایێ،
ئەوەی دادێ، هەر مردنە...
هێندەم بەسە، کە تۆ... ئێستا...
سەرت لەسەر باسکی منە


#پەشێو
لە پشکۆی غونچەیی لێوت بڵێ ھەرچی کە پێت خۆشە

#حەمدی
من و تۆ
کە لە یەکتری جیابووینەوە
جوانی تەنیا مایەوە.


#فەرهاد_پیرباڵ
حەیفە لەم پووشە کە کەمتر بێ بەشەر بەم هۆشەوە
نووری سەد تەعنە لە خورشید و مەهـ و ئەختەر ئەدا

چۆن ئەبێ ئاقڵ لە دڵ دەرکا غەمی یار و دیار
بۆ دیار و یار و گیان و ماڵ و حاڵ وا سەر ئەدا
تا بە دامانی دڵ ئارامی نەگا دەستی نیاز
باغی کۆشش گیانی من هەر بێ مورادی بەر ئەدا

لەحزەیێ دیداری یارانی هەق و هەق ئاشنا
بەهرەیی سەد ئاوی حەیوان و چەمی کەوسەر ئەدا

عیشق مامۆسامە ئەی «#زاری» قسەم بۆیێ وەکوو
خزر ئاوی زیندەگی پیشانی ئەسکەندەر ئەدا..


#زاری
وەک بەفر
تۆش ڕۆژێک بێدەنگ وەرە..


#دیوار
لەگەڵ کاتدا ئازار ئەگۆڕێت بۆ غەم و
غەمیش ئەگۆڕێت بۆ بێدەنگی..
بێدەنگی ئەبێت بەتەنهاییەکی گەورە و فراوان
فراوان هێندەی تاریکی زەریاکان..!



#مەولانا #ڕۆمی
گەر نەبێ یارێ، ئەنیسێ، هەمدەمێ
وەسوەسەی شێتی لە دڵما ماڵ ئەکا

#زاری
سەر دەشێوێ لە خەیاڵ و،لە من و،هەڵبەستم
بۆنی کەزیەی تۆ ئەگەر دێ بە کزەی شەوبایە

#هێدی
2024/09/22 23:31:08
Back to Top
HTML Embed Code: