لەپێش چاومە..
لە ئاخیرەتدا ئەو فریشتەیەی لەتەنیشتم دەڕوا، کە دەبینێت چاو بۆ کەسێک دەگێڕم
ھەموو رۆحم شوختە و دەمم تاڵە، قلە ھەنجیرێکم دەداتێ و دەپرسێت:
مادام بۆچی پێش ئەوەی بمریت سڵاوێکت نەنارد بۆ ئەو ئینسانەی لە دەفتەری ئەعمالتدا رۆژ نییە دوعات بۆ نەکردبێ؟
بەپشتی دەست ئارەقەی نێوچەوانم دەسڕم و بەھێواشی لەبەر خۆمەوە دەڵێم:
- لە عینادی، برام لە عینادی
#تەڵعەت_تاھیر

گیانی شیرین کوشتمی دەردی جیایی
لە دوو دیدە نەماوە ڕۆشنایی
ئاوارە و دەردەدار و بێ قەرارم
لە گەڵ مەینەت گرتوومە ئاشنایی..
#بابا_تاهیر
لە دوو دیدە نەماوە ڕۆشنایی
ئاوارە و دەردەدار و بێ قەرارم
لە گەڵ مەینەت گرتوومە ئاشنایی..
#بابا_تاهیر
بێ دین بم ئیتر ئەگەر لالە بچێنم
بێ دین بم ئیتر ئەگەر ئاوی بۆ بێنم
داخی لالە گەلێک زۆرە لە دڵما
بێ دین بم ئیتر ئەگە ناوی بهێنم..
لەتۆ دوربم ئەزیزم تاڵە ژینم
بێ دین بم گەر بێتە لێوم پێکەنینم
لەسەر وەفاو پەیمانی خۆمم گیانە
بۆ یەکێ تر من ناگۆڕم ئەوینم
#بابا_تاهیر
بێ دین بم ئیتر ئەگەر ئاوی بۆ بێنم
داخی لالە گەلێک زۆرە لە دڵما
بێ دین بم ئیتر ئەگە ناوی بهێنم..
لەتۆ دوربم ئەزیزم تاڵە ژینم
بێ دین بم گەر بێتە لێوم پێکەنینم
لەسەر وەفاو پەیمانی خۆمم گیانە
بۆ یەکێ تر من ناگۆڕم ئەوینم
#بابا_تاهیر
لەم خانە دوو دەرگانە کە پێت تێناوە
هاتووی بەپەلەو دەچیە دەرێ لەولاوە
ژیانت خەفەتباریەو مەرگیش سەربار
پێتوایە کە نەدۆڕاوی خەیاڵت خاوە
#خەییام
واتە: ئەم ماڵە خەفەتاویەی ژیان کە دوو دەرگای هەیە یەکیان دەرگای هاتنە ژیان و ئەوی تریان دەرگای چونە دەرە "مەرگ" هیچیان لە ئیختیاری ئینسانا نیە نە هاتنە ناو نە چونە دەر، نێوانی ئەم دوو دەرگایەش بەس خەم و پەژارەیە خۆشیەکانیشمان شادیەکی ساختەن..!

دوێنێ هەر باسی شەو مانگ بینین بو
نیوەی دوو دڵ و نـــیـــوەی یەقین بو
من هــــــەر نیوەڕۆ یـــەکـــلا بومەوە
کە مـانـــگ خەریکی قەیسی کڕین بو
#پشکۆ_ڕەحیم
نیوەی دوو دڵ و نـــیـــوەی یەقین بو
من هــــــەر نیوەڕۆ یـــەکـــلا بومەوە
کە مـانـــگ خەریکی قەیسی کڕین بو
#پشکۆ_ڕەحیم
ئەوانەی وەکو من ئێوارەیان خۆشدەوێ
پەیوەندی بە نواندنی ڕۆژانەیانەوە ھەیە،
بێ ئەوەی پرسیاریشیان لێبکرێت،
بۆ دووری ئازیزێک زوو زوو لەبەرخۆیانەوە دەڵێن
باشین، باشین باش ھەروا دەبێ.
شەویش وەکو پەردەیەکی ڕەش
دێت و کۆتایی بەو شانۆگەرییە دێنێت!