Telegram Web Link
جوانترین
شێعری دنیا
خودا بۆ تۆی دانا
ئەو کاتە کە
چاوەکانتی خوڵقاند
فریشتەکان
چەپڵەیان لێدا
بە نەرمی کوتیان
ئافەرین
بۆ خۆداوند
کە جوانترین خوڵقێنەرەکانە

پەرەستوو تەبریزی

#وە_نادرمستەفازادە

ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

زیباترین شعر جهان  را
خدا برای تو نوشت 
آنگاه که چشمانت را آفرید
فرشته ها کف زدند 👏
و آرام 
زیر لب گفت :
              "فتبارک الله احسن الخالقین "


#پرستو_تبریزی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ پێنجشەمبە

☀️ ۱۵ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۱۵ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۵ی سێپتامبەری ۲۰۲۴ی زایینی


🟣 زەماوەندی ڕەسەنی کوردەواری، زەماوەندی هۆزی گوڵباخی لە گوندی کەسنەزانی سەر بە قەزای دیواندەرە لە نێوان هەر دوو شاری سنە و سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی١٩٦٥. ‎ ‎هۆزی گوڵباخی  هۆزێکی ڕەسەنی کوردەواریە لە ناوچەی دیواندەرەن نێوان سنە و سەقزدان.

🔻لەساڵی ١٩٣٨ ڕەزاشای پەهلەوی هێرشێکی خوێناوی کردە سەریان، زۆریان چوونە بۆ باشووری کوردستان، پاشان هەندێکیان گەڕانەوە.
🗓 ئەمڕۆ هەینی

☀️ ۱۶ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۱۶ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۶ی سێپتامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
نە مردن ئەوندە تاڵە،
نە ژیانیش ئەوندە شیرینە؛
کە مرۆڤ بۆ ئەو دووانە
« شەڕەفی» دانێ...

👤 فەرەیدون فەرڕۆخزاد
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۵ی پوشپەڕی۲۷۲۴ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
♦️دڵم پێی خۆشە ڕێز لە هەموو بیروڕایەک بگرم،
بەڵام ڕێزگرتن لە هێندێکیان سووکایەتی کردنه بە شعووری خۆم!!

کەوابوو لە باشترین حاڵەتدا لەگەڵیان هەڵدەکەم و بێدەنگ دەبم...

# ئانتۆنی --- هاپکینز
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۲ی پووشپەڕی۲۷۲۴ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دەمهەویەی
وەکوو
ئاواتی برسی بۆ نان
وێنەی تینۆێک
بۆ داوای ئاو
وەکوو ئەویندارێکی
یار لێ ون بوو
ئەی چرکە ساتی بێ‌خەمیم
ئەی بێ‌دەنگی
کاتی هێمنی و حەسانەوەم

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
نیشتمان
ئەو پارچە زەوییەیە
کە وەکوو دڵ
لایەکی جەستەمی
داگیر کردۆ
ئەگەر
نەبێ جەستەم
بێ‌گیانە و یەکجاری مردووە


نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
شاعیرم

وە هەر چی کە بتوانم
ئاماژە بکەم پێی
ئەویش بە بێ‌دەنگی
تەنیا و تەنیا
مانگە
کە وا شێوەی
ڕووی تۆ دەدا...

#احمددریس

#وە_نادرمستەفازادە

ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

شاعر أنا
وكل ما أستطيع أن أشير إليه
وذلك بلغة الإشارة أيضا
هو القمر
والذي هو يشبهك.....

ـ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

شاعرم
و هر آنچه که می توانم بدان اشاره کنم
آن هم به زبان اشاره
ماه است
که شبیه توست....


#احمددریس



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سیلسیلەی زوڵفش من کەردەن شەیدا
هەر کەس مەوینۆش مەگنۆ بە وەیدا
پێچیان چــون لــوول لاولاو بـە نەیدا
تاتــا پـەخش بییــەن وە بـــان بەیــدا

#خانای_قۆبادی
‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
☀️ئەمڕۆ شەممە


❤️۱۷ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۱۷ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۷ی سێپتامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۳ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#کازابلانکا

حەولم دا بۆنی تۆ لە خانەکانی پێستم بخەمە دەر
پێستم هەڵکەندرا
بەڵام تۆ نەچوویە دەر
حەولم دا تۆ دوور خەمەوە بۆ بنی دنیا
جانتاکانتم حازر کرد
بلیتی سەفەرم بۆ کڕی
لە ئەوەڵین ڕیزی پاپۆڕ (کەشتی)
جێگام بۆ گرتێوە
کاتێ پاپۆڕ وەڕێکەوت
فرمێسک لەچاوم گەڕا
تازە تێگەیشتم لە لەنگەرگەم
تازە تێگەیشتم ئەوەی کە دوور دەخرێتەوە و شاربەدەر دەکرێ
منم
نەک تۆ..!

# سەعاد ـــ ئەلسەباح
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۶ی پووشپەڕی۲۷۲۴ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سبەینێ بۆ هیچ کەس زەمانەت نەکراوە،
چ پیر بێ،چ لاو!
گاهەیە ئەمڕۆ ئاخرین جار بێ، ئەو کەسانە
دەبینی کە وا خۆشت دەوێن.
هەموو کات ئەوە بڵێ کە دڵت دەیهەوێ و هەستی پێ دەکەی، وە هەرچی بیری لێ
دەکەێوە جێ بە جێی کە!
ئەگەر من دڵێکم بۆایە،بێزاریم لە سەر
سەهۆڵ دەنووسی...
وە چاوم دەبڕێ دەرکەوتنی هەتاو...!


#گابریل_گارسیا_مارکز
(بریده‌ای از وصیت‌نامه؛
نویسنده بزرگ آمریکای جنوبی)

#وە_نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🍃🌷سڵاو کوردستانەکەم🌷🍃

سڵاو خوشک و برایانی دلۆڤان

سڵاوێک لەکانگای دڵی پڕ لە سۆزەوە پێشکەش بەئێوە هاوڕێیان و هاودڵانی هێژام، هیوادارم ژیانێکی پڕ لەهێمنایەتی بەرنەسەر. دڵتان مەکۆی ئەوین و خۆشەویستی بێت.

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🗓 ئەمڕۆ یەکشەممە

☀️ ۱۸ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۱۸ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۸ی سێپتامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ٤ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
‍ ‍ ‍ ئاتاجی ‌تۆم

ئە‌وە‌ چـــــــە‌ند‌ ڕۆژە‌ دڵـی دەربـــــە‌دەرم
تۆیی دە‌وێ ئە‌ی ‌بە‌فیدات ‌گیان ‌و سە‌رم

ئە‌ی هە‌مـــوو هە‌ست‌ و تە‌وژمی ژینــــم
وەی فیدای تۆ هەموو هە‌ست ‌و هونە‌رم

ژیـــن ‌بــــە بـــێ  تۆ نیە ‌مـانای بۆ مــــن
ئـــە‌ی ڕپـە‌ی ‌نێو دڵــــە‌کــە‌ی ‌پڕ شە‌رەرم

وە‌ی بەقوربانی ئەتۆ بیــــــر و هـــــۆش
خاکــی ڕێتــە گوڵــــە‌کــە‌م‌ تاجی‌ سە‌رم

تـــۆی کــــە ‌یە‌زدانـــی ژیـــانی بـــۆ من
مـن ‌لـــە‌ژێــر سێبــــە‌ری تۆ بەختە‌وەرم

کاتـــێ مـــن چێــژی‌ دەکـــــە‌م‌ لێــوانت
من لە‌گەڵ کـــۆڕی ‌پە‌ری هاو ســە‌فە‌رم

ئە‌و زەمانە‌ی کـــە لـــە لامی‌ گـــوڵە‌کە‌م
دوور لەئیش و غـەم‌ و دە‌رد ‌و کە‌سە‌رم

من کە چـــــــاوی ‌تۆ دەبینم بە خــــودا
چــاوی یــە‌زدانە کـــــــە‌ دێتە نــە‌زە‌رم

ئە‌و دەمەی‌ بۆنـی‌ لە‌شت ‌هـــــە‌ڵدە‌مژم
مە‌ستم و خـــــۆشم ‌و زۆر بێ خه‌بەرم

گە‌ر "تەوار"ی دڵــــــە کـــەم ‌هە‌ڵنەفڒێ
خاکەســـارم قـــــــوڕی دونیا وەسەرم

وەرە بۆ وەی نەمــــــرم تۆ و پاکیـــت
دە‌ستی‌ گــە‌رمت بخە ‌دە‌وری ‌کە‌مە‌رم

تـــــــۆ خـــودامـــــی وە‌رە‌ بملاوێنـــە
ها‌و دڵــــی تـــۆیە‌ دەکـا چـارە‌ســە‌رم

لە‌ش‌ و ڕوحم ‌بە ‌فیدای ‌نازی ‌چە‌مت
وە‌ی‌ قەزای‌ تۆ‌لە‌کە‌س ‌و دە‌ور و بەرم

خۆڵی‌ پێڵاوی ئەتۆ بۆ (ســـــــووتاو)
بـــــۆتە‌‌ تاجێــکی‌ تەڵا و گـــوهـــە‌رم‌

#سووتاو


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🗓 ئەمڕۆ دووشەممە

☀️ ۱۹ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۱۹ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۹ی سێپتامبەری ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ٥ی ڕەبیعولئەوەڵی ۱۴۴۶ی مانگی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🟣 هونەر و هۆنەر؛

🔻لە
#مامۆستا_حەقیقی دەپرسن هەژار و هێمن (سڵاوی خودایان لەسەر بێ) کامیان هۆنەرترن؟

▪️لە وەڵام دا دەفەرمێ:


برایەک پرسی ڕۆژێکی لە من
کام شاعیرترن هەژار و هێمن
کوتم اعوذ لە شەڕی وەسواس
هەردوو یەکێکن لەلای کاکەباس
هەردوو ئەنگێوەن لە یەک هەدەف دا
هەردوو وەک دوڕن لەیەک سەدەف دا
هەردوو مامۆستای لۆمە لە وانن
لە بەحری تانان وەک مەلەوانن
ئەو وەردەگێڕێ واژەی جزیری
ئەم نەقڵان دەکا لە شکسپیری
بۆ_کوردستانی ئەو بێ وێنەیە
تاریک_و_ڕوونی ئەم ئاوێنەیە
ئەوین بەزێنە بەیتی #مەم_وزێن
لای هەواری ئەم #لەیل_ومەجروم کێن
خەییامی کوردی چەنگی لە دڵ دا
ناڵەی_جودایی گڕی بەکڵ دا
لە کوێستانی ئەو گوڵان بەبۆکە
سەمەن وەکۆکە لەو پاشەرۆکە
خولاسەی کەلام ئەوان برامن
ناکەم فەرقیان بەموو برا من
منیش چاوێکم لە دیتن وێستا
هەردوو بە چاوێک دەبینم ئێستا


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بۆ دوو واجار به‌ جیت دیلم
🎧🎼🎼🎼🎧

لەیلا فەریقی
بەجێت دێڵم


بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم
سا ماڵ ئاوا، ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەکێڵم
سا ماڵ ئاوا ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک
ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دوری، تا فرسەتە
نەکا بمرم لە ڕۆژێکا کە سەرم لەسەر سینەتە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لەڕێگای عێشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنا
وەک شەرابی جامی بەدمەست
بەدەستی خۆت بمڕژێنە

گەر بە جل و بەرگی سپی
بەبێ ڕۆح هاتە بەر چاوم
بەڵکوو بێنە شینم یاران
بێتە گفتوگۆ کوژراوم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

بۆ دواجارە بەجێت دێڵم...



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کوتی:
منت لە بیرە؟

هەڵاتم لە ڕێ بیرم کردەوە
کە من چیم لە بیرە،
بۆچی یادەوەریم
بە پان و بەرینی مێژوویە
وە ئینسانەکان
لە یادەوەری من دا دەژین
بەڵام
بۆ خۆم لە یادی هیچ‌کەسێک دانیم

عباس معروفی

وە ــ نادرمستەفازادە

🤍کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/11/16 10:12:09
Back to Top
HTML Embed Code: