Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ یەکشەمبە

۲۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۲۱ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۱۱ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۶ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی

#تەرەغە_بۆکان؛
لەوێ نازانم،بەڵام لێرە تا کراسەکەت ڕەش نەبینن باوەڕناکەن شتێکت لە دەست دابێ.
خوداوند ئێمەی لە بەهەشت دەرکرد و لە
زەوی ترساندین،ئێوە ئێمەتان لە زەوی
دەرکرد و لە خوداتان ترساندین.
من ئێستا لە لای شەیتان حەساومەتەوە
کە نە لە خۆیم دوور دەکاتەوە و نە لە
خۆی و نە لە هیچیشم دەترسێنێ!!
ئەستەمە
تێگەیاندنی کەسێک لە شتێکی کە بۆ تێنەگەیشتنی پووڵ وەردەگرێ!!!

احمد شاملو

وە ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئینسانەکان وەکوو یەک ناژین،
یەکێ دەژی، یەک خۆ ڕاگری دەکا
وەکوو یەکیش خۆڕاگری ناکەن
یەکێ تاقەت دێنێ
یەکێ دەشکێ.
ئینسانەکان وکوو یەک ناشکێن
یەکێ لە ناوەڕاستەوە لەت دەبێ
یەکێ ورد ورد دەبێ.
لەتەکانیش وەکوو یەک نین
لەتێک سەد ساڵ دەژی
لەتێکی تر یەک ڕۆژ.

واقف صمد اوغلو

وەــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
کۆمەڵگایەک کە مل کەج کا بۆ
هەژاری و دینێک گەر
جەحەندەمی هەبێ
و دەوڵەتێک زوڵم بکا
خەڵک لەو کۆمەڵگایە دا داماون!!

من کۆمەڵگایەکم دەوێ
بێ‌شا،دێنێکی بێ‌داسەپاندن
و وڵاتێکی بێ سنوور!!!


👤 ویکتور هوگو

وە ـــ نادرمستەفازادە


▫️
♦️جامعه ایی که به فقر تن دهد
دینی که دوزخ داشته باشد
و کشوری که ستم کند؛ فرومایه اند
من جامعه ایی بدون شاه
دینی بدون تحمیل
و کشوری بدون مرز میخواهم!

👤 ویکتور هوگو

🆔کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
‌                                                 ‌ ‌‌‌    ‌
کاتێ مردم، لە قەبرم مەنێن
نامهەوێ کەسانێک بێنە سەر گۆڕم، وا لە وەختی زیندوو بوون و هەناسە کێشانم، لێرە نەبوون.
لێرە نەبوون وە گیان دانمیان نەدیت
لێرە نەبوون و گریانەکانمیان نەدی
نەیاندی کە چۆن بە خەمەوە دەسووتێم و خۆم دەخۆمەوە.
لێرە نەبوون و هەر نەشیان ویست بم‌بینن،
نا نامهەوێ بمنێژن، دەمهەوێ جەنازەکەم ئاور دەن و بیکەنە خۆڵە مێش و لە سروشت‌دا بڵاوی کەنەوە.
لە پێش هەمووان‌دا دڵم بسووتێنن،پاشان چاوەکانم.
دڵم بۆ ئەوەی ڕێی داوە بە هەموو ئینسانێک کە سنووری نێوانمان بەزاند و لە سەر لەتە شکاوەکانی شایی و سەمایان کرد و سازیان لێدا و گۆرانیان کوت.
چاوەکانم .... نازانم.
گاهەیە لە بەر ئەوە بێ، ئەو دوو گۆ قاوەییە هەر چاوێکیان بینی و ئەوینداری بوون.
یان لە بەر ئەو چاوانەی کە پێم خۆش نەبوو تەمی خەم لە سەریان بنیشێ.
بەڵام ئەو... گرینگی بە چاوەکانی من نەدەدا،
نە ئەوینداریان بوو و نە خۆشی دەویستن و نە باسی دەکردن.
کە چی تاکوو دڵت بیهەوێ چاومی گریاند.
بەڵێ،بمسووتێنن، با لە مردن‌دا لە یادان دا نەمێنم وکەس نەیە بۆ سەر گۆڕم و منێک گەر بە زیندوویی کەس نەیدەویستم و نەدەکەوتە شوێنم...

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ــ ڕحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
🗓 ئەمڕۆ دووشەممە

۲۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۲۲ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۱۲ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۷ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


📍وێنە کۆشکی ئەردەشێری بابەکان لە فەیروزئاباد

ئیمپراتۆری ساسانی
دوایین ئیمپراتۆری ئێرانە لە ساڵی ٢٢٤ز کە بە تێکشاندنی ئەشکانییەکان توانیان دەوڵەتی ساسانی کوردی بە سەرکردایەتی ئەردشیری کوری بابەک دامەزرێنن.
ئایینی زەردەشتی ئایینی فەرمی دەوڵەتەکە بووە، بەڵام دواتر چەند ئایینێکی تر دێنە ناو حکومەتەکە، وەک مانی، مەزدەکی و ماوەی ٤٠٠ ساڵ فەرمانڕەوایی دەکەن.
کۆتا شای ساسانی یەزدگردی سێیەم  لەسەر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە سەردەمی عومەری کوری خەتاب لە ساڵی  ٦٥١ز کۆتاییان پێ هات.

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
غەزەل : گلاوێژ چاو دەقرتێنێ

بەرەو جێژوان دەرۆم هەر شەو هەتاکوو بەر بەیان دادێ
لەڕۆژ و مانگ دەبم تێپەڕ هەتا مانگی گوڵان دابێ

بە سەرچوو مانگی خەرمانان گەلاوێژ چاو دەقرتێنێ
دە با داوا بکەم بەڵکوو  زەکاتی بەرهەمیم داتێ

بە گیانی تۆ لە چاوانت هەزاران دەردی خۆمم دی
هەتا کەنگێ دەبێ شمشێر لەناو جەرگ و دڵم راچێ

بە دەستت توند دەدەی لەو سینەیی پڕ دەردی من ئەمما
بە دەم جارێ دەڵێی تۆخوا بەلێوانت بڵین با بێ

هەتاکوو کەی "ژیار" ئاوا لە حاندی چاوی کاڵی تۆ
دەبێ هەروا لەزامی خۆی لە ناو ئازار وژان دابێ

جەعفەرمەعرووف(ژیار)


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
بەیتی سەرەمەڕ.pdf
617.4 KB
پاشکۆی گۆڤاری ژمارە ٥۰:
لە داوێنی ئاربەبا

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەیتی: سەرەمەڕ
بەرهەمی: مامۆستا هەژار
وەرگێڕان بە ئینگلیسی:
سەعید سەلیمی بابامیری


گەلاوێژی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)

ئامادە کردن و ڕێکخستنی:  #ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئەفسانەیەکی ژاپۆنی هەیە کە دەڵێ:
ئەگەر هەست دەکەی، خەریکە هەموو شتێک لەکیس دەدەی، ئەوە لەبیر خۆت بێنەوە!
کە دارەکانیش هەموو ساڵێ گەڵاکانیان دەوەرێ، بەڵام هەروەها بەپێوە ڕادەوستن و چاوەڕوانی ڕوانەوە،چرۆ کردن، گوڵ کردن....و ڕۆژگەلەلێکی باشترن.

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
21ی گەلاوێژی 2724کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
عەبدوڵڵا پەشێو/جینۆسایدی شەنگال
@Mekoy_Edebi_Kurdi
🎼ᵐᵘˢⁱᶜ

🎙عەبدوڵڵا پەشێو

جینۆسایدی شەنگال ...♥️☀️🎶



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ سێشەممە

۲۳ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۲۳ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۱۳ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۸ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
تۆ ئاخرین
سەر زەوی
بە جێماو
لە جوغڕافیایی ئازادی
تۆ داویین نیشتمانی
کە لە ترس و برسێتیم دەپارێزێ
تۆ دوا هێشۆ
دوایین مانگی
تۆ ئاخر کۆتر
ئاخر هەوری
تۆ دوایین غونچەی
کە بۆنم پێوە کردۆ
دوا کتێبی کە خوێندمەتەوە
دوا وشەی
کە نووسیمەتەوە
تۆ دوا هەناسەی ژیانمی
هۆی گشت خۆشی و شادییەکانمی

#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەروان ناهید


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
هیچ کەسێ تێناگا کە هێندێ خەڵکی خۆیان زۆر ماندوو دەکەن بەس تاکوو ئاسایی ببیندرێن.

#ئالبێرـــ کامۆ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۳ی گەلاوێژی۲۷۲۴ی کوردی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ چوارشەممە

۲٤ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۲٤ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۱٤ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۹ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی

🟣 #کوردانی_ئێزدی؛ Êzidî

🔻گرووپێکی ئایینیی کوردزمانن. سەبارەت بە کوردبوونی ئێزدییەکان، بەدەر لە ڕاستییەکانی ئێستا، چەندین بەڵگەنامەی مێژوویی هەن کە لێرەدا ئاماژە بە بەشێکیان دەکەین:

1⃣ دوو کتێبی پیرۆزی "جیلوە" و "مسحەفا ڕەش" بە #زمان و ئەلفوبێی کوردین.

2⃣ شەرەفخان بدلیسی، مێژوونووسی #کورد لە کتێبی شەرەفنامەدا کە لەنێوان ساڵانی ۱۵۹۷ تا ۱۵۹۹دا نووسیویەتی: "ئێزیدییەکان کوردن.

3⃣ ساڵنامەی دەوڵەتی #عوسمانی، لە ساڵی ۱۸۴۷  ئێزدییەکانی وەک کورد ناساندووە.

4⃣ ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بارەی #موسڵ، کە لە ساڵی ۱۹۲۵ ئامادە کراوە، دەڵێت: ئێزدییەکان بە کوردی قسە دەکەن و پەرستشەکانیان بە کوردییە.

5⃣ مارک سایکس، دیپلۆماتکاری #بەڕیتانی کە لە نێوان ساڵانی ۱۸۷۹تا۱۹۱۹ دا ژیاوە، دەڵێت: "ئێزدییەکان بە کوردی قسە دەکەن و بەو زمانە نزا دەکەن و بە گوتەی ئەوان خوداکەیان بە کوردی قسە دەکات."

6⃣ "دائیرەتولمەعاریفی ئیسلامی" ئاماژە بەوە دەکات دانیشتوانی #شەنگاڵ، کوردانی ئێزدین.
ئێمە هەموو لە خەودا بووین
کە دز هاتە ماڵێ،
دز هات و هەر چی کە بوومان
لە ئینسانێت و
ئەخلاق و ئازادی ڕا
بگرە تا ویژدان
و شەڕافەت و بەزەیی
هەمووی لە گەڵ خۆی
بە تاڵان برد
ئێستا ساڵانێکە ئێمەی دڵ ڕەقی
ماڵ لێ‌دزراو،هەر وا لە خەوداین
و خەونیان پێوە دەبینین...

#وە__نادرمستەفازادە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە وڵاتی من
ناوی هیچ ژنێک دەریا نیە
دەریا
هەزاران ساڵ
بەر لە ئێستا
ڕوسەری شینی
لە سەر فڕێ‌دا
لەو کاتەوە
هەموو ژنان
بوون بە کێو
کێوێکی
بە هێز و خۆڕاگر
سەخت و قەوی


وە ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2024/09/24 19:21:50
Back to Top
HTML Embed Code: