Telegram Web Link
- ئەو چوار فلتەرە چیە کە دەبێت لە مامۆستای قورئاندا هەبێت و گەنجەکانی ژێردەستی پێی پەروەردەبکات، تا بتوانن گۆڕانکاری بکەن.

- ئەو پێنج فلتەرە چیە کە دەبێت قوتابی قورئان لەخزمەتی بێت تا لەسەر دەستی گۆڕانکاری ڕووبدات و بتوانن سەرلەنوێ حەوارییەکان دروستبکەنەوە بۆ سەرخستنی دین؟

- مەنهەجی ئێمە چۆنە لەچوونە خزمەتی قورئان؟
مەنهەجی پێشینان چۆنبوو؟

https://youtu.be/2CLTLIWrFQk?si=qEat_WovpVfvLn-L
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
تەنیا یەک ڕۆژ ماوە بۆ دەستپێکردنی خولەکە، ئایا تا ئێستا بەشدار نەبوویتە؟!

«عەرەبی لەگەڵ زادی» لقێکە لە زانکۆکەی مامۆستا کـ ـرێکار (زانکۆی زادی)، تایبەتە بە فێربوونی زمانی عەرەبی تا ئاستی تێگەیشتن و خوێندنەوەی بابەتە سەرەتاییەکانی زانستی شەرعی.

بۆ بەشداریکردن، تەنیا جۆینی ئەم چەنالی تێلیگرامە بکەن:
https://www.tg-me.com/zadyarabe
••

سەركەوتن لە قورئاندا

تێڕوانینمكرد بۆ ئەو بابەتانەی كە پەیوەستە بە سەركەوتن لە ناو كتێبی خودا كرد، بۆم دەركەوت ئەوەی كە داوای سەركەوتن بكات لە پەروەردگاری، لەسەریەتی كە ئاگاداری ئەم یاسایانەی قورئان بێت:

یەكەم: بەڕاستی سەركەوتن تەنها لە خودا داوا دەكرێت، لەبەر ئەوەی ئیمانداران دەڵێن: (متی نصر اللە) واتا: كەی سەركەوتنی خوای پەروەردگار دێت.

دووەم: سەركەوتنی خودا نایێت بۆ هیچ كەسێك تەنها ئەوانە نەبن كە دینی خودا سەردەخەن وەك لەم ئایەتەدا خودای گەورە دەفەرمووێت: (ولینصرن الله من ينصره)واتا:‌ هه‌ر كه‌سێكیش كه‌ دینی خوا سه‌ربخات به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ش سه‌ری ئه‌خات)

سێیەم: سەركەوتن بۆ ئیمانداران دەبێت، خودای گەورە دەفەرمووێت: (ویومئذٍ يفرح المؤمنون بنصر الله) واتا: باوەڕداران خۆشحاڵ دەبن بەسەرخستنی خوای پەروەردگار. وە دەفەرمووێت: (وكان حقاً علينا نصر المؤمنين)واتا: ئەوانەی کە باوەڕیان هێنا بوو ڕزگارمان کردن، چونکە یارمەتیدانی باوەڕدارانمان لەسەر خۆمان پێویست کردوە.

چوارەم: بەڕاستی تاوانكردن و گوناهكردن ڕێگای لەناوچوون و دۆڕانە، هیچ سەركەوتنێك نایێت لەگەڵ تاوان و گوناهـكردن، پەروەردگار دەفەرمووێت: (فمن ینصرني من اللە إن عصیتە) واتا: ئه‌گه‌ر من سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ بكه‌م و په‌یامی خوای گه‌وره‌ نه‌گه‌یه‌نم وه‌كو ئێوه‌ پێم ئه‌ڵێن: ئه‌ی كێ من سه‌ر ئه‌خات و ئه‌مپارێزێت له‌ سزای خوای گه‌وره.

پێنجەم: سەركەوتن بەسەر دوژمنانی دین دەستەبەر نابێت بە ڕێگای زاڵم و ستەمكارەكان، پەروەردگار دەفەرمووێت: ‌ (ولا تركنوا إلی الذین ظلموا فتمسكوا النار) واتا: ئێوه‌ مه‌یلتان نه‌بێ به‌لای سته‌مكاران و هاوبه‌ش بڕیارده‌ران و به‌ كرده‌وه‌ى ئه‌وان رازى مه‌بن و به‌شداریان مه‌كه‌ن دوایی ئاگری دۆزه‌خ ئه‌تانگرێته‌وه‌. وە ڕوونی دەكاتەوە سەرەنجامی لەلایان دەمێننەوە دەڵێت: (ثم لا تنصرون) پاشان ئێوه‌ كه‌س نیه‌ كه‌ سه‌رتان بخات. هەر كەسێك ببێتە هۆكاری كێشە نابێتە هۆكارێكیش بۆ چارەسەر.

شەشەم: نابێت بێ ئومێدی هەبێت لە سەركەوتنی خودا، هەروەك خودای گەورە دەفەرمووێت: (مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ) واتا: هه‌ر كه‌سێك گومانی وایه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم سه‌رناخات له‌ دونیاو قیامه‌تدا: (فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ) واتا: ئه‌وه‌ با فێڵ و نه‌خشه‌و پیلانی به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ ئاسمان چونكه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خواوه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم دێت، پاشان ئه‌گه‌ر توانای هه‌یه‌ با ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ بپچڕێنێت و نه‌یه‌لێت سه‌ركه‌وتن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بگات و پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم سه‌رنه‌كه‌وێ (فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ)واتا: پاشان با ته‌ماشا بكات و بزانێت نه‌خشه‌و پیلان و فڕو فێڵی هیچ شتێكی واى ده‌ست ئه‌كه‌وێ، یاخود هه‌ركه‌سێك گومانى وایه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم سه‌رناخات ئه‌وا با حه‌بل هه‌ڵواسێت و خۆى بكوژێت له‌ خه‌فه‌تدا چونكه‌ به‌ دڵنیایى خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم سه‌رده‌خات.

حەوتەم: بەڕاستی خودای گەورە داوای لە بەندەكانیەتی كە هەڵبستن بە ئەنجامدانی ئەو ئەركانەی لەسەریانە، بۆ دەستكەوتنی هۆكاری سەركەوتنی ئیمانی و مەعنەوی و هەستپێكراو و ماددی، وگەر هەموو ئەوەی لە توانایان دابوو لە هێز و بازوو بەكاریان هێنا، ئەو كاتە چاودێری و یارمەتی خودایان بۆ دێت بە سەركەوتنێكی ڕوون و ئاشكرا، بۆ ئەوەی هەموو دروستكراوان بزانن كە سەركەوتن بە دەستی خودایە نەوەك بە دەستی ئەوان، خودای گەورە دەفەرمووێت: (وَأُخْرَى لَمْ تَقْدِرُوا عَلَيْهَا) واتا: وه‌ هه‌ندێك فه‌تحی تریش هه‌بوو كه‌ له‌و كاته‌دا نه‌تانتوانی بیكه‌ن كه‌ فه‌تحی مه‌ككه‌ بوو (قَدْ أَحَاطَ اللَّهُ بِهَا) واتا: كه‌ خوای گه‌وره‌ دواتر بۆی فه‌تح و ئاسان كردن وه‌ ده‌وری دا بۆتان (وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرًا) واتا: وه‌ خوای گه‌وره‌ توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.
وە دەفەرموێت: (حتى إذا استيئس الرسل) هیچ نه‌ته‌وه‌و ئوممه‌تێكمان سزا نه‌داوه‌، هه‌تا ئه‌وده‌مه‌ كه‌ په‌یامبه‌ره‌كانیان له‌ئیمان هێنانیان مه‌ئیوس و بێ هیوا بووبن (وظنوا أنهم قد كذبوا)واتا: و یه‌قینیشیان بووبێ كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كه‌یانه‌وه‌ به‌درۆ ده‌خرێنه‌وه‌و باوه‌ڕیان پێناكرێ ( جاءهم نصرنا ) واتا: له‌وكاته‌دا یارمه‌تی ئێمه‌یان بۆهاتووه.
‏﴿ ما أنزلنا عليك القرآنَ لتشقى ﴾

قال قتادةُ -رحمَهُ الله-:
«لا والله ، ما جعله اللهُ شقاءً ، ولكن جعله اللهُ رحمةً ونورًا ودليلًا إلى الجنة».

📙 [ الدر المنثور.]
تێکچوونی فیطرەتی تەواوەتی نزیکە، گەر...!

ئاییەنەکان هاتوون بۆ پاراستنی فیطرەتی مرۆڤەکان. یەکێک لەو فیطرەتانە بریتیە لە داپۆشینی عەورەت لەلایەن ئافرەت و پیاودا، وە پاراستنی سنورەکان و نەبوونە فیتنە بۆ یەکتری. هەروەک چۆن ئادەم و حەوا لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا لەبەهەشت وەکو سزایەک عەورەتیان بەدیارکەوت و بە گەڵاکانی بەهەشت خۆیان داپۆشی. ئەمە لەکاتێکدابوو هیچ خەڵکی تریش بوونی نەبوو لەوێ سەیریان بکات، بەڵام ئەوە فیطرەتێکبوو خوای گەورە تێیانیدا دروستیکرد.
(پاشان کە شەیتان ئەم دیمەنەی بینی، بەڵێنی دا لارێیان بکات و ئەو فیطرەتەیان تێک بدات لەگەڵ هەموو فیطرەتەکانی تریش، ئەوە یەکێک بوو لە هەرە ئامانجە مەزنەکانی، چونکە تێکدانی فیطرەت زۆر قورسە و کاتێکی زۆر زۆری دەوێت).

💢دیمەنەکە دەگوازینەوە لە سەرەتای دروستبوونی ئادەم و حەوا بۆ 2024 بزانین دەرئەنجامی بەڵێنەکەی شەیتان هاتووەتە کوێ؟
لەزەمەنی ئێستادا لەوڵاتی موسڵمانان بەشێک لەو فیطرەتە دەستکاری کراوە و ئامانجەکەی شەیتان و ڕۆژئاوا هاتوەتە دی. فیطرەتی خۆداپۆشین وا بەرە بەرە نامێنێت لەناواخنی مرۆڤەکان. ئێستا ئافرەتێک بەشێکی لاشەی دەربکەوێت، زۆر ئاساییە، پێشتر شورەیی بوو، بەڵکو پێشتر فیطرەت ئەوەبوو نابێت هیچ ئەندامێکی لاشەشیان دیاربێت و بەعەبایەکی ڕەش تەواوی لاشەیان دادەپۆشی بە دەموچاویشیانەوە، بەڵام ئێستا ئاوابی تۆ نامۆی، وەک چۆن پێغەمبەر لوط نامۆبوو بۆ نێربازەکانی سەردەمی، (ئێوە چۆن خۆتان پاک ڕاگرتووە و نێربازی ناکەن؟ ئێوە زۆر دواکەوتوون)!

🌍دیمەنی موسڵمانان دەگوازینەوە بۆ دیمەنی حاڵی فیطرەتی ڕۆژئاوا.
نەمانی فیطرەت و تێکچوونی ئەصلی مرۆڤ لە ڕۆژئاوا زۆر ئاسایی بووەتەوە و زینا بەدەرنیە لە هیچ خێزانێکی ئەوڕوپایی. قوتابیەکانیان سەرەتاییترین پرسیاریان ئەوەیە (لەگەڵ چەند کوڕ خەوتووی؟)، ئەو ئاستە تێکدانی فیطرەتە نەگەیشتووەتە وڵاتانی موسڵمان، بەڵام ئەوە پیلانێکی ستراتیژیە و دەگات بەم زووانە، چونکە بەشێکی پیلانەکەیان هاتە جێ و هەندێک لە فیطرەتە پاکەکەیان لەناوبرد.

بەشێک لەو تێکدانی فیطرەتە کە بەرچاوە لەچاو کۆندا:
- چاوداگرتن و سەرنەویکردنی گەنجێک بەرامبەر کچێک نامۆییە! نامۆ بەئەندازەی گاڵتەپێکردنی!
- تێکەڵنەبوونی کچێک لەگەڵ گەنجان و قسە لەگەڵ نەکردنیان نامۆییە!
- جیاکردنەوەی ئافرەتان و پیاوان لە شوێنەکان نامۆییە، بگرە بە پێشنیار بیڵێی قوڕبەسەریە بۆت!
- بڵێی خۆڕازاندنەوەی ئافرەت ڕێگەپێدراو نیە نامۆییە!
- بگرە دانانی ئایەت و فەرموودە توندەکان لەسەر ئەم باسە، هەر نامۆییە!

بەشێکی فیطرەتەکە تێکچوو،
بەشەکەی دیکەشی زۆری نەماوە و بەم زووانە پرسیارەکە لێرەش سادە دەبێتەوە و کچان لەیەکتری دەپرسن لە قوتابخانەکان: (لەگەڵ چەند کوڕ خەوتووی)؟
گەر خەڵکانێک نێن و ئەمر بە مەعروف نەکەن و نەهی لەمونکەر نەکەن و فیطرەتە پاکەکە نەپارێزن و بڵاوی نەکەنەوە!

چونکە ئەمر نەکردن بەمەعروف و نەهی نەکردن لە مونکەر لەلایەن پاکەکان، وەک لە فەرموودەی کەشتیەکە هاتووە: (پاک و پیس لەناودەچن بێ جیاوازی).
(البخاري - 2493).

🎯 #بەڵێ_بۆ_بڵاوکردنەوەی_فیطرەتە_پاکەکان.
تێبینی: ئەم نوسینە هی ناو کتێبەکە نیە.
بۆ ڕیکلامی کەنال 👇

@RENUR4
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
گۆڕانکاریی ڕاستەقینیە لە حاڵیی ئوممەت بەوانە دەکرێت کە پەروەردەی ئەڵقەکانی قورئانن و تێڕوانینیان بۆ ڕووداوەکانی ژیانیان تێڕوانینێکی قورئانییە، ئەوانەی کە پاڵەوانانی چیرۆکەکانیان پەیامبەرانی خودا و یارانی ئەشکەوت و اصحاب الأخدودە، ئەوانەی کە بۆ حاڵیی بوون لە بابەتی قەدەر لەگەڵ خضر و موسا (علیهما سلام) ملی ڕێگە دەگرنە بەر، ئەوانەی لە بەسەرهاتی فیرعەون و قاروونەکانەوە کۆتایی هەموو فیرعەون و قاروونەکان دەزانن، ئەوانەی لە چیرۆکی ''مانگا''کەی بەنی ئیسرائیل دەزانێت کە مشت و مڕ کردن لەسەر هەندێ وردەکاریی ناپیویست سزای خواییە نەک گەڕان بەدوای حەقیقەت ، ئەوانەی نە پارە و پولی صاحب الجنتین سەرسامیان دەکات و نە شوێن سامرییەکان دەکەون، ئەوانەی لەتەک پێغەمبەرمان صلی اللە علیه وسلم دا دڵیان ڕادەچڵەکێت کاتێ ئایەتی {إنا سنلقي عليك قولا ثقيلا } دادەبەزێت ئیدی دەزانن کە ئەرکێکی قورس لەسەر شانیانە و نابێت ئەم ئەرکە لەبیرکەن بۆ شتی بچوکی دونیایی و کاتیی، ئەوانەی بە چاوی خۆیان دەبینن کە چۆن پێغەمبەر یەحیا لەو ڕێگەیەی ئەمان گرتویانەتە بەر سەری لێدەکرێتەوە، ئەوانەی لە شەرم و حەیای کچەکانی شۆعەیبەوە (علیه السلام) ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ پیاوان فێر دەبن، ئەوانەی ئاوڕ نادەنەوە لە توانج و پلاری بێباوەڕان و لەگەڵ پێغەمبەر نوح علیه السلام سەرقاڵی دروستکردنی کەشتییی ڕزگاریین!

د یەحیا ئیسماعیل
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
ڕەمەزان مانگی چاندن نییە، مانگی چنینەوەیە!

ئەوەی دەیبینین لە ڕەمەزاناندا، زۆرێک بە گەرموگوڕییەوە پێشوازی لە سەرەتاکەی دەکەن، مزگەوت جمەی دێت! وەلێ هەر لە ١٥ کردی بە دیوا و ناگەینە کۆتایییەکەی زۆرینە سارد دەبنەوە؛ ڕیزەکانی مزگەوت تەنک دەبنەوە. زۆرینە کە وای بەسەردا دێت -گەر دڵی زیندوو بێت- ختورەی خراپ بە دڵیدا دێت و وادەزانێت خوا ئەمی خۆش ناوێت، بۆیە دەستباری (تەوفیق) نییە لە بەندایەتییدا. دڵی بەتاوان ڕەش بووە و خۆی لە بەرچاو دەکەوێت.
بەم گرێیەوە ڕەمەزانیان لێ کۆتا دەبێت و، هێشتا بەردێکیان وەسەر بەردێکەوە نەناوە؛ ڕۆژەکەی بە خەو، شەوەکەی بە کەیفکردن و خواردن بەسەر دەبات. بێبەش لە پیت و فەڕی ڕەمەزان.

گەر ئیستێک بکەین و بچینەوە خزمەت پێشینانمان، دەبینین ئەوان ئاوا لەگەڵ ڕەمەزاندا مامەڵەیان نەدەکرد. ئەوان -ئەوەی هەموومان دەیزانین- شەش مانگ پێش هاتنی، ئامادەکارییان دەکرد؛ دەپاڕانەوە تا خودا چاوی میهرەبانییان تێبڕێت و بیانگەیەنێت بەم مانگە بە فەڕە. خۆ تەشریفی خێری بهێنایە مانگی ڕەمەزان و نزیک ببووایتەوە، ئامۆژگاریی خەڵکیان دەکرد و دەیانفەرموو: "لە ڕەجەب، بچێنە. لە شەعبان، ئاوی بدە. لە ڕەمەزان بیدوورەوە."
بە واتایەکی دیکە، شەش مانگ بە دەم دەپاڕانەوە و باسیان دەکرد، لە سێ مانگدا بە کرداریی کاریان بۆ دەکرد، تا بەتەواوی بەهرەی لێ وەرگرن.
کە پێی دەگەشتن، پێغەمبەرئاسا ﷺ، مژدەی خۆشیان بە یەکدی دەدا و دەیانفەرموو: "أَتَاكُمْ رَمَضَانُ شَهْرٌ مُبَارَكٌ" کورە ڕەمەزان هات، مانگێکی موبارەکە!

بگرە لەوە زیاتریان دەکرد و ساڵەکانی ڕۆژ هەمووی توێشوو کۆکردنەوە بوو بۆ ڕەمەزان؛ هەندێک لە زانایان دەفەرموون لەسەر ڕۆژی هەینی: "لە ڕۆژەکانی هەفتەکە پەیوەندیت لەگەڵ خودا چۆن بێت، لە ڕۆژی هەینییش هەر وا دەبێت"؛ واتە گەر چاکت گوزەران لەو ڕۆژانە، لە ڕۆژی هەینی چاکتر دەگوزەرێنیت!
بەم پێودانگە، مانگی ڕەمەزانیش هەر وایە، ١١ مانگەکەت لەچیدا بەسەر بردبێت، لە ڕەمەزانیشدا هەر ئەوە دەکەیت، جا زۆر بێت، یان کەم! چون دەیانزانی ئەوەی لە خێروبێری ئەم مانگە بێبەش بێت، لەهەموو خێرێک بێبەشە!

زۆرجار دەبیستین ڕەمەزان فێرگەیە/خولێکی سی ڕۆژییە. دەبێت لێیەوە فێربین و بۆ مانگەکانی دوای ڕەمەزان.
بەڵام ئەوەمان پێناڵێن کە دەبێت ئەم خولە ئامادەکاری بۆ بکرێت، تا زۆرترین سوودی لێ ببینین! (وشەی خول، بۆ نزیککردنەوە مەبەستە.)
ساڵی پار، جەنابی دکتۆر عەبدولواحید فەرمایشتێکی جوانی فەرموو -کە من زۆر هاوڕاییم- گوتی: "تاکە بۆنەیەک پێویستی بە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و پانێڵ و کۆڕ و خۆسازدان بێت، مانگی ڕەمەزانە!" (گوتەکەیم بە واتاوە بیرە.)
چون ڕەمەزانت بە تۆکمەییی بەڕێ کرد، بە نزا و خێر و خووگرتن بە چتی چاکەوە و برکدانی خووی خراپ، لە هەر یازدە مانگەکە ڕەنگ دەداتەوە.

ئێستاش نەچووە بچێت درەنگی نەکردووە قۆڵی لێ هەڵماڵیت و وەک چاکانی پێشوومان، بەهرەی تەواو لەم مانگە وەرگریت. لەم ٢٠ ڕۆژەی ماوە، چەند ساتێک دابنێ بۆ قورئانخوێندن، نوێژی بەکۆمەڵ و ویتر و چێشتەنگاو، زمانت ڕابێنە لەسەر زیکر و یاد، خۆگرتنەوە لە شتی نابەجێ و تاوان، یان کەمکردنەوەی... تا بتوانیت لە ڕەمەزان زیاتری بکەیت و لەسەرت ئاسان بێت. چونکە هەمووان دەزانین، ئەو تاوان و خووە خراپانەی
دەرەوەی ڕەمەزان، لەپڕێکدا چارە ناکرێت. بۆیە پێویستی بە خۆ سازدانە.

لەخوارەوە چەند خاڵێک دەژمێرم کە ئەزموونی خۆم و کەسانی دیکەیە لەسەر ڕەمەزان. چەند ڕەمەزانێکە لەسەر ئەم ڕێبەرییە دەڕۆم و هەرجارە و بە چەندان خوو و نەریتی نوێیوە ڕەمەزان تەواو دەکەم. لە خوا دەخوازم بیکاتە مایەییی سوود:

١. نیاز پاککردنەوە بۆ خودا -وەک وتمان لە پێش ڕەمەزان- و تەوبە و گەڕانەوەیەکی پیاوانە و سەرڕاستانە. ئەمەش سەرەکیترین خاڵە؛ ڕەنگە ئەمە چارە بکەیت، زۆر ڕێی دوورت بۆ نزیک بێتەوە. گرانیش نییە گەر لە مەرجەکانی بزانیت. ئیبنوقەییم گوتەنی: "خودا مەوداگەلێکی هەنە، بە دڵ دەبڕێت، نەک بە پێ!"

٢. بە خەونی گەورەوە مەکەوە ڕێ! خوێندنەوەیەکی ورد بۆ بارودۆخی خۆت بکە. تۆ وەک فڵان و فیسار نیت، یان وەک فڵان پیاوخاسی پێشینت پێناکرێت؛ بارودۆخی خۆت بخوێنەوە، ئەوسا خەونی گەورە و پلانی گونجاو -نەک گەورە- بۆ ڕەمەزان داڕێژە. بوگوێرەی جۆری کار و خوێندن و تەندروستیت و ماڵداریت، دەبێت پلانەکەت بگۆڕیت. بە واتایەکی دیکە، پێش ڕەمەزان پلانێکت هەبێت بۆ کارەکانت، تا بزانی چی دەکەیت و چی ناکەیت.

٣. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شەیتانی سەردەمن؛ تووڕیاندە!
سەرنجت پەرت دەکەن (تەرکیز)؛ ڕوونە هەچ شتێک نەچیتە قووڵایییەکەیەوە، بەهرەی لێ وەرناگریت. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ئەو ئەرکەیان گرتووەتە ئەستۆ، تا ئێمە هەر لە کەنارەکان بمێنینەوە و نەچینە قوڵایییەوە بۆ گەوهەر و مرواری!
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
لێرەیا خاڵێکی گرنگ هەیە؛ بەهۆی ئاڵوودەبوونمان بە سەرنج پەرتی (تشتت الترکیز)، پێشی نازانین، وامان لێهاتووە ناتوانین ماوەیەکی درێژ لەسەر بابەتێک بمێنینەوە. سەرنجمان (تەرکیز) دەپچڕێت و هەر دەبێت سەیرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەین! بەم شێوەیەش هەرچی وەسەر یەکەوە دەنێین، لێمان دەشێوێ.
هۆکارەکەشی -بێگومان- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە. سەیرێکی فەیسبووک و تیکتۆک بکە دەزانیت بۆ؛ هەواڵێکی خۆش، ناخۆش، ئایین، وەرزشی، زانستی، ئابووری، درۆ... بەدوای یەکدا دێن!

مەترسە، هیچت لە کیس ناچێت! دوا ناکەویت. بگرە زۆر هەست بە ئاسوودەییی دەکەیت. نوێ دەبیتەوە. گەر توانیت، هەر ئینتەرنێتەکەت ئەو مانگە بپچڕێنە.

٤. دیاریکردنی کۆمەڵێک نزا و زیکر و سوننەت تا بەدرێژایی ڕەمەزان خۆتی لەسەر ڕابێنی، بۆ دواتریش لەسەری بەردەوام بیت. بۆ نموونە: نیازێکی خێرت هەیە، بە درێژاییی هەر سی ڕۆژەکە کەی بۆت لووا، نزای بۆ بکە. باشتر وایە لەو جۆرە نزایانە بێت کە پەیوەندی نێوان خۆت و خوا چاک دەکەن. هەروەها هەر سی ڕۆژەکە پابەندبیت بە: زیکری بەیانیان و ئێواران، خەوتنان و لە خەو هەستان، سوننەتەکانی پێش نوێژ و ناونوێژ، تەرککرنی خوویەک، یا دروستکردنی... تاد. ئەمە خۆم سوودم لێ بینیوە و ئەزموونم کردووە.

٥. پەڕتووک، زنجیرە وتار، هاوڕێیەک، شتێک بکە هاودەمت لە ڕەمەزان تا سارد نەبیتەوە. پێویستت بە ڕێبەرێک و هاندەرێکە. وەلێ ئێستا ئامادەی بکە، ڕەمەزان وێڵ دەبیت بە دوویدا! هەر بابەتێکی نوێش هاتە ئاراوە کە بە سوودە بۆت، ڕیزبەندییەکەت تێک مەدە، هەڵیگرە بۆ ڕەمەزانەکەی تر!
شتێ تر گرنگ، ئەوەی کە دەڵێن لە ڕەمەزان تەنیا و تەنیا قورئان بخوێنرێت، دووربیت لە زانست و پەڕتووکی دیکە، کارێکی هەڵەیە لەم سەردەمە. ئێمە تێکڕای ساڵەکە زاخاو و ژەهر دەکەن بە دڵ و دەروونمانا، لە ڕەمەزاندا لێی پاک نەبینەوە، ئیدی کەی بیکەن؟!
ئەوەی دروستە، قورئان گرنگیی زیاتری پێ بدرێت؛ باش وایە تەفسیرێک تەواو بکەیت -گوێگرتن یا خوێندنەوە- لەم مانگە؛ «ڕێبەر، ڕامان، ئاسان، پوختە، سەعدی، جەلالەین، بەغەوی...»، هەر پێت نەکرا ئەمەش، ئەو سوورەتانەی زۆر دەیانخوێنی، تەفسیرەکەی بخوێنەوە.

٦. نزیک لەمە؛ چی بکەم لە ڕەمەزان خێردارترە، بەخشین، قورئان، نزا، شەونوێژ؟
ئەوەی دروستە -وەک زانایان باسی دەکەن- چیت بۆ گونجاوە، بۆ باوەڕ و دڵت باشترە، ئەوە بکە؛ نوێژ، زانست، قورئان، بەخشین... هەیە دڵی بەنزا دەکرێتەوە و بە چەند کاتژمێر دەگەڵ خوا ڕاز و نیاز دەکات. هەشە بەخشینی لا خۆشەویستە، هەشە خوێندنەوە و زانست، یان بەبێ ئەمانە سەرگەردان دەبێت... هەتا دوای. هەتا لەنێو بەندایەتییەکانیشدا، بە کامیان دڵت ئاسوودە بوو، ئەوە زیاتر بکە: قورئانخوێند لە نوێژ، سوجدە، سەڵاوات، داوای لێخۆشبوون (استغفار)، سپاسی خوا، ستایشی خوا، سورەتێک یا ئایەتێک کارت تێ دەکات زۆر دووبارەی بکەوە...

بە بۆچوونی من؛ گەر شتێک لات قورسە (نموونە: پارە بەخشین، نوێژەکان بە کۆمەڵ، کەم خەوتن) ئەوە زۆر ئەنجام بدە لە ڕەمەزان، چون پەروەرێن دەفەرمووێت: ﴿لَن تَنَالُواْ ٱلۡبِرَّ حَتَّىٰ تُنفِقُواْ مِمَّا تُحِبُّونَۚ﴾ واتە: تا لەو شتەی کە ئێوە خۆشتان گەرەکە، نەبەخشن لەڕێی خودادا، ھەرگیز ھیچ خێرو پێ ناگا.
بەم شێوە ڕادێیت لەسەر خواویستی؛ با کەم کەمیش بێت!

٧. گەر دەتوانیت، ئەو کەرەستانەی پێویستن بۆ ڕەمەزان، لە پێش ڕەمەزان دابینی بکە و مانگەکە زیاتر خۆت بۆ بەندایەتی یەکلاییی بکەوە. ئێستا سپاس بۆ خوا ئامرازای پاراستنی خۆراک هەیە. ئەمە خوویەکی جوانی هەندێک خەڵکی میسرە؛ پێش ڕەمەزان پێداویستییەکان ئامادە دەکەن، تەنانەت خواردنیش ئامادەدەکەن، بەتایبەت ئەو خواردنانەی پێویستیان بە کاتێکی زۆرە بۆ ئامادەکردنی وەک: یاپراخ، مەحشی، کفتەشۆربا...

٨. نزاکردن بۆ برایانی موسڵمانمان لە هەر سووچێکی ئەم زەوییە هەن؛ مخابن باسی برایەتی دەکەین، بە چاوی خۆمان دەبینین موسڵمانان خوێنی بێنرخە، بێماڵ و حاڵ دەکرێت، هەر ئازار دەچێژین و نزایەکی خێریان بۆ ناکەین کە بەدەست هیچمام پێناکرێت بۆیان! ڕەنگە ئەمە ««تۆزێک» لە ئەستۆی کەسایەتییە دیار و مەلاکانمان بێت کە نزایەک بۆ برا موسڵمانان ناکەن و جەختی لێ ناکەنەوە لە وتارەکانیان. ڕەمەزانی پار، موسڵمانانی هیندستان و فەلەستین و ئۆگویر، لە بارودۆخێکی زۆر نالەبار و ترس و بیمدا بوون، لێ لە مەلایەکم نەبیست، یا بانگخوازێک باسی برایەتی بێنێتەوە یادی خەڵک و دوو نزایان بۆ بکات لە تەراویح و وتاری هەینییدا. ئەمەش نەنگییەکە و، وەی بە حاڵی هەڵگرەکەی!
لە حیکمەتەکانی ڕەمەزان -ئەوەی کە بەردەوام دەدرێت بە گوێماندا-
ئەوەیە هەست بە هەژاران بکەین، ئەی هەست بە برایەتی بوونمان؟ کە ئێمە لەماڵی خۆمان تێرین، کوردانی ڕۆژاوا لەژێر داروپەردوو و ستەمی شیعە چۆن ڕۆژوو دەشکێنن؟ ئەدەی موسڵمانانی هیند و چین و میانمار و سووریا...؟
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
ئەو زانایانەمان کە زیندوون نزای ڕێنوێنییان بۆ بکەین، ئەوەشی لە زیندانە نزای ئازادبوون و پێچەسپاوی. نزای زیندووکردنەوەی برایەتی نێو ماڵی ئیسلامییەکانی جیهان و بەتایبەت کوردستان...

تێبینی: ئەمەی وتم، بۆ هەر کەسە و بەگوێرەی بارودۆخی دەگۆڕێت. خاڵەکان گشتییە. دەکرێت لای هەندێکمان ئاسان، هەندێکیشمان لەسەریان سەخت بێت. گرنگ ئەوەیە بە گشتی لێی تێگەشتبین و بەرچاومان ڕوون بێت.

بەس تخوا کە دەڵێم پلان، زۆر زلی مەکەن! هەر لە مێشکی خۆتدا بڵێ ئاوا دەکەم -بیخەیتە سەر کاغەز باشترە-، ئیتر ئەمە پلانە و تەیارە نییە!
زنجیرە:
خەڵوەت، د. عەبدولواحید.
نووری دیدەم، د. عەبدولواحید.
تێڕامان لە ژیانی خۆشەویستمان ﷺ. م. نوورەددین
وانەکانی مەدارج السالکین، شیکردنەوەی م. عەبدولکەریم فەتتاح.
چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر ﷺ، م. ئەحمەد مەلا فائق شارەزووری https://youtube.com/playlist?list=PLcnwTt2aujqI0vmUumEVTBUWA1_OED7Qt&si=nyzpOa7RwKlit_CQ

السیرة النبوية للمصلحين؛ أحمد يوسف السيد ، أفادني كثيرا!
دروس الأستاذ خالد السبت حول التزكية.
دروس الشيخ منجد.
دروس الشيخ عقيل الشمري، ماتع ومفيد.
ومقاطع عبدالرحمن الشهري حول القرءان، أو غريب القرءان.
لەم ڕۆژگارە پڕ لە جەنجاڵى و کێشە و قەیرانەدا، کە مرۆڤ بۆتە ڕۆبۆت و هەر ڕادەکات و ناگا بە ئەنجام، دەبینیت دڵ توندى و بێ تاقەتى و خەمۆکى بەرۆکى زۆرێک لە مرۆڤەکانى گرتووە، تاکە دەرچەیەکیش هەبێت بۆ ئەم بارە ناهەمووارە، بریتییە لە خۆپەیوەست کردن بە خودا.
بیرمەندى ئیسلامیى ابراهیم سەکران، دەڵێت: بەدەست دڵ توندى دەناڵێنیت؟ مۆبایلەکەت لە ماڵ جێ بێڵە، لە مزگەوت دابنیشە دواى نوێژ، بەتەنیا یادى خوا بکە، وە نزیکى گەیشتنتەوەت بە خودا بەبیر خۆت بێنەوە، دەبینى چۆن ئارامى دادەبارێت.


https://www.facebook.com/profile.php?id=61555807674770&mibextid=kFxxJD
ڕێگا بەرەو قورئان
زنجیرە: خەڵوەت، د. عەبدولواحید. نووری دیدەم، د. عەبدولواحید. تێڕامان لە ژیانی خۆشەویستمان ﷺ. م. نوورەددین وانەکانی مەدارج السالکین، شیکردنەوەی م. عەبدولکەریم فەتتاح. چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر ﷺ، م. ئەحمەد مەلا فائق شارەزووری https://youtube.com/playlist?lis…
پەیامەکانی قورئان یەکێکە لە بەهێزترین زنجیره وتارەکانی
م.محمد مەلا فائق شارەزووری، بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا کە مانگی دابەزینی قورئانە، بەکورتی ئەم زنجیرەیه هەر ئەڵقەیەک هەڵوێستەیە لەسەر یەک ئایەتی قورئان، بە شێوازە جوانەکەی لە هونەری وتاربێژی و ڕەوانبێژی مامۆستا جیاوازتر لە مەفهمووی ئەو ئایەتە تێدەگەین کە تایتڵی سەرەکی وتارەکەیە، وە بۆ دەوڵەمەندکردنی وتارەکەی مامۆستا وەکو پیشەی لە پێشینەی تیشک دەخاتە سەر ئەو ئایەت و فەرموودە و وتانەی کە زیاتر ئەهەمییەتی بابەتەکەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە.. ئەم زنجیرەییە بەردەوامەو ئەمڕۆ ئەڵقەی 28 پێشکەشکرا لە وتاری هەینی.

https://youtube.com/playlist?list=PLVqS_irQp1Mdvt1ydZfFWbQvx2cBIvNA2&si=uI1fhBITjofidaIU
یەک لە کێشە باوەکانی ڕەمەزان ئەوەیە لەناکاو سێرەکەی ڕەمەزان دەسیپێکردە و خۆت حازر نەکردە و چەن ڕۆژت ئەسووتێ تا ئەونەی ئەکەویتە سەر سککە و ڕۆتینی خۆت

بۆیە ئەساس وایە پێش ڕەمەزان تۆزێ خۆت بتەکێنی و خۆت گەرمکەی تا ڕەمەزان هات کاتت نەسووتێ بەخۆ ڕێکخستنەوە، ئەمەش سوننەتی رەسوولەﷺ کە لە شەعبانا خۆی ڕێکخستووەتۆ بۆ ڕەمەزان

مهیمترین شتیش ئەوەیە بزانی چیت لە ڕەمەزان گەرەکە
ئەتەوێ چی هەڵگریتەوە لەگەڵ خۆت، چونکە قەت دوای ڕەمەزان وەک ڕەمەزان نابێ

(ئارام نوری )
2024/09/29 00:22:57
Back to Top
HTML Embed Code: