Telegram Web Link
ئازیز جە دووریت تەن بی کەڵافە
ڕۆح بی وە تەنوین حاڵی ئیزافە..


#مەولەوی
واتە: ئازیز گیان لە بەر دووری تۆ لەش و بەدەنم لوولی خوواردوە وەک کەڵافەی دەزوو، وە گیانم لە لەشما نەماوە و بە هۆی پەیوەندی خۆشەویستی تۆوە لە ناو چوە و فەوتاوە.
ناحەقە ئەو عالەمە لەو زارە بێزاری دەكا

#سافی_هیرانی
یار جە گونای من کەرەم ئاوانتەر
ڕەحمەت جە تاوان من فـراوانتەر
ھەر تۆنی وە تاق دانا و تەوانا
تۆم ھەنی ھەنی ئەو کێم بۆ ھانا


#مەولەوی
واتە: ئەی خوایە کە بەخشەندەیت لە گوناھی من زۆرترە تەنھا تۆی زانا و خاوەن دەسەڵات، منیش ھەر تۆ شک ئەبەم لە تۆ بەولاوە پەنا بەرمە بەر کێ.
سەر جە ڕاستی کەردەنم تو فەیل
من مەجنوون تۆم تۆم کەردەن وە لەیل..



#مەولەوی
واتە: من بە ڕاستی و دڵ پاکی سەر و گیانی خۆم کردە خزمەتکارت و خۆم کردە مەجنوونی تۆ ، تۆم کرد بە لەیلی خۆم،
کە چی ڕەنجم بێ هوودە بوو.
یار دڵی خوێنین و چاوی پڕ لە گریانی دەوێ
ئەرێ گوڵ لە باخان ئاوی بارانی دەوێ؟!

#نالی
مەحوی بە یادی تۆوەیە شوغڵی کە ڕۆییوی
غایب لە دیدە بووی بە خودا دڵمە پێتەوه..


#مەحوی
واتە: مەحوی هەمیشە بە یادی تـۆوە خەریکە کە ڕۆیشتووی و بەجێت هێشتووە سا ئەی یاری لە دیدە ون بوو بە خودا دڵم هەمیشە بە تۆوە بەندە.
دڵم وه‌ک شووشه‌ درزی دا له‌ سه‌د شوێن
دڵی وا هه‌ر به‌ ئاهێک ڕه‌نگه‌ بشکێن
که فرمێسکم هه‌مووی خوێناوه‌ هه‌قمه‌
من ئه‌و داره‌م ڕه‌گم ڕۆچۆته‌ نێو خوێن..



#بابا_تاهیر
عەجەب ماوم لە جەرگت، ئەی دڵەی غافڵ، کە موددێکە
لەسەر ئەم ئاگرەم داناوی، هێشتا هەر نەبرژاوی

#نالی
دووریت چون ئەڵماس نشتەن نه جەرگم
ها وەختەن بەیۆ وادەکەی مەرگم
داخ باڵاکەت بەروون وە گڵکۆ
وە هام باڵای وێم خاکم وەسەر بۆ..


#مەولەوی
واتە: ئازیزەکەم وەک ئەڵماس چۆن شووشە لەت ئەکات دووریت بەو جۆرە جگەرمی لەت لەت کردووە، ئەوەندەى نەماوە وادەى مردنم دابێت و بە بەرزى باڵام خاک بنیشێتە سەرم.
چۆن ماوە لە سەد لاوە کە کوژراوە دڵی من

#بێخود
بێ نییەتی تەقبیلی دەمت عاتیلە ڕۆژووم
بێ حەزرەتی میحرابی برۆت باتیلە نوێژم..


#نالی
لە دوو دیدە نەماوە ڕۆشنایی
ئـــاوارە و دەردەدار و بـــــێ قـــەرارم
لە گەڵ مەینەت گرتوومە ئاشنایی..



#بابا_تاهیر
دوعای مەرگە لە خۆم ئامینە بێ تۆ

#کوردی
ئارەزووی من بچووکە،ئەمما تابفەرمووی شیرنە


#هێمن
ڕەحمێ کەر ئازیز جە هیجری حاڵت
مانوو پەی تەواف ئاسانەی ماڵت..


#مەولەوی
واتە: ئازیز ڕەحمێکم پێ بکە و بەزەییت بە حاڵمدا بێتەوە با لەتاو دووریی تۆ نەمرم، بەڵکو بمێنمەوە بۆ سەردانو زیارەتی ماڵەکەت.
گوتم: ئەی ماھ دڵی من بە دڵی خۆت بکڕە
گوتی : من بەردی بەقیمەت بە کەبابی نادەم

#نالی




ووتم: ئەی مانگ با دڵ بگۆڕێنەوە ببینە خۆشەویستی یەک
وتی: دڵی تۆ وەک کەبابی سوتاوی لێ ھاتووە کەڵکی نەماوە دڵی منیش بەردی گرانبەھایە لە چ بازارێکدا مامەڵەی وا دەکرێ بەردی بەنرخ لەگەڵ کەباب دەگۆڕێتەوە؟

محەمەد ئەحمەد
وتم: میحرابی ئەبرۆت کەچ ئەکەی نابێ بڵێم بۆچی؟
وتی: شمشێری جەللادە و سەرت دانێ و مەڵێ بۆچی!

وتم: ڕۆحم بە قوربانت دەبا قەت کەچ نەبێ مەیلت
وتی: مەیلم بە دەست خۆمە بڕۆ لاچۆ مەڵێ بۆچی!

وتم: خوێناوی جەرگم کرد بە قوتی خۆم لە پـێناوت
وتی: بیخۆ بەبێ دەنگی نەکەی هەرگیز بڵێی بۆچی!

وتم: عومرێکە ئەم حاڵە مەگەر دەریایە جەرگی من
وتی: بێ باکم مەعشوقە ئەبێ وابێ مەڵێ بۆچی!


#فەنایی
کەسێکی وات خۆش بوێت
وەک ئەو ڕۆژو گرەی کە چاوەڕێی بانگە
ئاوا چاوەڕێت بکات.


#مەولانا
دڵ مایلی سوتانە
بـــــۆ شەمعی لیقات..


#ناری
بر سینه‌ی عاشق اثر کینه حرام است


له سینەی عاشقدا شوینەواری رق حەرامه ...

#مەحوی
2024/09/23 09:22:54
Back to Top
HTML Embed Code: