#دایە
دایەی شیرینم دڵخۆشی دنیام
عالەم کەسم بێ تۆم نەبێ تەنیام
لە ژێر سێبەرت خۆم حەشار داوە
لە سای باڵای تۆ هێزی پێم ماوە
خۆشەویستەکەم قەڵای ئەوینم
ڕووخانی بەژن و باڵات نەبینم
#نسارکورد
@resulqadri
دایەی شیرینم دڵخۆشی دنیام
عالەم کەسم بێ تۆم نەبێ تەنیام
لە ژێر سێبەرت خۆم حەشار داوە
لە سای باڵای تۆ هێزی پێم ماوە
خۆشەویستەکەم قەڵای ئەوینم
ڕووخانی بەژن و باڵات نەبینم
#نسارکورد
@resulqadri
خۆشم دەوێی
ئەوەندە زۆر
لە دەربڕین لاڵە زمان
سەت جار پرسیت، باشە چەندە؟؟
لە یەک ڕستە بۆت دەنووسم
تا سنووری مەرگ و نەمان!!
#هەڵگورد_پەسوێ
@resulqadri
ئەوەندە زۆر
لە دەربڕین لاڵە زمان
سەت جار پرسیت، باشە چەندە؟؟
لە یەک ڕستە بۆت دەنووسم
تا سنووری مەرگ و نەمان!!
#هەڵگورد_پەسوێ
@resulqadri
ئەگەر ژینم لە پێناوت بڕاوە
ئەگەر خۆشیم دەفتەرێکی دڕاوە
چییە چارە ئەوەندەی دیش تێ داچم
ئەوینی تۆ لە دەمارم گەڕاوە
#شاکار
@resulqadri
ئەگەر خۆشیم دەفتەرێکی دڕاوە
چییە چارە ئەوەندەی دیش تێ داچم
ئەوینی تۆ لە دەمارم گەڕاوە
#شاکار
@resulqadri
ئەرێ تۆ کێی کە هاتی بوویە ژینم؟
کە هاتی بوویە ڕووگەی عیشق و دینم
ئەگەر ساتێ له حاڵت بێخەبەر بم
وە گیانی تۆ دەمی مەرگم دەبینم
#تینوو
@resulqadri
کە هاتی بوویە ڕووگەی عیشق و دینم
ئەگەر ساتێ له حاڵت بێخەبەر بم
وە گیانی تۆ دەمی مەرگم دەبینم
#تینوو
@resulqadri
لە دایک بوونت پیرۆز ئەی گـوڵی من
لە خــــۆم زیاتر ئەتۆی تاقــە دڵی من
هەزاران ساڵ بــــژی و بۆمان بمێـــنی
مەرگ بەژنی ژیــــــانت دانــــەهێـــنی
#ئەوین_ڕەحمانی
@resulqadri
لە خــــۆم زیاتر ئەتۆی تاقــە دڵی من
هەزاران ساڵ بــــژی و بۆمان بمێـــنی
مەرگ بەژنی ژیــــــانت دانــــەهێـــنی
#ئەوین_ڕەحمانی
@resulqadri
چاوەکانت دوو غەریبی لانەواز
ڕێی غەریبی چاوەکانم خۆش ئەکەن
چاو چنۆکم کەس نەگاتە چاوی تۆ
چاوەکانم زامی چاوت نۆش ئەکەن
#ژاڵە_سەفی_یاری
@resulqadri
ڕێی غەریبی چاوەکانم خۆش ئەکەن
چاو چنۆکم کەس نەگاتە چاوی تۆ
چاوەکانم زامی چاوت نۆش ئەکەن
#ژاڵە_سەفی_یاری
@resulqadri
لە بازنەی خۆشەویستی دا، ئەتۆ هەر خاڵی ناوەندی
سەر و ماڵ و دڵم گشتی تەوافی تۆ دەکەن تا هەم!
#ک_د_ئازاد
@resulqadri
سەر و ماڵ و دڵم گشتی تەوافی تۆ دەکەن تا هەم!
#ک_د_ئازاد
@resulqadri
لـەگـەڵ ئـەو گـوڵـەی کـە گـوڵ فرۆشە
لـە ئـێسـتا ژیـانـی پـڕ خـەندەو خۆشە
خــۆزگـە دەخــوازێ کــە گــەورە ببـێ
کـاتێ گـەورە بـوو سـەد خۆزگەی دەبێ
#حاجی_محەممەدھەنارەیی
@resulqadri
لـە ئـێسـتا ژیـانـی پـڕ خـەندەو خۆشە
خــۆزگـە دەخــوازێ کــە گــەورە ببـێ
کـاتێ گـەورە بـوو سـەد خۆزگەی دەبێ
#حاجی_محەممەدھەنارەیی
@resulqadri
خۆشەویستیت بارانێکە
خاکی خەمم ئەشواتەوە
ئاوازێکی پڕ سەفایە و
دڵم ڕووناک ئەکاتەوە
#ئەحمەد_محەممەد
@resulqadri
خاکی خەمم ئەشواتەوە
ئاوازێکی پڕ سەفایە و
دڵم ڕووناک ئەکاتەوە
#ئەحمەد_محەممەد
@resulqadri
♥️خۆشم دەوێیت♥️
گیانەڪەم🌸
ئەوەندەے من تۆم دەوێت🌸
خۆم خۆمے ناوێت🌸
من تۆم لە خۆم خۆشتر دەوێت...🌸
#سوڕەییا_ئەفشارنیا
@resulqadri
گیانەڪەم🌸
ئەوەندەے من تۆم دەوێت🌸
خۆم خۆمے ناوێت🌸
من تۆم لە خۆم خۆشتر دەوێت...🌸
#سوڕەییا_ئەفشارنیا
@resulqadri
Forwarded from لە داوێنی ئاربەباوە
له داوێنی ئاربهباوە ژمارە۲۰.pdf
3.6 MB
گۆڤاری ژمارە ۲۰ی ئێلێکتڕۆنی:
#لە_داوێنی_ئاربەباوە
ڕێبەندانی ۱٤۰۰ی هەتاوی
"ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە"
سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
#لە_داوێنی_ئاربەباوە
ڕێبەندانی ۱٤۰۰ی هەتاوی
"ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە"
سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
ڕاپەڕیوم وا لە کۆڕ و بەزمی تێکۆشانەوە
شان بە شانی ڕۆڵەکانی نیشتمانی جوانەوە
من لە نێو جەرگەی خەبات و ڕەنجی بێ پایانەوە
سەر لە پێناوم لە خزمەت خاکی کوردستانەوە
هەڵگری بەیداخی سووری ڕێی شەهیدانم ئەمن
#عەبدولخاڵەق_نەقیب
@resulqadri
شان بە شانی ڕۆڵەکانی نیشتمانی جوانەوە
من لە نێو جەرگەی خەبات و ڕەنجی بێ پایانەوە
سەر لە پێناوم لە خزمەت خاکی کوردستانەوە
هەڵگری بەیداخی سووری ڕێی شەهیدانم ئەمن
#عەبدولخاڵەق_نەقیب
@resulqadri
تۆ دەریامی؛
بە ڕوانینی دوو چاوی شینی بێ بنت
بە خاوێنیت، بە ئارامیت
تۆ دەریامی
بە شەپۆلی لەنجە و لارت
بە تووڕەیی جاربەجارت
بە شەنگە ژنیت
بە سامیت...
#سوارە_ئیلخانیزادە
@resulqadri
بە ڕوانینی دوو چاوی شینی بێ بنت
بە خاوێنیت، بە ئارامیت
تۆ دەریامی
بە شەپۆلی لەنجە و لارت
بە تووڕەیی جاربەجارت
بە شەنگە ژنیت
بە سامیت...
#سوارە_ئیلخانیزادە
@resulqadri
سەر بە قوربانی سەری تۆ تۆم هەبی چیم کەم نییە
تۆم نەبی تەنگی هەناسە و پشوەدانم دێتە دڵ
#خەمبار_سەردەشت
@resulqadri
تۆم نەبی تەنگی هەناسە و پشوەدانم دێتە دڵ
#خەمبار_سەردەشت
@resulqadri
ئەمر بە چاکە و نەهی لە مونکەر
هیچ سوودی نییە لەگەڵ قەومی کەر
نەسیحەت ناچێ بە مێشکی کەردا
کێ دیویە بزمار بچێ بە بەردا
عاقڵ کەر دەبێ کەر عاقڵ نابێ
کەر بیبە بەغدا بە هێستر نابێ
#پیرەمێرد
@resulqadri
هیچ سوودی نییە لەگەڵ قەومی کەر
نەسیحەت ناچێ بە مێشکی کەردا
کێ دیویە بزمار بچێ بە بەردا
عاقڵ کەر دەبێ کەر عاقڵ نابێ
کەر بیبە بەغدا بە هێستر نابێ
#پیرەمێرد
@resulqadri
ئەی دایە دایە دایکی شیرینم
هەست و هەناو و سوکنایی ژینم
پەپوولەی ڕووحی سەرگەردانی من
مانای بێ وێنەی هەموو ژیانی من
خوێنی دەماری شێعر و هەڵبەستم
هەتاوی مانا و هەوێنی هەستم
فریشتەی خودا لەسەر ئەو خاکە
سەمبولی عەشق و ئەوین و چاکە
دایە ژین بێ تۆ چەشنی زیندانە
بەهەشتی خودا بە تۆوە جوانە
قەزات لە گیانم دایکی شیرینم
یا خوا من هەرگیز مەرگت نەبینم
هەموو دەم یادت لە ناخی دڵمە
ئەوینت هێزی دڵی بە کوڵمە
پەیمان بی دایە تا ماوم لە ژین
تۆ گوڵی باغ بە دڵیشم پەرژین
#سەیدنووح_عینایەتی
@resulqadri
هەست و هەناو و سوکنایی ژینم
پەپوولەی ڕووحی سەرگەردانی من
مانای بێ وێنەی هەموو ژیانی من
خوێنی دەماری شێعر و هەڵبەستم
هەتاوی مانا و هەوێنی هەستم
فریشتەی خودا لەسەر ئەو خاکە
سەمبولی عەشق و ئەوین و چاکە
دایە ژین بێ تۆ چەشنی زیندانە
بەهەشتی خودا بە تۆوە جوانە
قەزات لە گیانم دایکی شیرینم
یا خوا من هەرگیز مەرگت نەبینم
هەموو دەم یادت لە ناخی دڵمە
ئەوینت هێزی دڵی بە کوڵمە
پەیمان بی دایە تا ماوم لە ژین
تۆ گوڵی باغ بە دڵیشم پەرژین
#سەیدنووح_عینایەتی
@resulqadri