Telegram Web Link
👩‍❤️‍👨@ShpolDarya


"کەیسی ئەشق"


پەناهیندەی دڵێ تۆم و لە ڪەیسی من گوزەر کە
چ ئازارێ لە کەوشەن دیم دە تۆش لوتف و نەزەر کە

نە وەرگێڕێ ، وەکیلیش نا کە بێ کێشە و ڕەقیبم
لە کەمپی دڵ کە جێگام و بە ماچم چارەسەر کە

بە پاسپــۆڕتی ئەشــق هاتـم لە گومرگی خەماوی
لە شینگێنــی لــەب و کوڵمـەو لـــە خاڵانم زەفەر کە

دە ڕەحمت بـێ کەژاڵی مـەوتــەن و جێ ژوانی ئازاد
سفـاڕەتخانە دانێ هەر چ قاچاخە وەدەر کە

وەکوو ڕۆستەم بـڕیم تاکوو حەوت خانێ لە دێوان
بڵیتی چی پەنجە مۆرم لە سەر مەم بەختەور کە


🖋#قەلەندەر


👩‍❤️‍👨@ShpolDarya
💕@ShpolDarya


[ ژنێک، لە چەشنی ڕۆژگار ]


دەهاتە دەر
خۆر هەڵدەهات
قسەی دەکرد
دەبوو بە نوێژی نیوەڕۆ
پێدەکەنی
شار پڕ دەبوو
لە بەرامەی سمڵ و مێخەک
پیاسەی دەکرد
دەبوو بە فێنکی ئێوارە
کە بەرەو ماڵیش دەبۆوە
شەو دادەهات!


🖋#ک_د_ئازاد


💕@ShpolDarya
💖@ShpolDarya


من بە دوو خشتەی برۆکەی چووم لەخشتە خشتی خشت
کافری موتڵەق بە بەیتێک خوێنی سەد هۆنەی دەڕشت

دەست و داوێنی غەزەل بووم خوێن بەسی باوێمە ڕێ
ئەو قەسیدەی ڕیزی برژۆڵی کە هاندا، کوردی کوشت


🖋#سەلاح_کوردی


💖@ShpolDarya
🌹@ShpolDarya


"یاری گوڵم"


وتـــم یــارێ گوڵـم خونچەی بەهارێ
لــە لێـــوت داییمـــا شیلـە دەبـــارێ

بە عەشقی ئــاگرینت دڵ دەسـووتێ چ دەرمانــێ هــەیە گەر پێی بچارێ

وەرەو دەستی من و داوێن و بەژنت
کە تۆی بۆمن وەکوو سوڵتانی شارێ

بـە هەستی من ئـەوا دێ پێکەنینت
نەبوو جارێک بــەڵێنیت بێ بـە ئـارێ

کە من گیرم بە داوی کـەزیـە ڪانت
دە تۆش دامەگرە لێمان قین و قـارێ

بە فەرموودە و بە ئیمزا وا بە لەیلەم
فەقیری تۆم وەها ڪەوتـوە هـەژارێ

وەرەو دڵبـــەر ڪە ساڕێژ کە بـــرینم
دەبێ دوکتۆرلە زامدارخۆی وەشارێ؟

گەلـی ئـــاشقان گرفتــاری ڪەمەندن
ئـەمن گیـرم تـەک و تەنیـــا بە تــارێ

بە وەڵا هەر لە تاو ڕووی ماهی کوردی
قەلەنـدەر مۆمـە سووتـا هەر بە جارێ


🖋#قەلەندەر


🌹@ShpolDarya
🔥@ShpolDarya


بۆ دەڵێن سووتا دڵێ، کاتێ دڵی پێ ‌نامرێ؟
سینگی ئاشق ئاگرە، ئاگر کە ئاگر ناگرێ

تینی گڕکانی جودایی گڕ لە ئاشق بەردەدا
دڵ وەکوو مۆمێ لەخۆ گڕ بەرنەدا گڕ ناگڕێ


🖋#سەلاح_کوردی


🔥@ShpolDarya
💗@ShpolDarya


💘#جوانیی_ڕووت


کراسی پەمەیی تەنک
کراسی پەمەیی تەنک

وەک پەڕەی گوڵ لە پایزا
لەسەر گۆی مەمکی ئەخزا

هەراسان بوو کەمەری شل
لەسنگی گۆئاتن ولەجل

نەرمایی قۆڵ، لامل و شان
بەو بەرگە نەرمە ئەڕووشان

مانگ چارشێوی هەوری لابرد
چرای زەردەخەنەی هەڵکرد

دەستی هێنا تریفەی گەش
کۆکاتەوە لە تیشکی لەش

گژ گیا سەریان دانەوان
لەدەوری پێ وپلە گەڕان

بەپریشکی گۆنای... ئاسمان
ئەستێرەی سنگی داگیرسان

پەڕەی گوڵ و نمی ئاورنگ
مژیان بۆنی عەتری سنگ

چرۆ و خونچەی جوان و ناسک
چاویان بڕییە گۆی مەمک

وتم ئەی کچۆڵەی نیان
لەوەدایە نرخە ژیان

کە دەم و لێو بگاتە دەم
بژاکێ ئەگریجە و پەرچەم


🖋#کامەران_موکری


💗@ShpolDarya
❤️‍🔥@ShpolDarya


وتم:
میحرابی ئەبرۆت کەچ ئەکەی نابێ بڵێم بۆچی؟
وتی:
شمشێری جەللادە و سەرت دانێ و مەڵێ بۆچی!

وتم:
ڕۆحم بە قوربانت دەبا قەت کەچ نەبێ مەیلت
وتی:
مەیلم بە دەست خۆمە بڕۆ لاچۆ مەڵێ بۆچی!

وتم:
خوێناوی جەرگم کرد بە قوتی خۆم لە پێناوت
وتی:
بیخۆ بەبێ دەنگی نەکەی هەرگیز بڵێی بۆچی!

وتم:
عومرێکە ئەم حاڵە مەگەر دەریایە جەرگی من
وتی:
بێ باکم مەعشوقە ئەبێ وابێ مەڵێ بۆچی!


🖋#فەنایی


❤️‍🔥@ShpolDarya
💐@ShpolDarya


گوڵەکەم مانگی گوڵانە و گوڵ بەعەشقت گوڵ ئەدات
حاڵ و ڕۆژی وەک بەهەشتە، دیمەنی سەوزی وڵات

نێرگز و یاس و وەنەوشە تێکەڵی عەتری چنوور
ناگەنە بۆنی هەناسەت شاگوڵی نێو ڕۆژهەڵات


🖋#میلاد_کیانپوور


💐@ShpolDarya
📚@ShpolDarya


لەو ڕۆژەے وا نیگات کردووم
شەوانە ساتێ نەسرەوتووم

لە سەر پێ بووم و ئێستا چے؟
کەچے پیرے لە پێ کەوتووم

ئاوێنەے جوانے و پیریم
تەنشتے یەکدے داناوە

لە هەردوودا ئەتۆم بینے
چەوەے بێ خەوەنے ئەم چاوە


🖋#میلاد_کیانپوور

📚@ShpolDarya
💔@ShpolDarya


دڵم لە سەد لا شکاوە
کۆڵانی دڵ بەردینەکان
ڕێی هاتوچۆی ڕۆژانەمە!


🖋#ک_د_ئازاد


💔@ShpolDarya
🌼@ShpolDarya

شێواز (خۆماڵے) "شاهے گوڵان"



سەرے هەڵدا لە نێو ژینم ،گوڵاڵەیکے بە خاڵ و خەت
بە نەسرین و وەنەوشە و یاس، لە باخے گوڵ؟ نەما حاجەت

سەرنجم خستە چاوانے، ڕەدیف بوو قافیەے بەندم
خونچەے شێعرم شکۆفەے کرد، بە ناخے دڵ؟ نەما حاجەت

موریدے خانقاے یارم!! دەمے کردەو گوتەے فەرموو
تۆ پەرتووکے خوداوەندے، بە ئایە و دین؟ نەما حاجەت

هەسێرەے هەڵوەران هێزان، له ساراے کون کونے جەرگم
نەمامے قامەتم هەڵچوو، بە ئاسمان شین؟ نەما حاجەت

له گەرماے ڕوومەتے تاوا، سەهۆڵے قەڵبەزەے ڕۆحم
شەرابے کانیاو ڕێ کەوت،بە تینے خۆر؟ نەما حاجەت

بەبەے دڵمے لە باوەش گرت بەخێوے کرد بە ئارامے
بە سانایی سەقامے گرت ، بە شینے زۆر؟ نەما حاجەت

🖋#میلاد_کیانپوور

🌼@ShpolDarya
🎨@ShpolDarya


بە وێنەی نەقشی بێ وێنە هێندە جوان و مەحشەری
کەسادت کردووە بازاڕی وێنە و وێنەگەری


گەر هەڵیواسن له پیشانگای جیهانی وێنەکەت

ڕەنگە داوینچی و وەنگۆگ بێن و ببنە موشتەری!


🖋#میلاد_کیانپوور

🎨@ShpolDarya
💚@ShpolDarya

«لاتَخَفْ
‏وَ لاتَحْزَنْ
‏إِنّا مُنَجُّوک.»

‏مەترسە؛
‏غەمگین مەبە؛
‏ئێمە ڕزگارت دەکەین.

#سووڕەتی_عەنکەبووت_ئایەی_۳۳


💚@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
👁‍🗨@ShpolDarya


‌‌گوتم من ڕۆحی خۆم قوربانی
ڕووی تۆ كرد دەسا ڕەحمێ

گوتی نازانی تۆ
په‌روانه‌ بـۆ ده‌وری چرا چاكه!

زه‌مانه‌ چونكه‌ خۆی ئه‌سڵه‌ن
به‌قای بۆ كه‌س نییه‌ تا سه‌ر

ته‌ماشا كه‌ن هه‌میشه‌
بۆ كه‌سانی بێ وه‌فا چاكه‌!


🖋#ئه‌حمه‌د_موختاری_جاف
🎙#نەسیم_حاجی_حەسەنی


👁‍🗨@ShpolDarya
👁‍🗨@ShpolDarya


من بە بێ تۆ!
گوڵێکی سیس و ژاکاوم.
زەویەکی دێمی بێ ئاو،
گوڵ بەڕۆژەی بێ هەتاوم.

دڵی بێ نوور و گیراوی...
ئاسۆیەکی بێ سنوورم.
سۆگەی چاوم تاریک دبێ
ئەو کاتانەی لە تۆ دوورم


🖋#گەزیزە_مەهابادی


👁‍🗨@ShpolDarya
💘@ShpolDarya


چاوەکانت پێم دەڵێن لاچۆ لە بەر تیرم کوڕه
تیری مۆژەم کاتوشایە گیان ستێن و دڵبڕە

کوردم و ژینم قەڵاچۆی تۆپ و بوولەرزە و ڕنوو
تۆش ببە هاودەستی دووژمن تاقی سینەم هەڵدڕە


🖋#هەڵگورد_پەسوێ


💘@ShpolDarya
❤️‍🔥@ShpolDarya


شەوە و بێ‌ دەنگیە و یادی لە جەنگت
نەما لام دەنگوڕەنگی شۆخ و شەنگت

دەڵێن: یادم دەکەی، ئاخ هەڵدەکێشی
بە قوربان ئێش و ئۆفی قەلبی تەنگت

🖋#سەلاح_کوردی


❤️‍🔥@ShpolDarya
مەلا ئەنوەر ڕەستگار، ناسراو بە ،هەڵگورد پەسوێ، مامۆستای ئایینی گوندی شێخان و شاعیری گەورە و بوێری وەڵات ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە خوتبەی نوێژی جومعە دا، تەواو بەژن لە بەرابەر دار و دەستەی بێ دین و ئیمانی بەناو کۆماری ئیسلامیدا هەستاوە سەر پێ و دەنگی مەزڵوومیەتی میلەتی کوردی، بە دوو زمانی کوردی و فارسی بەرز کردەوە و بە چاوی داگیرکەرانی ئایین و نیشتمانی دادا، لەو کاتەوە لە لایەک ئیتلاعاتی سەر بە سپای پاسداران بێ سەر و شوێن براوە و هەواڵێکی لە دەست دا نییە.
لە کۆمەڵگای کوردەواری بە هەموو چین و توێژەکانیەوە داواکارم لەمەڕ ئەم زوڵم و شکاندنی کەڕامەتی مرۆڤی کورد بێدەنگی هەڵنەبژێرن و بە دەربڕینی هەڵوێست و پۆست دانان بەرگری لە بێسەروشوێن کردنی ئەم مامۆستا دلێرە بکەن کە تەواو بەژن هاواری مەزڵوومیەتی میللەتی کوردی بەرز کردۆتەوە.

سەلاح کوردی

https://www.tg-me.com/sabati_kurdi
🤍@ShpolDarya


بەری هێنا لە نێو باخی هەناسەم، بەژنی وەک مێو
چرۆی داوە لقی ناخم بە ئاخ و داخی دوو سێو

دڵم تەسبێحی زیکری دەستی دەروێشی کەزیتەو
سەرم شەوگەردی کۆڵانی بزەی تەسکی دەم و لێو


🖌#هەڵگورد_پەسوێ

🤍@ShpolDarya
2024/06/28 23:44:49
Back to Top
HTML Embed Code: