Telegram Web Link
لە ئەسڵا ئێمە بێ دەنگ و
موحیبەتمانە لە گۆیایە..



#زاری
دڵ و دڵبەر ئەوەندە تێکەڵاون
جودانین بۆم دڵ و بەندی گیانم..



#بابا_تاهیر
ڕەفیقان ئەم دڵەم
ئەمشەو عەجەب حاڵی پەرێشانە..

وەک و بولبول لە عشقی گوڵ
خەریکی شین و گریانە..



#ئەحمەد_موختار_جاف
کە تۆ ڕۆییت دڵــی بێـچارەیی من
ویداعی خۆی لەگەڵ عەیش و سەفا کرد..



#ئەحمەد_موختار_جاف
دەرد و داغێکی دەروونی گەر ببێ،
با ڕەنگ و ڕوو
سیس و موغبەڕ بێ،
کەماڵم بوو جەماڵم بۆ چییە؟

#مەحوی
عەزیزەکەی حەبیبی من
نیگارەکەی تەبیبی من
باشەق بەرێ رەقیبی من
وەرە بەسەد ویقارەوە..



#زێوەر
حەپسی
چاهی میحنەت و دەرد و غەمی تۆیە مودام
بۆ شفایی
دەردی خۆی وا ماچی کوڵمانی دەوێ..



#کوردی
له حه‌فتا تێپه‌ریم و حه‌فته‌یه‌ک بۆ دین و بۆ دنیا
به کاری خۆم و کاری که‌س نه‌هاتم، وە‌ی چ بێکارە‌م!

#مەحوی
پرسی کە: حاڵی چاو و دەروون و دڵت چیە؟
هەر ئەشک و ئاە و داغە لە گەڵ سۆزی جان گوداز
مەشغووڵی شەرحی گوڵشەنی ڕازم، دەفەرموێ
سینەم کە شەرحە شەرحە دەکاتن بە تێغی ناز

#مەحوی


جان گوداز: گیان توێنەوە
گوڵشەنی ڕاز: کتێبێکی هەڵبەستە بە فارسی مەحمودی شەبوستەری دایناوە

واته:سینەی من وەک دیوانی گوڵشەنی ڕاز پڕە لە بیر و هەستی ناسک و بەرز.یاریش کە بە تێغی نازی برژانگەکانی سینەی لەت لەت دەکردم لێم پرسی چی دەکەی
فەرمووی گوڵشەنی ڕاز لێک دەدەمە و لە سەری دەنووسم؟
تاقەتی بولبول لەحەد دەرچوو خودا بۆ گوڵ نەهات؟
مەرهەمی ئێش و فیراق و دەردەکانی دڵ نەهات
وا لە تاریکی شەوی هیجر و قوڕاوی مەینەتا
ماتڵم بۆ ڕۆشنایی ئەختەری کامڵ نەهات
ئینتزاری خۆشە بۆ عاشق بە ئوممێدی ویسال
مردم و ئارامی قەلبی زار و بێ حاسڵ نەهات
تا لە پووشی دڵ گڕی شەوقی جەماڵت بەرنەبوو
مەنجەڵی سینەم بە زووخاڵی جیایی کوڵ نەهات
بۆ نەکەم شیوەن لەلای ئەو شۆخەوە تائەم دەمه
موژدەیێ بۆ ئیمتینانی قەلبی بێ تامڵ نەهات
خۆ لەژێر بەفری فیراقا پووشی وشکی تەن ڕزا
ئەیخوا چ بکەم بەهاری عومری بێ حاسڵ نەهات
قوڕ بە سەردا بۆ نەکەم لەو ڕۆژەوە دنیا هەیە
کاری هیچ کەس زاریا وەک کاری تۆ موشکوڵ نەهات


#زاری
همه را بيازمودم ز تو خوشترم نيامد
چو فروشدم به دريا چو تو گوهرم نيامد


هەمووانم تاقی کردەوە لە تۆ خۆشترم نەهات
بۆ ناو دەریا شۆڕبومەوە وەک تۆ گەوهەرم نەهات


#مەولانا #ڕۆمی
لەلایێ بارشی چاوم لەلایێ سۆزشی جەرگم
نە پێی دەمرم نە پێی دەگرم کەبابی نیوە برژاوم

لە سۆزی گریە جەرگم ڕەش بووە چارم چییە چ‏ بکەم
وەکوو ماسی بە نێو ماوم نە سووتاوم نە خنکاوم

بە بێ تۆ قەت نەژیم شادیم نەمێنێ دیدە بێ نووربم
دەمێک ئارامی ڕۆحم بە حەیاتم عومرەکەم چاوم..



#قانع
کەمرد لەیلا خەبەریان دا بە مەجنوون
ئیتر دنیا لە بەر چاوی نەما ڕوون

یەخەی لەت کرد بە ڕۆڕۆ و دادوهاوار
بە شیوەن ڕۆیی بۆ لای مەقبەرەی یار

لە گۆڕستان مناڵێکی بەدی کرد
بە چاوی سوورەوە پرسی بەوی کرد

گوتی: لەیلا لەناو کام گۆڕە مەدفوون
وتی: هێشتا لە عیشقا کاڵی مەجنوون

لەسەر هەر گۆڕێ تۆزێ گڵ جیا کە
بەیادی عیشـقەوە بۆنی پیوە کە

لە هەر خاکێ کە بۆنی مەیلی لێهات
وەسەر کە خاکو خۆڵ ئەو جێیە جێگات



وەرگێڕانی: #هەژار_موکریانی
شەوێک بە یادی ژینی رابردوو
بە یادی گوڵی عومری با بردوو

سەرێک بکێشە هەوارگەی وێران
کە تاریک ترە لە دیدەی کوێران

بزانە یارەکەی کۆنە هاودەمت
چۆن بووەتە یاری دێرینی خەمت..


#عەباسی_کەمەندی
نالی وەرە لادە لە خەدەنگی موژەیی یار
ئەو کافرە مەستانە کە غارەتگەری دینن.



#نالی

واتە: نالی خۆت لە تیری برژانگەکانی یار دوور ڕاگرە کافریشن و سەرخۆشیشن، ئاگاداری خۆت نەبیت دین و ئیمانت بەتاڵان دەبەن.
ئەو دڵەی وێنەی پەڕەی گوڵ بێ گەرد
هەی خەم،هەی نامەرد،چەنیت مەلوول کەرد

#مەولەوی
دڵە لە دونیا چاکەی چیت ئەوێ
چۆن خۆشەویستی بەر تۆ دەکەوێ..
داوای دەرمان بکەی دەردت زیاد دەکا
دەرمانت دەوێ بە دەرد بسرەوێ..



#بابا_تاهیر
ڕۆژ و شەو دایم لەبەر دیدەی خەیاڵم حازری
سا چ فەرقێکی هەیە بۆ من ئیتر ئێرە و ئەوێ



#کوردی
گوێ لە نەی بگرە لەڕیشەی جەرگ ئاور بەرئەدا
شەرحی حاڵی عوودو پەروانەو شەمو مەجمەر ئەدا
سەیری جەستەی کونکونی ناکەن کە ئاهو زوخی هیجر
هەم لە سینە و هەم لەسەر وێنەی سەماوەر کوڵ ئەدا؟

دەردی تەنهایی مەگەر هەر نەی بزانێ چۆنە،چون
ئاوری ئاهی دەروونی گڕ لە عالەم بەر ئەدا
سۆزی دڵبرژێنی ناڵەی، مەغزی سەر دێنێته جۆش
جۆشی فرمێسکی بە دایەن خەرمەنی گەوهەر ئەدا

پەنجەیی نەیچی عەجایب هەر کە ئاور ناگرێ
ئەو دەمەی وا شەرح و سۆزی فیرقەتی دڵبەر ئەدا
بۆ تەماشای ئەم جگەر برژاوە ناکەن ڕۆژ و شەو
ئاهـ و فەریادی نیشانەی شیوەنی مەحشەر ئەدا

نەشتەری دووری بڕی ڕیشەی حەیاتی بێ گومان
بۆیە بەرگی وا بە تیژی شێوەیی نەشتەر ئەدا..



#زاری
2024/12/28 17:44:18
Back to Top
HTML Embed Code: