Telegram Web Link
مامۆستایەک دەیگوت:
بۆ چاکسازی و چاک کردنەوە
دەبێ ڕۆشن بی.

بەڕاستی ئەودەم نەمدەزانی مەبەستی لە ڕۆشن بوون چییە
ئەمڕۆ چوومە نووژەنگە(تەعمیرگاە) ماشێنەکەم دەنگێکی لێوە دەهات. هەر کە وەستا هاتە سەر ماشێنەکە گوتی ڕۆشنی کە.
بە شۆخی پێم گوت هەر ئاوا بە خامۆشی ناکرێ عەیبەکەی بدۆزێوە؟

کوتی هەموومان تا ئەوکاتەی خامۆشین هیچ دەنگێکمان لێوە نایە کە ئاشکرا بێ چی دەزانین
لەنەکاو مامۆستام کەوتە یاد، هەتا ڕۆشن و چالاک نەبی ئاگاداری و زانیاریت سەبارەت بە ناسینی هیچ شتێک نابێ و بە پەیڕەوی لەو چاکسازیش مەیسەر نابێ...!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۶ی ڕەشەمەی ۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🟣 ئەوڕۆ هەینی

🌱 ۱۷ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۱۷ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۷ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۷ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگ
۱۷وسـیـاوڪام و۲۷۲۴ی هــــــەورامی

📸سێ کەسایەتی مەزن و ژیری کورد
لە ڕاستەوە:مامۆستایان حەقیقی،ئاوات،هەژار



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
‍ ‍ 🍂 هەڵۆ

خەم سەری کردە دڵ و گیانی هەڵۆ
ناخی پڕ بوو لە کوڵ و کەندو کوڵۆ
کاتێ دی ئەو شتە لێی  قەوماوە
پیریەو هاتوەوە تێی ئاڵا وە
بۆیە ئازارو کزەو ناسازی
بوونەتە ئێخەگرو ئامبازی
خۆی لە خۆی پرسی چبووم ئیستا چیم
بە تەمای هەرچی نەبووم ئاخر دیم
من کە وا لووتکەنشینی شاخم
بۆ سڕە باڵ و پەڕی پەرداخم
یادی لاوێتی بەخێر ئەودەمە وا
ئێسک‌سووکانە لەسەر باڵی هەوا
ئاسمان شوێنی تەراتێنم بوو
شنەبای بەرزی بلاوێنم بوو
کاتێ بەژنم هەڵەدا کاتی فڕین
مات ئەبوون بوونەوەری دەشتی بەرین
ئێستە پیری ئەوەتا مێمڵمە
مردنیش لەو بەرەدا ماتڵمە
چاوەکانم نییەتی ئەو سۆما
هەڵبکا ماسی لە ناخی گۆما
تۆ بڵێی چارێ هەبێ بۆ کارم
تا نەڕووخاوە لەبن دیوارم
تۆ بڵێی بۆم هەبی ڕاوێژکارێ
شارەزای دەردی دڵێ وشیارێ
یا پزیشکێ کە بدا هەتوانێ
جۆرە ماجوومێ دەوا و دەرمانێ
ئەم بەڵای پیرییە دوورخاتەوە لێم
ئەوگوڕو تینە کە بووم باتەوە پێم
چۆڵ نەکەم بەم زووە ئەم دوندی چیا
فەرشی ژێر پێم بێ گوڵ و سەوزە گیا
لەم وتووییرەیەدا بوو مەلی پیر
لە سرووشت و فڕوفێڵی دڵگیر
نوقمی گێژاوی خەیال مات و پەشێو
سیپەلاکی لە خەفەت لێواولێو
کە لەپڕ دیتی کە لەو خوارە قەلێ
ئەگەڕێ نم‌نم و گۆرانی ئەڵێ
هاتە بیری کە شەوێ بابی کوتی:
چاوی کردۆتەوە بۆ ژین لەوەتی
تاکوو ئیستا تەمەنی هیچ مەلێ
بۆ درێژی نەگەییوە  بە قەلێ
قەل ئەژی ئاسوودە تا سێسەت ساڵ
ژینی نابێت  بە هاسانی بەتاڵ
بۆ مەلی دیکە تەنانەت دەگمەن
هەیە ئەو بەختە بە سیی ساڵی بگەن
کە ئەمەی هاتەوە بیر پیرە هەڵۆ
خۆی بە خۆی کوت لەچی وەستاوی بڕۆ
ڕازی قووڵی تەمەنی دوورودرێژ
لای قەلەو هەر ئەوە جێگەی ڕاوێژ
بۆیە بۆ دیتنی ئەو هاتە فڕین
تا بدۆزێتەوە ڕێچارەی ژین
لە چیای بەرزەوە ڕووی کردە نشێو
شامەلی زاڵ و بە باڵی کەژ و کێو
قەل کە دی ئاوە هەڵۆ ڕوو لەو دێ
هەر ئەوەی مابوو زمانی بشکێ
وای دەزانی بە نیازی ڕاوە
بۆیە یەکسەر ورەیی بەرداوە
نەبوو بۆی چون دەرەتانی دەرچوون
چۆکی دادایە بەری زار و زەبوون
نەی دەزانی نییەتی ئەو سەری ڕاو
چونکوو ئامانجێ تری کردوە ڕەچاو
هەڵۆ پێی کوت قەلی زانا چۆنی
پێم بڵێ بۆ پەکەری بۆ مۆنی؟!
دڵنیا بە دژی تۆ بێ هەرکەس
ورد ئەکەم قاپی قولاپەی دەمودەس
قەل کوتی میری مەزن زۆر سپاس
کارتی ئێقباڵی منت کردووە بە ئاس
من مەلی بەختەوەری دەورانم
چونکوو تۆی شامەلی پشتیوانم
پێم بڵێ گیان بکەمە قوربانت
جێبەجێ کەم بەوەفا فەرمانت
هەڵۆ پێی کوت قەلی وشیار و بەبیر
هاتووم تاکوو  بکەی بۆم تەگبیر
ئەوەتا پیری وەکوو بایی زەمەن
هاتووە بچڕێ لە من تاڵی تەمەن
تەمەنی خێڵی هەڵۆ کۆتایە
ئێوە  بەس ڕازی تەمەنتان لایە
سێسەتیش زێتر ئەژین ئێوە بە ساڵ
یەک لەدەی ئێوە نییە بۆ مە مەجاڵ
ڕازی ئەم بەختەوەری ئێوە چییە
بۆ وەها دەرفەتێ بۆ ئێمە نییە؟!
بۆم ئەگەر شی کەیەوە ئەم ڕازە
ئاوەڵا کەی لەسەرم دەروازە
زەحمەتت شەرتە فەرامۆش نەکەم
لەبری هەرچیت ئەوێ پێتی بدەم
قەل کوتی : پێشینیانی ژیرم
دوو لەوان بابی من و باپیرم
لەسەر ئەم باوڕە بوون بەرزایی
زوو دەهێنێ بە ژیان کۆتایی
بای بڵینداییە وەک پەیکی نەمان
کەشی نزمایی ئەکا ژین هاسان
بەو تەراتێنە کە دەیکەن لە فەلەک
ڕەوڕەوەی مانەوەتان خستووە پەک
سەرەڕای ئەم هەڵەیە نابارە
هەڵەیە دیکە هەیە و سەربارە
گۆشتە تازێک کە ئەیخۆن ئێوە
بە سەدان دەرد و بەڵای وا پێوە. 
چێ دەکا خەڵتە لەناو بۆری دەمار 
بۆ خوێن نایەڵێ ڕێباز و بوار
جەڵتەیی مێشک و سەر و دڵ دێنێ
تان و پۆی ساغی لەیەک ئەپسێنێ
ئێمە ناخۆین جگە لە گۆشتی گەنیو
هەژگەڵ و کرم و بەجێماوی ڕزیو
سینگمان هۆگری بۆ و بۆسارە
چاترین خواردەمەنی مردارە
کە دەپارێزێ لە مردن لە بەڵا
وەکوو چۆن لەشکر ئەپارێزێ قەڵا
میری من مەنزڵی من لەو لایە
بەهەموو گەندەڵیەک ئاوایە
هەمە لەو مەنزڵە سفرە و خوانێ
لایەقی وەک تۆ مەزن مێوانێ
پڕ ڵە مردارەوەبوی جۆراو جۆر
چاری بۆشایی لەش و ئێسکی کلۆر
وەرە با پێکۆ بچین تاوێ لەوێ
داگرین تیکە لەوەی دڵ دەیەوێ
ڕاهێنانێکە ئەوە پاش ڕاوێژ
وەکو دەسپێکی شیفا و عومری درێژ
لەم قسە پیرە هەڵۆ سڕ بوو سەری
لێڵ بوو بۆ چرکەیە چاوو نەزەری
هەستی کرد تاپۆیەکی تاراوە
کێیەتی لەو سەرە لێ جێماوە
هەستی کرد خاوەنی مێشکێکە تەزیو
شانی داداوە لە سەر بیرێ بەزیو
ڕوو لە قەل نەرم و نیان هاتە قسە
وتی بمبوورە وەها باسێ بەسە
خوانی رازاوەی وا پێشکەشی خۆت
گۆشتی مردارەوە بوو هەر بەشی خۆت
ژینێ دابین بێ بە ئەم ئاوایە
دڵی من قەت لەگەڵی ڕانایە
پاش ئەوە ئۆقرەی چوو کەوتە جمشت
لە پەسا ئارەقەیی شەرمی ئەڕشت
ڕاچەنی دای لە شەقەی شاباڵان
وەک گەڕابێتەوە دۆخی ساڵان
هەڵفری کردی لە هەوران تێپەڕ
ڕۆیی دیسانەوە هەر بۆ سەر و سەر
ڕانەوەستا بەوەش و هەر چوو بە تاو
بووە خاڵێک و ئەویش ون بوو لە چاو
ڕانەوەستا بەوەش و هەر چوو بە تاو
بووە خاڵێک و ئەویش ون بوو لەچاو

محەمەدفاتێح  محەمەدی
                ف-نامۆ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🟣 مانگی ڕەمەزان و دەنگی تۆپەكه‌ی وەستا ڕەجەب

🔻نزیكه‌ی ٧٠ ساڵ بەر لە ئێستا و لە ئێوارانى مانگی #ڕەمەزانی پیرۆزدا، دانیشتووانی كۆیه‌ چاوەڕوانى بیستنى دەنگی #تۆپێک بوون کە لە قشڵەی كۆیەوە دەتەقێنرا تا #ڕۆژوەکانیان بشکێنن، ئەو تۆپەش تۆپەکەی وەستا ڕەجەب بوو.

🔻 تەقینی تۆپەکە ئاماژەیەک بوو بۆ کاتی بانگی شێوان و ئینجا خەڵکی ناوچەکە ڕۆژووەکەیان #دەشكاند.

🔻 ئەو تۆپەی كە لە قشڵەی كۆیە دانرابوو لە ساڵی ١٨١٣ی زایینی لەلایەن وەستا #ڕەجەبەوە لە سەردەمی #میرمحەممەدى میری میرنشینی سۆران دروستكرا بوو، كە ئەوكات بۆ بەهێزكردن و قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی میرنشینەكەی و بۆ مەبەستی سەربازی سوودی لێدەبینی، بەڵام لە ساڵانی# پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا بەهۆى کەمیی ژمارەی #مزگەوتەکان و نەبوونى ئامێرى پێشکەوتوو، تۆپەكە تەنیا بۆ ئاگاداركرنەوەی #ڕۆژووڤانان بەکاردەهات تا ڕۆژووەكانیان بشکێنن.

🔻 تۆپەکە لەلایەن #دەسەڵاتدارانى عیراق بۆ# بەغداد ڕاگوێزراوە و ئێستا لە مۆزەخانەی شارەکە هەڵگیراوە، هەر بۆیە بۆ پاراستنی ئەو سیمبوولە #مێژووییە لە شێوەی تۆپەكەی وەستا ڕەجەب و لە هەمان شوێندا تۆپێک درووست کراوەتەوە.

کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شادی غوڵامی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
سەر چاوەی پەندی بانێکە و دوو هەوایە

ساڵانی زوو پیرێ‌ژنێک لە گەڵ کچ و کوڕ و زاوا و بووکەکەی دەژیان.
لە شەوێکی گەرمی هاوین هەموو لە سەر بانی ماڵەکە خەوتبوون لە لایەکی سەربانەکە بووک و کوڕەکەی و لە لایەکی‌ ترەوە کچ و زاواکەی
خەوتبوون.
پیرێ‌ژن دیتی کە کوڕ و بووکەکەی باوەشیان
بە یەک داکردۆ و خەوتوون،هەڵهەستاندن و
کوتی:لەو گەرمایەدا باش نیە وا بە یەکەوە
چەسپاون لێک جوێ بنەوە،ئەو گەرمایە
تووشی نەخۆشیتان دەکا!!!
ئەو جار چاوی لە کچ و زاواکەی کرد کە لە لایەکی تری سەربانەکە لێک جوێ خەوتبوون
هەرای لێ‌ کردن و کوتی: بەو سەرمایە بۆچی
وا لێک دوور خەوتوون؟؟باش نیە سەرماتان
دەبێ لێک بچنە پێش لە پەنا یەکتر بخەون
نەکا تووشی هەڵامەت بن...
بووک کە ئەوەی دی هەستا سەر پێ و کوتی:

بە قوربانت بم خودایا
بانێکە و دوو هەوایە

لایەک زستان سارد و سڕ
لایەک هاوین گەر و گوڕ


#__نادرمستەفازاە🌨🌞

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Audio
بیرەوەرێک لە: مامۆستا حەسەن زیرەک

نوسینی: سەلام ئیسماعیل سۆرخ

👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
برادەرێک کوتی: لە ورمێ دەگەڕامەوە، ماشێنی سەقز نەمابوو. ناچار سواری سەواری میاندواو بووم. لەوێ چوومە قاوەخانەیەک؛ کوڕێکی ڕانکوچۆخەلەبەری جوان‌چاک، بە جووتێ سمێڵی بادراوەوە دانیشتبوو. چووم لە ڕووبەڕووی دانیشتم؛ چایەکیان بۆ هێنام.  ئەوەندەم پێ‌خوش‌بوو غوربەتی گرتمی کە ئەو کوردەم دی. کوتم: کاکە کوردی؟ پوکێکی لە سیغارەکەی دا، چاوی لێ نەکردم، کوتی: بەلێ، منیش زۆر بەزەوقەوە کوتم: منیش کوردم؛ کوڕە پوکێکی دیکەی لە سیغارەکەی دا و زۆر بە ساردییەکەوە کوتی: دەی بە گونمەوە! چاییەکەم بەجێ‌هێشت و هاتمە دەرێ. وەی لە داخان وەی لە پێکەنین؛ ئەوجار بەخۆم دەکوت وەڵڵاهی دەستی خۆش بێ، دەڵێی کوردم لە ئەوروپا دیوە!
         😂😂

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🟣 ئەوڕۆ شەممە

🌱 ۱۸ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۱۸ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۸ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۸ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۱۸وسـیـاوڪام و۲۷۲۴ی هــــــەورامی

نا بۆ تەقەمەنییەکان و تەرەقە
ژیان جوانە، بۆ ساتێ خۆشی نەیسووتێنین
خەتەر(مەترسی)لە بۆسە دایە،وریای منداڵەکانمان بین...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
هەشتی مارس !!!

تۆ ئەو کەسەی
پەنجە لە پەنجەی هەتاوی
لە ڕوانگەی ئاسمان ژیاوی
ژین دەبەخشی هەتا ماوی
مانگ لەحاندت داچەماوه
سەری لەڕێگەت داناوە

تۆ ئەو کەسەی
شاخ کڕنوشی، بۆ هێناوی
ئەوکاتەی وا روو ڕەشەکان
بەچۆک داهاتن لە شەنگاڵ
وەکوو هەوری پاییزی ڕەش
لەژێر چەخماغەی تفەنگت
هەڵدەوشان گەواڵ گەواڵ

تۆ ئەو کەسەی
لەژێر هەناسەی، گەورەیت
زانای زۆرت بار هێناوه
بە پێنوسی عیلم و زانست
سەریان لە ئاسمانێ داوه

تۆ داهێنەری، ژیانی
هێزی ئازادی و هەرمانی
شێری ژیان و نەتەوه
ڕاپەڕی و ناکەوییتەوە


جەعفەرمەعرووف(ژیار)

بەبۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن

👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
ژنان ڕەگ و کۆلکەی مرۆڤایەتین
هەڵە دەبێ
ئەگەر وا بیر بکەینەوە
بە سنووردار کردنی پنجەکان
پەلکەکان باشتر گەشە دەکەن
هەرچەند پنجەکان سنووردار کرێن
پەلکەکان شەمزاوتر
خمخمۆتەتر
گەشە نەکراوتر دەبن


فەرهەنگۆک:
خمخمۆتە: فاسید، ڕزیو

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
چیرۆکی (ئاسیف و ماریا شێت)
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاسیف و ماریا خێزانێکی فقیر بوون کە لە گەڕەکی ئێمە ژیانیان دەکرد. خەڵک ئەوانیان پێ شێت بوون و وەک دوو شێت هەڵس و کەوتیان لە گەڵ دەکردن و بەردیان پێدادەدان و مەسخەرەیان دەکردن.
ژن و مێردێکی زۆر غەریب بوون و سکم پێ دەسووتان.
بە بابم دەکوت بابەگیان دەکرێ بچینە [پیسە پتی] من دەمهەوێ یارمەتی بدەم بە ئاسیف و ماریا و کۆمەکیان بکەم‌؟
باوکم لە جوابا ئەیوت بۆچی بچین ئەوان شێتن نزیکیان مەبە!
بۆمن زۆر جێی سەرنج بوو ئاخر ئەوان ئەگەر شێتیش بوون زەرەرێکیان بە ئێمە نەدەگەیاند بە پێچەوانە ئەوە ئێمەی وشیار بووین کە بە بەردان پێمان دادەدان و پێیان پێدەکەنین بەڵام من هیچ کاتێ بە چاوی شێت چاوم لێ نەدەکردن و نەمدەدیتن.
هەر جارەی کە بە دزی خواردەمەنیەکم بۆ دەبردن ماریا دەیلاواندمەوە و لە گەڵم پێدەکەنی. ئەو دوو بە ڕواڵەت شێتانە وەک سواڵکەران بوون و غەریب بەڵام یەکتریان زۆر خۆش دەویست ، شەیدای یەکتر بوون  لە هەرکوێ دیتبامن هەر پێکەوەبوون و بەبێ بەرانبەر یەکتریان دەلاواند و خۆشەویستیان بەرابەر یەکتر زۆر بوو
ژن و مێردێکی لە نەزەر خەڵکەوە شێت بەڵام بەلای منەوە لە هەموو وشیارەکان وشیارتر بوون.
ئەو دوانە ئەوەندەیان یەکتر خۆش دەویست کە لە فکری ماڵی دونیا و جێ و مەکان و ماڵو حاڵ دا نەبوون هەر لەو دونیا چکۆڵەی خۆیان دا ژیانیان دەکرد و قسەیان دەکردن و پێدەکەنین.
زستانان ئاسیف دار و ئاوردووی دەهێنا تا خۆی پێ گەرم کەنەوە و هەردووکیان لە دیوێکی بچکۆلانەی نەویلکە دا ژیانیان دەکرد. یەکێک لە وتە شیرینە ئاشقانەکانەی ئاسیف بە ماریا خۆشەویستەکەم بوو کە دەیکوت خۆشەویستەکەم جوانی بۆ بێژە نەدەکرا و ڵە بیری نەبوو و نەیدەزانی واژەکەی درووست بڵێ
ڕۆژێک خەڵکی گەڕەک لە جێگایەک کۆ ببوونەوە و بە یەکتریان دەکوت لێیدەن لەو دزەی لێیدەن ! دیتم خەڵکی گەڕەک ئاسیفیان بە تاوانی دزینی نان هەر وا کوێزرکوتی دەیانکوتا وبەلێدان شل و کۆڵەواریان کردبوو گەر چی هیچ نانێکیشی لە دەست دا نەبوو ئاسیف کە جەستەیەکی کز و لاوازی هەبوو نەیتوانی لە ڕووی ئەو زەربەت و کوتانەی خەڵک بەرگە بگرێت و تەحەمول بکات تەنیا ئەوەی بە سەری لێوان دەکوت ماریا، ماریا گیان من کارێکم کردوە و نەیتوانی دەوام بێنێ و خۆی ڕاگرێ
ئەسیف هەر ئەوڕۆژە گیانی سپارد و ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەوی دواتر دوای مردنی ئاسیف، ماریا تا ڕۆژ گریا و هاواری دەکرد و دەیکوت بۆچی ئاسیفتان لە من ستاند ئەمن ئەی خەڵکی گەڕەک ئێوەم خۆش ناوێت. شەوێ هەتا بەیانی دەنگی ناڵەی و فوغانی ماریا دەگەیشتە ماڵی ئێمە. ئەو شەوە لەبەر نووزەو گریانی بەسۆزی ماریا تا بەیانی خەوم لێ نەکەوت . دەنگی هەڵکەندنێکیش دەهات دەتکوت جێگایەک هەڵدەکەنێت ! بەڵام چ بوو؟؟
بەیانی کە ڕۆژ بۆوە بۆ لای ماڵی ماریا چووم دەمویست بڕێک دڵنەوایی بکەم بەڵام دیتم هەموو خەڵک لە دەوری کۆ بوونەوە دیتم ماریا ماڵە نەوی وبچکۆڵانەکەی ڕووخاندبوو و وێرانی کردبوو تەواوی شەو دەنگی ڕەپە ڕەپ و هەڵکەندنەکە ئەوەبوو کە ماڵەکەیانی خرا کردبوو هەر ئەو ماڵەی کە لە گەڵ ئاسیف درووستی کردبوو تا ژیانی تێدا بکەن
هەموو خەڵکەکە دەیانکوت چ دەکا ئەو ژنە شێتە؟ شێت بوو شێت تریش بوە.
هەر وا چاومان لێ دەکرد کە ماریا هەموو ماڵەکەی ڕووخاندە سەر یەک و لە ئاخیر دا کە بە ئاخیرین خشت یا ڕەنگە یەکەمین خشت گەیشت و هەڵی گرت و لە باوەشی گرت و یەک بە خۆ هاواری کرد و کوتی من و ئاسیف ئەو خشتە کە یەکەمین خشتی ماڵەکەمان بوو پێکەوە داماننا بەڵام ئێوە هەم ماڵەکەتان لێ ستاندم و هەم ئاسیفم 😭
ئیتر هیچ شتێکم بۆ نەماوەتەوە جیا لەو یادگاریە ئەو خشتە کە نیشانەی دەستی من و ئاسیفە لە سەری . ماریا خشتەکەی لە باوەش گرت و بەگریانەوە ڕۆیی و ڕۆیی و هەرگیز نەگەڕایەوە.
ئێستا بیست ساڵە کە لەو گەڕەکە هیچ کەس مناڵەکەیانی بەناوی ئاسیف یا ماریا نەکردووە

نووسراوەی فارسی

#ئــارەزوو نووری

وەرگێڕانی بە کوردی ــ

#قەلەندەر


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
شەکرە سێو🍎🍃
علی مردان
#موسیقی

شەکرە سێو...🌷

عەلی مەردان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2025/03/14 15:01:30
Back to Top
HTML Embed Code: