ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
☑️@ShpolDarya
#فەرهاد
من فەرهادم،تەمەن چواردە...
پرم لە دەنگی تۆپی پێ و
خۆشەویستی گوڵی بەر دێ و
تامەزرۆی ئەم بەهارەی "نێ" و
بووم بە شیعر و بووم بە گوڵجاڕ...
کاتێ برام ڕەق هەڵئەهات
گیانی خۆمم دا بە سەریا و
بۆ هاودادێ کەوتمە گەڕا...
تەنیا کەس و تەنیا داڵدەم
لەم مێژوە برسیەدا،هەر مردن بوو،
بوو بە برا.!
بەر لەوەی کە دامبپۆشێ
بۆ دوا ڕۆژی رووناکی دێ،
بووم بە "مشت" و
بووم بە داخ و خۆزگا و تاسە،
بۆ دیتنی،یاری کلاسیکۆی ئەمجار!
بۆ خۆم گوێم لە هاژەی با بوو
لەگەڵ شاخی سەر بە تەما
قسەی "فەرهاد"یان ئەکرد و
بۆ خەمی نان خەمیان ئەخوارد!
بۆ "فەرهاد"ی ئەمجارەی شاخ
هەرچی کچی کوردستانە
بوون بە "شیرین" و تەمەنیان
پرووشە پرووشه...
هاته چواردە و یەکە یەکە
باسی خۆشەویستی ئەو و
باسی نان یان بۆ بەفر ئەکرد.
شاخ و داخ و دەشت و دەر و
کێو و تەلانی کوردستان،
ئەمساڵ بەفری "نان" یان
قەد لێناچێتەوە و
بۆ هەمیشە ڕەش ئەبارن!
نان بوو بە بەفر و ڕەق هەڵهات.
نان بوو بە تیر و کەلەپچە و
نان بوو بە سێدارەی زستان!
ئێستا پێکەنین ممنوع ە و
ئەو لە ترسی زگێ برسی،
ناتوانێ بێتە ژووری لێو
ئەو ناتوانێ لە سەر لێوی
سەرما بردووی بەفرێکی
تەمەن چواردە خۆی دیاری کا
من پرم لە نەفرەت و ژان،
من لێوان لێوم لە هاوار
من گەرووم رەنگی بێداد ە و
هاژەی ڕەشپۆشی و بێکەسیم
لە دەنگ دایە و هەر ئەم قینە و
هەر ئەم ژانەم کردوە بە،" مشت "
لێرە مردن دەنگی نیە و لێرا
بۆ مانەوەی شەوگار یاسا،
کوتەکی داردەستە و کوشتن مرۆڤ
پیرۆزترین ئایەی خوا،
لێرا هەرچی مەنارە و دەسنوێژە
یەکە یەکە بوون بە پارە و
هەر لێرەدا پیاوی خوا...
خوێن ئەخوات و قەد تێر نابێ!
🖊#بەها_فەیزی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
☑️@ShpolDarya
#فەرهاد
من فەرهادم،تەمەن چواردە...
پرم لە دەنگی تۆپی پێ و
خۆشەویستی گوڵی بەر دێ و
تامەزرۆی ئەم بەهارەی "نێ" و
بووم بە شیعر و بووم بە گوڵجاڕ...
کاتێ برام ڕەق هەڵئەهات
گیانی خۆمم دا بە سەریا و
بۆ هاودادێ کەوتمە گەڕا...
تەنیا کەس و تەنیا داڵدەم
لەم مێژوە برسیەدا،هەر مردن بوو،
بوو بە برا.!
بەر لەوەی کە دامبپۆشێ
بۆ دوا ڕۆژی رووناکی دێ،
بووم بە "مشت" و
بووم بە داخ و خۆزگا و تاسە،
بۆ دیتنی،یاری کلاسیکۆی ئەمجار!
بۆ خۆم گوێم لە هاژەی با بوو
لەگەڵ شاخی سەر بە تەما
قسەی "فەرهاد"یان ئەکرد و
بۆ خەمی نان خەمیان ئەخوارد!
بۆ "فەرهاد"ی ئەمجارەی شاخ
هەرچی کچی کوردستانە
بوون بە "شیرین" و تەمەنیان
پرووشە پرووشه...
هاته چواردە و یەکە یەکە
باسی خۆشەویستی ئەو و
باسی نان یان بۆ بەفر ئەکرد.
شاخ و داخ و دەشت و دەر و
کێو و تەلانی کوردستان،
ئەمساڵ بەفری "نان" یان
قەد لێناچێتەوە و
بۆ هەمیشە ڕەش ئەبارن!
نان بوو بە بەفر و ڕەق هەڵهات.
نان بوو بە تیر و کەلەپچە و
نان بوو بە سێدارەی زستان!
ئێستا پێکەنین ممنوع ە و
ئەو لە ترسی زگێ برسی،
ناتوانێ بێتە ژووری لێو
ئەو ناتوانێ لە سەر لێوی
سەرما بردووی بەفرێکی
تەمەن چواردە خۆی دیاری کا
من پرم لە نەفرەت و ژان،
من لێوان لێوم لە هاوار
من گەرووم رەنگی بێداد ە و
هاژەی ڕەشپۆشی و بێکەسیم
لە دەنگ دایە و هەر ئەم قینە و
هەر ئەم ژانەم کردوە بە،" مشت "
لێرە مردن دەنگی نیە و لێرا
بۆ مانەوەی شەوگار یاسا،
کوتەکی داردەستە و کوشتن مرۆڤ
پیرۆزترین ئایەی خوا،
لێرا هەرچی مەنارە و دەسنوێژە
یەکە یەکە بوون بە پارە و
هەر لێرەدا پیاوی خوا...
خوێن ئەخوات و قەد تێر نابێ!
🖊#بەها_فەیزی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
Telegram
attach 📎
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
دواجار هەر من و تەنیایی
پێكەوە ئەمێنینەوە...
لەبەرچاومە وەك قەلەباچكەی
بێتاقەت سەرم ئەخەمە ژێر
باڵی ڕووتاوەی و ئیتر خەونی
پچڕ پچڕ بە یادگاری
پچڕاوو هەڵفڕینی پچڕاوەوە
ئەبینم و لەبەرچاومە تەنیایی
هەموو چراكان خامۆش ئەكاو
لەناو عومری وەڕسبووندا
بە چوار مشقی دائەنیشێ و
لەگەڵ هەموو مژێكی تازەدا
ئاگری جگەرەكەی دەستی
ئاڵ ئاڵ و ڕێك بەرامبەرم
بریسكەی دێ...
لەبەر چاومە دواجار
هەر من و تەنیایی ئەمێنینەوە
ئەو ئاگری جگەرەكەی ئەكوژێتەوەو
منیش بۆ هەتا هەتایە ئیتر ئەنووم!
🖊#شێرکۆ_بێکەس
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
دواجار هەر من و تەنیایی
پێكەوە ئەمێنینەوە...
لەبەرچاومە وەك قەلەباچكەی
بێتاقەت سەرم ئەخەمە ژێر
باڵی ڕووتاوەی و ئیتر خەونی
پچڕ پچڕ بە یادگاری
پچڕاوو هەڵفڕینی پچڕاوەوە
ئەبینم و لەبەرچاومە تەنیایی
هەموو چراكان خامۆش ئەكاو
لەناو عومری وەڕسبووندا
بە چوار مشقی دائەنیشێ و
لەگەڵ هەموو مژێكی تازەدا
ئاگری جگەرەكەی دەستی
ئاڵ ئاڵ و ڕێك بەرامبەرم
بریسكەی دێ...
لەبەر چاومە دواجار
هەر من و تەنیایی ئەمێنینەوە
ئەو ئاگری جگەرەكەی ئەكوژێتەوەو
منیش بۆ هەتا هەتایە ئیتر ئەنووم!
🖊#شێرکۆ_بێکەس
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
☀️#دوو_ئاوابوون
دانی ئێواران سەرنج دەدەمە
ئاوابوونی خۆر دەزانم، منیش،
زوو بێ یا درەنگ،
دەبێ ئاوا بم بەڵام، مخابن،
دەمی ئاوا بوون وەکوو زەردەپەڕ
سیحراوی نابم!✨
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
☀️#دوو_ئاوابوون
دانی ئێواران سەرنج دەدەمە
ئاوابوونی خۆر دەزانم، منیش،
زوو بێ یا درەنگ،
دەبێ ئاوا بم بەڵام، مخابن،
دەمی ئاوا بوون وەکوو زەردەپەڕ
سیحراوی نابم!✨
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
هەر کە برژانگ،
پێی بە سەر،
چاوم دادەنێت...
تا هەتاوی نیگات
هەڵدێت
خۆی پێناگیرێت
و هەڵدێت!!!
🖊#م_کۆنەپۆشی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
هەر کە برژانگ،
پێی بە سەر،
چاوم دادەنێت...
تا هەتاوی نیگات
هەڵدێت
خۆی پێناگیرێت
و هەڵدێت!!!
🖊#م_کۆنەپۆشی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
تۆ به نەرمی تریفەوه،
زەرد زەرد وەره و
باوەشێکی ئاڵم پیاکه و
منیش به خێرایی شەپۆل،
شین شین دێم و
شێعری خۆمت تیا سەوز ئەکەم...
🖊#شێرکۆ_بێکەس
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
تۆ به نەرمی تریفەوه،
زەرد زەرد وەره و
باوەشێکی ئاڵم پیاکه و
منیش به خێرایی شەپۆل،
شین شین دێم و
شێعری خۆمت تیا سەوز ئەکەم...
🖊#شێرکۆ_بێکەس
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖نەتوانەوە
شەڕی ئیرادە و کۆشکی فیشاڵە
بە بەردەوامی ، لەمێژە ساڵە
بەرەی فیشاڵان سێ خۆفشکەرن
زیندان،لێدەر و تەناف هەڵخەرن
بەرەی ئیرادە تەنیا یەک کەسە
"هێمن"ە بەڵام گەرمە نەفەسە
هاواری هێشتا دەنگ ئەداتەوە
لە کوردەواری ڕەنگ ئەداتەوە
بەگژ جەللادی خوێدا دێتەوە
نەتوانەوەیە و ناتوێتەوە
🖊#م_کۆنەپۆشی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖نەتوانەوە
شەڕی ئیرادە و کۆشکی فیشاڵە
بە بەردەوامی ، لەمێژە ساڵە
بەرەی فیشاڵان سێ خۆفشکەرن
زیندان،لێدەر و تەناف هەڵخەرن
بەرەی ئیرادە تەنیا یەک کەسە
"هێمن"ە بەڵام گەرمە نەفەسە
هاواری هێشتا دەنگ ئەداتەوە
لە کوردەواری ڕەنگ ئەداتەوە
بەگژ جەللادی خوێدا دێتەوە
نەتوانەوەیە و ناتوێتەوە
🖊#م_کۆنەپۆشی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
☑️@ShpolDarya
📖#شەونوێژی_نامۆیان
لە هەر جێیەک چیا ببینم، دڵم،
وەک لە ژوانی یەکەممدا دادەخورپێ، ڕادەچڵەکێ،
سەرسام دەوەستم لە بنیا، واتێدەگەم،
لە چیای من ڕا دەست پێ دەکەن
چیاکانی هەموو دنیا!
لە هەر کوێ کانی ببینم دڵم،
وەک لە ژوانی یەکەممدا،
دادەخورپێ، ڕادەچڵەکێ،
پێش ئەوەی بینی پێوەنێم،
لە بەر دەمیا بە هێمنی
چۆک دادەدەم قەوزەی سەری وەک
شابسکی شۆڕەژنێک شانە دەکەم،
چونکە من وام بە بیردا دێ،
کە شێرناوی گشت کانییەکان
لە نیشتمانی من ڕا دێ!
سەرمای گەلێک شارانم دی،
بەڵام پەنجەم لە گۆ نەچوون،
چونکە سەرمای هەموو جێیەک
تیشکێک ڕۆژی نیشتمانی منی تیایە.
گەرمای گەلێک شارانم دی،
بەڵام گیانم وەڕس نەبوو،
چونکە گەرمای هەموو جێیەک
سروەیەکی نیشتمانی منی تیایە.
چاوی کیژی ئورووپایی
گەر شینیش بێ، خۆشم دەوێ
گەر سەوزیش بێ، خۆشم دەوێ
وا تێدەگەم شینترین چاو،
سەوزترین چاو، لەم دنیایە،
تۆزێك ڕەشیی چاوی کچی
نیشتمانی منی تیایە!
نیشتمانم!
تۆ وەک تانەی لەسەر چاوم.
تۆ وەک تەمی،
لە گشت لاوە دەورەت داوم.
تۆ ئاوێنەی،
لە ناو تۆدا هەموو دنیا بەدی دەکەم.
تۆ تەیمانی
بەهۆی تۆوە هیچ نابینم؛
نە کەل دەبینم، نە زەوی
نە خوا دەبینم، نە ئاسمان.
جا نازانم
نە جیهان وەک تۆ بچووکە،
نە تۆ گەورەی بەقەد جیهان.
نیشتمانەکەم...کوردستان
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
📍#مۆسکۆ
📆 1979/11/29
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
☑️@ShpolDarya
📖#شەونوێژی_نامۆیان
لە هەر جێیەک چیا ببینم، دڵم،
وەک لە ژوانی یەکەممدا دادەخورپێ، ڕادەچڵەکێ،
سەرسام دەوەستم لە بنیا، واتێدەگەم،
لە چیای من ڕا دەست پێ دەکەن
چیاکانی هەموو دنیا!
لە هەر کوێ کانی ببینم دڵم،
وەک لە ژوانی یەکەممدا،
دادەخورپێ، ڕادەچڵەکێ،
پێش ئەوەی بینی پێوەنێم،
لە بەر دەمیا بە هێمنی
چۆک دادەدەم قەوزەی سەری وەک
شابسکی شۆڕەژنێک شانە دەکەم،
چونکە من وام بە بیردا دێ،
کە شێرناوی گشت کانییەکان
لە نیشتمانی من ڕا دێ!
سەرمای گەلێک شارانم دی،
بەڵام پەنجەم لە گۆ نەچوون،
چونکە سەرمای هەموو جێیەک
تیشکێک ڕۆژی نیشتمانی منی تیایە.
گەرمای گەلێک شارانم دی،
بەڵام گیانم وەڕس نەبوو،
چونکە گەرمای هەموو جێیەک
سروەیەکی نیشتمانی منی تیایە.
چاوی کیژی ئورووپایی
گەر شینیش بێ، خۆشم دەوێ
گەر سەوزیش بێ، خۆشم دەوێ
وا تێدەگەم شینترین چاو،
سەوزترین چاو، لەم دنیایە،
تۆزێك ڕەشیی چاوی کچی
نیشتمانی منی تیایە!
نیشتمانم!
تۆ وەک تانەی لەسەر چاوم.
تۆ وەک تەمی،
لە گشت لاوە دەورەت داوم.
تۆ ئاوێنەی،
لە ناو تۆدا هەموو دنیا بەدی دەکەم.
تۆ تەیمانی
بەهۆی تۆوە هیچ نابینم؛
نە کەل دەبینم، نە زەوی
نە خوا دەبینم، نە ئاسمان.
جا نازانم
نە جیهان وەک تۆ بچووکە،
نە تۆ گەورەی بەقەد جیهان.
نیشتمانەکەم...کوردستان
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
📍#مۆسکۆ
📆 1979/11/29
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
شاڵاوے تەنیاییە یان
گەردەلوولی دڵتەنگی
دەسدرێژی دەڪاتە سەر عەشقی
لە شەوەزەنگے بێدەنگے؟!
هەناسەیە دەچێ
یان
سووتانی مۆمی خەیاڵە
بۆ دووڕێیانی دڕدۆنگے؟!
🖊#ڪازیوە{س،م}
☑️@ShpolDarya
شاڵاوے تەنیاییە یان
گەردەلوولی دڵتەنگی
دەسدرێژی دەڪاتە سەر عەشقی
لە شەوەزەنگے بێدەنگے؟!
هەناسەیە دەچێ
یان
سووتانی مۆمی خەیاڵە
بۆ دووڕێیانی دڕدۆنگے؟!
🖊#ڪازیوە{س،م}
☑️@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
تاڵ بە تاڵی
برژانگ و
هەست بەهەستی
دڵت،
لە دستمایە!
"هەڵەم کرد"،
لە قامووسی عەشقدا
نەتێدایە!!!
🖊#م_کۆنەپۆشی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
تاڵ بە تاڵی
برژانگ و
هەست بەهەستی
دڵت،
لە دستمایە!
"هەڵەم کرد"،
لە قامووسی عەشقدا
نەتێدایە!!!
🖊#م_کۆنەپۆشی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
✔️ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
😄#قسەی_خۆش
دوو منداڵ پێکەوە قسان دەکەن...
منداڵی یەکەم:
بابی من دەرەقەتی بابی تۆ دێ!
منداڵی دووهەم:
درۆیە دەکەی!
منداڵی یەکەم:
براکەشم لە براکەی تۆ ژیرترە...
منداڵی دووهەم:
وا نییە، دیسان درۆیە دەکەی...
منداڵی یەکەم:
دایکیشم لە دایکی تۆ جوانترە...!
منداڵی دووهەم بە پێکەنینەوە:
ئەو جار ڕاست دەکەی...
بابیشم هەمیشە وا دەڵێ و
دایمە لە سەربان و کۆڵانەوە
چاوە چاوی ماڵە ئێوەیەتی!😂😂😂
ژێدەر:
گۆڤاری میرکوت 1985ی زایینی
☑️@ShpolDarya
😄#قسەی_خۆش
دوو منداڵ پێکەوە قسان دەکەن...
منداڵی یەکەم:
بابی من دەرەقەتی بابی تۆ دێ!
منداڵی دووهەم:
درۆیە دەکەی!
منداڵی یەکەم:
براکەشم لە براکەی تۆ ژیرترە...
منداڵی دووهەم:
وا نییە، دیسان درۆیە دەکەی...
منداڵی یەکەم:
دایکیشم لە دایکی تۆ جوانترە...!
منداڵی دووهەم بە پێکەنینەوە:
ئەو جار ڕاست دەکەی...
بابیشم هەمیشە وا دەڵێ و
دایمە لە سەربان و کۆڵانەوە
چاوە چاوی ماڵە ئێوەیەتی!😂😂😂
ژێدەر:
گۆڤاری میرکوت 1985ی زایینی
☑️@ShpolDarya
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
ههندێ کهڕهت!
من که چاویلکهی نووسهرم
ههندێ کهڕهت له داخاندا
خهریکم شووشهکانی خۆم دهربێنم و
لهسهر بهردێ ورد وردیان کهم
له دواییشدا بڕۆم و سهرم ههڵگرم
ههتا ئیتر جارێکی دی
ئهم مێژووه و ئهم میلهته و
ئهم وڵاته نهبینمهوه...
ئاخر لهناو یهک زماندا
که وشه وشهی ئهتککرد
لهیهک خاکدا شاخ شاخی کوشت
شار شاری کوشت
گهڕهک گهڕهکی سهربڕی!
ئهبێ ئیتر ئهوه چی بێ
ئێمه پێی بڵێین "شۆرش" و
ئهوەیش چی بێ
ناوی لێبنێین " ئازادی "
🖊#شێرکۆ_بێکهس
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
ههندێ کهڕهت!
من که چاویلکهی نووسهرم
ههندێ کهڕهت له داخاندا
خهریکم شووشهکانی خۆم دهربێنم و
لهسهر بهردێ ورد وردیان کهم
له دواییشدا بڕۆم و سهرم ههڵگرم
ههتا ئیتر جارێکی دی
ئهم مێژووه و ئهم میلهته و
ئهم وڵاته نهبینمهوه...
ئاخر لهناو یهک زماندا
که وشه وشهی ئهتککرد
لهیهک خاکدا شاخ شاخی کوشت
شار شاری کوشت
گهڕهک گهڕهکی سهربڕی!
ئهبێ ئیتر ئهوه چی بێ
ئێمه پێی بڵێین "شۆرش" و
ئهوەیش چی بێ
ناوی لێبنێین " ئازادی "
🖊#شێرکۆ_بێکهس
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
بە دەورما دیواری ئاسن و
پۆڵایان ڪێشاوە
لەسەربان و بەر دەرڪە
تەنانەت لە سەر ڕێی خەیاڵما
چاودێریان داناوە
بەڵام شێعر بۆ سەفەر
لە چاودێر ناپرسێ
ئەشقیای ڪوێستانی خەیاڵە و
لە سوڵتان، لە خونڪار،
لە جەللاد ناترسێ.
شێعری من هاواری ئەوینە و
شوورەی ئەم قەڵایە ڪون دەڪا
لە سەدان دەرڪەوە ڕەت دەبێ
بەدەستی دڵداری خۆی دەگا!!
🖊#جەلال_مەلەڪشا
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
بە دەورما دیواری ئاسن و
پۆڵایان ڪێشاوە
لەسەربان و بەر دەرڪە
تەنانەت لە سەر ڕێی خەیاڵما
چاودێریان داناوە
بەڵام شێعر بۆ سەفەر
لە چاودێر ناپرسێ
ئەشقیای ڪوێستانی خەیاڵە و
لە سوڵتان، لە خونڪار،
لە جەللاد ناترسێ.
شێعری من هاواری ئەوینە و
شوورەی ئەم قەڵایە ڪون دەڪا
لە سەدان دەرڪەوە ڕەت دەبێ
بەدەستی دڵداری خۆی دەگا!!
🖊#جەلال_مەلەڪشا
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
ساقیا
وا وەرگەڕێ وا وەرگەڕێ!
ڕوو لە لای من کە،
مەچۆ بۆ سەرپەڕێ
لەنگەرێ بگرە،
مەبە وا بەرزەفڕ
بێنە بۆ من بێنە بۆ من، جامی پڕ
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانەماڵ
بۆ منی سەرگەشتە و ڕووت و ڕەجاڵ
بۆ منی بابردەڵەی گردەنشین
بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین
بۆ منی ئاوارە و دوورەوەتەن
بولبولی بێبەش لە گوڵزار و چەمەن...
🖊#مامۆستا_ھێمن
📚#ناڵەی_جودایی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
ساقیا
وا وەرگەڕێ وا وەرگەڕێ!
ڕوو لە لای من کە،
مەچۆ بۆ سەرپەڕێ
لەنگەرێ بگرە،
مەبە وا بەرزەفڕ
بێنە بۆ من بێنە بۆ من، جامی پڕ
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانەماڵ
بۆ منی سەرگەشتە و ڕووت و ڕەجاڵ
بۆ منی بابردەڵەی گردەنشین
بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین
بۆ منی ئاوارە و دوورەوەتەن
بولبولی بێبەش لە گوڵزار و چەمەن...
🖊#مامۆستا_ھێمن
📚#ناڵەی_جودایی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
📖#شێتی
دەزانم، تۆ وشەیەکی
بەڵام زۆر جار، بۆ وشەیەک،
هۆنراوەیەکم کوشتووە!
دەزانم، تۆ خونچەیەکی.
بەڵام زۆر جار، بۆ خونچەیەک،
گولجاڕێکم جێهێشتووە!
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
📖#شێتی
دەزانم، تۆ وشەیەکی
بەڵام زۆر جار، بۆ وشەیەک،
هۆنراوەیەکم کوشتووە!
دەزانم، تۆ خونچەیەکی.
بەڵام زۆر جار، بۆ خونچەیەک،
گولجاڕێکم جێهێشتووە!
🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
☑️@ShpolDarya
🍷#مـەی
دەرمانی خەفەت مەیە، مەیە، مەی
خەفەتبار نەکەی هەرگیز تەرکی کەی
هەرچی سەعاتێک خەم بڕەوێنێ
هەموو گەنجینەی سەرزەوی دێنێ
گەر لە حەوت ئاسمان نیتە ئەستێرە
خۆت بە پیاوەتی ئارەق بسپێرە
مەی ئەسلەحەیە،لەشکرە، پەرچەم
شۆڕشە، دژی دیکتاتۆری خەم
خەم موحتەکیرە دەمژێ خوێنی دڵ
بە مستی مەستی حەل دەبێ موشکڵ
لە زیندانی خەم یەخسیرم زەلیل
شۆڕشی سووری مەیی ناب دەخیل
لە دنیای مەستی ئیشتراکیە
فەرقی هەژار و پادشا نییە
دنیا تازەیە لەبەر چاوی مەست
هێشتا تێی نەچووە پایەبەرز و پەست
مەستی چەند خۆشی!خەم بار دەکا لێت
کێ مەستی ناکا با پێی بڵێن شێت
🖊#مامۆستا_هەژار
#هەژار_بۆ_کوردستان
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
☑️@ShpolDarya
🍷#مـەی
دەرمانی خەفەت مەیە، مەیە، مەی
خەفەتبار نەکەی هەرگیز تەرکی کەی
هەرچی سەعاتێک خەم بڕەوێنێ
هەموو گەنجینەی سەرزەوی دێنێ
گەر لە حەوت ئاسمان نیتە ئەستێرە
خۆت بە پیاوەتی ئارەق بسپێرە
مەی ئەسلەحەیە،لەشکرە، پەرچەم
شۆڕشە، دژی دیکتاتۆری خەم
خەم موحتەکیرە دەمژێ خوێنی دڵ
بە مستی مەستی حەل دەبێ موشکڵ
لە زیندانی خەم یەخسیرم زەلیل
شۆڕشی سووری مەیی ناب دەخیل
لە دنیای مەستی ئیشتراکیە
فەرقی هەژار و پادشا نییە
دنیا تازەیە لەبەر چاوی مەست
هێشتا تێی نەچووە پایەبەرز و پەست
مەستی چەند خۆشی!خەم بار دەکا لێت
کێ مەستی ناکا با پێی بڵێن شێت
🖊#مامۆستا_هەژار
#هەژار_بۆ_کوردستان
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
Telegram
attach 📎
Forwarded from 𓆩 کــۆمــەڵــگــا 𓆪
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌈ᵏᵒᵐᵃˡᵍᵃ
📌#تەندروستی_کۆمەڵگا
🩺💉🦠
شێوازی خۆپاراستن لە
توش بوون بە پەتای کۆرۆنا
🩺💉🦠
✔️@Komalga
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ
📌#تەندروستی_کۆمەڵگا
🩺💉🦠
شێوازی خۆپاراستن لە
توش بوون بە پەتای کۆرۆنا
🩺💉🦠
✔️@Komalga
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFZa_uP86is-s1GTIQ
📚ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
ئێوارە،پردێکە
لە مابەینی خەونەکانی
من و شەوەزەنگ،
ماق بوون بەرەو بەژنی
دوورکوژی نزیک خەساری
خاتوونی شەو...
🖊#م_کۆنەپۆشی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
ئێوارە،پردێکە
لە مابەینی خەونەکانی
من و شەوەزەنگ،
ماق بوون بەرەو بەژنی
دوورکوژی نزیک خەساری
خاتوونی شەو...
🖊#م_کۆنەپۆشی
☑️@ShpolDarya
https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAFGbCt_oYZSqxGLqlA
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📽ˢʰᵖᵒˡ-ᵈᵃʳʸᵃ
وتاری مامۆستا هەژار
تایبەت بە "زمان کوردی"
"پیرۆزبێت ڕۆژی زمان کوردی"
🖊نووسین و🗣قسەکردن
بە زمانی کوردی ئەرکی سەرشانی
هەموو کوردێکە✔️
☑️@ShpolDarya
وتاری مامۆستا هەژار
تایبەت بە "زمان کوردی"
"پیرۆزبێت ڕۆژی زمان کوردی"
🖊نووسین و🗣قسەکردن
بە زمانی کوردی ئەرکی سەرشانی
هەموو کوردێکە✔️
☑️@ShpolDarya