Telegram Web Link
🧩@ShpolDarya


بیرەوەریت بەجێماوە و هەر شەو وە باڵم دێتەوە
چ بێژم بەم دڵەی تەنگم کەوا زامی دەکولێتەوە؟

ناوێرم پێی بڵێم گیانە، ماڵاوایی یەکجاری بوو
دە دامرکێ دڵەی خەمبار، ئەو ئیتر ناگەڕێتەوە


🖋#سەلاح_کوردی


🧩@ShpolDarya
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🧡@ShpolDarya


بەفر جارێک دەتوێتەوە؛
ئەى بۆچى دڵ بۆ دڵدارێک
هەزاران جار دەکرێتەوە؟
کە دارێ سەوز لە ڕەگەوە
دەسوتێنن ئیتر هەرگیز ناڕوێتەوە.

باڵندەیەک لە هەر دێیەک
هێلانەکەى بڕوخێنن؛
لە هەر جێیەک
پەڕ و باڵى بسوتێنن؛
بە جێى دێڵی و ناچێتەوە.

ئەى بۆچى دڵ لە خۆشەویست بێزار نابێ؟
هەر گۆرانى بۆ دەڵێت و دەیڵێتەوە...؟

من نازانم
زەڕنەقوتە چۆن لە هێلکە سەر دەردێنێ؟
من نازانم
ئەستێرە چۆن لە ڕووبارى شیناییدا
مەلە دەکا و دەجریوێنێ؟

من نازانم
تۆ لە کوێوە وەکوو تیشکێ
کشاى بۆ ناو چەمى گیانم؟
تۆ چۆن زانیت منى غەمبار
بێ وڵات و دەزگیرانم؟


🖋#لەتیف_هەڵمەت
🎙#نەسیم_حاجی_حەسەنی


🧡@ShpolDarya
💘@ShpolDarya


تۆ نازانی دڵەی شێتم هەر سەرقاڵی یادی تۆیە!؟
وا گیرۆدەی ئەشقت بووە لە خەڵک و خۆمیش نامۆیە

خۆ بیستووتە ئەو قسەیە دەڵێن دڵ ئاوێنەی دڵە؟؟
ئاخر یا تۆ دڵت نییه، یا ئەو داستانە درۆیە!!!


🖋#هەڵگورد_پەسوی


💘@ShpolDarya
🌞@ShpolDarya


نمەی بارانی عەشق و خۆشەویستیت
لە دڵما تۆوی دڵداری دەچێنن

بزە و ڕوانینی گەرمت خۆر و سروەن
شنە و ڕووناکی بۆ ژوانم دەهێنن


🖋#ئەمین_گەردیگلانی


🌞@ShpolDarya
🎀@ShpolDarya


کەچی زۆری دەپێوم ڕێگە ئەمما
ڕێگای چەوسانەوەم زۆرتر لە بەر ما!

بۆ جەستەی فێری باڵدانی هەتاوە
شەوان کەی تێدەگا له قەمچی سەرما!

لە کێ بەر کێی خۆبایی و بڕوا
کچی کۆچەر بە هیمەت دایە بەرما!

ئەوەندەی هات و چووم کردووە لە خۆڕا
دەماپێوی تەمەن سووتا لە شەرما!

هەیامی کفنەوە و مەرگ و من هەروا
کراسی ئارەزوو ماوە لە بەرما!


🖋#میلاد_کیانپوور


🎀@ShpolDarya
❤️@ShpolDarya


دڵم ئاودەنگە بێ دەنگی،
دڵت تاسەنگە بێ سەنگم
پەپولەی ئاشقی ڕووتم
شەمی دڵ بۆتە بەردەنگم

لە گڕگانی ئەوینت دا
دەسووتێم و دەسازم هەر
لەهەرکوێ بی عەزیزی دڵ
هەناسەی بۆ دڵی تەنگم


🖋#سەلاح_کوردی


❤️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_سێزدەهەم


حیزباب! قاسپ و هۆڕ لەم کونە بەردە
پێت وا بەندەن، ڕەوەز و زەردە؟!

ئەوە مەعلووم بوو، بێ ئابڕووی لۆتی
هەزار حەجیش کەی تۆ وەکوو خۆتی.

چون هەرزە و سووکی، بە سەری بابم
مەحکوومی ئەلعان ببیە کەبابم!

کە تاوی دایە، سینگی کەوی گرت؛
بە دەم ڕێوییەوە گیانی دەرچوو، مرد.

لە پاش خواردنی کەوی خاکسار
پەپووسڵێمانکەش خوێندی دوو سێ جار

هەروەندە بیستی بوو بوو بووی پەپوو
لەویش تووڕە بوو، لێی ڕاستەوە بوو

تووڕە بوو، وتی: من بێ حەق و مز
بۆیەم هەڵگرتی، باوک چەتە و دز

کە تۆبە بکەی لە شوێن و دابت
نەک بچێوە سەر خوو و ڕەوشتی بابت

بابە سەگەکەت لە پێش تۆپینی
گووی سەگ بە گۆڕ و مەزهەب و دینی،

لە بارەگاهی ڕەسووڵی خودا
یەعنی سولەیمان، ڕووحم بێ فیدا

نەترسا لە مەرگ، ئەو تاجەی دزی
کە ئاخری تۆپی و لە گڵدا ڕزی

ئەلعان ئەم تاجە تۆ ناوتە لە سەر
بە قانوونی من، شەرعی پێغەمبەر

چون ئەلعان لە تۆ ئاشکرا بووە
باوکت دزیویە و ئەویش مردووە

بە جێگای باوکت ئێعدامت دەکەم
بەم مەکەی دەچم، ڕوحمت پێ ناکەم.

کە تاوی دایە، سەری پەپووی گرت
جەرگ و ڕیخۆڵەی بە گۆڕێ وەرکرد.


🖋#مامۆستا_بێبەش


☀️@ShpolDarya
☀️@ShpolDarya


تەنیا له تەنیایی وەک خودای تەنیا بەتەنیا تەنیام
بێ کەس و تەنیا بۆ خۆم ژین دەکەم له دنیا کەنیام

تەنیایی ئازیز من ئەتپەرستێم وەک عابد و زائێر
چۆن تۆ بەتەنیا له تەنیایی خوەم کردمت بە شاعێر


🖋#میلاد_کیانپوور


☀️@ShpolDarya
🤍@ShpolDarya


جیهان وەکوو شەوێکی تاریک وایە،
هەموو کەسێک دەبێ چرای خۆی داگیرسێنێ...،


🖋#ماکسیم_گورکی


🤍@ShpolDarya
💝@ShpolDarya


خۆشم دەوێی سەری بەندە
دڵ لە بەندی دڵت بەندە

خۆشەویستیم بێ ئەژمارە
نەڵێی چۆنە و ڕێژەی چەندە

تۆ بژمێرە لە 1 تا 100
با من بڵێم دووسەد هێندە


🖋#سەلاح_کوردی


💝@ShpolDarya
‍ ‍🌞@ShpolDarya


کەی دێ هەتاوی ڕووت هەتا تاوێ وەبەر تاوت کەوم؟؟
سڕ بووم لەژێر زوقمی نیگات هێندەی لەبەر چاوت کەوم

دەتوێ شەهیدت بم ئەگەر، چاو ببڕە چاوم یەک نەزەر
با ڕووح لە سینەم بێتە دەر، بەر تیری ناکاوت کەوم


🖋#هەڵگورد_پەسوێ


🌞@ShpolDarya
💝@ShpolDarya


ماچے تۆ ژەهرے ڕەش مار بێ
لە لێوے من وەک هەنگوینە

یەکایەک دڕکی سەر ڕێگات
گوڵاڵەی نوقمی پەرژینە

فەرهادی زیندوو، زیندووبا
گوتووم ئێستا وڵامم بە

کە شیرینے تۆ شیرین بوو؟
یان شیرینے من شیرینە...؟


🖋#میلاد_کیانپوور


💝@ShpolDarya
💝@ShpolDarya


💝#بمبوورە


بمبوورە ئەی کچ، بمبوورە،
ئەو ڕێگایەی ویستم بە ئاهەنگ بیبڕم
یەکجار دوورە، بێ سنوورە.

بمبوورە، هێشتا مناڵ بووم،
کرچوکاڵ بووم،
بە لاڵانەوەی ڕەنگاوڕەنگ
دنیام بۆ تۆ کردە ئاهەنگ.

بەڵێ، بمبوورە خۆشەویست،
ئەوەی ڕوویدا من وام نەویست.
بێ گوناهم،
وایان پێم گوت دەوروپشتم...
هەستپاکییان لە دڵ کوشتم...
گوتیان وایە،
خۆشەویستی بەس سەمایە!
ماچکردنی لێوی ئاڵە،
یا گوشینی سینەی کاڵە،
مووچڕکی دەست لە ملانە،
ڕابواردنی ناو گوڵانە،
دڵگیربوونە، ڕۆیشتنە،
ئاشتبوونەوە و گەیشتنە،
خۆکوشتنە، خوێنڕشتنە،
تەوەزەلی و پاڵکەوتنە، نەخەوتنە.

ئێستاش گیانە،
چەند ئازار و خەم دەچێژم،
چەند ئەسرین بە کوڵ دەڕێژم،

کە پێم دەڵێی:
"کوا، هیوامان نەهاتە جێ؟"
بەڵام چبکەم، چیم لە دەست دێ؟!


🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو


✮✮✮


🔹#سنوور: مەرز
🔹#کرچوکاڵ: خام، نەگەیشتوو
🔹#ئاڵ؛ سووری کەمڕەنگ
🔹#مووچڕک: (تیر کشیدن اندام)
🔹#ڕابواردن: گوزەراندنی خۆش
🔹#تەوەزەلی: تەنبەڵی
🔹#پاڵکەوتن؛ ڕاکشان
🔹#ئەسرین: فرمێسک
🔹#کوڵ: لێرەدا بە مانای؛ غەم، ئەندووهـ
🔹#هیوا: ئارەزوو


✮✮✮


💝@ShpolDarya
🍀@ShpolDarya


کورت‌ترین وانەی ژیانە بۆوتە یاسای زیندەگیم
ئەو دەمەی واکوو بسەلمێنێ شعوورم چیم و نیم!

ڕەسمی دنیا سوخرەکانی وا قەرەبوو کردەوە
ڕەنگە جاڕێکی له نێو دڵما بە شاعیر پێکەنیم!


🖋#میلاد_کیانپوور


🍀@ShpolDarya
💛@ShpolDarya


" #وڵاتی_ئاشقی "


دڵ، کە لە خورپە پڕ دەبێ بە چرکە ساتی ئاشقی
کەی دەبەزێ بە دوودڵی هات و نەهاتی ئاشقی؟

نە پێی بە هاتە شل دەبێ، نە بۆ نەهاتە فل دەبێ
گیانو سەری دەنێ لە ڕێی هەڵات‌ هەڵاتی ئاشقی

سۆزی بە سازی سووتن و، وازی بە سۆزی دیتنە
بە سازی سۆزەوە دەژێ، سەوزە بەسـاتی ئاشقی

کە سکڵی دڵ دەخاتە نێو هەناوی پڕ گڕی ئەوین
پڕیشکی نووری بێفەڕە، سینگی شەواتی ئاشقی

بۆ دەمی شیرینە کەوا، هاودەمی فەرهادە دەمی
تیشە لە سانی سەر دەدا بە حوکمی زاتی ئاشقی

بە داوی دڵ پیلکە دەخا لە تەوقەنی دەماری ژین
لەتۆقی سەر هەتاکوو بەر خوێنە خەڵاتی ئاشقی

سوورە لە پای بەڵێنی دڵ، نانەوێ دوندی باوەڕی
وەهایە خوێنەخۆی بەزەو ترپە، بە ساتی ئاشقی

سەرحەدی وەسڵ و دابڕان سنووری ژین و مردنه
کەوشەنی بوونە هەم نەبوون هێڵی وڵاتی ئاشقی

مەرزی وەفا کە دابەزێ، وەزیری حەز لەگۆ دەچێ
لە دڵ دەبێ قەڕاڵی سەر، بە کیش و ماتی ئاشقی


🖋#سەلاح_کوردی


💛@ShpolDarya
🍀@ShpolDarya


🍀#شاڵاو


ناوی وەرزەکانیان گۆڕی
پرچی سەوزی
دارستانیان دەسکەنە کرد
دەمبێنیان دا لە دەمی شار
خۆڵیان دەرخواردی کانی دا
گابەردەکانی هەڵەیان
خستە سەر ڕێگای کەونارا
چەقڵی ترسیان
خستە ناو چاوی شێعرەوە
کۆدیان لە مێشک و ئاوەز دا
لە کاتێکا هێشتا قەڵەم
بۆ چاویلکەی خۆی دەگەڕا!


🖋#ک_د_ئازاد


🍀@ShpolDarya
♥️@ShpolDarya


ئاگر بە ئاو دائەمرکێ
دەبێ لە کوورەے ئەوینا ببی بە ئاو
بەرەو ئاسمان هەڵکێشیت
و وەک هەور بە سەر
چەڕە دووے ئەم گڕکانەدا،
داباریت و سینگە سووتاوەکەے
من و زەوینی خوا بخەمڵێنی


🖋#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا


♥️@ShpolDarya
💕@ShpolDarya


کاتێک ئەڵێم خۆشم ئەوێی لەگەڵ منا سەرگرانی
کایە ئەکەی بەئێحساسم ئەمخەیتە ناو چاوەڕوانی

ئیتر گەدایی ئەوینێک بەچاوی سەودایی ناکەم
بچۆرە دەر لە ناو دڵم، تۆ خۆشەویستی نازانی


🖋#سەلاح_کوردی


💕@ShpolDarya
💜@ShpolDarya


لێم ببوورە گەر لە شێعرم
نێوے تۆ نابەم بە ناو

حەک کراوە عەشقەکەی تۆ
لە پەڕەی ڕۆح و هەناو

لە خوڕاوی ســـوورے دڵما
نوشتەیە نێوت بە شــــیــــن

چۆن دەترسم چاوێکے پیس
چاوەکەم بتکاتە چاو


🖋#میلاد_کیانپوور


💜@ShpolDarya
😘@ShpolDarya


📚#درێژ


تەنها پێنج دەقیقەی ترە و بەڕێم ئەکەی
بەیەکەوە ڕاوەستاوین،
بێدەنگیمان درێژ ئەدوێ
هەموو شتێ درێژ... درێژ

تۆ خۆت درێژتری لە من
سێبەری هەردووکمان درێژ
پرچت ... درێژ

کراسی مۆری ئاودامان، ئەویش درێژ
شۆڕابەی گوارەکان... درێژ
نینۆکی زەرکەفتی درێژ
واگۆنی ڕیز بەستوو... درێژ
شۆستەی قەراغ.. درێژ.. درێژ
دڵۆپە فرمێسکیش... درێژ!

شەو درێژ و هێڵ درێژ و
ئاوارەیی من درێژ و
ئیستە دوو دەقیقەی ئەوێ
بۆ سەعات هەشتی دابڕان
وەرە با ئاوێزانت بم
بۆ ماچێکی دوور و درێژ!


🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس


😘@ShpolDarya
2024/07/01 02:35:10
Back to Top
HTML Embed Code: