📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
" لە بەختی تار "
لە بەختی تاری شەو ناکەم شکایەت،
شەبیھە چونکە بەو زوڵفی سیایەت!
نییە قابیل بڕینی ڕاھی دووری
وەکوو پرچت کشاوە بێ نیھایەت!
بە ھیچ خاکستەرێ ناگەم نەکا بۆم
لە ئەنجامی لەھیبی حوب حیکایەت!
کە تیری نیونیگات چەرخانە ئینسان،
قەفەس خاڵی ئەکا مورغی دیرایەت!
لە چاوی بەد، خوا عومری جوانی
قوبووڵ کا لێم بە پاداشتی ویقایەت!
خەوی منداڵ و سەھری عاشقی زار،
ئەبەخشێ حوزنی نەغمەی لایەلایەت!
ھووەیدایە لە ڕەنگی ئاڵی دەستت
کە دائیم پیشەتە قەتڵ و جینایەت!
ھەتا کەی، بادەنۆشی عەشقی تۆ بم؟
ھەتاکەی، بێ مەزەی ماچی کیفایەت؟
دەخیلت بم ھومای زولفەینی دڵبەر،
بەسەر سەرما بکێشە فەیزی سایەت!
بە گۆران ناکرێ قەت تەرکی سەودا،
کلا نابم لەسەر جادەی ھیدایەت!
🖊#مامۆستا_گۆران
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
" لە بەختی تار "
لە بەختی تاری شەو ناکەم شکایەت،
شەبیھە چونکە بەو زوڵفی سیایەت!
نییە قابیل بڕینی ڕاھی دووری
وەکوو پرچت کشاوە بێ نیھایەت!
بە ھیچ خاکستەرێ ناگەم نەکا بۆم
لە ئەنجامی لەھیبی حوب حیکایەت!
کە تیری نیونیگات چەرخانە ئینسان،
قەفەس خاڵی ئەکا مورغی دیرایەت!
لە چاوی بەد، خوا عومری جوانی
قوبووڵ کا لێم بە پاداشتی ویقایەت!
خەوی منداڵ و سەھری عاشقی زار،
ئەبەخشێ حوزنی نەغمەی لایەلایەت!
ھووەیدایە لە ڕەنگی ئاڵی دەستت
کە دائیم پیشەتە قەتڵ و جینایەت!
ھەتا کەی، بادەنۆشی عەشقی تۆ بم؟
ھەتاکەی، بێ مەزەی ماچی کیفایەت؟
دەخیلت بم ھومای زولفەینی دڵبەر،
بەسەر سەرما بکێشە فەیزی سایەت!
بە گۆران ناکرێ قەت تەرکی سەودا،
کلا نابم لەسەر جادەی ھیدایەت!
🖊#مامۆستا_گۆران
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
کاتەکان پێویستیان بە ئومێدی تازە هەیە...
وەک دەریا کە هەمیشە پێویستی بە
شەپۆلی تازە هەیە...
وەک شەو کە هەمیشە پیویستی بە
ئەستێرەی تازە هەیە...
ڕۆژەکان پێویستیان بە تیشکی تازە هەیە...
تیشک پێویستی بە ماڵی تازە هەیە...
وەک تۆ ئەزیزم...
وەک تۆ کە پێویستیت بە خەونێکی تر و
بە نورێکی تر و بە بایەکی تازە هەیە...
🖊#بەختیار_عەلی
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
کاتەکان پێویستیان بە ئومێدی تازە هەیە...
وەک دەریا کە هەمیشە پێویستی بە
شەپۆلی تازە هەیە...
وەک شەو کە هەمیشە پیویستی بە
ئەستێرەی تازە هەیە...
ڕۆژەکان پێویستیان بە تیشکی تازە هەیە...
تیشک پێویستی بە ماڵی تازە هەیە...
وەک تۆ ئەزیزم...
وەک تۆ کە پێویستیت بە خەونێکی تر و
بە نورێکی تر و بە بایەکی تازە هەیە...
🖊#بەختیار_عەلی
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
تۆ ههور و باران، من دهشتی تینووم
نم نم بباره، دهمێکه ماندووم
من ئاشقه ههتاو، تۆ ناسکیله گوڵ
ئهتگرمه باوش گهرم و پڕ به دڵ
تۆ شێعری تازه، من سۆزی سازم
تۆ مانای بهرزی دهنگ و ئاوازم
تۆ نهو شکۆفهی سهر تووڵه نهمام
منیش بههارو نهرمه شنه بام
لێوت فێنکی بهفراوی هاوین
به دڵۆپێکی دهر ئهچم له ژین
تۆ مانگی چوارده له ئاسمانی شار
ههزار ئهستێرهم بۆت هاورده خوار
تۆ من و من تۆ، زۆر له یهک ئهچین
به جهسته جیا، به دڵ یه کێکین
🖊#سیمین_چایچی
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
تۆ ههور و باران، من دهشتی تینووم
نم نم بباره، دهمێکه ماندووم
من ئاشقه ههتاو، تۆ ناسکیله گوڵ
ئهتگرمه باوش گهرم و پڕ به دڵ
تۆ شێعری تازه، من سۆزی سازم
تۆ مانای بهرزی دهنگ و ئاوازم
تۆ نهو شکۆفهی سهر تووڵه نهمام
منیش بههارو نهرمه شنه بام
لێوت فێنکی بهفراوی هاوین
به دڵۆپێکی دهر ئهچم له ژین
تۆ مانگی چوارده له ئاسمانی شار
ههزار ئهستێرهم بۆت هاورده خوار
تۆ من و من تۆ، زۆر له یهک ئهچین
به جهسته جیا، به دڵ یه کێکین
🖊#سیمین_چایچی
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📹 ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
🎵 #بولبولی_دڵ
📌 #ناوچەی_پیرانشار
کاک سالار خۆشەویست
پێشکەشی دەکات بە یاری دوور وڵات...
📹@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
🎵 #بولبولی_دڵ
📌 #ناوچەی_پیرانشار
کاک سالار خۆشەویست
پێشکەشی دەکات بە یاری دوور وڵات...
📹@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
[ جوانی بەس نییە ]
جوان پەرستم، جوان پەرستم
بە دیداری جوانان مەستم
کە دەبینم کیژی تەڕ پۆش
گشت خەمێ دەکەم فەرامۆش
کە کیژێکی جوان دەبینم
ساڕێژ دەبنەوە برینم
کە دەبینم لەنجە و لارێ
هەست ناکەم بە چ ئازارێ
کە نازدارێ ڕادبرێ
دڵی سارد بووم گڕ دەگرێ
کە چاو لە چاوی دەبڕم
بە ئاسمانێدا دەفڕم
کەڕێک دەگوشم پەنجەی نەرم
لەشی سڕم دەبێ گەرم
بزەی شیرینی سەر لێوی
هەستی پیرانەم دەبزیوێ
نازی شۆخێکی نازەنین
دەمباتە بەهەشتی بەرین
بیارم لە بەرم دەڕۆین
کەچی کچم هەر خۆش دەوێن
کچ ئاواتی پیرۆز من
خۆشی دڵی پڕ سۆزمن
کچ نووری دیدە و چاومن
بەندی جەرگ و هەناومن
کچ ڕووناکی ژینمن
کچ هەتاوی برینمن
بەڵام ژین هەر هەوەس نێیە
جوانێیش بە تەنێ بەس نێیە
🖊#مامۆستا_هێمن
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
[ جوانی بەس نییە ]
جوان پەرستم، جوان پەرستم
بە دیداری جوانان مەستم
کە دەبینم کیژی تەڕ پۆش
گشت خەمێ دەکەم فەرامۆش
کە کیژێکی جوان دەبینم
ساڕێژ دەبنەوە برینم
کە دەبینم لەنجە و لارێ
هەست ناکەم بە چ ئازارێ
کە نازدارێ ڕادبرێ
دڵی سارد بووم گڕ دەگرێ
کە چاو لە چاوی دەبڕم
بە ئاسمانێدا دەفڕم
کەڕێک دەگوشم پەنجەی نەرم
لەشی سڕم دەبێ گەرم
بزەی شیرینی سەر لێوی
هەستی پیرانەم دەبزیوێ
نازی شۆخێکی نازەنین
دەمباتە بەهەشتی بەرین
بیارم لە بەرم دەڕۆین
کەچی کچم هەر خۆش دەوێن
کچ ئاواتی پیرۆز من
خۆشی دڵی پڕ سۆزمن
کچ نووری دیدە و چاومن
بەندی جەرگ و هەناومن
کچ ڕووناکی ژینمن
کچ هەتاوی برینمن
بەڵام ژین هەر هەوەس نێیە
جوانێیش بە تەنێ بەس نێیە
🖊#مامۆستا_هێمن
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
گوڵ ئەندام ئەی تەنافی
گەردەنم زولفی پەرێشانت
عیلاجێ! چارەیێ! ڕوحمێ!
ئەمان دەستم بە دامانت
غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆم،
بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم، شەھیدی تۆم،
بە نووکی تیری موژگانت
ئیشارەت ئافەتی ڕۆحم،
کەلامت غارەتی دینم
تەبەسسوم سیحری لێوانت،
تەکەللوم ڕەمزی چاوانت
مەگەر سەر تا قەدەم زولفت
وەکوو من خاو و شێواوە
کە سەرگەردان و سەودایە
لە سەر چاکی گەریبانت؟
«وەفایی»کەوتە حەڵقەی زولفت،
ئیدی مەیدە بەر موژگان
کە من کوشتەی تەنافت بووم،
چ لازم تیرەبارانت؟
🖊#مامۆستا_وەفایی
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
گوڵ ئەندام ئەی تەنافی
گەردەنم زولفی پەرێشانت
عیلاجێ! چارەیێ! ڕوحمێ!
ئەمان دەستم بە دامانت
غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆم،
بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم، شەھیدی تۆم،
بە نووکی تیری موژگانت
ئیشارەت ئافەتی ڕۆحم،
کەلامت غارەتی دینم
تەبەسسوم سیحری لێوانت،
تەکەللوم ڕەمزی چاوانت
مەگەر سەر تا قەدەم زولفت
وەکوو من خاو و شێواوە
کە سەرگەردان و سەودایە
لە سەر چاکی گەریبانت؟
«وەفایی»کەوتە حەڵقەی زولفت،
ئیدی مەیدە بەر موژگان
کە من کوشتەی تەنافت بووم،
چ لازم تیرەبارانت؟
🖊#مامۆستا_وەفایی
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#جۆلانە
چوومه لای دوکتۆر ، گوتی:
نهخۆشی، دهردهکهت سهخته
گوتم: تۆ پێت وایه دهمرم؟
بهداخهوه، گوتی: وهخته
ئهو دڵهکوتهی گرتووته
پیاوی بههێزیش بیگرێ
بێتوو ئاگای له خۆی نهبێ
هێنده پێ ناچێ، دهمرێ
پێکهنیم و گوتم دوکتۆر!
ناڵێم زانا و شارهزانی
بهڵام تۆ پزیشکی ویشکی
باری دڵداری نازانی...
دڵهکوتهم نییه، دڵم
جێی کێژێکی خانومانه
منداڵه، ئۆقره ناگرێ
بۆم دروست کردووه جۆلانه
🖊#مامۆستا_هێمن
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#جۆلانە
چوومه لای دوکتۆر ، گوتی:
نهخۆشی، دهردهکهت سهخته
گوتم: تۆ پێت وایه دهمرم؟
بهداخهوه، گوتی: وهخته
ئهو دڵهکوتهی گرتووته
پیاوی بههێزیش بیگرێ
بێتوو ئاگای له خۆی نهبێ
هێنده پێ ناچێ، دهمرێ
پێکهنیم و گوتم دوکتۆر!
ناڵێم زانا و شارهزانی
بهڵام تۆ پزیشکی ویشکی
باری دڵداری نازانی...
دڵهکوتهم نییه، دڵم
جێی کێژێکی خانومانه
منداڵه، ئۆقره ناگرێ
بۆم دروست کردووه جۆلانه
🖊#مامۆستا_هێمن
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
ﻫﻪﺭ ﻟﻪﺑﻪﺭ ﭼﺎﻭﯼ " ﺋﺎﺳﻤﺎﻥ "
ﺧﯚﯼ " ﻫﻪﻭﺭ "ﯾﺎﻥ ﺩﺯﯼ...
ﺑﻪ ﺑﻪﺭﭼﺎﻭﯼ ﻫﻪﻭﺭﯾﺸﻪﻭﻩ
" ﺑﺎ "ﯾﺎﻥ ﺩﺯﯼ...
ﻫﻪﺭ ﺑﻪ ﺑﻪﺭﭼﺎﻭﯼ ﺑﺎﯾﺸﻪﻭﻩ
ﺩڵۆﭘﻪ " ﺑﺎﺭﺍن "ﯿﺎﻥ ﺩﺯﯼ...
ﻫﻪﺭ ﻟﻪﺑﻪﺭ ﭼﺎﻭﯼ ﺑﺎﺭﺍﻧﯿﺶ
" ﺧﺎک "یاﻥ ﺩﺯﯼ...
ﻟﻪ ﺧﺎﮐﯿﺸﺪﺍ ﺋﻪﻭ
ﭼﺎﻭﺍﻧﻪﯾﺎﻥ ﺷﺎﺭﺩﻩﻭﻩ ﮐﻪ
ﺩﺯﻩﮐﺎﻧﯿﺎﻥ ﺑﯿﻨﯿﺒﻮﻭ!
🖊#شێرکۆ_بێکەس
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
ﻫﻪﺭ ﻟﻪﺑﻪﺭ ﭼﺎﻭﯼ " ﺋﺎﺳﻤﺎﻥ "
ﺧﯚﯼ " ﻫﻪﻭﺭ "ﯾﺎﻥ ﺩﺯﯼ...
ﺑﻪ ﺑﻪﺭﭼﺎﻭﯼ ﻫﻪﻭﺭﯾﺸﻪﻭﻩ
" ﺑﺎ "ﯾﺎﻥ ﺩﺯﯼ...
ﻫﻪﺭ ﺑﻪ ﺑﻪﺭﭼﺎﻭﯼ ﺑﺎﯾﺸﻪﻭﻩ
ﺩڵۆﭘﻪ " ﺑﺎﺭﺍن "ﯿﺎﻥ ﺩﺯﯼ...
ﻫﻪﺭ ﻟﻪﺑﻪﺭ ﭼﺎﻭﯼ ﺑﺎﺭﺍﻧﯿﺶ
" ﺧﺎک "یاﻥ ﺩﺯﯼ...
ﻟﻪ ﺧﺎﮐﯿﺸﺪﺍ ﺋﻪﻭ
ﭼﺎﻭﺍﻧﻪﯾﺎﻥ ﺷﺎﺭﺩﻩﻭﻩ ﮐﻪ
ﺩﺯﻩﮐﺎﻧﯿﺎﻥ ﺑﯿﻨﯿﺒﻮﻭ!
🖊#شێرکۆ_بێکەس
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
@ShpolDarya
📖#سێ_نامەی_کورت
خۆشەویستم!
نامەکانم بسووتێنە...
ئەو هۆنراوەی بۆت نووسیوم
سێدارەی بۆ دامەزرێنە...
دڵگیر مەبە...لە لای ئێمە،
نەک تۆ، پیاویش لەسەر
وشەیەکی باڵدار قۆڵبەست دەکرێ،
دەدرێ لە دار...دوور مەبینە.
گەر تۆی ئافرەت
بۆ چریکە دەنگ هەڵبڕیت،
شێتەکانی سەر کورسیی شار
گەرووی سەوزت بقڵیشێنن،
چاوی گەشت پڕ چقڵ کەن،
پرچی ڕەشت بسووتێنن...
خۆشەویستم!
لە پیاوێکی گەڕۆکم بیست،
لە لای ئەوان کچانی کۆک،
لەباتی گوڵ،
هۆنراوە دەدەن لە بەرۆک...
گەورەکانیان بۆ پەیکەری
هونەرمەندێک دێنە سەر چۆک...
کەچی لە گشت کوردستانا،
لە مەڵبەندی بێکەس و
حاجی و گۆرانا،
گەر بگەڕێی سەر تا خوارێ
وەک غەریبێ، بەدی ناکەی
تاپۆی پەیکەری ئەدیبێ!
خۆشەویستم!
خاوەن وشە لەم وڵاتە
هەمیشە هاتی نەهاتە!
دەیانەوێ خاوەن وشە
وەک هەنگ وابێ،
هەر کە بە ڕووی کاغەز وەدات،
بمرێ وەکات!
دەیانەوێ، وشەکانمان
کۆت و زنجیر بۆ پێیان بێ،
سایەی سێدارە جێیان بێ!
دەیانەوێ، وشەکانمان
بێدەنگ بکەون بە ڕوودا،
وەک حەزرەتی سمایل کەوت
لە ژێر ڕەحمەتی چەقوودا!
دەیانەوێ، بنووین، بخۆین.
وەکوو ئەوان...
بنووسین، بڕێسین، بڕۆین.
وەکوو ئەوان...
دەیانەوێ
کت و مت "ئێمە" "ئەوان" بین...
وەک مەلێکی مۆمیاکراو،
بێ ئارەزوو، بێ ڕەوان بین
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#سێ_نامەی_کورت
خۆشەویستم!
نامەکانم بسووتێنە...
ئەو هۆنراوەی بۆت نووسیوم
سێدارەی بۆ دامەزرێنە...
دڵگیر مەبە...لە لای ئێمە،
نەک تۆ، پیاویش لەسەر
وشەیەکی باڵدار قۆڵبەست دەکرێ،
دەدرێ لە دار...دوور مەبینە.
گەر تۆی ئافرەت
بۆ چریکە دەنگ هەڵبڕیت،
شێتەکانی سەر کورسیی شار
گەرووی سەوزت بقڵیشێنن،
چاوی گەشت پڕ چقڵ کەن،
پرچی ڕەشت بسووتێنن...
خۆشەویستم!
لە پیاوێکی گەڕۆکم بیست،
لە لای ئەوان کچانی کۆک،
لەباتی گوڵ،
هۆنراوە دەدەن لە بەرۆک...
گەورەکانیان بۆ پەیکەری
هونەرمەندێک دێنە سەر چۆک...
کەچی لە گشت کوردستانا،
لە مەڵبەندی بێکەس و
حاجی و گۆرانا،
گەر بگەڕێی سەر تا خوارێ
وەک غەریبێ، بەدی ناکەی
تاپۆی پەیکەری ئەدیبێ!
خۆشەویستم!
خاوەن وشە لەم وڵاتە
هەمیشە هاتی نەهاتە!
دەیانەوێ خاوەن وشە
وەک هەنگ وابێ،
هەر کە بە ڕووی کاغەز وەدات،
بمرێ وەکات!
دەیانەوێ، وشەکانمان
کۆت و زنجیر بۆ پێیان بێ،
سایەی سێدارە جێیان بێ!
دەیانەوێ، وشەکانمان
بێدەنگ بکەون بە ڕوودا،
وەک حەزرەتی سمایل کەوت
لە ژێر ڕەحمەتی چەقوودا!
دەیانەوێ، بنووین، بخۆین.
وەکوو ئەوان...
بنووسین، بڕێسین، بڕۆین.
وەکوو ئەوان...
دەیانەوێ
کت و مت "ئێمە" "ئەوان" بین...
وەک مەلێکی مۆمیاکراو،
بێ ئارەزوو، بێ ڕەوان بین
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
Telegram
attach 📎
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
تاکوو ترپەی دڵ نەوەستێ
یادی تۆ ناکەم لە بیر
هاودەمم هاوژینەکەم
ئەی هاوخەمم هاوڕازی ژیر
چی بڵێم بۆ وەسفی تۆ
دڵ بۆت زمانی گرتووە
ئەی ترۆپکی خۆشەویستی
ئەی ئیلاهەی بێ نەزیر
ناوی خۆشت وا ئەنووسم
لە پەڕەی قامووسی دڵ
تاهەتا نەسڕێتەوە وەک
ناوی سوڵتان و ئەمیر
کۆچی ناوەختت ڕمانی
ماڵ و سامان و خەیاڵ
میکنەتی دنیام ببێ
دوای تۆ هەژارێکم فەقیر
🖊#نسارکورد_سەقز
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
تاکوو ترپەی دڵ نەوەستێ
یادی تۆ ناکەم لە بیر
هاودەمم هاوژینەکەم
ئەی هاوخەمم هاوڕازی ژیر
چی بڵێم بۆ وەسفی تۆ
دڵ بۆت زمانی گرتووە
ئەی ترۆپکی خۆشەویستی
ئەی ئیلاهەی بێ نەزیر
ناوی خۆشت وا ئەنووسم
لە پەڕەی قامووسی دڵ
تاهەتا نەسڕێتەوە وەک
ناوی سوڵتان و ئەمیر
کۆچی ناوەختت ڕمانی
ماڵ و سامان و خەیاڵ
میکنەتی دنیام ببێ
دوای تۆ هەژارێکم فەقیر
🖊#نسارکورد_سەقز
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
خاتوونەکەم
ئەی گیرۆدەی گەردوونەکەم
خۆفت کرد قسەی دڵت بدرکێنی
شەرمت کرد تێربە دڵت خۆت بدوێنی
ترسای قەفەسی دەستکردی
ڕەگەزی نێر تێک بشکێنی
خۆفت کرد لە هەبوونت
لە ڕاو بۆچوونت
ترسای لە پشت تێکردن لە بوختان پێکردن
لە ڕۆژێ هەزارجار مردن بوویە نامووس
بوویە قامووس
بوویە ئایەی سەر بەردەنووس
بوویە دیلی سەت چارەنووس
دەستت نەبرد بۆ سێوی سوور
بۆ گوڵە گەنم و ئاواتی دوور
خاتوونەکەم هەستە لە خەو
لە زۆر جێگای ئەم جیهانە
نەماوە شەو نەما قەفەس بۆ ڕاوی کەو
خاتوونەکەم ئەی گیرۆدەی گەردوونەکەم
هەستە لە خەو هەستە لە خەو
🖊#کەژاڵ_شێرزاد
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
خاتوونەکەم
ئەی گیرۆدەی گەردوونەکەم
خۆفت کرد قسەی دڵت بدرکێنی
شەرمت کرد تێربە دڵت خۆت بدوێنی
ترسای قەفەسی دەستکردی
ڕەگەزی نێر تێک بشکێنی
خۆفت کرد لە هەبوونت
لە ڕاو بۆچوونت
ترسای لە پشت تێکردن لە بوختان پێکردن
لە ڕۆژێ هەزارجار مردن بوویە نامووس
بوویە قامووس
بوویە ئایەی سەر بەردەنووس
بوویە دیلی سەت چارەنووس
دەستت نەبرد بۆ سێوی سوور
بۆ گوڵە گەنم و ئاواتی دوور
خاتوونەکەم هەستە لە خەو
لە زۆر جێگای ئەم جیهانە
نەماوە شەو نەما قەفەس بۆ ڕاوی کەو
خاتوونەکەم ئەی گیرۆدەی گەردوونەکەم
هەستە لە خەو هەستە لە خەو
🖊#کەژاڵ_شێرزاد
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
لەو رۆژەوه دوور کەوتووه سایەت له سەری من
سووتاوه له تاوت هەموو گیان و جگەری من
جەرگم هەموو لەت لەت بوو به سێڵاوی سروشکم
چبکەم که به دەریا چووه لەعل و گوهەری من
دیفەرموو له سەر خاکی دەری خۆی که منی کوشت
جەننەت بەسه بۆ خوێنی شەهیدی نەزەری من
قەت وا دەبێ خاکی دەری تۆ تاجی سەرم بێ؟
ئەو دەوڵەته بۆ من نییه ئەی خاک به سەری من
زولفت که وەکوو شامی غەریبانه، لەوێدا
حاڵی چییه داخوا دڵەکەی دەربەدەری من
وەک بولبولی شەیدا به هەزار نەغمه دەناڵم
جارێ گوڵەکەم گوێ بده ناڵەی سەحەری من
دیم هاته عەیادەت دەمی پڕ خەندەی بوو یەعنی
روح و دڵی بێماره دەوای گوڵشەکەری من
بێ نوره دڵم هێنده له سەر یەک مەشکێنه
ڕوو وابکه شەوقێکی بدا تا فەنەری من
خۆش بەو دەمە ساقی له دەری مەیکەده فەرمووی
ئەو جامه له من بگره " #وەفایی " به سەری من
🖊#مامۆستا_وەفایی
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
لەو رۆژەوه دوور کەوتووه سایەت له سەری من
سووتاوه له تاوت هەموو گیان و جگەری من
جەرگم هەموو لەت لەت بوو به سێڵاوی سروشکم
چبکەم که به دەریا چووه لەعل و گوهەری من
دیفەرموو له سەر خاکی دەری خۆی که منی کوشت
جەننەت بەسه بۆ خوێنی شەهیدی نەزەری من
قەت وا دەبێ خاکی دەری تۆ تاجی سەرم بێ؟
ئەو دەوڵەته بۆ من نییه ئەی خاک به سەری من
زولفت که وەکوو شامی غەریبانه، لەوێدا
حاڵی چییه داخوا دڵەکەی دەربەدەری من
وەک بولبولی شەیدا به هەزار نەغمه دەناڵم
جارێ گوڵەکەم گوێ بده ناڵەی سەحەری من
دیم هاته عەیادەت دەمی پڕ خەندەی بوو یەعنی
روح و دڵی بێماره دەوای گوڵشەکەری من
بێ نوره دڵم هێنده له سەر یەک مەشکێنه
ڕوو وابکه شەوقێکی بدا تا فەنەری من
خۆش بەو دەمە ساقی له دەری مەیکەده فەرمووی
ئەو جامه له من بگره " #وەفایی " به سەری من
🖊#مامۆستا_وەفایی
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#كهوه_شهله
سهرداری بۆكان عهزیز
خانی سهربهرز و بهڕیز
دیتی كهوێك دهفرۆشن
کڕیاری زۆر له جۆشن
پرسی: چۆنه ئهو كهوه
وا له دهوری ههوههوه
گوتیان: كهوێكی راوه
كهوی بڕی لهو ناوه
كهوه شهلهی به ناوبانگ
نرخی بۆكانه شهش دانگ
ههرگیز بینی تهنگ نابێ
له قاسپه بێ دهنگ نابێ
وتی نامه به پهله
بۆم بكڕن كهوه شهله
چل زێڕیان له سهر بژارد
كهویان به سهردار سپارد
خان ههڵیپساند سهری
رووی كرده دهور و بهری
گوتی: كێ هاوڕهگهزی
بداته دهست ناحهزی
پاداشی سهر بڕینه
نهك وا به زێڕ كڕینه
هۆشت بێ كوردی ههژار
گهلت مهده دهست نهیار
🖊#مامۆستا_هەژار
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#كهوه_شهله
سهرداری بۆكان عهزیز
خانی سهربهرز و بهڕیز
دیتی كهوێك دهفرۆشن
کڕیاری زۆر له جۆشن
پرسی: چۆنه ئهو كهوه
وا له دهوری ههوههوه
گوتیان: كهوێكی راوه
كهوی بڕی لهو ناوه
كهوه شهلهی به ناوبانگ
نرخی بۆكانه شهش دانگ
ههرگیز بینی تهنگ نابێ
له قاسپه بێ دهنگ نابێ
وتی نامه به پهله
بۆم بكڕن كهوه شهله
چل زێڕیان له سهر بژارد
كهویان به سهردار سپارد
خان ههڵیپساند سهری
رووی كرده دهور و بهری
گوتی: كێ هاوڕهگهزی
بداته دهست ناحهزی
پاداشی سهر بڕینه
نهك وا به زێڕ كڕینه
هۆشت بێ كوردی ههژار
گهلت مهده دهست نهیار
🖊#مامۆستا_هەژار
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#کیژە_کورد
لە مێژە ئاشقی کیژە کوردێکم
مەجنوونی بەژن و وێڵی هەردێکم
لەسەر ڕێی کانی هەر چاوەڕوانم
کە یار تێپەڕێو منیش تێی ڕوانم
بەڵام دیار نەبوو ئەو شۆخ و شەنگە
هەتاو هاتە سەر کاتیش درەنگە
دڵیشم چووبوە دنیای خەیاڵان
گڕووی لێم دەگرت هەروەک مناڵان
هەر هاتم و چووم یارم دیار نەبوو
هەموو زانیان ئابڕووشم چوو
هیچ هیوام نەما ڕێی کانیم چۆڵ کرد
کاتێکم زانی یارەکەم شووی کرد
🖊#عەبدوڵڵا_هەڵبەست
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#کیژە_کورد
لە مێژە ئاشقی کیژە کوردێکم
مەجنوونی بەژن و وێڵی هەردێکم
لەسەر ڕێی کانی هەر چاوەڕوانم
کە یار تێپەڕێو منیش تێی ڕوانم
بەڵام دیار نەبوو ئەو شۆخ و شەنگە
هەتاو هاتە سەر کاتیش درەنگە
دڵیشم چووبوە دنیای خەیاڵان
گڕووی لێم دەگرت هەروەک مناڵان
هەر هاتم و چووم یارم دیار نەبوو
هەموو زانیان ئابڕووشم چوو
هیچ هیوام نەما ڕێی کانیم چۆڵ کرد
کاتێکم زانی یارەکەم شووی کرد
🖊#عەبدوڵڵا_هەڵبەست
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#ئاڵاکەم
ئەی ئاڵای بەرزی سێ ڕەنگی جوان
هەر شەکاوە بی، تا ئاخر زەمان
تۆ یادگاری سەلاحەددینی
خوا کۆمەکت بێ، چەندە شیرینی
کوردان بە بێ تۆ چەشنی ئەسیر بوون
لە ناو زیندانا بەندی زنجیر بوون
لاوی کوردستان هیممەتی نوان
کە تۆی هەڵکرد و زنجیری شکان
کەریم خانی زەند، بابا ئەردەڵان
فیداکاری تۆن ، بە دڵ و بە گیان
سووریت نیشانەی شەهیدانمانە
سەوزیت نیشانەی دەخڵ و دانمانە
سپیت نیشانەی ئاشتی وڵاتە
ڕۆژی ڕووناکی ڕێگەی نەجاتە
گەنمت یانێ های کوردە بزانە
نانی خۆت مەنێ دەستی بێگانە
قەڵەمت مانای، تا ڕۆژی مردن
تێکۆشین لە ڕێی زانین و خوێندن
ئیتر هەر بژی ئاڵای کوردستان
هەر پایەدار بی تاچەرخی دەوران
🖊#مامۆستا_قانع
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#ئاڵاکەم
ئەی ئاڵای بەرزی سێ ڕەنگی جوان
هەر شەکاوە بی، تا ئاخر زەمان
تۆ یادگاری سەلاحەددینی
خوا کۆمەکت بێ، چەندە شیرینی
کوردان بە بێ تۆ چەشنی ئەسیر بوون
لە ناو زیندانا بەندی زنجیر بوون
لاوی کوردستان هیممەتی نوان
کە تۆی هەڵکرد و زنجیری شکان
کەریم خانی زەند، بابا ئەردەڵان
فیداکاری تۆن ، بە دڵ و بە گیان
سووریت نیشانەی شەهیدانمانە
سەوزیت نیشانەی دەخڵ و دانمانە
سپیت نیشانەی ئاشتی وڵاتە
ڕۆژی ڕووناکی ڕێگەی نەجاتە
گەنمت یانێ های کوردە بزانە
نانی خۆت مەنێ دەستی بێگانە
قەڵەمت مانای، تا ڕۆژی مردن
تێکۆشین لە ڕێی زانین و خوێندن
ئیتر هەر بژی ئاڵای کوردستان
هەر پایەدار بی تاچەرخی دەوران
🖊#مامۆستا_قانع
📚@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
وەرزی پیری ناهێڵێ جارێ بۆت بڵێم:
ئەگریجە خاو، بینایی چاو،
چی بکەم ئازیز...
مووی سپی ناهێڵێ دیسان پێت بڵێم:
بۆ سەوزایی شیعرەکانم
تۆ بوویتە ئاو بوویتە هەتاو...
🖊#عەباس_کەمەندی
📚@ShpolDarya
وەرزی پیری ناهێڵێ جارێ بۆت بڵێم:
ئەگریجە خاو، بینایی چاو،
چی بکەم ئازیز...
مووی سپی ناهێڵێ دیسان پێت بڵێم:
بۆ سەوزایی شیعرەکانم
تۆ بوویتە ئاو بوویتە هەتاو...
🖊#عەباس_کەمەندی
📚@ShpolDarya