Telegram Web Link
هەموو پەیوەندیەک لەگەڵ قورئاندا سوودبەخشە،
بەهەرشێوازێک بێت گرینگ ئەوەیە لەڕۆژەکەتدا بەشێک هەبێت بۆ لەخزمەتبوونی قورئان.
- یەکێک مانگانە خەتمی هەیە.
- یەکێک خەریکی لەبەرکردنی قورئانە.
- یەکێک لەگەڵ سوڕەتی بەقەڕەدا دەژی و تەدەبوری تێدا دەکات و لێی ورد دەبێتەوە تا تەواوی دەکات جا دەچێتە سەر سوڕەتێکی تر.
- یەکێک ساڵانە تەفسیری قورئان هەمووی دەخوێنێتەوە.

هەموو ئەوانە چاکن،
تەنها گرینگ ئەوەیە ڕۆژەکەت بەبێ قورئان نەبێ، گرینگ ئەوەیە ڕۆژانە کاتێک دیاری بکەی، کاتژمێرێک دیاری بکەی تەنها بۆ قورئان و بەهیچ کارێکی تری نەدەی...

د.احمد عبدالمنعم
(بەدەستکاریەوە).

#ناوه‌ندى_ئەوینــدارانـی_قــورئــان
••

ئەوەی واز لە خوێندنەوەی قورئان دێنێ بەشێكی دڵی لەدەستداوەــ، چونكە قورئان: ڕۆح و ژیانە بۆ دڵ و ئارامكردنەوەی، گەرچی هەرچی خۆشی هەیە بۆ ئینسان كۆبێتەوە ئەوە بەچاو تروكانێك دەڕوات و نامێنێت، ئەوەی لە قورئاندایە و جیاوازە لەهەموو شتێك ئەوەیە: چارەسەری هەموو ئەو شتانە دەكات كە عەقڵی ئینسان پەی پێنابات لە دەرحەقیا، دەستەواژە و ڕستە و ڕەوانبێژی و ئیعجازەكانی لە بەرزترین ئاستدان بۆ ناخۆشی و نەخۆشییەكان...

@bawky_abdullah
﴿شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ﴾

« ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوب »
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ترست لەئومەتێـڪ نەبێت نمونەی ئەمانەی تێدابـێ ،ترســت لەوە هەبێ ناویی تۆ لەرێزیی ئومەتدا نەبێ .....

#بارانی
هه ر مرۆڤێک خراپه ی زیاتر بوو له مانگی ره مه زاندا، بەڵگەیه له سه رئه وەی شه یتانه به ند کراوه که ی که له گەڵیدا بووه خراپه ی له ئه و که سه که متربووه، هەر ئەو شه یتانه له خراپه گه وره کان گێڕاویەوە کاتیک شەیتانەکەی بەند دەکریت ئه وکات ئه و مرۆڤە دەستی واڵاده بێت. فه رمووده کان ئەمەدەگەینێت

*هەندێک جار مرۆڤ پێویستی به شەیتان نییه تاوەکوگومڕای بکات، چونکه خودی خۆی گومرایه و بەندکردنی شه یتانه که ی له ره مه زاندا هیچ کاریگەرییەک دروست ناکات له سه ری(( قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَكِنْ كَانَ فِي ضَلالٍ بَعِيدٍ)) [ق: ۲۷]
«ئه و شه یتانه ی له دونیادا له گەڵیدا بوو، دەڵێت ئەی پەروەردگارم من ئه وم سه رکه ش نه کرد به لکوو خۆی له گومراییه کی دووردا بوو.

دێرگەلێک لە نەقل و عەقل و هزردا
لاپەرە 134
شیخ عبدالعزیز الطريفي
فك الله اسره
قورئان دوو (قم - هەستە) ی تێدایە:

1- (قم اللیل الا قلیلا)

هەستە بۆ عیبادەت و شەونوێژ و پەرستنی خودا و تێکۆشان بۆی...
2- (قم فأنذر)
هەستە بۆ گەیاندنی دین و بڵاوکردنەوەی و ئاگادارکردنەوەی خەڵکی و تێکۆشان بۆی(بیگومان دوای إقرأ)...
ڕێگا بەرەو قورئان pinned «وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ) #قورئان #تەفسیرو_ڕامان #دیارترین_باسەکانی_جوزئی... #_چۆن_سەرکەوتوبم_لە_لەبەرکردنی_قورئان #سلوكيات_خاطئة_على_طريق_الدعوة #پاداشت_و_سزا #لەسەر_ڕێبازی_پێغەمبەرﷺ #ڕازە_قورئانیەکان #نوێژوماناکانی #زنجیرەی_چلینەی_ #یوسفەوە h…»
ریکلام گۆڕینەوە
@RENUR4
" کە کەسێک دێتە لام و باسی کێشە و موصیبەتەکەی ئەکات و داوا ئەکات چارەسەرێکی پێ بڵێم، پێی ئەڵێم: چی بە خوا ناکرێ با بۆت بکەم!"

"کاتێک زۆری بۆی دێت، ئەڵێت بەس دەرگای خوا ماوە(دوعا)، کێشەی ئێمە ئەوەیە وا ئەزانین ئەو دەرگایە بچووکە(دوا شت کە پەنای بۆ ببەین ئەوێیە) لە کاتێکا دەرگا گەورەکە و چارەسەرەکە هەر لەوێیە"

مامۆستا نورالدین
" كل ما الإنسان يلجأ للقرآن قراءةً أو سماعًا أو تدبرًا يتردد على بالي قول الدكتور أحمد عبدالمنعم:

" الإنسان أضعف من تحمّل كَبَد هذه الدنيا بغير كلامٍ من خالقه، فالحمد لله الذي أنزل على عبده الكتاب .."
ڕێگا بەرەو قورئان
" كل ما الإنسان يلجأ للقرآن قراءةً أو سماعًا أو تدبرًا يتردد على بالي قول الدكتور أحمد عبدالمنعم: " الإنسان أضعف من تحمّل كَبَد هذه الدنيا بغير كلامٍ من خالقه، فالحمد لله الذي أنزل على عبده الكتاب .."
مرۆڤ زۆر لەوە لاوازترە بتوانێت  ئێش و زەحمەتیەکانی ئەو دونیایە هەڵبگرێت بەبێ گوتە و کەلامی پەروەردگاری جل جلالە،سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان کە کتێبەکەی خۆی کە قورئانە بۆ بەندەکەی موحەممەدە ﷺ ناردە خوارەوە

د. ئەحمەد عەبدولمونیعم
"ئەی پەروەردگارە ئەی خواوەندی میهرەبان و دلۆڤان لە ڕاستیدا ئێمە نازانین بە چ زمانێکـ و بەچ شێوەیەکـ سوپاست بکەین، مەگەر خۆت ئیلهاممان بکەیت بەهەندێ ڕستەی پیرۆز کە شایستەی تۆی ڕێزدار و خۆشەویست بێت بێگومان ئەو قەدر و ڕێزە ئەو ژیانە بێ وێنەیە، ئەو سەعادەت و بەختیاری و کامەرانی و شادییە بێ سنوورە بۆ ئەو کەسانەیە کە لە خەشم و قینی پەروەردگاریان لە دونیادا دەترسن، فەرمانەکانی ئەنجام دەدەن،ترس و هیوا هاوڕێ لەگەڵ غەڕانەبوون و بەچاکەکانیان لە ناخیاندا دەدرەوشێتەوە،ئەوان لەدونیادا زۆر بەتەنگی ڕەزامەندی پەروەردگاری ئازیزیانەوەبوون......"

لە تەفسیری: "لە سایەی فی ظلال"
بەرگی حەوتەم
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته

بەرنامەیەکی زۆر عیبادی و ئیمانی
بۆ کۆتا دەشەوی مانـگی ڕەمەزانی

بێ گومان ئەم دەشەوە گەورەترین ڕەحمەتی خوای ڕەحمانە.
بۆ دروستبون و جێگیر بونی ئیمانە.
بۆ تەدەبورو کردن و پەروەردە بونە لەسەر ئەم قورئانە.
بۆ زۆر دوعاکردن و پاڕانەوەیە بەزەلیلیە بۆ خوای ئاسمانە.
بۆ تەوبەو گەڕانەوەیە لەگشت گوناح و تاوانە .
دە شەوی بەخشینی ماڵ و سامانە.
شەوانی دڵ ئاوەدانکردن و دڵ تەڕ کردنە بەزیکرو یادی ڕەحماە.
دەشەوی سیلەی ڕەحمە بەتایبەت لەگەڵ دایە گیانە.
دە شەوی خشوع و ملکەچی بۆ خوا لەنوێژە فەرزو شەونوێژەکانە.
شەوانی پەروەردەکردنی خواپەرست و نیەت پاکانە.

①زۆر خوێندنی قورئان بەتێگەیشتن و تەدەبوروگریانەوە.

②زۆر دوعاکردن و پاڕانەوە بەزەلیلی و لەکاتەکانی دوعا زیاتر قبوڵە .

③زۆرو بەردەوام دڵ تەڕکردن بەیادو زیکری خوای گەورە بەئامادەبونی دڵ و مێشک و هۆشی تەواو.

④زۆر لێدانی سەڵاوات لەسەر رسول اللە .
(صلی الله علیه وسلم )

⑤زۆر زۆر زۆر پارێزی کردن لەنوێژەکان بەتایبەت نوێژە فەرزەکان ، وەکردنیان بەخشوع و لەسەر خۆیی و ئامادەبونی دڵەوە .

⑥ زۆر مانەوە لەسوجدەو ڕوکوعو زۆر دوعاکردن تیایاندا.

⑦پارێزیکردنی تەواو لەکردنی گشت نوێژە سونەتەکان ، بەتایبەت سوونەتی بەیانی و ویترو سونەتە ڕەواتیبەکان .

⑧زۆر تەوبەکردن و گەڕانەوە لەگشت وناحەکان ، وەزۆر کردن و وتنی استغفراللە بەنیەتی لێخۆشونی پەروەردگار لەگوناحەکانت .

⑨ زۆر بیرکردنەوە لەدروستکراوەکانی پەروەردگار بەتایبەت ، ئەرزو ئاسمان و ، شەوو ڕۆژوو ، نەفسی خۆت و چۆنیەتی لەدایکبون و شوێنی لەدایکبونت، ڕوبارو چیاکان ، تاکۆتایی دروستکراوە سەرنج ڕاکێشەکان، بەنیەتی خواناسین و  خۆشەویستنی پەروەردگارو ترسان لەم خالیق و معبودە گەورەو عەزیمەو جێگیر بونی ئیمان و عقیدەیەکی بەهێزو بتەوو بەردەوام لەدڵەکانە .

⑩ زۆر بیرکردنەوە لەمردن و ئازارەکانی مردن و نارەحەتیەکانی دوای مردن لەعەزابی گۆڕو تەسکی و تاریکی گۆڕو چۆلی شوێنەکەو غەریبی و تەنیایت لەگۆڕی تاریکت،
بەنیەتی تەرکردنی گوناح و ڕوکردنە عیبادەت .

11) زۆربیرکردنەوە لەبەهەشت و خۆشی نازو نیعمەتە بێ وەسف و بەردەوەمەکانی،
ئەم بەهەشتەی نەهیچ چاوێک بینیویەتی وە نەگوێ بیستیویەتی وە بەخەیاڵی هیچ دڵێک داهاتبێت ،
بەنیەتی خۆیەکلاکردنەوەی تەواوو بەکردەوە بۆ بەدەست هێنانی خۆشترین و بەرزترین پلەی بەهەشت و ، وەهەڵبژاردنی بەسەر ژیانی دونیای کاتی و پڕ ناخۆشی و نەخۆشی .

12) بیرکردنەوە لەدوو گەورەترین و خۆشترین و بەتامترین و بەلەزەترینی نیعمەتەکانی بەهەشت ئەویش
(یەکەمی بێ هاوتا کە بینینی جوانی و کەمال و جەمالی پڕ نوری پەروەردگاری دروسکاری بەهەشتە ، ئیتر کاتێک ئەهلی بەهەشت پەروەردگار دەبینن خۆیان و هۆشیان و هەموو نیعمەتەکانی بەهەشت لەبیر دەکەن، )
(دووەم گەورەترین و خۆشترین نیعمەتی بەهەشت دانیشتن و بینینی جوانی و کەمال و جەمالی پێغەمبەری ڕەحمەت و شەفعی دونیاو قیامەتمانە بەڕوح و بەهەموو کەس و کارو دونیامان فیدای یەک هەناسەی بین .

13) زۆر بیڕکردنەوە لەئاگری سەخت و گەورەو بەردەوام و بلێسە داری دۆزەخ ، بیرکردنەوەت لەم ڕۆژەی مناڵە بێ گوناحەکەت لەبەرسەختی دۆزەخ سەری سپی دەبێت
ئینجا بیر لەحاڵی زۆری گوناحت و پڕ تاوانت بکەوە ، دوای بڵێ گەر لەم ڕۆژە پەروەردگار لەگوناحم خۆش نەبێت چی لێ ڕودەدات، حاڵ و چارەنوست بەرەو کوێ دەچێت ، بیر لەوە بکەوە بەرگەی ئاگری دۆزەخ دەگریت ، بەنیەتی ئەوەی ئیتر ترسی دۆزەخ و سەختی سزاکەی و گەورەی ئاگرەکەو زۆری توڕەبونی پەروەردگار  وات لێبکات یەکسەر وازلەگوناح بهێنیت بەتەواوی هەموو شەهوەتی دونیا لەدڵت دەربکات،
وەترسی دۆزەخ و خوای گەورە تەواوو پڕاوپڕی دڵت دابگرێت .

14) بیرکردنەوەت لەسەخترین عەزابی دۆزەخ کەکەم کافرو موسوڵمان بیری لێدەکاتەوە ، ئەویش دووری و بێ بەشبونی دۆزەخیەکانە لەبینینی جەمال و کەمالی پڕ نوری موتڵەقی پەروەردگارە ،
ئینجا بیر لەوە کەوە لەدۆزەخ لەگەڵ فیرعەون و قارون و هامان و قەومی لوت و ثمودو صالح و نوح بیت، لەدۆزەخ لەگەڵ ابوو جەهل و عوتبەو ولیدی کوڕی موغیرەو لینین و ستالین و مولیحدو زاڵم و تاغوتەکان بیت .

15)ئینجا بیر لەسەخترین و قورسترین و بەئازارترین عەزابێکی تری دۆزەخ بکەوە ئەویش ئەوە پەروەردگار پێت بفەرموێت : بڕۆ بۆ هەتا هەتایی لەئاگری سەختی دۆزەخ بمێنەوە .


#نوسین_و_ئامادەکردنی_باوکی_عبداللە
2024/09/28 22:06:37
Back to Top
HTML Embed Code: