شبلی، عارف و زانای گەورە، ڕۆژێک لەتەک مریدەکانی شەکەت و ماندوو، گەیشتنە مزگەوتێک. ڕۆیشتە ژوورێ. دەسنوێژی گرت و دوو رکاتی نوێژ خوێند. پاشان ڕۆیشتە سووچێک تا کەمێک پشوو بدا. بەڵام هەراوهوریای مناڵەکان، سەرنجی ئەویان بۆ لای خۆیان ڕاکێشا. چەند مناڵێ پاش تەواو کردنی وانەکانیان لە لای مامۆستاکەیان بۆ پشوو دان دەهاتنە دەرێ. مناڵەکان، لە سووچ و قەراغی مزگەوت، بڵاوەیان کرد تا شتێک بخۆن یان پشوویەک بدەن. دوو منداڵ، لە نزیک شبلی، دانیشتن و هەر کامیان خوانی خۆیان کردەوە.
یەک لە منداڵەکان جلی نوێ و خاوێنی پۆشیبوو دیار بوو کە لە بنەماڵەیەکی پڕوپۆشتەیە، نان و هەڵوای پێبوو. ئەوی دیکەیان جل و ڕواڵەتی وای نیشان دەدا کە بنەماڵەکەیان نەدارن، تەنیا لەتە نانێکی ویشکی پێبوو. مناڵی هەژار، هەژارانە لە خوان و سفرەی مناڵە دەوڵەمەندەکەی ڕوانی و بینی کە ئەو بە تامەزرۆیی نان و هەڵوا دەخوات. کەمێک ڕاوەستا، بەڵام ئاخری خۆی بۆ ڕانەگیرا و کوتی: نانی من ویشکە، ئایا لەو هەڵوایە بڕێکم نادەیەی پێوەی بخۆم؟
ـــ نا نایدەم
ـــ بەڵام ئەم نانە ویشکە، بێ هەڵوا، لە قوڕگی من ناچێتە خوار!
ـــ ئەگەر لەو هەڵوایەت بدەمێ، دەبێ گەماڵی من؟
ـــ بەڵێ، دەبم
ـــ کەوایە تۆ ئێستاکە سەگی منی؟
ـــ بەڵێ، هەم
ـــ کەوابوو بۆ وەک گەماڵ، حەپەحەپ ناکەیت؟
مناڵی بێچارە، حەپەحەپی دەکرد و هەڵوای وەردەگرت و بەم شێوەیە هەر دووکیان درێژەیان بە ئیشی خۆیان دەدا هەتا نان و هەڵوا کەوتە کۆتایی ئینجا هەر دووکیان ڕۆیشتن کە بگەنە وانەی مامۆستاکەیان..........
شبلی لەو ماوەیەدا، دەیڕوانی و دەگریا.
هاوڕێکانی لەحاندی دانیشتن و هۆی گریانەکەیان لێپرسی.
شبلی کوتی: ببینن تەماح چی بەسەر ئەم خەڵکە دێنێ!
ئەگەر ئەم مناڵە هەژارە، بەو نانە ویشکەی خۆی قەناعەتی کردبا و تەماحی لە هەڵوای ئەویتر نەبوایە، نەدەبۆ سەگی دیتران و خۆشی ئاوا زەبوون و بێ بایەخ نەدەکرد...........
نەکەن لە ژیاندا، تەماح و ماڵی دنیا بێتە هۆی ئەوەیکە ببنە کۆیلە و گەماڵی خەڵکانی تر..........
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2

فیراقی یاری نازدارە ئەساسی بێقەراریمە
خەزانی عومری بێمایەم لە فەسڵی نەوبەهاریمە
فەلەک وا تەفرەقەی کردم لەسەر جێگە و مەقامی خۆم
نە هەر جارێ کە ئەم جارە ژمارەی سەد هەزاریمە
زەمانە وا چرای بەختی کوژانوومۆ بەیەکجاری
ئەڵێ تۆشەی قەبرسان و شەوی جومعەی مەزاریمە
لە تاریکی خەم و دەردا سروشکم ڕێ بە کۆش نابا
بە واژوونە بەسەر شانا فوارەی ئەشکباریمە
ئەگەر وەعدەم بە مەحشەر پێ بدا دولبەر گەلێ شوکرم
لەسەر پردی سیڕاتیشا خەیاڵی ئینتیزاریمە
بە هیجرانت ئەگەر قەتڵم نەکەی بێمیننەتە ئەی شۆخ
لە وەسڵا ڕۆح ئەبێ پێشکەش بکەم گەر لافی یاریمە
پەیاپەی بەندی دڵ دەردێنێ، خۆیشم قەت لە خۆ ناگەم
کە چون من دائیمەن مەیل و خەیاڵی سەنگساریمە
تەنەببوه گەر نەبم هەرگیز مەکەن مەنعم بە زەخمی دڵ
بە دینم «قانعا» عەینەن نیشانەی کوردەواریمە
مامۆستا قانع

تۆ بێدەنگی!
وە ئایا دەرانی؟؟
کە دەستە ئارامەکانت
کتێبیەکی شێعرن؟؟
تۆ پێخاوسی!
ئایا
دەزانی ژنێکێ پێخاوس
دەتوانێ
شێوازی مێژوو بگۆڕێ؟!
نەقشەی دنیا
ژێر و ڕوو
تەمەن درێژ کا؟؟!!!
#نزار_قبانی
#وە_نادرمستەفازادە

مەرگ زۆر بە ئاسانی دەتوانێ بێتە شوێنم، بەڵام من تاکوو دەتوانم،نابێ بەرەوپیری مەرگ بچم،دەبێ بژیم و بمێنم.
ئەگەریش ڕۆژێ بە ناچار لە گەڵ مردن
ڕوو بە ڕوو ببم،کە هەر دەبم،گرینگ نیە
لە لام،گرینگ ئەوەیە کە ژیان یان مردنی من
چ کاریگەرێکی دەبێ لە سەر ژیانی خەڵکانی
تر داهەبێ...
#ماسی_ڕەشی_چکۆلە
#سەمەد_بێهڕەنگی
#وە_نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەگەریش ڕۆژێ بە ناچار لە گەڵ مردن
ڕوو بە ڕوو ببم،کە هەر دەبم،گرینگ نیە
لە لام،گرینگ ئەوەیە کە ژیان یان مردنی من
چ کاریگەرێکی دەبێ لە سەر ژیانی خەڵکانی
تر داهەبێ...
#ماسی_ڕەشی_چکۆلە
#سەمەد_بێهڕەنگی
#وە_نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
☀️ سڵاو و ڕێز
کوردستانیانی بەڕێز
بەیانیتان باش
لێوتان بە بزە و پێکەنین
🗓 ئەمـڕۆ چوارشـەمـمـە
🍂 ۹ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۹ی ئابانی ۱۴۰۳ی هەتاوی
🍂 ۳۰ی ئۆکتوبەری ۲۰۲۴ی زایینی

لە شەڕ
تەنیا هەر من ماومەتەوە
دیلی دەس تۆ
منداڵیم لێ ون بۆ
لاویم کوژرا...
هیچ کەس ئامادە نیە
لەو قاپەدا
لە گەڵم ڕاوەستێ
#احمددریس
#وە_نادرمستەفازادە
ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️
از جنگ
فقط من مانده ام اسیر تو
کودکی ام مفقود شد
جوانی ام کشته...
هیچ کس حاضر نیست
در این قاب با من بایستد

لەیلا قادری
کەیسێکی ڕاستەقینە به دەسکارییەوە؛
شەش خوشک و سێ برا بووین. لە یەکیان نەبێ، لە هەمووان گەورەتر بووم. دایکم قەت شیری خاوێنی بە منداڵ نەدا و هەموو شیراوشیر کەوتین. یەکی بە بەرەوە بوو، زگی بە یەکی دیکە پڕ بوو. ژنێکی تووڕە و تۆسن و قەڵس و جاڕز و کشمشی مەزاج بوو. هەمیشە دووقڕانییەکی پێ بوو بۆ شەڕ و هەڵڵا و هەنگەمە. لە بیانوو دەگەڕا خەشی خۆی بە ئێمە بڕێژێ. من لەوانی دیکە باوەخۆشتر بووم؛ گۆشتن و ئێسکپان. بۆیە هەر هەویرەکەی درەنگ هەڵاتبایە، چێشتەکەی بنی گرتبایه، سەماوەر و عەلادین گڕی خۆی نەبایه و دووکەڵی کردبایه، باکی کووره بەتاڵ بایە، بابم خەرجی بەجێ نەهێشتبایە و ... بیانووی چاک بوون لە سەروسەکتی من بەر بێ.
ئەوەندە لە ماڵێ سەرکوت و تەپەسەر کرابووم، شەرمێون و ئاواڵ کەم لە سووچێک سەیری کایەی منداڵی گەڕەکم دەکرد. هەر تێکەڵیان دەبووم، منداڵەورکە ئاوقام دەبوون، دەستم بۆ نەدەکراوە و وەک ڕێوی لەبن دەستیاندا قرخەبڕ دەبووم.
گێژ و حۆل، قزە، شەلوشێت، ڕزیوی سیرمە، زلحۆل؛ ئەوانە سەروبنی زمانی دایکم بوون. بەحاڵ موو-م پساندبایه، ئاوری لەسەر پشتم دەکردەوە. هێندەی به چەپۆکان پێدا دابووم، کاسکاس ببووم. جاری وا بوو بە سەعات نێوی خۆم لەبیر دەچووەوە، نەمدەزانی کێم و ئێره کوێیە و لە کوێڕا هاتووم.
شەوانە منداڵی خەڵک لە غوڕابەی خەودا بوون، من دەبوو لانکەی منداڵان ڕاژێنم، یان لە تۆقی سەری هەتا بەری پێی دایکم بشێلم. وەختایەکی دەخەوتم، لەترسان لێفەکەم بەسەر سەرمدا دەدا. زۆر جار بەرەبەری بەیانی دۆشەگم دەزەللاند و هەتا تەختی پشتم دەخووسا، جا وەخەبەر دەهاتم.
بەدڵ ئاواتم دەخواست یەکێک لەو دوعایانەی سینگیان بۆ دادەڕێ بێتە دی، یان گوللەیەکی وێڵەکیم وێکەوتبایە و لە خوێنی خۆم گەوزیبام، یان سیپەلاکم ڕەش هەڵگەڕابا، یان سوورەکوانێک لەسەر دڵم هاتبایە، یان دەنا دەردی مفاجام بۆ نازڵ بایە و کەس قسەیەکی لێ نەزانیبام!
حەیفێ هیچیان نەهاتنە دی و هەرچی خواردم و دایکم گوتی: "بە قڵپەی زووخاوت بێ"، هەر بوو بە گۆشت و بوو بە بەزی نێوشان بۆ مەینەتی و قەرقەشی.
کورتی ببڕمەوە، خوشک و برا هەموو گەیشتنێ، خوازبێنیکەر یەکلەسەریەک لە پێشخانەی ماڵی بابم چۆکیان دادا و وردەوردە هەموو بەرەو ماڵی بەخت بوونەوە.
کوڕەکانیش تا خوێندیان، خوێندیان، دەنا سەربازیان کرد و ئەوانیش چوونە سەر بەڕەی خەڵک و بووکی سووریان لە حەسارێ دابەزاند.
منیش ببوومە گای قەشان؛ سەرونەسەمە خراپ و سەرشین. کەس نەیدەوێرا تخوونم کەوێ. هەر کەس دەیناردە سەرم، ئەگەر کاکەمەمی ڕۆمێ بایە، هێشتا دایکم عەیب و نێونیتکەیەکی وەدوو دەخست. هەموو کەس دز و حیز و سەگباب بوون، هەتا من مەیلیان نەدەمێ. هەرچی دەهات مەحاڵ بوو بەو دەرگاوبانەدا بێتەوە.
بابیشم خۆی گردەنشین و دەرکنار کردبوو. زۆر به مات و مەلوولی بیدیتبام دەیگوت: "باوەلێ، لووتت دامەژەنە. تۆ کچێکی ڕاڕا و وازیوازیی. بەوە نییە لەوانی دیکە بەعومرتری، من و دایکت بە تیرێک دوو نیشانمان ئەنگاوتووە؛ هەم ئەو خوێڕیانە(خوازبێنیکەرەکان) دەکەینە تۆزی بانان، هەم کچی خۆمان لە دم گورگ دەگرینەوە. ئەوانە یەکێکیان دەوێ وەک کچەکانی مریەم شەدەلار، وەک مار بیانبرژێنێ. تۆ کوا دەرەقەتی ئەوانە دێی؟! ماڵان نۆ من خوێیە، پەلەت نەبێ، خودا مێردێک بە تۆ قەرزدارە".
ئەوەندەم دمودوود نەبوو بڵێم: بە سەری هەردووکمان کاکەسەن و مامەسەن هەر یەکە و هەرکتان سوورن لەسەر حۆلی و بێدەستوپلیی من.
بەینێک بوو دەورم بەجارێک چۆل ببوو. براژنەکانم، هەر دووان و سیانیان یان پێومانگی خۆیان بوو، یان منداڵی نۆپێچکەیان هەبوو و خەریکی ماڵ و مێردی خۆیان بوون و نەدەپەرژانە سەر من. بۆخۆم پەناپەسیوێکم دەدۆزییەوە و بیرم لەو هەمووە ئاوات و ئارەزووە دەکردەوە کە به نەگوتراوی سەرکوتم کردن. ئەویش هەر لەبەر عەیبەی دنیا و لە ترسی لێدانی دایکم و سەرکۆنە و تیروتانە و قسەی بە توێکڵی خەڵک، کە زۆر جار وەجانیان دێنام.
دایکەکەی خۆم دەیان جاریش لە دەرێ دەهاتەوە، خۆشی خۆشی بەرەوپیری دەچووم و چارشێوم لێ وەردەگرت و قەدم دەکرد، هەر پشووی دەدا، دەیگوت: ئەوە لەگەڵ فڵانەکەس لە قسە گیرابووم، دەیگوت: کچەکە، بۆیە دەڵێن مریشک هێلکەش دەکا و جیقنەش دەکا؛ ئەو کچانەی دیکەت دەڵێی توولەنەمامن، "سەدری"شت ئاوایە! ئەرێ تۆ ئیمانت مەگیرانیی سەدریت بە چی کردووە؟"
بەو قسەیەی خۆی ڕەش و شین دەبووە، منیش دڵم پڕ دەبوو و فرمێسک دوو ڕیز و سێ ڕێز شۆڕابەی دەبەست و تکتک دەڕژانە سەر کۆشم.
بەینێکی چاک، نازانم کێ لەبنی هەڵدەخوێندن و ترسی وەبەر نابوون کە ئەها سەدری بەسەر دەستتاندا ماوە! دایکم کەوتبووە پەلەقاژە و پەیتاپەیتا بابمی بەو دێهاتانەدا، بە ماڵە دۆست و شوناسدا دەگێڕا، بەشکم لە ملی کەسێکم پەستێوێ. ↪️
درێژەی هەیە
https://www.tg-me.com/Aeen_296

Telegram
کـانـاڵی فـەرمی مـەلا ڕەسووڵی ئـەنـدێـزێ
@malarasolandize
Forwarded from ژیان جوانه
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گۆرانی "نانا رازی نابم بەماچێ "بەدەنگی هونەرمەندی مەزن: عەلی خەندان.
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#موعتاد بەڵای کۆمەڵ!!
هەر کات هەستتان کرد ماددە سڕکەرەکان دەتوانن،دەرمانی دەرد و چارەسەری
کێشەکانی ئێوە بن،چاوێ بە ژیان و
بار و دۆخی،ئاڵۆز و نالەباری تووش
بووان بە مادەهۆشبەرانە کەن.
بزانن ئایا گیرۆدەبوون بەو ماددە
هۆشبەرانە،بۆتە دەرمانی دەردەکانیان
وە چارە سەری کێشەکانی کردوون؟؟!!
یا بۆتە بناغەداڕێژی کێشەکان و دەرد و
ئازاری سەت هێندە لێ زیاد کردوون؟
بەس ئێوە کە دەزانن هیچکاتێ ماددە
هۆشبەرەکان نەبووتە دەرمانی هیچ دەردێ
وە گیرۆدە بۆکان بەوانە لە ناو کۆمەڵ بێ
ڕێز و بە چاوی سووک چاویان لێدەکرێ
تەنانەتی بۆ چێشتنی تام و تاقی کردنەوەش
دەستیان لێمەدەن و دوورییان لێ بکەن...
بە چاوی خۆتان دیتووتانە کەسێکی موعتاد
لە سەر شەقام دەکەوێ کەس بە قەستی یارمەتی،دەستی لێ نادا و هەموو لێی بێزارن
ئێوەش هەوڵ بدەن خودای نەکردە بۆ خۆتان
نەبنە یەکێ لەوانە،بە بیانووی دەرمان و چارەی
دەردان،ئەو ڕاستەقینە بسەلمێنن کە ماددە هۆشبەرەکان هیچ دەردێ دەرمان و هیچ کێشەیەک چارە سەر ناکەن...
وە ــ نادرمستەفازادە

کەپەنک:
پەندی پێشینیان دەڵێ: دوای باران کەپەنگم بۆچیە، یان دەڵێن: دوای باران کەپەنگ!؟.
واتە کاتێ من لە تەنگانە ڕزگارم بوو هاوکاری تۆم بۆچیە،
بەڕێزان:
ئەم بابەتە چەند جاریتر پۆستکراوە لە لایەن هاوڕێیانەوە،
بۆیە دووبارەم کردەوە،
یەکەم- ئەم وێنە زۆر کۆنە و بەکامێرا ئینگلیزەکان گیراوە، کاتێک کوردستانیان داگیرکردووە،
دووهەم- جوان کەپەنگ و شێوەی بەکارهێنانی دەر ئەکەوێ، کە چۆن و چکاتێک بە کاردێت وەک ئەبینن کاتی سەرما و سۆڵەیە و بەفر دیارە و کاکی شوان خۆی جوان داپۆشیوە،،
بمێنن بەخێر.
لای ئێوە چی پێدەڵێن؟؟
ئەحمەد نادری

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
☀️ سڵاو،
بەیانیتان باش
بەهیوای ڕۆژێڪی خۆش
دڵێکی شاد و بێ خەم و
ژان بۆ ئێوە ئازیزان
🗓 ئەمـڕۆ پێنجشـەمـمـە
🍂 ۱۰ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱۰ی ئابانی ۱۴۰۳ی هەتاوی
🍂 ۳۱ی ئۆکتوبری ۲۰۲۴ی زایینی
🌾🌾🌺🌺🌺🌺
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەیانیتان باش
بەهیوای ڕۆژێڪی خۆش
دڵێکی شاد و بێ خەم و
ژان بۆ ئێوە ئازیزان
🗓 ئەمـڕۆ پێنجشـەمـمـە
🍂 ۱۰ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۱۰ی ئابانی ۱۴۰۳ی هەتاوی
🍂 ۳۱ی ئۆکتوبری ۲۰۲۴ی زایینی
🌾🌾🌺🌺🌺🌺
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🔲 بیرکاری بە کوردی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔘 بازنە = دایرە
🔘 سێگۆشە = مثلث
🔘 چوارگۆشە = مربع
🔘 لاکێشە = مستطیل
🔘 لەبزینە، مەعین = لوزی
🔘 لایەکسان = متساوی الاضلاع
🔘 دوولایەکسان = متساوی الساقین
🔘 قەبارە = حجم
🔘 تیرە = قطر
🔘 بنکە = قاعدە
🔘 چێوە = محیط
🔘 ڕووبەر = مساحت
🔘 بەرزی = ارتفاع
🔘 درێژی = طول
🔘 پانی = عرض
🔘 قووڵی = عمق
🔘 نیوەتیرە = شعاع
🔘 ڕەهەند = بُعد
🔘 گۆشە = زاویه
🔘 لا = ضلع
🔘 نیچمەلاتەریب = ذوزنقه
🔘 ئاوێزە = منشور
🔘 شەشپاڵوو = مکعب
🔘 لاتەریب = متوازی الاضلاع
🔘 گۆ = کره
🔘 ڕووکێشەلاتەریب = مکعب مستطیل
🔘 هەرەم = هرم
🔘 لوولەک = استوانه
🔘 قووچەک = مخروط
🔘 سەر = راس
🔘 تەریب، هاوبەر = موازی
🔘 چەندلا، فرەلا = چند ضلعی
🔘 چەندڕوو، فرەڕوو = چند وجهی
🔘 هاوڕێژەیی = تناسب
🔘 چوارگۆشە = چهار ضلعی
🔘 گۆشەوەستاو = قائم الزاویه
🔘 لێژی = شیب
🔘 ئەستوونی = عمودی
🔘 ئاسۆیی = افقی
🔘 هێلکەیی = بیضی
🔘 لێوار = لبه
🔘 ڕوو = وجه
🔘 کەوانە = قوس
🔘 ژێ = وتر
🔘 پلە = درجه
🔘 چێوەگۆشە = زاویە محاطی
🔘 ناوەڕاستە = میانه
🔘 هاوتایی = تقارن
🔘 قۆقز = محدب
🔘 ڕووچاڵ = معقر
🔘 مەتری دووجا = متر مربع
🔘 مەتری سێجا: متر مکعب
🔘 کۆکردنەوە = جمع
شەش کۆ سێ یەکسانە بە نۆ. ٩ = ٣ + ٦
🔘 لێدەرکردن = تفریق
شەش کەم سێ یەکسانە بە سێ. ٣ = ٣ - ٦
🔘 لێکدان = ضرب
شەش جاران سێ یەکسانە بە هەژدە. ١٨ = ٣ × ٦
🔘 دابەشکردن = تقسیم
شەش دابەش سێ یەکسانە بە دوو. ٢ = ٣ ÷ ٦
🔘 هێز = توان
شەش بە هێزی سێ یەکسانە بە دوو سەد و شازدە. ٢١٦ = ٦³
🔘 یەکسان = مساوی

انشا
موضوع: این روزها
چند روز پیش یکی از دوستان گفت که عەتا سەرزل چرا کم پیدا شده است و دیگر انشا نمینویسد، باید عرض کنم از داماوی و ڕۆژڕەشی خودم سەرم ناپەرژێت و موضوعی هم نیست که در موردش حرف بزنم همان بحث های سابق است و همان زوخاوها، زندگی همان گوی سەگ جاران است و من هم باید در مورد موضوعات تکراری دلار و گرانی و شەڕ بگویم که چند سال است بارها در موردشان گفتەام و التکرار قبیحُٗ و لو کان ملیحُٗ.
دلار همچنان بالا میرود و ما همچنان در باتلاق فرو میرویم و دڵم پڕه له دەرد و کوڵ ئەڵێم بڕۆم له شارەکەت و هزینەهای زندگی طوری است که دیگر زنده ماندن به صرفه نیست، بە قەد بەینی عەرز و عاسمان بدبختی بر سر ما باریده و بۆ ئاهی سوێند و دوعا نوزەیەکمان تێدا ماوه و حسابی کەنفت شدەایم و نمیدانم که چطور است که ناڕوخێت ئاسمانی پیری پشت کوڕ.
این مدت اتفاقات زیادی افتاد و اینقدر سەیر بود که در خواب هم نمیدیدیم این سال هزار و چهارصد ونازانم چەنێک اینقدر گوو باشد گاهی فکر میکنم تمام آپشنهای جهنم به صورت عەلاحەده برای ما فعال شده است وگرنه این حجم از داماوی واقعا طبیعی نیست.
من همیشه در زندگی الگو و برنامه داشتهام، نویسنده مشهوری که نامش یادم رفته در کتابی که اسمش را به یاد ندارم مطلب مهمی گفته که دقیقا به خاطر ندارم در مورد چی بود اما به نکتهایی بسیار مهم اشاره میکرد و من آنرا سرلوحه زندگی قرار دادم و به همین دلیل است که همیشه اینقدر موفق بودهام و هیچ چیزی نمیتواند مسیر زندگی و برنامه هایم را تغییر بدهد مگر قتل جمال خاشقچی و جورج فلوید و ترامپ و دلار و برجام و زووخاو اینستاگرام و لافاو و زلزله و کرونا و تڕهای بایدن و حتی کامناف همسایه قدیمی ماڵ باوکم، فکر میکردم نسل کسانی که اسم آنها مناف است منقرض شده که روزگاری با تەناف آن را هم قافیه میکردیم و برایشان جوک میساختیم، کامناف مثل همه ما در خانوادەایی مذهبی چشم به جهان گشوده او در دوران نوجوانی کار مهمی انجام نداده اصولا خیلی از کارهایی که آدم در دوران نوجوانی انجام میدهد قابل بازگویی نیست و ارزش تاریخی چندانی هم ندارد، و حتی خود کامناف هم اگر مطلع میشد در انشاهای عەتا سەرزل از وی نام میبریم پەنجەی شایەتومان خود را به نشانه تحیر بر لب میگرفت.
برنامه خاصی برای آینده نزدیک و حتی دور خود نداریم جز اینکه منتظر انتخابات آمریکا باشیم که نتیجە آن هم معلوم است ترامپ یا هریس اول و دوم خواهند شد آرای باطله سوم و محسن رضایی میرقائد چهارم خواهد شد و تنها راه حل ما پناه بردن به حضرت غەوس است که در این تندباد حوادث ئاگای لێمان بێت.
👇👇عەتا سەرزل

بەشی 2
کەیسێکی ڕاستەقینە بە دەسکارێوە
دەیان جاریش وەختێک بابم دەست لەگونان درێژتر دەهاتەوە، هەر لە دەرگای حەسارێڕا، سەردێڕی هەواڵەکانی دەخوێندەوە: ژنەکە! وەڵا مەگەر بۆخۆم هەرا بکەم "وەره گۆشت"، دەنا کەس ناڵێ کەرت به چەندی!
لە ئاشی زۆریان پێ چووبوو، لە ڕێیە پەلەیان بوو.
دیتم ئەو حاڵە بەو حاڵە ناشێ، بڕیارم دا هەر کەس ناردییە سەرم، بێ یەکودوو مێردی پێ بکەم.
زەردەپەڕی ئێوارێ، هێشتا خۆر بەتەواوی لە ئاسۆ ڕۆ نەچووبوو، لە وەڕەزیان، شیلانگم لە کووچە گرت و دەرکوبانم ئاوپڕژێن دەکرد، پۆلێک کوڕی تەڕپۆش لەژێڵڵا هاتن. دمی شیلانگەکەم لەو لا گرت تا پڕیشکەیان وێ نەکەوێ، یەکیان بەپەلە خۆی دا قەراغ و کوتی: نەمان خووسێنی چاوخومار! بڵێی سبەینێش ئەودەمانە بێیە دەرێ؟
یەکبەخۆم هەڵبەزیمەوە. ئەوە کێ بوو بە تیری ئەشق ئەنگاوتمی! خۆ هەر ئەوڕۆ کوڕ زیپک و پللاری تێ نەگرتبووم، بە سەدان لاتاو، قسەی خۆش و ناخۆشم لێ بیستبوون، یان جنێوێکی مزرم ڕێ هاڵاندبوون، یان وەسەر خۆم نەهێنابوو و وام دەزانی بای دێ، کەچی بۆ ئەوەش دەتگوت سەت ساڵە سەوداسەریم!
جا خۆ جاری وا ئەقرەبەی ئەو سەعاتە بەزیادنەبووە لەجێی خۆی دەچەقێ، نەجووڵاوم و ناجووڵێم!
خوداخودام بوو ڕۆژ بێتەوە و ئێوارێ دابێ.
مابوومەوە چی لەبەر بکەم. خۆ ئەوەندە کۆک و پۆشتە نەبووم. لیباسی شایی و شینم هەر کراسێکی زەڕی مسقاڵیی ڕەش بوو. ئەوەندەم لەبەر کردبوو، هەمووی تاڵکێش ببوو. قۆڵەکانی ئەوەنده فش بوون، سەری پیاوێکی به خڕی تێوە دەچوو. قوڵەقوڵە ببۆوە و تا سەر گوێزینگم دەهات.
خۆم لە ماڵی ئەختەری جیرانمان ڕۆ کرد. ئەختەر نەیهێنا و نەیبرد، گوتی: "دمی دایکت لە خۆم بەر نادەم. تۆش خۆت ئاڵۆز مەکە و بچۆ ئەو کراسەی خۆت بشۆ و توندتوند بیکوشە و ڕایوەشێنە و هەڵیخە. هەر تۆزێک کزر بۆوە، جا ئوتووی بکە، بزانە چۆن درێژ دەبێتەوە و لە عەرزی دەخشێ. ئیدی دەخیلت بم شەڕ بۆ من مەکڕە، بۆخۆم پواوم بە دەست سۆرەوتۆرەوە."
دایکم چووبوو کەوشەکانی بزمارڕێز کا، بە دزەدزە کراسم لە یەغدان دەرکێشا و لە خووسم نا. نازانم دایکم بە کوێدا بە زرموکوت پەیدا بۆوە. دوو سێ جرتی بۆ لێ دام: ئەوە خێرە شکور، شیووکوڵ دەکەی؟ ڕەنگە شاییت بەدەستەوە بێ! هەستە هەستە جرپن، ئەوەش چڵکەسوو دەکەی. ئەو ئاوە بگرەوە و پاتۆڵێک هەڵکێشە. ئەو کڵۆشه شەش دانە ڕۆژە لەبەر بایە. ئەوشۆ خەرمانکووبمان هەیه و لەگەڵ بابت و سیروان کەوە. لەوسەرەوە پێت دەڵێم، نەچی بیکەیە دەغەڵی و فسەفس و خاوەخاو! ئەو گەنمە تاقە قوونەکەوێکی دەوێ، ئەویش لەگەڵ سیروان بە دارگیرەکەی داکەن.
ئەو لیچەت بۆ کردە بەربەنە، خۆ نەخشی بەڕبەڕ نییە. کچی خەڵکی لە کوورەخانە، هەشت قالبی ڕادەوەشێنێ و هێشتا ڕۆژ نەبووەتەوە هەزار خشتی بڕیوه.
ـ باشە ماڵت نەشێوێ! خۆ زمانم نەگەڕاوە. بەڵام من لەگەڵ مانگای مالوانێ، ئێرە و هۆوێ ناچم. ئێستا ئەو قوونلێکەوتوویە شەن و کەوت بۆ دەکا؟ هەر وا بووە؛ هەر کار کاری خاتوونێ و نێو نێوی مەیموونێ!
ـ چاوت بە بەری پێی، هەی دێڵەسەگ!
کراسەکەم ئاوکێش کرد و به چۆڕەچۆڕ به تەنافەکەم دادا. نە کوشیم، نە ڕاموەشاند.
دڵداری، باوباوێن و ژوان، کراسێکی تەسک بوو بە بەری من؛ نە بە سەرمدا دەچوو، نە دەمتوانی قۆڵی تێ هەڵکێشم.
کەڵ بەرگەی زەبروزەنگی دایکمی نەدەگرت. دوو سێ جار هاتە سەرم خۆم بێنمە حاڵی جاوی، دەستی بابمم کول بوو. بابم تەنیاباڵ بوو و تاقێکیان یاریدەیان نەدەدا. وەک دەڵێن "موورووی خەنجەریان دەکەوتە خوارێ"؛ هەموو تەرخانخۆری بەر سێبەرێ بوون. بۆیە ملم کەچ کرد و ڕێم لەگەڵ داگرتن.
ئەو ڕۆژە هیچ؛ ڕۆژێکی دیکە بەتەنێ هاتەوە. دە جار ئەم سەر و ئەو سەری کووچەی کرد هەتا نامەکەی فڕێ دا بەرپێم. کووچە پڕ ببوو لە بۆنی عەتری "خەبات".
ئەختەر دەیگوت: "کوڕان پیشەی خۆیانە، پللارت تێ هەڵدەکەن. خۆ ناکرێ تۆش خۆت بۆ هەموویان لە قۆچەقانی نێی، یان ئاوا بکەوییە چەقڵەسەما، خوشکێ گیان! من مارانگەستەم، ئەو "کاروان"ـەی مێردم لەسەر چەقی ڕێگا چۆکی دادەدا و وەک جوو دەپاڕاوە بۆ نێونیگایەکی من و هەموو جارێ دەیگوت: کچێ خاڵخاس!
هەر من بۆ تۆ مردوو
تۆش بۆ من گوو نەکردوو!
بەو قسانە هەڵی خەڵەتاندم و دڵم دایه. وام دەزانی ئەو دونیا پان و بەرینە یەک نێرینەی تێدا نییە لەو زیاتر. گەڕەکەماڵێکم بە بۆنەی ئەوەوە خۆش دەویست. دەی هەر هاتینە بنمیچێک، لێم هەستا سەرپاشوو. ئەوەی نێوی عاشقایەتی و خۆشەویستی بێ، وەک پڵیتە تێکەوت و یەستاویەستاش نەمدیتەوە و تامم نەکرد.
ئەختەری شلک و منداڵ، وەرهەمی هەڵێنابوو بە دەست ماڵی خەزووری قەلاش و هەرچیوپەرچی و مێردی خوێڕییەوە. دڵی پڕ بوو و زۆری گوت و کەمم بیست. هۆشوگۆشم لێ بڕابوو. ئەختەر نەیدەزانی خەریکە ئاسنی سارد دەکوتێ و کار لە کارێ ترازاوە.
مانگێکی پێ چوو؛ هەموو ڕۆژێ، نەک هەر لە کۆڵانی خۆمان، لە هەموو کۆڵانەکانی شار چاوەڕێی بووم. بەڵام شار چۆلوهۆل بوو و لەبەر خۆمەوە ئەو گۆرانییەی سامان عومەرم دەگوتەوە: ↪️

بەشی 3
↩️ تۆ بووی ناخی منت پڕ کرد لە گریە و لە کەساسی
بەرلەوەی کە تۆ بناسم کەی گریانم ئەناسی؟
گلەیی بێ، گلەیی بێ، گلەیی بێ، گلەیی، نامەیەکت نەگەیی، هەواڵێکت نەگەیی.
کەوتینە نێوەڕاست مانگی پاییزەوە(خەزەڵوەر/گەڵاڕێزان)، دەستێک کەیخودا لە ژن و لە پیاوی ماقووڵ و یەکە یەکە لێمان وەژوور کەوتن. خوداوڕاستان ئەو ڕۆژە دایکم کەلارەیەکی خەنە لە سەری دابوو و به لاپێچ و لەچکە پێچابووی و پێی عەیب بوو بێتە نێویان و بە درۆ گوتمان لە ماڵی بابییەتی.
دەی زۆریان قسە لەم لا و ئەو لا دا، دەرکەوت خوازبێنیکەرن. کوڕەکەیان، ئەو ونبووەی هەموو ڕۆژێ ڕبەیەکم فرمێسک بۆ دەڕشت. لە بەندیخانەوە خزموکەسی ناردبوو نیشانەم کەن هەتا لەکیسی نەچم. هەر قسەکەیان لە زار بەربۆوە، دایکم بەبێ سەر و سڵاو وەژوور کەوت: جا چاک نەبوو هاتمەوە و بە گوێی خۆم هەموو شتێکم بیست، دەنا ئەو کچەتیوە پووشی وەسەر دەکرد. هەستن هەستن وەدەر کەون. کچم بە نانی شاری گەورە نەکردووە، بیدەم به هەتیومچەیەک. کەس نازانێ چ گووکارییەکی کردووە و لەسەر چی لە کونەڕەشیان کردووە!
کەیخودا یەکپێ هەستانە حەوا. چارشێوم بە سەری ژنەکان داداوە و هەڵاتم کەوشەکان جووت کەم، کەوش هەر لینگەی لە وڵاتێک کەوتبوو. کەیخودا هەموو لەبەر هەیوانەکە ڕاوەستابوون و سەیری یەکتریان دەکرد و سەریان ڕادەوەشاند. سێ بەش له عومرم کەم بوووە. کەوشەکانم بە ڕووزەردی هێناوە و جووتم کردن و لە بانگی گریانم دا. یەکیان لێم هاتە پێشێ و نێوچاوانمی ماچ کرد و گوتی: ڕۆڵە مەگری، بۆ دەگری؟ بە سەری بابی هەردووکمان هەر زۆر چاکمان نەجات بوو.
سەرەتای مانگی ڕەشەممە بوو، هەڵی کردبووە بای وەعدە و بەفر خۆی لەبەر نەدەگرت. عەرز پەڵە و ڕەشاییی تێ کەوتبوو. پیاوان لە کووچە و کۆڵان پووڵیان داکردبوو و مێشێنیان دەکرد. لەو جەنگەیەدا ژنێکی کامڵ، دوو سێ جار بە بەر دەرگای ئێمەدا هات و چوو. دڵم ئاگای کرد کە شتێکی بە دمەوەیە. هەرام کرد: دادە لە ماڵی کێ دەگەڕێی؟
ـ لە ماڵی کەس بەقوربان، تۆ سەدری نی؟
ـ بەڵێ بۆخۆمم.
ـ من خەزێمم، پووری خەباتم. شکور بەر بووە. ئەو کوتە کاغەزەی پێدا ناردووم، بیخوێنەوە. ئەمان ئاممان کەس پێت نەزانێ کچێ، گێچەڵ بۆخۆت نەنێیەوە.
کراسەکەم لە پزووی دەرپێکەم هەڵچەقاند و نامەم تێدا شاردەوە.
هەرچۆنێک بوو، نامەم خوێندەوە. دەست و لاقم وەک شەقشەقە دەلەرزی. دڵم خەریک بوو بوەستێ. پێم سەیر بوو چۆن قەوەی بەو هەمووە کوڵوکۆ و هورووژە(هیجان) دەشکا!
نامەی لپاولپ کردبوو لە قسەی خۆشی ئاشقانە، لە یەکەم دیدارەوە تا ئەو ڕۆژانەی نێوی منی لەسەر دیوارەکانی زیندان دەنووسی و پێیدا هەڵدەگوتم. لەو ڕۆژانەی هەموو کوڕەکانی دوو بەند ئەولاوەتری بە گۆرانیی "گلەیی"ـی سامان عومەر وەگریان دەخست.
بۆی نووسیبووم: چی دی تابشتی دووریت ناهێنم. چارمان ناچارە، دەبێ پێکەوە بڕۆین. ئەوشۆ سەعات یازدە، لە کووچەی ماڵی تەیموور، ماشێنێکی سپی چاوەڕێتە. وەره و خۆشەویستیی خۆت بسەلمێنە سەدرێ.
بێ ئەوەی بایی نووکە دەرزییەک فکرم ئاڵۆز کەم و دڵاودڵ بکەم، سجیلم هەڵگرت و جێگاوبانی بابم، دایکم و خۆمم ڕاخست. هەر ئەوان خەوتن، بە ماتەماتە ڕۆیشتم. ماشێنەکەی دوور کووژاندبووەوە. دەستێک کەواوپاتۆڵی ڕەشی لەبەردا بوو. سیغارێکی تێ کردبوو و لەبن دیوارەکەی ماڵی مەلامینە ڕاوەستابوو. ئامێزمان بۆ یەک گرتەوە. بە حەیاتم ساتەوەختی وا خۆشم تەجروبە نەکردبوو. ئاواتم خواست قەتقەت لەو باوەشە دانەبڕێم.
لە دێهاتێکی نیزیک، لە ماڵی خزمێکیان سێ ڕۆژ ماینەوە. چەند جاریان بۆ مەسڵەت لە بابم ڕاسپارد، هەر نەیکرد. سەری چوارەمین جار، براگەورەکەم بە زۆر و زۆرداری پێی کردبوو، بەڵام بەو شەرتەی هەتاهەتایە چاویان پێم نەکەوێتەوە و لێم بێبەری بن و بەنەعلەتم کەن.
فشەم بە هەمووی ئەوانە دەهات. من کەوتبوومە نێو ئامێزی بەختەوەرییەوە. ژیان ژاندبوومی و مافی خۆم بوو پشوویەک بدەم. قەی چ دەکا، خۆ منیش عەبدی خودا بووم.
ڕۆژگار هات و چوو، خەبات هەر پیاوەکەی جاری جاران بوو. دوو کچ و کوڕێکمان لێ کەوتەوە. خانووبەرە و دووکان و کار و کاسبی چاک، سەری مار و مێروومان لە ماڵێدا بوو. گێرەوکێشەشمان دەبوو و لەهەر جێیەک دەپسا، لەوێ گرێمان دەداوە.
دوو سێ زڕدۆستی نابابی هەبوو، دەستیان لەگەڵمان لە قاپەکەدا بوو. بیست و چوار سەعاتە لەبەریان دەخوێند ئەو دووکانە بفرۆشە دەچینە گۆڵدکویست. هەرچی خۆم لە داروبەرد دا، بۆم نەچووە سەرێ. دووکانەکەی لە ئاو کرد و چوو لە تاران دانیشت. پۆل پۆل کوڕی خەڵک لەو شارانەوە دەبوونە دەستی خەبات.
خەبات وای تێکوشیبوو ببێتە میلیاردنێر و بێتەوە، هیچ نەبێ، لایەکی بۆکان بە نەغد بکڕێ. ↪️