Telegram Web Link
چاوەکانی تۆ پرەستگەی ژینمە
قیبلە و هەتوانی گیان، خۆشم ئەوێی

دەفری ئاواتم لە زەریای عەشقی تۆ
پڕ لە گەنجێکە نیهان، خۆشم ئەوێی

#ژاڵە_سەفی_یاری

@resulqadri
پەپــوولە لە چڵ بــۆ چـڵ
دەچـنە بــۆ سەیــرانی گــوڵ

جوانە ئەو چیا و دەشتە
کوردستان وەک بەهەشتە

#مامۆستا_هەژار
@resulqadri
خۆت وەها خستۆتە جەرگم، جێگەتە تاکوو دەژیم

شێت کە بەردێکی لە چاڵ خا، کوا بە عاقڵ دێتە دەر؟

#لەیلابەهرامبەگی
#لاولاو

@resulqadri
بەڵێن‌ دە‌دەم‌ بە‌ تۆ ‌گـــــوڵم،
‌بە ‌عیشقی ‌پاکـی ‌تۆ‌قە‌سە‌م
کە‌ تا‌ ئە‌مـــــن‌ هە‌بم ‌لە‌ژین،
سە‌رم ‌دە‌نێمــــە‌‌ ژێر قە‌دەم

#سووتاو
@resulqadri
ژیانت وەک هەڵۆی دوند بێ هەمیشە
وەکوو قاڵاو لە نزمی دامەنیشە
بژی تا هەی لە ژینت دا بە مەردی
بە سەربەرزی ژیان ئاواتی میشە !

#وەستاقەڵاڕەشی
@resulqadri
تۆ لەگەڵ من هەنگاو بنێ
من تا کۆتایی زەوی
شەقام درووست دەکەم...
@resulqadri
ئەم گرێپووچکەی دڵی من هەر بە تۆ دەکرێتەوە
زوقمی ڕوخسارم بە زەردەی لێوی تۆ دەتوێتەوە

تاڵە تیشکێکی سەرنج و عەشقی ناخی تۆیە خۆر
قەت لە تۆ ساردوسڕی و بێ مەیلی ناکاڵێتەوە
#ئەمین_گەردیگلانی
@resulqadri
سووتاندی دڵم کۆچی لە ناکاوی تۆ
ئاوا بوو لە من خۆری بزە و چاوی تۆ
ڕۆیشتی بەڵام هەر لە دڵمدا زیندوون
سەد بیرەوەریی سەوزی بەجێماوی تۆ

#ئەمین_گەردیگلانی
@resulqadri
چاوەکانت مەحشەرن، وا من لە دوو دنیا دەکەن
فێری ئاواتی دەروون و سەد حەز و خۆزیا دەکەن
کافری ئەشقت دەبم ئەو کاتە گەر وێکیان دەنێی
هەر کە پڕشنگێ دەهاوێن، من پتر خولیا دەکەن
#خۆشناو
@resulqadri
تۆ بەچاوە جوانەکانت هەستی دڵ لێوڕێژ دەکەی
من بەچەشنی خۆری زێڕین گەرمەئاسۆی ژینی تۆم
هێند دڵم داگیری بەحری مەندی ئەشقی تۆ بووە
ئێستە ماسی پەلکەزێڕی چاوی مەند وشینی تۆم

#کازیوە
@resulqadri
"چریکە"

من سەردەشتێکم
تائێسقان سووتاو
ژانێکی کۆنی لە چاودا
شەتاوـ..!
دەستی لەرزۆکی
شێعری باڵ شکاو
ناگاتە باڵای زامەکانی تۆ...
ئەی نیشتمانی
تامزرۆی هەتاو...
زێدەکەی زەردەشت
ئەی بزەی دزراو !


#بەڕۆژفرووغی ــ 1388/3/16
@resulqadri
دڵپڕی پەروانەیێکم دڵ پڕی وانەی ئەوین!

#پشکۆیاسینی
@resulqadri
وشەی "تۆ"بۆتە وێردی سەر زوبانم
لە گۆفتارێ کە" تۆ "ی تیابێ ڕەوانم

بە یادی "تۆ" خەوی خۆش هاوسەفەرمە و
دەپــێـوم کـێـوی فیـــکر و رێــی شەوانم


#ئیسماعیل_هەمزە 
#ڕەبەن
@resulqadri
دەنگی خۆشت بۆتە لایی لایە بۆم
نۆتی تارو سۆزی موسیقایە بۆم

دڵ بە سۆزی دەنگی تۆ ئارام دەبێ
چۆتە ناخم وەک هەناسە وایە بۆم

#وەستاقەڵاڕەشی
@resulqadri
جوانترین دیاری خودا
شیرینەکەم
ئەی ئەو کەسەی
بوونت مانای بوونمە
ڕۆژی بوونت هەزاران جار
پیرۆز بێت لە من
هەناسەکەم ئەوەندە دڵخۆشم بە بوونت
هیچ خۆشیێک نایگاتێ
هەردەم سەربەرز و دڵخۆش بتبینم
کەسی دایەی

#شەوبۆزەبیحی
@RESULQADRI
Forwarded from ڕەسووڵ قادری
"زایەڵەی"دڵ دێ بەدەنگی نـەرمـە تـارێ
وا چرۆی دا هەستی گەرم و سۆزی شارێ

لەو برا و خوشکانە پیرۆز شەو نشینی
"سەردەم"ە و بارانە شێعری لێ دەبارێ

#قەلەندەر
@resulqadri
له‌ داوێنی ئاربه‌باوە ژمارە۱۸.pdf
4 MB
گۆڤاری ژمارە ۱۸ی ئێلێکتڕۆنی:

#لە_داوێنی_ئاربەباوە

سەرماوەزی ۱٤۰۰ی هەتاوی

"ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە"

سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
‍ ‍ """""بزه"""""


بزەت گەر دێ، سەری کوڵمت هەنار ئاسا دەچڕژێ
دڵم وەک نان لە سەر سێڵی نیگاهت دا دەبرژێ

بەزەت دابێ بە حاڵم دا، بزەت گەر دێتە سەر لێو
تکەی خوێنی سەری گۆنات لە سەر ڕووحم دەپڕژێ

#هەڵگورد_پەسوێ
@resulqadri
بە خێرهاتی
هەناسەکەم
سەرلە بەیانی
سەرماوەزێکی سڕ
تۆ هەڵاتی چەشنی هەتاو
ڕووناکت کرد کات و ساتی ژیانی من
ڕۆڵەی شیرینم
ئەوەی بە چاوپێکەوتنێکی تۆ
گیان و ڕووحی گەشە دەکا
منم ڕۆڵە
هەناسەکەم
ساڵڕۆژی لە دایکبوونت هەزارجار پیرۆز بێ

#کەژاڵ_شیرزاد
@resulqadri
2025/04/15 10:14:39
Back to Top
HTML Embed Code: