Telegram Web Link
چەن وێنەی مێژوویی لە سازکردنی بەنداوی مەهاباد کە ساڵی 1340ی هەتاوی بەدەس ئەندازیارانی یۆگۆسلاڤیا سازکراوە.

@kashhavaKURDSTAN
@havakurdstan
#پەندی_پێشینیان

ئەو وەیشوومەیە، کێ دەریفرتاند
دای بە لای مارا کلکی لێ قرتاند!؟

ئەگەر تۆ مەنی، ئەمن دوو مەنم
جیا لە مەتاڵ و گورز و کەمەنم

کەری خۆیەتی لێی خەبەردارە
تا کوێ بڕ دەکا، چەن مەنی بارە!

ناترسم لەکەس، دەگێڕم بەزم
لەمەولا ئەزم هەر هەڵدەبەزم

چون خزمی یەکن، لە هیچ مەنتەقە
ئێستر و ئەسپ لێک نادەن لەقە

ئێژن ئەسپ و زین، کەر و قەڕازە
ئافرەت و خشڵ، بێشکە و گەڵوازە

ئەسپ و ماینیان کن ناڵبەند دێنا
قرژاڵ و کیسەڵ پێیان هەڵدێنا

ئەسڵ هات، بەدەڵ خۆی ناکا فنیش
ئەسپیان ناڵ ئەکرد، کەر وتی: منیش!

خزمان دەکووژن ئەسپێ لە دەوری
نەخۆش، لە باتی کولێرە چەوری

ئەسپ هاتە بەر زین و لغاوێ
ئەسڵ و ڕەسەن بێ، ئاوزەنگی ناوێ

بۆ لێخوڕینی نەحس و ناکەسە
قەمچی، ئەسپی چاک شووڵێکی بەسە

#مەلا_غەفوور_دەبباغی


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لە شوێنێ
خوارتر لە هەتاو
هەتاوی تر هەیە؟؟؟
نیە،نیە،نیە!
لێرە ئەگەر ترووسکەیەک دێ
دڵی داگیرساوی منە
کە ڕەشی شەوی
تێک‌شکاندووە...

#محمود_درویش
#حسین_برهمت
#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بۆ ساز کردنی کۆتەڵێ لە من
هیچ کارێکی ئەستەم نیە
من هەر ئێستا
بۆ خۆم کۆتەڵم
نابینم
کە نەنووسم
نابیستم
گەر نەڵێم
ناڵێم
تا گرفتار نەبم...

#احمددریس

#وە_نادرمستەفازادە

ـــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️

برای مجسمه درست کردن از من
هیچ کار شاقی نخواهید داشت
من همین حالا هم نمی بینم
که ننویسم
نمی شنوم
که نگویم
و نمی گویم
که گرفتار نشوم ...


#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ دووشەممە

☀️ ۱۲ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۱۲ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۲ی سێپتامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲۸ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


📍سەرچاوەی ئاوی گەنجان/خورماڵ/هەڵەبجە/باشووری کوردستان

لە کفن فرۆشیان پرسی، پارچەی کفنەکەت ئەسڵە؟؟!!!
کوتی:پێم وایە ئەسڵە، چونکێ هەر کەس
بردووێ نەیهێناوەتەوە....


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
مەزهەب دەبێ لە ئینسان بوونەوەرێکی
بە سەبرتر و ئازادتر و بەغیرەتتر و دلۆڤانتر ساز کا،ئەگەر مەزهەبێک نەتوانێ ئەو کارە
بکا،شتێک جگە لە چاوبەستن و فێڵبازی
نیە!!

#آلبرت_انیشتین

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 #هۆنراوە

🔻بۆت مردم ناسک و جوانی
🔻تۆ گــوڵی لە نێو گــــوڵانی

🔻ئاوێـــــــــزانی باڵات بم
🔻جوانی دەڵێی خەرمانی

🔻من لەبەر ئەو گۆزە مرم
🔻لێوئاڵ دەیباتە کــــــانی

🔻دە وەرە ئـاوێزانت بم
🔻هەر تۆ قەدرم دەزانی

مامۆستا #حەسەن_زیرەک (سڵاوی خودای لەسەر بێ)؛



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئینسانەکان وەکوو کتێب وان!

لە ڕووی هێندێکیان دەبێ ڕاهێنان بکەی و فێر بی،لە ڕووی هێندێکیان دەبێ جەریمە
بنووسی و پەند و ئامۆژگاری وەرگری،
هێندێکیان دەبێ بە نەخوێندراوەی فڕێ دەی.
هێندێکیان دەبێ چەند جار بخوێنێوە تاکوو
لە مانایان بگەی...


وە ـ نادرمستەفازادە

‌‎‌‌
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹فه‌تانه‌ی وه‌لیدی هونه‌رمه‌ندێكی ڕەچه‌شكێنی كوردستان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یادێ لە عەلی زەندی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ سێشەممە

☀️ ۱۳ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۱۳ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۳ی سێپتامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲۹ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی
‍ کورتە باسێک لە مێژووی وشەی OK


ساڵانی پێشوو لە وڵاتی ئینگلیس پاش هەر شەڕێک لە گەڵ وڵاتانی تر بۆ ئەوەی ژوومارەی سەربازە کوژراوەکانیان بزانن  لە سەر پەرچەمێک ڕادەی کوژراوەکانیان دەنووسی بۆ وێنە5K یا11K...کا کورت کراوی وشەی  kill واتە کوشتن بوو
ڕۆژێک هیچ کوژراوێکیان نابێ لە سەر پەرچەم ک و سیفر دەنووسن 0K سیفریش کە لەوێ اۆ یان پێ کوتۆ لەو کاتەوە لە هەر کارێک دا کە کێشەیان بۆ نەهاتۆتە پێش و هەموو کاریان بەڕێکو پێکی چۆتە پێش لە وشەیOK کەڵکیان وەرگرتۆ.

بە ئومێدی  خودای گەورە تەواوی کاتی ژیانتان OKبێ.

وەرگێڕان
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
گیر‌کردنی کێش

کابرا لە پشت فەرمانی ماشینی بێنزی ئاخرین مۆدێل بە خێرایی 180 کیلۆمیتر لە گەورە ڕێ‌دا دەڕۆیشت، لە ناکاو دەبینێ ماتۆڕگازێک لە تەنیشتێوە  خەریکە وەپێشی کەوێ،زۆر سەرسام دەبێ ولاق لە سەر گاز دادەنێ‌و ئەو جار تا دووسەد کیلۆمیتر دەڕوا، بە سەر خۆشی گۆرانی دەڵێ و دیسان دەبینێ ئەوە ماتۆڕە وییییژ گەیشتەوەسەری، ئەوجار تەواو تێکەڵی دەکا و تا دەتوانێ لاق لە سەر گاز دادەگرێ‌و تا دووسەدوچل دەڕوا، هەر وا تەواو گاز دەڕوا و دەبینێ حەی هوو ئەوە ماتۆڕە وەک تیر کەوتۆتە شوێنی و خەریکە لە تەنیشەوە بیداتە پێشی،
ڕانندە زۆری پێ ناخۆش دەبێ کە لە بەرانبەر ماتۆڕ گازی دا کەمی هێناوە، چرای بۆ لێ دەدا و دەیداتە کەنار ڕێگا و ڕادەوەستێ، ماتۆڕەش ڕای دەگرێ و شۆفیری ماشین دەچێتە لای ماتۆڕسوار و دەڵێ:برام نۆکەرتم پێم بڵێ بزانم بەو ماتۆڕگازێت بۆ ئابڕووی منت برد؟!!
ماتۆڕ سوار کە ڕەنگی زەرد هەڵگەڕابوو، بە هەناسە بڕکێ دەڵێ:کوڕە کاکە خودا دایک و بابت ببەخشێ ڕاوەستای کێشی شاڵوارەکەم لە ئاوێنەی ماشینەکەت گیری کردۆ خۆ خەریک بوو بمکوژی...

بەرداشت:

ئەگەر دەبینن، کەسانێک لەو پەڕی تێ‌نەگەیشتن و کارنەزانین دا بە چەشنی بەرچاو سەردەکەون، بزانن کە کێشی شڵوارەکەیان بە کام بەر پرسەوە گیر کردۆٚ...!!!!؟؟


وەرگێڕان

نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ چوارشەمبە

☀️ ۱۴ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۱۴ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۴ی سێپتامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۳۰ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


📍ئیلام / ڕۆژهەڵاتی کوردستان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
انشا
موضوع: بنزین
باری دوستان ما هر چقدر میخواهیم به مقولەهایی غیر از دلار و بنزین و نان و لاڕەشە و قوزەڵقورت بپردازیم نمی‌شود و تمام زندگانی گووبارمان در این موارد و خوابڕیوها مصرف شده است.
هنوز اثرات شەڕەسەگ آبان ۹٨ محسوس است که اکنون هم بنزین دوباره بەزم درست کرده است جاروبار گیر نمی‌آید و بازار سیاه برایش درست شده است و گاهی هم کارت بنزین آزاد در پمپ‌ها به اندازه زمان یک تڕ فعال است.
کاشهرام خزممان(همان که پیشتر آتئیست بود شب زلزله بانه تبدیل به مسلمانی شەشدانگ شد و بعد کمونیست شد و سپس برای اینکه در خوازبێنی جواب مثبت بگیرد به نوێژ جمعه می‌رفت و پس از آن نازانم کەوته سەر چ دینێک) میگفت در بانه و مریوان و فریده وەزع بنزین قۆڕتر از قاله قۆڕ است وی اضافه کرد که دنیا آخری شده است و به نمایندگی از اهالی محترم روستای میک از ما اهالی قوڕبەسەر قامیشەڵە گردن ئازایی کردند.
چنان که در انشاهای پیش عرض کردم ما یک دستگاه پیکان شەماڵ داریم که به لعنت خدا نمی‌ارزد و خوا آن را بە قسمەتی دوژمنانم هم نکند، ئەم ئێواره برای چۆڕێک بنزین کۆپینی به پمپ بنزین رفتم صف بسیار طولانی و قەرەبالغ بود همه اهالی شهر به جز مرحوم باوەگەورەم در صف حضور داشت و عدەایی کنار ماشین‌هایشان مشغول پاسور و دۆمینه بودند و حتی جەماڵە بۆگەن ( شوهر زەمانە دەم پان که زمانی عاشقش بودم) در آنجا حضور داشت، و بعد از چندین ساعت معطل شدن توانستیم بنزین بزنیم.
بعضی شایعات می‌گویند که قرار است بنزین گران بشود پیشاپیش گوو بە جەد و ئاباد کسی که آن را گران میکند، جاروبار یکی از مسگولین میگوید خەڵک خیلی بنزین مصرف می‌کنند و باید دەست پێوە بگرن خوا هەڵناگرێ، از همین تریبون به آنها عرض میکنم دۆشاو بەو گونتانە، شما اگر هەوایەک عەقڵتان پێی ئەشکا ماشین کم مصرف وارد می‌کردید، چون طبق فرمایش خودتان اگر واردات ماشین آزاد شود از محل صرفه جویی بنزین می‌توان کل حقوق ایرانخودرو و سایپا را داد و هێشتا برای ڕۆژی چهار اختلاس هم پول باقی می‌‌ماند ولی وقتی خودتان اینقدر کار گواوی هستید انتظار نداشته باشید که همەاش ما مراعات کنیم و بنزین نسوزانیم و نان نخوریم و گوشت نخوریم، تعارف نکنید امر بفرمایید که بمیریم.
آقای دکتریان هم که واقعا دکتر است قرار است اولین جراحی اقتصادی وی خەتێنه یارانه بنزین باشد.
بنزین این کاول بوو چنان است که حتی زامبی‌ و وحشی‌های طالبان با همه کەریەتی و بۆگەنی خودشان بنزین ما را مفت نمی‌خواهند و حتی یکی دوبار که خواستند بهشان بفروشند پسش فرستادند و در نامەایی متذکر شدند که: "گوو به قەبری مردووی موهەندسی ئەو بەنزینە، بیکه بەر سەگ بۆی پێوە ناکات، بە قەبرەکەی بێن لادەن جارێکی تر لەم ڕشاوه پشیلە بنێرن بۆمان دێین هەمووتان ئەخۆین"
خلاصه وضع بنزین ما همچون چایی مام غفور است که حضرت شیخ رضا طالبانی در وصفش می‌فرماید:
"چاییەکەی مامە غەفوورم زەرده وەک میزی نەخۆش
ئێحتیاج بە ئاگر ناکات هەر به دوو تڕ دێته جۆش"

👇👇عەتا سەرزل👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کوردستانیان هێند خۆشدەوێ،
ئەوا دەیکەن بە مەزارێک،
تاکی نەبێ له جیهانا
ئێمەشیان هێندە خۆشدەوێ،
شادمان دەکەن بە فیدراڵی
لە چوارچێوەی گۆڕستانا!

خۆشیان وەکو دوو پاڵەوان،
کە کەس نەما
نەفرەت دەکەن لە خەنجەر و تیر و کەوان...
بەیانی ئاشتی مۆر دەکەن؛
یەکیان دەبێ به مجێور،
ئەوی تریان بە زێدەوان!

#پەشێو

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥🎥🎥🎥🎥🎥🎥🎥🎥

#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی

📽گــۆرانی : 

#کاولی_بادینان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/11/16 12:26:29
Back to Top
HTML Embed Code: