سەر تا پێی لەشم پوختە و کورت کەنەوە،
دەبمە مستێک خۆڵ،
کە ڕەنگە خشتێک بێ لە دیواری ماڵێکدا،
یا بەردێک لە داوێنی کێوێکی سەربەرز،
یا کەمێ خیز لە کۆتایی پاناۆێک،
گاهەیە خۆڵی ناو گوڵدانێ
یا تەنانەتی تۆزی سەر شوشەی پەنجەرەیەک.
بەڵام منیان لە ناو ئەوانەدا هەڵبژارد
بۆ کۆتایی، بۆ شەڕافەت، بۆ ئینسانێت ومرۆڤایەتی،
وە خوڵقێنەرم مەزنانە و بەو پەڕی گەورەییەوە ئیزنی دام بۆ، هەناسە کێشان و دیتن و بیستن و تێگەیشتن.
بایەخی پێدام و بەڕێزی کردم سەبارەت بە هەناسەیەک کە وەبەری هێنام،
بەڵێ من هەڵبژێردرام،
بۆ نزیک بوونەوە و دۆستایەتی بۆ گەڕانەوە و بەختەوەری...
من مستێ خۆڵم کە خوداکەم ئیزنی دام بۆ هەڵبژاردن و ئاڵو گۆڕی و ڕاپەڕین،
بۆ دڵسوزی و خۆشەوستن ...
وای بەو ڕۆژەی کە من ڕێزی نێعمەتەکانی خودا نەزانم
ئەمیر ناسر کاتوزیان
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
وەکوو پێغەمبەرێ
کە ڕازی بێ
بە ئیمان هێنانی کەسێک
تاڵێکی کەزێتم بەسە!!
محەممەدعەسکەری ساج
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
کە ڕازی بێ
بە ئیمان هێنانی کەسێک
تاڵێکی کەزێتم بەسە!!
محەممەدعەسکەری ساج
وە ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
خەڵک وا دەزانن کێشەی ئابوورییان هەیە!
کوتی:خەڵک کێشەی ئابوورییان نیە، دوژمن
خەریکە گەورەی کاتەوە و وای پێشان دا کە
بارو دۆخی خەڵک خراپە!!!
کوتم:دیسان نەدیدە زەمت دەکەی؟
ئەمڕۆ هەژاری تەنگی بە زۆربەی خەڵک هەڵچنیوە و دەستەنگی بنەماڵەکان لە
ڕۆژ ڕووناکترە.
تەنانەتی بۆ هیچ مرۆڤێکی گەشبینیش جێگەی شاردنەوە و حاشا کردن نیە...
کوتی:ئەوە قسەی یەکێ لە پێشنوێژەکانی ڕۆژی هەینییە!
کوتم:مەگەر دەکرێ پێش نوێژێک تا ئەو ڕادەیە
لە ناخی کۆمەڵگا دوور بێ،لە دەردی خەڵک
بێهەواڵ؟؟؟
کوتی:لەوەش ببوورین پێش نوێژێکی تر فەرموویانە:
بە شوکری خودا لەو کاتەوە کە بووینە ئەندامی بریکس گەمارۆکان ناکاریگەر
بوون و نرخی دۆڵار خەریکە ڕەوتی بەرەو خوارێی خۆی درێژە پێ دەدا!!
لە درێژەی قسەکانی کوتی:
کوڕێک زەنگی بۆ دوکتووری بابی لێ دا و کوتی: دوکتور گیان! باوکم زۆر نەخۆشە و لە سەرەمەرگ دایە،چ بکەین؟؟؟
دوکتور کوتی: هیچی نیە دڵنیا بە، هەر بۆ خۆی وا بیر دەکاتەوە کە نەخۆش کەوتۆ!!!!
دوای سێ ڕۆژ دوکتور زەنگی بۆ لێدا و پرسی: حاڵی باوکت چۆنە؟؟؟
کوڕەکە وەڵامی داوە و کوتی: هیچی نیە تەنیا سێ ڕۆژە وا دەزانێ مردۆ و نەفەس ناکێشێ!!!
نازانم یان بەڕاستی مردۆ یا هەناسەکێشانی
لە بیر چۆتەوە؟؟
کوتم: ئای فێڵەزان دیسان کاغەزت لە ڕەشی
خوێندەوە؟؟؟
#متەهەر
#وە_نادرمستەفازادە

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ئەوڕۆ سێشەممە
🌱 ۱۴ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۱۴ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۴ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۴ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۱۴وســیـاوڪام و۲۷۲۴ی هــــــەورامی
ویدئۆ ئوروومییە ـ دۆڵی قاسملوو

ئێوش هەستی خۆشی پێکەوە دانیشتنی
لای ئەو تەلەویزیونانەتان تاقی کردۆتەوە؟
ئەو کات ژیانەکانمان ساکارتر بوو و
دڵەکانیشمان لێک نزیکتر.
ڕەنگبێ خەڵکیش وەک ئێستا گیر و گرفتیان
زۆر نەبووبێ و لەشیان هەر ساتە بەو بار و دۆخەی دۆڵار نەکەوتبا لەرزین؛
ئاخر ئەو کات قڕان سەرێکی لە نێو سەران
دابوو،ببوورین!
بە هەر ڕۆاڵەتێک یادی بە خێر؛ سووڕاندنی
ئەو دوگمانە و کاناڵ گۆڕین و جوولە جوولی
بەفرەک بۆ خۆی دنیایەکی بوو.
✍#شیرین_سەدیقی
#نۆستالۆژی
#وە__نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
ـــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
شما هم حس زیبای نشستن دسته جمعی پای این تلویزیونها را تجربه کردین؟
اونوقتا زندگی ها ساده بود و دلامون بهم نزدیک تر
شاید هم مردم مثل حالا مشکلاتشون زیاد نبود و تنشون هر لحظه با این اوضاع دلار نمی لرزید؛
آخه اونوقتا ریال سری تو سرا داشت..بگذریم!
در هر صورت یادش بخیر؛چرخوندن اون دکمه ها و کانال عوض کردن و جنبش برفک هم خودش عالمی داشت.
✍#شیرین_صدیقی
#نوستالژی
https://www.tg-me.com/+xgvOCAznyLFiZmJk

بریا ببا
دەڕۆیشتین
سەرمان لە سەر بەردێک
دادەنا و دەمردین
ئیتر
ئەوەندە شەرمەندەی
ئەولادی ئادەم نەدەبووین
لێی گەڕێ با بیدرکێنم
لەو ژیانە
دنیا
بە شێوەیەکی تینوو
پێویستی زۆری
بە دەرکەوتنی
بێباوەڕی بارانە
سیدعلی صالحی
سرود روح بزرگ
انتشارات نگاه/ ۱۳۹۷

مەی خۆرەوەم
بۆ ماڵی وێرانم
بۆ ژیانی لالووتی خۆم
بۆ تەنیایی
لە کاتی پێکەوە بوون
مەی خۆرەوەم
بۆ تۆ
بۆ درۆی لێوەکانی
خەیانەتگەرت بە من
دەخۆمەوە
بۆ سەرمای بێ گیانی چاوەکانت
بۆ ئەوەی کە
بێ بەزەیی و قڕنیس بوو دنیات
هەر بۆیە خوداش نەیتوانی
بمان دا نەجات
#آنا_آخماتوا
وە ــ نادرمستەفازادە

هاتن
ڕۆیشتن،هەڵاتن
ئەوینداری کردن
بۆ غەمی ئینسان دانیشتن
پێ بە پێی شادییەکانی خەڵک
شایی و سەما و
کار کردن... کار کردن...
حەسانەوە
دیتنی دیمەنی
بیابانی ویشک و تینوو
لە گۆزەی تازەدا ئاو خواردن
هاودەم لە گەڵ بولبولانی کێوی
گۆرانی کۆتن
لە تەڵەدا
هەر وەکوو ئاسک
بە منداڵان شیر دان
کار کردن...کار کردن...
ساتێ وچان
یا لە شەوی سارد و بەفری
دانیشتنی بەر ئاورەکان
دڵ بە خەیاڵی گەرمی بڵێسە بەستن
بەڵێ... بەڵێ... ژیان جوانە
ژیان... ئاورگەی لە مێژینەی جیهانە
گەر هەڵیکەی
سەمای بڵێسەی لە هەر شوێنێ نومایانە
وەگەر نا کوژاوەتەوە،
کوژانەوەی
تاوانی هەمووانە...
#سیاوش_کسرایی

🟣 ئەوڕۆ چوارشەمبە
🌱 ۱۵ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۱۵ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۵ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۵ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۱۵وسـیــاوڪام و۲۷۲۴ی هــــــەورامی
📸 لە چەپەوە :
١- رابەخانم دوا ژنی مامۆستا حەسەن زیرەك
٢- خەدیجە خانم خەڵکی شنۆ
٣- فاتیمەخانم خۆشکی رابەخانم
🔻لە ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی لە شاری #شنۆ ئەم وێنەیە گیراوە

🟣 مامۆستا هێمن و جگهرەكێشان له ڕهمهزان دا!
🔻ڕۆژێك ڕهمهزان بوو، #مام_هێمن له ههولێرهوه بهرهو باڵهكایهتی دێت. له ناو ماشێندا جغارهیهك دا دهگیرسێنێ، ههرچی ده ماشێنهكهدان - ڕانهندهش دهگهڵ - به گژی دادێن:
- پیرهمێرد! پێت له سهر لێوی قهبره، له خودا ناترسی و بهو ڕهمهزانهتیه ڕۆژوو دهشكێنی؟
- بۆچی كاكه ئێوه پێتان وایه من كێم؟
- چووزانین؟ پیرهمێردێكی و بهڕۆژوونیت.
- كاكه من فهلهم، باوكی فهرانسۆ حهریریم! كوڕم حاكمه له گهڵاڵه و دهچم سهری دهدهم!
- ئهی، مامه دهبێ بمانبهخشی، نهمانزانی!
هێمن دهیگوت ئهوجار جغارهیان بۆ دادهگیرساندم و دهیاندامێ، ئاویان بۆ دههێنام كه نهوهك حاكمی كوڕم بزانێ و لێیان توڕه بێ!
فهرانسۆ نهقڵهكهی بیستبۆوه و ببوه مایهی پێكهنین و ئێستاش ههر دهڵێ: (هێمنی باوكم!).
✍ سەرچاوە: پەڕتووکی (چێشتی مجێور)ی #مامۆستا_هەژار موکریانی.

ژیان پەڕە کایەکە کردوومانەتە کێو
ژیان ناوێکی باشە کردوومانەتە دێو
ژیان شتێک نیە جگە لە خوناوکەی
بارانی بەهار
ژیان نیە جگە دیتنی یار
ژیان گەر ببێ ئەویندارییە و ئەوین،
بەکەسێک بڵێی قسەی خۆش و شیرین
وەگەر نا هەر دڕک و داڵێ
ژیاون زۆر ساڵێ
ژیان پڕە لە ئەزموونی تاڵ
دوو سێ کۆڵان و لاکۆڵانی بە تاڵ
بە ڕادەی تەمەنێک دەشتە و بیابان
ئێمە لەو دەرفەتەکەمەدا
چیمان کردۆ لە جیهان؟!
#سهراب_سپهری

ڕۆژێ کە مرۆڤ تەواو لە نەزانی خۆی گەیشت
سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەست هێناوە،
چونکێ زانست لەو دنیایەدا،شتێک جگە
لە تێگەیشتنی نەزانی خۆت نیە...
موریس مترلینگ
وە ـ نادرمستەفازادە
سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەست هێناوە،
چونکێ زانست لەو دنیایەدا،شتێک جگە
لە تێگەیشتنی نەزانی خۆت نیە...
موریس مترلینگ
وە ـ نادرمستەفازادە
قەرار نەبوو
کوێستان بکەی بە جێژوان و
بەفر بکەی بە هێلانە
گەر دەتزانی
شاری بانە، چاوەڕوانە!
#ک_د_ئازاد
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
کوێستان بکەی بە جێژوان و
بەفر بکەی بە هێلانە
گەر دەتزانی
شاری بانە، چاوەڕوانە!
#ک_د_ئازاد
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 ئەوڕۆ پێنجشەممە
🌱 ۱۶ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۱۶ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۶ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۶ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۱۶وسـیـاوڪام و۲۷۲۴ی هــــــەورامی
جوانی و ڕەسەنایەتی و سەمای ڕەنگەکان
لە بەرەوپیر چوونی نەورۆزی کوردستان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
🌱 ۱۶ی ڕەشەممەی ۲۷۲۴ی کوردی
🌱 ۱۶ی ئیسفەندی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🌱 ۶ی مارسی ۲۰۲۵ی زایینی
🌱 ۶ی ڕەمەزانی ۱۴۴۶ی مانگی
۱۶وسـیـاوڪام و۲۷۲۴ی هــــــەورامی
جوانی و ڕەسەنایەتی و سەمای ڕەنگەکان
لە بەرەوپیر چوونی نەورۆزی کوردستان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
@Mostafazadeh2
ئەی جوان چاکەکەم بمبوورە من هەژارێکی
دەست بەتاڵم،ژیانم جەوهەر و پاکەتنامە و
شەوێکی بێئەستێرەیە...
لاویم ساردە وەک قووڕ و لیتەی کۆن
هەر وەکوو مندڵێک
ئەی لەیلاکەم ئایا منداڵیمت لە بیر ماوە؟
کۆسەیەک بووم
بێکاری و باوێشکم لە بەر دوکانەکان دەفرۆشت...
محمد الماغوط