Telegram Web Link
ئێمە لە زەمەنی ونکردن و گۆڕینی ناسنامەداین ، لەزەمەنی لەدەست چوونی و بەزایەدانی سەوابیت و بڵاوبوونەوەی گومانەکان و دروستکردن و بەرهەمهێنانی پوچگەرایی و گاڵتەجارخوازیداین ....
لەبەرئەوە هەوڵ بدە ئەو کتێبانە بخوێنیتەوە کە دەتکەن بە پەیامدارێکی خەمخۆر و دڵسۆز ،
ئەو کتێبانەی کە ناسنامەیەکت بۆ دروست دەکات وەک موسوڵمانێک ،
ئەو کتێبانەی کە کە ئیمان و یەقینت زیاد دەکەن ،
ئەو کتێبانەی کە وات لێدەکەن خەمخۆرو خاوەن هەڵوێست و کردار بیت
نەک ئەو کتێبانەی کە وات لێبکەن بیربکەیتەوە و لەپێناو بیرکردنەوەدا *!

د. أحمد عبد المنعم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*شێخ لەبەرئەوەی خۆی تەواوی محازەڕە و زنجیرە دەرسەکانی لەخزمەت لێوردبوونەوە وچنینەوەی واتە جوان و بەنرخەکانی قورئانە لەبەرئەوە لێرەدا مەبەستی لەو کتێبانە قورئان و تەفسیرو ئەو کتێبانەیە کە لەسایەی وەحی ئیلاهی نوسراون نەوەک ئەو کتێبانەی کە کەسەکە ون دەکەن و لەگێژاوی بێناسنامەییدا و بیرکردنەوەی بێهودە و ئاڵۆزکردنی وەڵامەکان تاک دەخولێنێتەوە و سەری لەگومڕایی و بێچارەیی و نەزانی دەردەچێت ..
کەنالێکی زۆر زۆر بەسود
Channel name was changed to «ڕێگای نور»
ئەم بۆتە تایبەتە بە قورئانی پیرۆز ، به دەنگی قورئان خوێنێکی زۆر 💜

@Quran63bot
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
مرۆڤی تەماشاکار

کارا هوفەر، لە توێژینەوەیەکی نازاریدا بەناوی «پشێوی هەستەکی لە ژیانی سەردەم و دەرکەوتنی جیاوازی هەستەکی»، ئاماژە بە جیاوازییەکی گرنگ دەکات، پوختەکەی: ئێمەیەکی مرۆڤ لەم چەرخەداین، بۆ یەکەمجارە زیادەڕەوییەکی زۆر دەکەین لە بەکارهێنانی هەستی بینین، ئەویش وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی وەرگرتنی زانیاری کە زاڵە بەسەر هەستەکانی دیکەدا. بگرە تەنیا پشت بە هەست دەبەستین بۆ دروستکردنی وێنا و دیدگەمان لەسەر ژیان و دەورووبەرمان.

بەپێی توێژینەوە سەرەتایییەکان، پێشبینکراوە لە ٢٠٥٠، نیوەی (٥٠٪) دانیشتوانی جیهان تووشی «کورتبینی» ببن بەهۆی زۆر بڵاوی ئەم شاشە هەڵگیراوانە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە وەک ناوەندێکی بەریەککەوتنی مرۆییی ڕۆڵ دەبینێت.
سەرباری ئەمانە -بەداخەوە- دابەزینی ئاستی بیستن و بۆنکردن کەم دەبێتەوە؛ ئەم دوو هەستەش مۆرکێکی چەشەییی و قەشەنگیی تایبەتی هەیە لە نیوەی ڕۆژهەڵاتی جیهاندا–ئاڵەت و بۆنی خۆش و وردبوونەوە بە بێدەنگیی و دەشتنشینی، ئەمانە ئەزموونێکی ڕەوانی (ڕۆحی) دانسقە دەدەن بە زۆرێک لە خاوەن فەرهەنگەکانی (کولتوور) جیهان.

گی دیپوری بیرمەند، لە پەڕتووکەکەی «کۆمەڵگەی تەماشاکەر»، ڕەخنەیەکی گرنگ لە کۆمەڵگە نوێیەکانی مرۆڤایەتی دەگرێت و هەروەها گۆڕانی چالاکییە مرۆییەکانی بۆ «وێنە»، ئەمیش وەک ناوبەندێکی سەرەکی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ئەزموونەکانی ژیان، جیهانێکی ساختە کە مرۆڤەکان هێندەی کاردانەوەی لەگەڵ وێنەی کەتوار هەیە، بەقەد ئەوە گرنگی بە کەتوار (واقع) خۆی نادەن!

موحەممەد توممەلیە ئەم بیرۆکەی زۆر جوان داڕشتووەتەوە:
پیاسەکەرانی نێو باخێکی گشتی، هەرگیز گرنگی بە پیاوێک نادەن کە تەنیا لەسەر کورسییەکی دوو کەسی ڕۆنیشتووە، بەڵام هەر ئەمانە زۆر دەوەستن بەرانبەر نیگارێکی سەر دیوار کە پیاوێک دەر دەرخات لەسەر کورسییەکی دوو کەسی دانیشتووە!

واتای ئەمە، ئەو گرتەیەیی کە لەسەر قوربانیانی جەنگ بڵاوی دەکەینەوە، لە قوربانیانی جەنگەکە خۆی گرنگترە! بگرە کارەکە دەبێتە ئەوەی ڕکابەری بکەن لە گواستنەوەی وێنە، نەک وەستاندنی تاوان؛ ئیدی شەڕە دەبێتە ئەوەی کێ ناشرینترین وێنەی ئەم کەتوارە ناشرینە بگوازێتەوە.
ئەوە کۆمەڵگەی نمایشە، نمایشی بە ئازارترین وێنە و دڕندانەترین و خوێناویترین. ئەمە ئەو سەردەمەیە مرۆڤ گرنگی بە کۆپی دەدەات و ڕەسەنەکە لەبیر دەکات، هەروەها کاردانەوە لەگەڵ وێنە، نەک چوونە نێو ژیانی ڕاستی. بەم جۆرە ژیان دەبێتە پێشانگەیەکی پلاستیکی گەورە، لەسەر کەڵکەبوونی زۆرترین وێنە بەندە و، ڕۆڵی مرۆڤیش تەنیا تەماشاکردن و ڕوانینە.

ئەمە لە گرنگی گواستنەوەی وێنە کەم ناکاتەوە، یان هەواڵ و ڕۆڵی ئەرێنی ئامرازە کۆمەڵایەتییەکان کە توێژێکی چاکی کۆمەڵگە ڕۆژاوایییەکان ئاگەدار دەکەنەوە بە ئازار و شۆڕش و دۆزەکانمان. ئەوەی لێرە مەبەستمانە: ناخ و کردەوەمان لەگەڵ کەتوار، بەرەو بەرهەمهێنانی وێنە و ئاڵوودەبوونی وێنە بچێت و تەنیا سەیری بکەین.

* چ نەفرەتێکی سەرمایەداری بەرۆکی مرۆڤایەتی گرتووە تا تەماشاکردن ببێتە چالاکییەکی پەسەند؟

گی دیپور ویستی گەیاندنی ئەمەی هەبوو؛ ڕێڕەوی ژیانی ڕۆژانە ڕووەو «بەرهەمهێناهی تەماشاکاری» دەچێت. ئاخر شوێن نابێت بە شوێن گەر شیاوی تەماشاکردن نەبێت، ڕووداویش ڕووداو نییە گەر لای تەماشاکاران برەوی نەبێت.
ئەمە بیرکردنەوەی ژیانی ئەوڕۆکەیە کە تەماشاکردنی کردووە بە بنمیچی کردەی مرۆڤ، بگرە ئەوپەڕی کارایی مرۆڤایەتییە.
خەڵکی نایانەوێت تێکەڵی سیاسەت ببن بەشێوە سروشتییەکەی، کەچی دەشیانەوێت کاریگەری هەبێت لە ژیانیان، ئەویش تەنیا بە شین و شەپۆڕ و گریانیان و بڵاوکردنەوەی قێزەونترین وێنە.
یاخود وەک وتراوە: هەموو دەیانەوێت بچنە بەهەشت، کەچی کەس نایەوێت بمرێت!

وردەوردە کردەی سیاسی لەم بیست ساڵەی دواییدا بەرەو بەرخۆدانی زارەکیی چووە کە لەسەر کەنارخستنی خەڵکی (فەرهەنگی هەڵوەشانەوە-cancel culture) و دادگایی کردنی خەڵکی لەسەر دەربڕینەکانیان: (بێژە و مەیەژە!)؛ (بۆچی جنێاوی نێرینەت بەکارهێنا و جنێاوی مێینەت بەکار نەهێا؟) ئەم هەموو ڕاوەدوونانی زمانەوانییە، شێوەکانی بەرخۆدانی بچووککردووەتەوە لە دەربڕینی زارەکی؛ وای لێهاتووە زۆرترین شتێک پێمان بکرێت، ئەوانە عەیبدار بکەین کە گرنگی بە ژینگە و یانی مافی ئاژەڵان و حەزە جنسییەکان.

ئەمە هەڵوێستگەلێکی بێنرخە:
سەرخستنێکە بێ باجی کەسی
بەرخۆدانێکە بێ قوربانییەکی ڕاستیی!

ئەمە لە توێژینەوەیەکی پەیمانگای شاهانەی تەکنەلۆجیای سوید ئاماژەی پێداروە کە لەسەر دیاردەی «شۆڕش بە کرتە clicktivism» و ئەو هەستەی کە لە بەرخۆدانی ئەلکترۆنییەوە دروست دەبێت، ناویان لێناوە بە «خاوبوونەوە salcktivism» واتە ئەو هەستە خۆشەی کە لە بەرخۆدانی ئەلکترۆنییەوە دروست دەبێت، بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی سیاسیی هەبێت لە ژیانی ڕاستی.
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
* وەڵامەکە -خوێنەری بەڕێز- لای ئەو شەیتانەیە کە قایلی کردوویت بەوەی تۆ هیچت پێ ناکرێت و تۆ لە خانەی «نکۆڵی دڵدایت» و تۆ ئیمانت لاوازە!

گەر ئەمە باشترین وەڵامت بێت کاتێک دەچیتە خزمەتی پەروەردگاری بەرز و بەهێز، جا بیر لێ بکەوە کێ حەوچار دەبێت ئەوکاتە!

مەحموود ئەبووعادی

#پایە
یونس شیخ عمر
دەخیلت بم کوڕی ئەمڕۆ بە، فەردا وادەکەم هیچە
چ فەرداها تیا نەکراوە کارێک و بووە دوێنێ
‌ ‌

مەحوی گەرەکیەتی پێمان بێژێ بیکە لە ڕاهی خوا ئەمڕۆ چیو لەدەس یەت بیکە ، ئیشی ئەمڕۆ و مەخە سبەینێ و دەغەڵ مەبە ، ئەگەر خۆ و گێل بکەیت و دوای خەی کاتێک ئەزانی هەموو "سبەینێ" کانت بوون بە "دوێنێ" و تۆش خۆمان خۆش

فەردا :سبەینێ
••

بەرهەمی تاوان:

بێگومان تاوان ڕەشی بۆ دەم و چاو دێنێ و، تاریكی بۆ دڵ دروست دەكات و، لاشە لاواز دەكات و، ڕزق و ڕۆزی كەم دەكات و، دەبێتە مایەی دروستبوونی ڕق لەدڵی خەڵكی لەسەر خاوەنەكەی.
- ابن عباس

قلت: هەرگیز هەستت پێ نەكردووە كاتێك تاوان دەكەی: دەم و چاوت وەكو جاران نییە ناكەوێتەوە بەدڵان؟ هەستت پێ نەكردووە دڵ و دەروونت نا تەندروست دەبێت؟ هەستت نەكردووە لاشەت بەرگری لەدەست دەدات و نەخۆش و ترس خێرا دایدەگرێت؟ هەستت نەكردووە پارەكەت بەرەكەتی نامێنێت یان كەم دەبێت و قەناعەتت بۆ دونیا كەم دەبێتەوە؟ خۆشەویستانی خوا لێت دوور دەكەونەوە؟


@bawky_abdullah
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
لەسەر_ڕێبازی_پێغەمبەرﷺ ١
شایەتەکانی خودا لە زەوی!
دانیشتنێکی زۆر بەچێژ بوو، چۆن وانابێ کە پێغەمبەرﷺ تێدابێ، هاوەڵانیش چاویان بە دیتنی ئەو ئەڕێژن، ئای لە بەختیان.
جەنازەیەک تێ ئەپەڕێ، هاوەڵان سەنای خێری دەکەن، پێ ئەچێت ئەو ڕۆژە وتبێتیان: مردوەکە هاوڕێیەکی بە ئەمەک بوو، مێردێکی خۆشەویست بوو، ڕۆڵەیەکی ئەسڵ زادە و دراوسێیەکی دڵاوا بوو، لە نێوان ناکۆکیکاران ناوبژیوانی دەکرد، بە کەم درامەتی دەبەخشی، کێش هەڵەی کرد بەرامبەری لێی دەبووری، وەهەروەها دڵی وابەستەی مزگەوت بوو.
پێغەمبەرﷺ فەرمووی: پێویست بوو.
لەپاشی کەمێکی دی جەنازەیەکی تر تێپەڕی، هاوەڵان بەخراپە لۆمەیەن کرد، پێ ئەچێ ئەوی ڕۆژێ وتبێتیان: مردوەکە هاوڕێیەکی بێ وەفا بوو، هاوسەرێکی بێفەڕ بوو، ڕۆڵەیەکی خراپ و دراوسێیەکی ڕەزا قورس، نە ڕێزی گەورەی دەگرت و نە ڕەحمی بە بچوکێ دەکرد، نە ڕێگەی مزگەوتی ئەناسی و نە ڕێگەکەش ئەوی ئەناسی.
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: پێویست بوو
هاوەڵان پرسیان: چی پێویست بوو ئەی نێردراوی خودا ﷺ؟
فەرمووی: هەرکێ سەنای چاکەتان کرد بەهەشتی بۆ پێویست بوو، وە هەرکەسێکیشی بە خراپە پەسنتان کرد دۆزەخی بۆ پێویست بوو، ئێوە شایەتەکانی خودان لەسەر زەوی.
هەموومان ڕۆژێ دەخرێینە سەر شان، چون هەموو کەسێ مردن ئەچێژێ، وە ئێمە کۆمەڵێ جەنازەی دواخراوین، وەک چۆن کعبی کوڕی زوهەیر دەڵێ:
كلُّ ابنِ أُنثى وإن طالتْ سلامته
يوماً على آلةٍ حدباء محمولُ!
واتە: هەر مرۆڤێ چەن بەخۆشی ژیان بەسەر بەرێ، ڕۆژێ دێت لەسەر دارەمەیت هەڵدەگیرێت.
ئەرێ ئێمە بیرمان کردۆتەوە کە شایەتەکانی خودا لە زەوی چمان پێدەڵێن کە لە تابوتدا هەڵدەگیرێین؟!
هەموو مرۆڤێ ڕۆژانە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەی شایەتێکە بۆت یا لەسەرت، ئەمەت لە بیربێ کاتێ تێکەڵاوی خەڵکی دەبیت، چیشت دەوێ لەبیر بکە بەڵام نەکەی هەرگیز« پێویست بوو» لەبیر بکەیت.
دایبابت چیت لەسەر دەڵێن؟ خوایە لێی خۆشبە نمونەی ڕۆڵەی باش بوو، یان دەڵێن خوایە خۆت دەزانی چەن خراپ بوو.
خێزانت چی دەڵێ لە سەرت؟ خوایە باشترین پیاو بوو، یان دەڵێ خوایە خۆت هەقی منی لێ بسەنەوە.!
منداڵەکانت چیت لەسەر دەڵێن؟ خوایە باوکێکی دادپەروەر بوو مافی کوڕێکی بەسەر کچێکی نەدەدا، نەمنداڵێکی بەسەر منداڵێکی تریدا، یان دەڵێن خوایە ستەمی کردو جیاوازی کرد و ئەمانەتی نە پاراست و پەروەر شیارێکی باش نەبوو.
دراوسێکانت چیت لەسەر دەڵێن؟ ئەڵێن خوایە لە سایەی خۆتی نیشتەجێی کەیت، یان دەڵێن ئۆخەی حەواینەوە لەدەستی!
هاوپیشەکانت چیت لەسەر دەڵێن؟ خوایە بەر ڕەحمی خۆتی بخەی کەسێکی ڕوگەش بوو، بەخێر ئەدواو و هاوکار بوو نهێنی پارێز بوو، یان دەڵێن خوایە خۆت دەزانی قسە لەدەمیدا نەدەوەستا تا ئەمانەتی بدرێتێ، ڕەزاقورس بوو بەرگەی نەدەگیرا.!
هەر کەوتویەکت هەڵسانبێتەوە و دەستیت گرتبێ شایەتێکە بۆ تۆ
هەر ئەسرینێکت سڕیبێ شایەتێکە بۆ تۆ
هەر هەژارێ گەرمی خەندەکەتی پێش گەرمی دینارەکەتی دیبێ شایەتێکە بۆ تۆ،
هەر نەتوانێکت یارمەتی دابێ، برسیەکت تێرکردبێ، سەرگەردانێکت ڕێنوێن کردبێ، ستەم لێکراوێکت سەرخستبێ، شایەتن بۆت، بۆیە شایەتەکانت زۆر بکە، چونکو مردوەکانی سبەینێ ئەمڕۆ هەناسە ئەدەن.
ئەدهەم شەرقاوی.
وەرگێڕانی: #یونس_شێخ_عمر
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
سەردەمی لەبیر نەکردن!

لە کۆندا گەر مرۆڤێک لە دەمی منداڵیی و هەرزەییدا هەڵەیەک و قسەیەکی نابەجێی لێ بووەشایەتەوە، یان کەتنێکی بکردایە، دەیانوت منداڵە و لێی ناگیرێت، یان هەرزەکارە و زۆر لەسەری ناکەوێت. گەر کەتنەکەشی لە دەورانی گەنجی و پیاوێتیدا باسکرایە، وەک شۆخی، یاخۆ لاقرتێیەک باسیان دەکرد. گەر ئەو کەسانە باسیان نەکردایە و گەواهیدەری نەبووایە، دەبڕایەوە و بووڕای بووڕ لەبیر دەکرا.
لەگەڵ پەیدابوونی چاپەمەنی، بڕکردنی بەپێی مانەوە و ژمارەی ڕۆژنامە و پەڕتووکەکە بوو. گەر نووسەرێک هەڵەیەکی بکردایە لە نووسیندا، بەسبوو پەڕتووکەکە بکێشێتەوە لە بازاڕ تا ڕزگاری بێت، یان بیسووتێنت.
بەڵام لەگەڵ پەیدابوونی کامیرە و پێشکەوتنی ڤیدیۆ و وێنە، بە تەواوی کارەکە گۆڕا؛ شتێک ڕوویدابا، وێنە و ڤیدیۆیەک بیگرتایە، ئیدی قوتاربوونی ئاسان نەبوو. بەڵام خستنە سەر کاسێت و شۆردنەوەی تێچووی زۆربوو. گەر بشکرایە، بە سووتاندنی وێنەکە و تێکدانی کاسێتەکە، مێژووت پاک دەبوویەوە. (Clear data.)

بەڵام لەگەڵ پەیدابوونی ئامێری زیرەک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تا ئەم چرکەیە، ئیدی ئاستی ترسناکییەکەی سنووری تێپەڕاند! (ئەوەی پێی ئێژن مەرحەلەی وەحشەکە!) لێرەوە دیاردەیەکی ترسناک دەستی پێکرد، ئەویش ئیدی مرۆڤ بۆی نییە ڕابردووی لەبیر بکات؛ نە پەژیوانی دەیسڕێتەوە، نە دڕاندن و سڕینەوەی، نە کێشانەوەی نووسین و ژمارەکانی ڕۆژنامە و ڕووپەلەکان.
مرۆڤ کە گیرۆدەی ڕابردووەکەی دەبێت، ئیتر ئازادی لە دەست دەدات و ناتوانێت پەرە بە خۆی بدات. دەربازبوون و ڕاپسکاندنیش کارێکی ئەستەمە. لە بەندیخانەیەکی گەورە کە مرۆڤێکی دیکە بۆی دروست دەکات بە زمان و وشە و وێنە. ئەم مرۆڤەی دەکەوێتە بەندینخانەوە، ترسی لە لاشەی نییە، ترسی کەسایەتیی خۆی هەیە؛ کەسایەتییەکەی لە هەر خاڵێکدا گەشە بکات، دەیسووتێنن، نەک هەر ڕووخاندن.
ئەوەی بڵاوبووەتەوە لەسەر کەسێک، یان بووە بە بنێشتەخۆشەی شار (ترێند)، تەواو، بە هەموو شێوازێک کەسایەتی و گەشەی ژیانی خۆی و کەسوکاریشی دەکەوێتە مەترسییەوە. بگرە -وەک کیت ئیکۆرن دەڵێت- ئەو مافی لەبیرکردن و لەبیربردنەوەی کە مرۆڤەکان هەیانبوو، ئیدی نامێنێت! مرۆڤ بە لەبیرچوون و لەبیرکردن، سەربەست دەبێت. دەتوانێت پێناسێکی تر بۆ کەسایەتی خۆی دابنێت، کەلێنکی تری ژیان و ژیارستان پڕ دەکاتەوە؛ خۆ ئەگەر لەبیر نەکرێت، ئەو مرۆڤە دەسڕێتەوە وەک هۆیەکی کارا، دەبێتە بارێک بەسەر کۆمەڵگە و ژیاری مرۆییەوە. ئیتر ناتوانێت هیچ سوودێک پێشکەش بکات، بگرە هیچ نیازێکی خێر بە خەڵکی نابات و دیلی دەستی ڕابردوویەک (وێنە، ڤیدیۆ، میم، نووسین) دەبێت.

هەر بۆیە لە جوانییەکانی ئیسلام ئەوەیە، مرۆڤ بەپێی تاوانێکی کۆن مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت گەر تەوبە و چاککردنی لێ وەشابێتەوە. لەوەش زیاتر، ڕێگری کردووە لەوەی ناو و ناتۆرەی لێ بنێت ﴿ولا تنابزوا بالألقاب﴾. نابێت کونجوکۆڵی ناشریینییەکانی بکەیت، تەنانەت هەڕەشەشی لەسەر هاتووە «ومن تتبع عورة اخيه، تتبع الله عورته». گەر هەر هەڵەشی کرد و لێی وەشایەوە، شکاندنی کەسایەتیی و ناوزڕاندی بەوجۆرەی ئیدی نەیەتەوە ناو کۆمەڵگە، ئەمەش دەچێتە ژێر ئەو فەرموودەی دەفەرمووێت: «لا تعینوا الشيطان على اخيكم!»
بەڵام سەیر ئەوەیە، لەم کۆمەڵگە زۆرینە ئیسلامییە، بگرە لەوانەشی ڕۆشنبیری ئیسلامیی و بەناو-چاکسازن، لەگەڵ تێکەوتنی نەیارێکیان یان کەسێک، ئەمیش بە زمانی تێی دەکەوێت.

ئێهـ. کینێت قسەیە جوانی هەیە لە پەڕتووکەکەی (سەردەمی لەبیرنەکردن): دەڵێت: «لەبیرچوونەوە -هەرچەند ناوی بە خراپ ڕۆشتووە- فرمانێکی هەیە؛ یارمەتیدەری مرۆڤە تا سەرکێشی بکات و شووناسی نوێ تاقی بکاتەوە، هەروەتر ڕەنگە یارمەتیدەری گەشە بێت.
دەشێت لەبیرچوونەوە هۆیەک بێت تا مرۆڤ پێی زاڵ بێت بە سەر کێشمەکێشی شەرمەزاری، یاخۆ دەرمانێکی جادووییانە بێت بۆ هێدمەیەکی (سەدمە) تووند!
لەبیربکەیت و لەبیرت بکەن (لەم بەستێنەدا) ئەمانە دوو کردەی هاوواتای ئازادین! نەبەستنەوەی مرۆڤ بە ڕابردوویەوە، ئەمە ئازادیی وێناکردنی خۆیە لە ئێستا و داهاتوودا. هەر لەبەر ئەوەیە کۆتاییی لەبیرچوونەوە دەرەنجامێکی [ترسناکی] گەورەی دەبێت، بەتایبەت لەسەر گەنجان.»

پوختەی قسان: ئەوەی دەگوزەرێت لەم سەردەمە و، لەگەڵ پێخلیسکانی کەسێکدا ئیدی شکۆ و کەسایەتی بشکێنێرێت و تا قەرەی قیامەت بدرێتەوە بەناوچیاویدا، بەوەی منداڵی خۆت ڤیدیۆ بکەیت و بڵاوی بکەیتەوە لە ڤایرۆسخانەیەکی وەک تیکتۆک بەبێ ڕەچاوکردنی داهاتووی ئەم منداڵە (وەک ڕووداوی star wars kids)، ئیتر ئەم منداڵە ڕاکردنیی نییە و لە هەر سووچێکی ئەم دونیایەدا بێت، لەسەری دەکەوێت و نەنگدار دەکرێت.
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
بەڵکوو هەر بە تەنیا ناونیشانی پەڕتووکەکەی جێمس برایدل، «سەردەمێکی تاریکی نوێ؛ تەکنەلۆژیا و زانین و کۆتاییی داهاتوو!»، دید و پێشبینی نووسەر و زۆر شتی تر ڕوون دەکاتەوە.
«ڕاستییەک تاڵ هەیە، ئێمە لەم سەردەمی ڕەنووسگەرییداین، تەنیا ڕەنووسێکین لە دیدی بەشگەکان؛ من و تۆ بینینێک-view، شوێنکەوتەیەک-followers، بەکارهێنەرێک-customer، دوور لە گیان و ڕەوشت و بەها لێمان دەنۆڕن!»


وەرگیراوە
یونس شیخ عمر
Audio
‏قال تعالى"(هو عليّ هيّن﴾".
‏حزنك الذي يكبتُ صدرك كدرك الذي يرهقك هيّن على الله أن يُذهبه فاستعن بالله وتوكّل عليه.
﴿ رَبِّ هَبۡ لِي حُكۡمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ  ﴾
2024/06/26 07:31:24
Back to Top
HTML Embed Code: