Telegram Web Link
پاش ئەوەی خۆر ئاوابوو
ڕووناکایی زەردەپەڕ
لە چاوانتا جێ مابوو.

سەرگەرم و خەیالاوی
ڕۆح تینوو هەتا لێوان
لەناکاو ماچم کردی
ساتێ دابڕام لە جیهان.



#ڕەفیق_سابیر
ئەگەر ئاواتێکم خواست
تــــۆ هەموو ئاواتەکانمی..




#حەللاج
وە من چۆن دڵتەنگ نەبم بێ تۆ؟


#حسین_منزوی
بە یادی قامەتی ماوم بە پێوە
عـلی مـا مـثلهـا مـوسـی توکـا..



#مەحوی
واتە:
وەک چۆن موسا پاڵی دەدا بە عاساکەیەوە و دەوەستا منیش پاڵم داوە بەیادی باڵای یارەوەو بەو یادە دەژیم،
هۆی ژیانم بوون و مانەوەم تەنها ئەوە،
گر طبیبانە بیایی بەسر بالینم
بە دوعالم ندهم لذت بیماری را..


#سەعدی

واتە:
گەر وەکو دکتۆر بێتە سەرینم
بەدونیای نادەم چێژی برینم..
لە سـایەی زوڵفی تۆوە
شــەو درێژە..



#نالی
بەبۆنی زوڵفی تۆ مەستم ئەی گوڵ
بەڕەنگی ڕوویی تۆ غەمبارم ئەی گوڵ

منی عاشق لەعیشقت بێ قەرارم
چون تۆ لەیلی منیش مەجنونم ئەی گوڵ



#بابا_تاهیر
دڵی دەرهات زاری
کەوتە بەر پایی و کەچی نەت نا بەساریا پا..
دەبا گەردێ لەخاکی ڕێ گوزارت بم..



#زاری
هەتاکەی تاسە خوارت بم هەتاکەی ئینتیزارت بم
هەتاکەی بێقەراری هیجرەتی وەک ژەهری مارت بم..

هەتاکەی ئێشی دووری ساکنی ماڵی دەرونم بێ
ڕەفیقی ئاهی سەردو ڕەنگی زەرو دەردەدارت بم..




#زاری
من شه‌وم تـۆ مانگى من
بۆ ئاسمان بێ مـــن مه‌ڕۆ..



#مەولانا #ڕۆمی
بیته گلشن به چشمم گلخن آیو
واته گلخن به چشمم گلشن آیو
گلم ته گلبنم ته گلشنم ته
که واته مرده را جان بر تن آیو

بێ تۆ گوڵشەن لەچاوم کوڵخەنێکە
بە تۆ کوڵخەن لەچاوم گوڵشەنێکە..
گڵم تۆ گڵبەنم تۆ گوڵشەنم تۆ
کەتەن مردوو بەتۆ زیندە دڵێکە..



#بابا_تاهیر
و :#بیلال_کەیوانی
ئەر وەفات نەبۆ زیندەگیم جە کۆن..

گەر وەفاى تۆ نەبێ چۆن ئەتوانم بژیم..


#مەولەوی
دوور لە شارەکەم خۆشتبوێم
شارەکەم پڕبووە لە مردن...




#دیوار
خەزان هات و خەفەتبارانه بێ تۆ
کەلاوەی دڵ کپ و وێرانه بێ تــۆ..

گەڵای زەردم، بە دەم زریانی مەیلت
چ سەخت و تاڵە ئەو دەورانه بێ تۆ..




#نەناسراو
دەردی دووری کوشتمی یاڕەب دەوایێ بۆ نەهات؟
سوحبەتی بێگانە تاکەی ئاشنایێ بۆ نەهات
سەرفی ڕێگەی بێوەفایی بوو خەزێنەی زیندەگیم
کۆچی ئاخروەختە بێ ساحیب وەفایێ بۆ نەهات

غەرقی لافاوی غەم و خنکاوی گێژاوی بەڵام
وا لە ڕێدا سەد گرێ، موشکوڵگوشایێ بۆ نەهات
جەردە بۆ تاراج دیسانۆ لە ڕاس و چەپ خودا
بۆ نەجاتی کاروانم ڕەهنومایێ بۆ نەهات

وای بۆ کەشتی شکاوی قوڕ بەسەر لەم بەحرەدا
ناخودا کۆمەک کە ناکا باخودایێ بۆ نەهات

بۆ ئەوەی ئەم ڕێگە ڕاسە گوم نەکەم تا دەچمە شار
لەم شەوی تاریکەدا شەوقی چرایێ بۆ نەهات
زەخمی دڵ ئێشی گرانە سەبری ئەییووبی دەوێ
بۆ دڵی بێ سەبرم ئەی زاری شفایێ بۆ نەهات


#زاری
پەرێشانم، بڵاوم، تێک‏شکاوم، خاو و شێواوم

#وەفایی
فیدات بم، زیز مەبە، ھا بمکوژە دەردت لە گیانی من!

#وەفایی
شوکر تۆ لە فکرم ناچی
ئەگەرچی من لە فکرت چووم..



#مەحوی
2024/12/28 02:10:52
Back to Top
HTML Embed Code: