Telegram Web Link
🗓 ئەمڕۆ پێنج‌شەممە

۱۸ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۱۸ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۸ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۳ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


📍بەردەنووسی خەشایارشای هەخامەنشی لە وان

لە باکووری کوردستان لە قەڵای دێرینی شاری وان (بە کورمانجی: Kela Wanê) بەردەنووسێکی ۲۵۰۰ ساڵە لە خەشایارشای هەخامەنشی لە بەرزاییی ٢٠ مەتریی زەوی، بە سێ زمانی ئێرانیی کۆن، ئیلامی و ئەکەدی هەیە. بەشی سەرتاییی دەقی بەردەنووسکە:

ئەهورامەزدا خوایەکی گەورەیە
خوای خوایەکان که زەویی ئافراند
ئاسمانی بەدی هێنا
مرۆڤی ئافراند
شایی و خۆشیی بۆ مرۆڤ دابین کرد



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
حەسەن دەرزی ـ دایه گیان
@Bartaonana
#دایــەگیـــان


ئەگریم بۆ ئەو خەوەی کەوتۆ لە چاوت
بۆ لێوی وشک و کەسەکەم تینوو و بێ ئاوت
ئەگریم بۆ قرچەی جەرگی دایکی دڵ سووتاو
بۆ کڵپەی دروون عازیزەکەم خووشکی لێقەوماو

لەو ساوە کەوتوە ڕوویوی لە لام
خۆشی نەماوە دایە گیان ئەی لە دڵی تەوللام
لە بیرم ناچێ هەتا هەتایە
ڕۆژان نەسرەوتن دایە گیان ئەی شەو لای لایە
دەنگە نەرمەکەت دایە گیان وەی هەر لە گوێم دایە

لەبیرم ناچێ وەی بەسەر بێشکەوە
شەوانت بێ خەو دایە گیان هەی ڕۆژ دەکردەوە
لەوتا کەنیام وەی تەواو دڵنیام
ئەو چاوەم کوێر بێ دایە گیان وەی چۆن بێ تۆ ژیام

نیزام نیزامە ئەی خۆم کوڕە سەرباز
لێرم ناهێڵن دایە گیان وەی دەمبەن بۆ ئەهواز
دەترسم بمرم دایە گیان هەی لەوێ بە بێ ناز
دەترسم بمرم دایە گیان هەی لەوێ بە بێ ناز

#دایــەگیــان

#حەسەن_دەرزی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ژیان تەمەن کردن نێ بەڵکو گەشەکردن و پێگەیشتنە........
تەمەن کردن ئیشێکە هەموو بوونەوەرێک دەتوانێ بیکات بەڵام گەشەکردن ئامانجی بەرزی مرۆڤە کە تاقمێکی کەم دەتوانن بانگەشەیان هەبێ!
جۆرج بێرناردشاو
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
دڕک پێکەنی و سڵاوی کرد لە گوڵ و
وەڵامی نەبیست
دڕک دڵ ماین بوو و هیچی نەکوت
چەن کاتێ ڕابرد
چەن جوان و رووپەڕی ببوو گوڵ
دەسێکی بێ بەزەیی لێی نزیک بۆوە
گوڵ تاسا،لە ترسان کز ما
بەڵام ئەو دڕکە چوو بەو دەستەدا و گوڵ لە مەرگ خەلست بوو
سۆزی کە بەیانی دا
دڕک بە ئاونگ لە خەو هەستا
گوڵ لە دڵەوە پێی کوت سڵاو..........
گوڵ ئەگەر بێدڕک بوایە
دڵ ئەگەر بێخەم بوایە
قەفەز ئەگەر بۆ کۆتر تەنگ نەبوایە
ژیان،
ئەوین،
یەخسیری،
گشتی بێ واتا دەبوو........

فەرەیدوون موشیری
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئەگەر هەموو
گۆڕەپان و شەقامەکان
ناویان ببێ بە ئازادی؛

سفرەکان هەروا بێ نان و
سێدارەکان ڕاوەستا و
دیلیش
هەروا بەردەوامە!

#ک_د_ئازاد
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ هەینی

۱۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۱۹ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۹ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۴ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


📍#شنۆ/ پارێزگای ورمییە/ڕۆژهەڵاتی کوردستان

🔻شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەی #موکریان، کە بە شاری گێلاس بەناوبانگە لە بەرزیی ١٤٧٠ میتر لە ئاستی دەریا هەڵکەوتووە کە بەم پێیە ئەم شارە شارێکی کوێستانییە.

🔻شنۆ لەسەر ڕێی #ورمێ و #ڕەواندز هەڵکەوتووە کە لە کۆن وەک دوو جەمسەری ئابووری و ڕامیاری، گرینگی تایبەت بەخۆی هەبووە.

🔻شاری شنۆ بە دەروازەی ڕاپەڕینی ناسیۆنالیستی و نەتەوەخوازی لە #ڕۆژهەڵاتی_کوردستان ناسراوە، ئەویش بە هۆی داڵدەدان و پەناگەی شۆڕشی #سەرۆک_سمکۆ٫وەیە؛ شاری شنۆ بەردەوام کەوتۆتە بەر هێرشی داگیرکەرانی کوردستانەوە.

🔻ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە نزیکەی سەد هەزار کەس مەزندە دەکرێت. خەڵکی ئەم شارە بەگشتی بە #زمانی_پیرۆزی_کوردی ناوەندی و بە شێوەزاری #موکری، وە لە سەدا سی بە شێوەزاری #کورمانجی قسە دەکەن.
لە وڵاتێک گەر خەڵک لە دەوڵەتەکەیان
بترسێن زوڵم و زۆر و گەندەڵی
فەرمانڕەوایە،
وە لە وڵاتێک‌دا کە دەوڵەت لە خەڵک
بترسێ ئازادی تێدایە.

👤توماس جفرسون

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئینسانەکان وەکوو یەک ناژین،
یەکێ دەژی، یەک خۆ ڕاگری دەکا
وەکوو یەکیش خۆڕاگری ناکەن
یەکێ تاقەت دێنێ
یەکێ دەشکێ.
ئینسانەکان وکوو یەک ناشکێن
یەکێ لە ناوەڕاستەوە لەت دەبێ
یەکێ ورد ورد دەبێ.
لەتەکانیش وەکوو یەک نین
لەتێک سەد ساڵ دەژی
لەتێکی تر یەک ڕۆژ.

واقف صمد اوغلو

وەــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
بۆچی هەر کاتێ نۆبە دەگاتە ئێمە باسی
حەڵاڵ و حەرام دێتە پێش؟!
ڕەنگە حەرام ئەو کاتە بێ کە دزی گەنم کەم کەم و گوڵە،گوڵە دزین بێ،بەڵام کاتێ خرمان خرمان بدزرێ، ئیتر بە حەرام حیساب ناکرێ؟!

👤 محمود دولت‌ آبادی

وە ــ نادرمستەفازادە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵام ئەزیزەیل هاوڕێ شەوەکیدان لێوڕێژ لە خەیر و خوەشی ڕووژدان پڕ لە دڵخوەشی و شادی هاینە هەر شوونێ بژیەین وە سڵامەتی و سەربەرزی...


ئەمڕۆ شەممە
20/گەلاوێژی/2724کوردی
1403/5/20هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
سوێند
بە تیشک و گڕی چاوەکانت
دیتنت نزیکە
دەخەوم
باوەش بکەوە بۆم


✍️
#مریم_فیروزیان_فیروزه

وە ــ نادرمستەفازادە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
لە ئامۆژگاری و ڕاسپێردەکانی «زیگموند فروید» بە کچەکەی:

کچی خۆشەویستم
ئەوەی کە خەڵک سەبارەت بە تۆ چۆن
بیر دەکەنەوە،پێوەندێکی بە تۆوە نیە.
ژیانی خۆت لە گەڵ هیچ کەس بەراوەرد مەکە،تۆ نازانی لە ناخ و دەروونی ئەوان
دا چی تێپەڕ دەبێ!!
لە گەڵ ڕابردووی خۆت دۆست بە،تا بارو دۆخی کاتی خۆت خراپ نەکەی،هیچ کەس
بەر پرسی شادی تۆ نیە،جگە لە خۆت،هەوڵ بدە بۆ خۆت شادی پێشکێش خۆت کەی لە
لە هیچ کەس چاوەڕوان مەبە شادیت بۆ بێنێ...


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ساقی وەرە مەستانە بدە جامە شەرابێ
یەک لوقمە کەبابێ
نێزیکە ئەجەل فرسەتە عومرێکی کە مابێ
با سەرفی سەفا بێ

جامێ بدە پەیمانەشکەن بێ بە هەموو دەم
تا عەهدی کەی و جەم
خەمرێ بدە بیدا بە هەموو جورعە شەبابێ
نەشئەی مەیی نابێ

بنواڕە کە دەورەی من ئەدا گونبەدی ئەفلاک
وەک کەرگەسی سەر لاک
تۆ بەر لەوە ئەییامی بەهارم بە شیتا بێ
بۆ بەزمی شیتابێ

سازیکە نەفس نۆبەتە سا سینە کەمانێ
ئەی پەنجە چغانێ
تارێ لە ڕەگی ڕۆح و لەسەر دەنگی ڕوبابێ
نەک نەشئە ڕوبابێ

حۆری نەسەبی خۆر لەقەبی ماهـ نیشانی
میوانە زەمانێ
پەروینە بڕەقسێت و سوهەیلە بە سەما بێ
تا خەیمە سەمابێ

غارەتگەری چینی بەسەر و توڕڕە و پەرچەم
یا جیسمی موتەڵسەم
ئاهـ و نیگەهی عەینی غەزالانی خەتا بێ
یا عەینی خەتا بێ

با جامی جەمم بێ قەدەح و ئابی بەقا مەی
ساقی حەتەمی تەی
ناڕازییە دڵ مومکینە ئەو وەختە ڕەزا بێ
جانانە ڕەزا بێ

هەر نەشئە لەسەر نەشئەیی هەر کامە لەسەر کام
هەر جامە لەسەر جام
ئەم عەسرە ئەسەف حەمدی لە دەریایی غەما بێ
وەک خۆر لە تەما بێ

#حەمدی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
دوای شەڕی یەکەمی جیهانی،ئوتریش بە تەواوی وێران ببوو هەژاری و برسێتی لەو وڵاتە هێند زۆر بوو،خەڵکی وەزاڵە هێنابوو...
دەوڵەتی ئامریکا هێندێکی پووڵ بە ئوتریش دا، تاکوو شار و کارخانەکانی سەر لە نوێ چاک و ئابووری وڵاتەکەی پێ نووژەن کاتەوە...
بەڵام ئوتریش لە جێی ساز کردنی کارخانە
هۆڵی ئۆپێرا و شانۆ و کتێبخانەی دروست
کرد...
ئامریکا هۆی ئەو کارەی لە ئوتریش پرسی،
ئەویش لە وەڵام‌دا کوتی:تا کاتێ فەرهەنگ و شارستانێتی وڵاتێک چاک نەکرێ و پێشکەوتوو نەبێ،کارخانە هەر کەلاوە دەبێ و بە وێرانی دەمێنێ...
ئێستا وێن پێتەختی ئەو وڵاتە باشترین شوێنی دنیا بۆ ژیان ناسراوە.
گەشت و سەیرانی خەڵک کتێب خوێندنەوە
و چوونە کتێبخانەیە، وە ئێستاش دەروەستی بە کار لەو وڵاتە مەرجی یەکەمی دامەزرانە وە هەر وەها داهاتی سەرەکییان لەڕێگەی توریست و گەشتیار
ییەوەیە.
شوێنێ کە فەرهەنگ و زانستی نەبێ کارخانە
ناتوانێ هیچ قازانجێکی بۆیان ببێ...

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
دوورم کەنەوە
لەو ئەقڵەی کە گریان نازانێ
لەو زانست و فەلسەفەیەی
کە پێکەنین ناناسێ
لەو لووت بەرزی و لە خۆبایی بوونەی
کە لە حاند هەر منداڵێک سەر شۆڕناکا.

#جبران_خلیل -جبران💙

وە ــ نادرمستەفازادە
بۆچی هەر کاتێ نۆبە دەگاتە ئێمە باسی
حەڵاڵ و حەرام دێتە پێش؟!
ڕەنگە حەرام ئەو کاتە بێ کە دزی گەنم کەم کەم و گوڵە،گوڵە دزین بێ،بەڵام کاتێ خرمان خرمان و بە خۆیانەوە بدزرێ، ئیتر بە حەرام حیساب ناکرێ؟!

👤 محمود دولت‌ آبادی

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2024/09/24 21:28:06
Back to Top
HTML Embed Code: