Telegram Web Link
هاتووم
تا لە نیشتمانت
دەورێک لێدەم
بێ ئەوەی
تۆزێ خاکت
لە گەڵ خۆم ببەم
یا منداڵە برسییەکانم
تێر کەم
من پاشماوەی
شەڕی سێسەت ساڵەم
تەنیا ژنێک
کە لە ژێر داڕمانی
دار و پەردووی چاوەکانت
بە زیندوویی
هاتۆتە دەر
دەبێ
قەبووڵی کەی
بۆ داگیر کردنت نەهاتووم
تەنیا پێم خۆشە
هاووڵاتی فەخری
لای چەپی سینگت بم
من تۆم
نیشتەجێ کردۆ
لە شاری سووتاوی دڵم

#پەرەستوو_تەبریزی

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە

ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

امده ام تا در سرزمینت چرخی بزنم
بدون اینکه
ذره ای از خاکت را با خود ببرم‌
یا  کودکان گرسنه ام را
سیر کنم
من باز مانده ی جنگ سیصد ساله ام
تنها زنی که
از زیر اوار چشمانت زنده بیرون آمد
باید که قبول کنی 
برای اشغالت نیامده ام
فقط دوست دارم
شهر وند افتخاری چپ سینه ات باشم
من تو را اسکان داده ام
در شهر سوخته ی  قلبم

#پرستو_تبریزی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ڕۆژێ گورگ لە مێگەلە مەڕی حاجی سمایل دەدا، حنجی سمایل بە هاوار هاوار داوای یارمەتی لە خەڵکی ئاوایی دەکا،خەڵک پەشۆکاو و سەرسام کەوتنە شوێن گورگەکان
ڕاویان نان.
لە ناوە دا یەکێ لە خەڵکی ئاوایی، کە هۆش و
فکری باشی نەبوو،بە ناوی سەیف‌واڵڵە،دەست
دەداتە چەقۆ تا مەڕی بریندار و لە مردن‌دا سەر‌ بڕێ تاکوو گۆشتیان حەڕام نەبێ.
ئەو هەر لە سەرەتای مێگەلەوە دەست پێ دەکا
.ئەووەڵ مەڕە زۆر بریندارەکان و پاشان ئەوانەی برینیان کەمتر و دواتر ئەوانەی ترسا بوون،و هەروا هەر چی کەوتبا بەر
دەستی خێرا لە عەرزی دەدان و سەری دەبڕین،بە پەلە پەل بە چەقۆوە کەوتبۆ ناو
مێگەل ساغ و نەخۆشی وەپاش نەدەدا...!
حاجی سمایل کە ئەو بارودۆخەی دیت بە
سەر سوڕمانەوە دەڵێ:ئەی خەڵکینە... ئەی‌خەڵکینە...گورگەکان بە جێ بێڵن،وەرن
سەیفە بگرن کە ماڵ وێرانی کردم
...!!!!

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دەور لێدەدا
لە لێک
هەڵوەشانەوەی ساتەکان
هەزار و یەک شەوی بیرەوەری
لە درێژەی بێ‌ئۆقرەیی
باوەشی تۆ دا


#مرضیه_بازرگانی_گلپر

وە ــ نادرمستەفازادە


╭─►@Golparrrrrrrr    حریر
╰─────────────
🔷 قسەی خۆش با ون نەبێ (۱) 😂

چاوشین چاوشین قرتەی سوور

ڕۆژێک مەجید ئاشەوان لە قاوەخانەی کاک شوکرە لە تاریکەبازاردا دەیگیڕاوە:
زەمانی تەیارە ڕەشەکان لە ئاوایی قەڵەندەری نزیک سەدی بۆکان، دروێنەم دەکرد. لەناکاو چاوم لێکرد ئەوە لە ئاسمان ڕا تەیارەیەک ڕووی لە ئێمە کردووە و تیژ بەرەو عەرزی لوور بۆتەوە و خەریکە بەربێتەوە. کوتم بەخودا ئەوە خەلەبانەکەی نازانێ چ بکا و پەشۆکاوە و تەیارەکەی بۆ کۆنتڕۆل نابێ. چۆنی خۆ بگەیێنم؟! بەغار چوومە سەر تەپکێک و لەوسەرە ڕا ڕێنوێنیم دەکرد چ بکا. بەڵام فایدەی نەبوو؛ نەیدەزانی دە بێ چ بکا! هەر دووک دەستم بەولاولای دەمم گرت و یەک بە خۆم هاوارم کرد و کوتم:
چاوشین چاوشین قرتەی سوور!
تەیارەکە نیسکێکی مابوو بەربێتەوە. هەتی هەر گوێی لە دەنگم بوو خەلەبانەکە قرتە سوورەکەی تەیارەکەی لێدا و تەیارە لەپڕدا ڕووی لە ئاسمان کردوە و بەرەو ئاسمان بڵێند بۆوە. لە ڕۆیشتندا تا سەر مەزراکەی ئێمە گەڕایەوە و تەماشام کرد ئەوە لە شووشەی تەیارەکەوە بە قامکی (👍) سپاسم لێدەکا.

                       بیژەن ڕەحمانی
                 ۱۴۰۳/۰۷/۲۸


کاناڵی ژیان جوانە،

http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
با قسەی خۆش ون نەبێ

جا ئەڵێن باوکیشی هەر وا بووە زەمانی زوو، پسر کو ندارد نشان از پدر😅

پیاوێک بووە لە گوندێکی ناوچەی هەورامان زۆر هووفەکەر و چاخانچی بووە و ئیتر بە هۆی چاخان و درۆ و دەلەسە بەناوبانگ بووە و ناوی داخستووە و ناویان ناوە لالۆ ڕەحیمە چل درۆ، پیاوێکیش بووە لە گوندێکی دیکەی هەورامان، ئەویش هەر بەو پیشەیە بەناوبانگ بووە و تاریفی چاخان و هووفەی لالۆ ڕەحیم زۆر دەبیستێ ئەڵێ؛ بەخودا خوا ڕۆژێکی دابێ ئەبێ بچم ئەم پیاوە ببینم بزانم کێیە و چۆنە؟

ئەز قەزا ڕۆژێک دەکەوێتە ڕێ و دەچێ بۆ لای لالۆ ڕەحیم بۆ ئەو گوندەکە و لەوێ دەگاتە بەر کەلوێری ماڵیان منداڵێکی تەمەن شەش_حەوت ساڵ دەبینێ ئەڵێ؛ ڕۆڵە ماڵی لالۆ ڕەحیم ئێرەیە؟ منداڵەکەیش ئەڵێ؛ بەڵێ فەرموون باوکمە کارتان چییە؟
ئەڵێ؛ ڕۆڵە باوکت لەکوێیە؟ هاتووم بیبینم. منداڵەکەیش دێتە جواب ئەڵێ؛ وەڵڵا لالۆ گیان ئاسمان وڵەش بییەنەنە تاتەم چەنیو و کنەرەش بەردەن بوورازوشۆ😂😁(وەڵڵا خاڵۆ گیان ئاسمان کونێکی تێ بووە باوکم دەرزی و بەکرەی بردووە بیدوورێتەوە) پیاوەکەیش دوو دەسی ئەدا بەسەریا ئەڵێ ئەی هاوار ئەمە کوڕەکەیە ئاوەهایە تاتەڕۆ_بابەڕۆ خۆی چۆن بێ، ئیتر بێدەنگێ دەگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان و بەربەرەکانێی لالۆ ڕەحیم ناکات😂😅

،کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
☀️ سڵاو، هەموو کات و ساتێکتان باش هاوڕێیان  ❤️


🗓 ئەمـڕۆ یەکـشـەمـمـە

🍂 ۶ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۶ی ئابانی ۱۴۰۳ی هەتاوی
🍂 ۲۷ی ئۆکتوبەری  ۲۰۲۴ی زایینی




📍چیای "قڵاقیڕان" /ئیلام/ڕۆژهەڵاتی کوردستان

گرنگترین چیای ئیلام شاخی قڵاقیڕانە کە سروشتێکی زۆر جوان و ناوازەی هەیە. ئەم شاخە بە دووری ٣ کیلۆمەتر لە باکووری شاری ئیلام هەڵکەوتووە و بەرزییەکەی ۲۱۵۲ مەتر دەبێت. ئەم شاخە وەک هێمای شاری ئیلام بەناوبانگە و یەکێکە لە ناوچە شاخاوییە جوانەکانی ئەم شارە. تەنانەت دەگوترێ شێوەی "گۆڕەپانی ئازادی تاران" لە چیای قڵاقیڕانەوە وەرگیراوە.


         کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئایا لە دایک بوون
لە وڵاتێک دا
کە ئازادی لێ
بە دارەوە
هەڵداوەسن تاوانە...؟︎!

مرام المصري

وە ـ نادرمستەفازادە
ناوی پارچە و بەشەکانی نیروئاموور ( نیروهەوجاڕ)
⊕ ئاموور(هەوجاڕ٫ موژان):
لەم بەشانە پێکهاتووە
١- دەستەمستە
٢- شیلەپە
٣- موژان(هەوجاڕ)
٤- دندە
٥- گاسن
٦- سەرەموژان
⊕ نیر لەم بەشانە پێکهاتووە:
١-  نیر
٢- کەڵەوە(کەڵەمە)
٣- بەنی کەڵەوە
٤-  مشەمەرە

بەکر ئەحمەدی

کاناڵی وشەی کوردی
ئەوەی کە چاوەڕوان بی،ژیان لە گەڵت باش
بێ،چونکێ تۆ لە گەڵ ئەو باشی؛وەکوو ئەوە
وایە کە چاوەڕوان بی،گوگێک تۆ نەخوا،لە بەر
ئەوەی تۆ ئەو ناخۆی

#آل_پاچینو
#وە_نادرمستەفازادە
🍁🍇☕️🍊🍂
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎥🔺خیانەت کردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چۆن دەس پێ ئەکات؟؟

📌قوبادی، دەروونناس و ڕاوێژکاری هاوسەرگیری و خێزان.

‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‎‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
☀️ ڕۆژ باش کوردستان
بەیانی و هەموو چرڪەساتەڪانی ژیانتان لێوڕێژی شادی ، خۆشی هاوڕێیان

🗓  ئـەمــڕۆ دووشـەمـمـە

🌻 ۷ی گەڵاڕێزانی۲۷۲۴ی کوردی
🌻 ۷ی گەڵاڕێرانی ۱۴۰۳ی هەتاوی
🌻 ۲۸ی ئووکتۆبری  ۲۰۲۴ی زایینی



🌻کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دایکی خەم دیسان مەلۆتکەی لە دڵم پێچاوە
وامدەزانی کە دڵی من لە خەمان ڕەخساوە

لێرە لەم قاقڕە تەنیام و نییە فریاڕەس
چون لە کاروانی ئەوین تفڵی دڵم جێ ماوە

نووری دوو چاوم لە من بوونە کەلەمچەی دەست و
نیمە رێگایەکی ڕزگاریێ لەم زەلکاوە

دڵ لە پێ کەوتووە ماندوویە لە پێناوی ژین
هێندی هەوراز و نشیو، شاخ و تەلان پێواوە

باڵەفڕ نابێ هەڵۆی بەختی منی بێچارە
دڕک و داڵێ لە قژی شێعری تەڕم هاڵاوە

گەردەلوول دێت و دەچێ ناسرەوێ بۆ ساتێکیش
تا ببینێ کە گوڵی باخی "ئەوین" ژاکاوە


چاوی جوانی غەزەلم بۆتەوە گۆمیلکەی خوێن
پێکەنینێ بوو ئەویش هێز و ورەی ڕووخاوە

#ئەوین ـ ڕەحمانی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
پێشتر ئەوینداران
گەر باسی ئەوینی
خۆیان دەکرد
پێدەکەنیم
بەڵام
ئەوڕۆ کە گەڕامەوە
قاوەخانە
قاوەکەم لە تەنیایی‌دا خوارەدەوە
ئەو کاتە زانیم
کە چ خەنجەرێک
لە ڕەچەڵەکی ئەوین
قەبڕغە کون دەکا و
ناڕواتە دەر...

#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.
ئەم کاتەت باش
من ناوم" عەداڵەتە"
لەسەر زەمین چاوێکی خوا و
دەستێکی خوام.
ئەوەتەی هاتوومەتە ئەم نیشتمانەوە
کەس نامناسێ و کەس نامبینێ و
ئەوەی ناوی نەبێ ،منم.

من لێرە تەنهام
هەموو شەوێ بە چرپاکەی
خۆمەوە ئەمبەستنەوە
پلاستەرێکیش ئەدەن لە دەمم.
ئەم نیشتمانە ئەوەندە ڕقی لە منە
هەر هەلێکی بۆ هەڵکەوی سەرم ئەبڕێ.

من بە ئاسانی نادزرێم.
بەڵام لێرە ئەگەر ئاگام لە خۆم نەبێ،
ئەمدزن و ئەمفڕێنن
ماسکەکەی من ئەبەستن و
ترازووەکەم هەڵئەگرن و
ئەچنە دەرێ بۆ ناو خەڵک و
سلسار سلسار
ئەڵێن ئێمە نەک عەداڵەت
خودایەکی تازە هاتووی ئەم وڵاتەین!

ئەم دەست بەو دەستی نەزانی
پەنجە دزرا
ئەم قاچ بەو قاچی نەزانی
ڕێگە دزرا
ئەم چاو بەو چاوی نەزانی
سەرنج دزرا
ئەم باڵ بەو باڵی نەزانی
فڕین دزرا

سارومارە...سارومارە
ئەم دیرۆکی دەسەڵاتی سەرزەمینە و
بۆنی دەمی درۆکانی ئەم ڕۆژگارە

شێرکۆ بێکەس

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
◾️ هیتلێر لە شەڕی جیھانی دووەمدا تەنیا گرووپێک کە ئیزنی پێنەدان لە شەڕدا بەشداری بکەن مامۆستایان بوو بۆیە فەرمانی کرد مامۆستایان لە مەتەرێز و سەنگەرە ژێرزەوینییەکاندا بەند بکەن!!

هۆکاری ئەو ئیشەیان لێپرسی..

ئەو کوتی: ئەگەر لەشەڕ سەرکەوتین بۆ جیهانگری و وڵات ستێنی پێویستمان بەوان دەبێ وە ئەگەر شکست بهێنین بۆ دروست کردن و بنیات نانەوەی وڵات پێویستمان پێیان دەبێ...

داهاتووبینییەکەی ڕێک وابوو،ئاڵمان بەهۆی مامۆستایان بەباشی ئاوەدان بۆوە.

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۳۰ی ڕەزبەری ۲۷۲۴ی کوردی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
☀️ سڵاو و ڕێز
پێشکێش بە ئێوە ئازیزان


🗓 ئەمـڕۆ سێشـەمـمـە

🍂 ۸ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۸ی ئابانی ۱۴۰۳ی هەتاوی
🍂 ۲۹ی ئۆکتوبری  ۲۰۲۴ی زایینی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/11/15 17:24:27
Back to Top
HTML Embed Code: