Telegram Web Link
ئەی ڕەفێقانی تەریقەت
غەزەل مستەفا
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Audio
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
بە خاتری دزینی لەتێک نان
گرتیانم،لە زیندانیان خستم
پازدە ساڵ لەوێ نانی خۆڕاییم
خۆارد،لەوێ زانیم کە ئەوە چ
دنیایەکە و دادوەری و یاسا
چییە...؟!

ویکتور_هوگو

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ژیان گاهەیە منداڵێک بێ،کە لە قوتابخانە دێتەوە.
ژیان گاهەیە هەڵکردنی جگەرەیەک بێ،لە نێوان داهێزراوی دوو باوەش بە یەکدا،
یا تێپەڕ بوونی ڕێبوارێکی گێژ
بەڵێ ژیان گاهەیە تێپەڕینی ڕێبوارێکی گێژ بێ
کە کڵاو لە سەری لادەبا و بە پێکەنینی مانادارەوە بە ڕێبوارێکی تر دەڵێ:بەیانت باش.
وە لە کۆتایی دا ژیان جوانە ئەگەر چاوەکان
جوان ببینن

 

#فروغ_فرخزاد

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
16/گەلاوێژی/2724کوردی
1403/5/16هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
لە هەر گوندێکی فەڕانسە مۆمێک
هەیە کە ڕووناکی بڵاو دەکاتەوە
ئەویش معەلیم واتە مامۆستایە!
وە زارێکیش هەیە کە فووی لێ دەکا
ئەویش،قەشەیە!!!

👤 ویکتور هوگو

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
لە وڵاتێک گەر ترس وەکوو جاڵجاڵووکە
سێبەری لە سەر چاوەکان تەنی بێ
ئیتر نە بۆ ئەو کەسەی مردۆ،
بەڵکوو لە سەر ئەو کەسەی کە دەمرێ
دەگریم...

عبدالرزاق الربيعي
ترجمه: سعید هلیچی
#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
🔳 ئێمەی کورد و میراتی فەلسەفیی سوورەبەدی

د.#ئیسماعیل_شەمس

🔃وەرگێڕان #پەڕانتێز
[1/2]

ئەمڕۆ 8ی گەلاوێژ بەرانبەر بە 29ی ژوولای هاوکاتە لەگەڵ 833ی ساڵەی مەرگی تراژیکی "شەهابەدین سوورەبەردی" ناسراو بە شێخی ئەشراق، یا شێخی شەهیدە. بەمبۆنەوە کۆڕی یادکردنەوە بۆ ئەو لە تاران بەڕێوەچوو. چون "سوورەبەرد" کەوتوەتە پارێزگای زەنجانەوە لە ڕۆژمێری فەرمی ئێران ئەم ڕۆژەیان بە ڕۆژی زەنجانیش ناوناوە، لەوێش یادی سوورەبەردیان بەرز ڕاگرت. تا ئەو شوێنەی نووسەر شوێنی هەواڵەکانی گرتووە لە هیچ شوێنێکی کوردستان یادێک لە سوورەبەردی نەکرایەوە، ئەو وەک هەمیشە لەناو هاونەژادەکانی نەناسراو مایەوە. ئێستە ئیتر لەوەی سوورەبەردی کورد بووە و لە شاری سوورەبەرد کە لەو سەردەمە کوردنشین بووە و لە دایک بووە گومانێک نییه. بە پێی نووسینی ئێستەخری جوغرافی زانی سەدەی چواری مانگی، سوورەبەرد شارێکی چکۆلەیە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی کوردانە. ئێبنی حەقولیش سوورەبەرد بە شارێکی ئاوەدان و دانیشتوانەکەی بە کورد دەزانێت. شەمسەدین زەهەبی لە شێخ ئەبونەجیب، مامۆی شێخ ئەشراق کە ئەوی لە سەردەمی مناڵییەوە پەروەردە کرد بە ناوی عەبدولقادر ئەلسوورەبەردی ئەلکوردی یادی دەکاتەوە. ( ذهبی،39/167).

پرسیاری سەرەکیی ئەم نووسینە پەیوەندی ئێمەی کوردە لەگەڵ میراتی فەلسەفی سوورەبەردی. گرنگی سوورەبەردی بۆ نووسەرانی کورد تەنیا بە هۆی لە دایکبوونی ئەو لە بنەماڵەیەکی کورد و لە ناوچەیەکی کوردنشین نییە، بەڵکوو لەبەر سیستمی فکری فەلسەفی ئەوە کە ئاکامی ئاویتەکردنی فەلسەفەی یونانی و ئیسلامی لەگەڵ فەلسەفەی "خوسرەوانی" و لەگەڵ بڕێک لە باوەڕە کۆنە ناوچەیەکان، میترایی و زەردەشتییە.
بە وردبوونەوە لە چەمکە سەرەکییەکانی فەلسەفەی سوورەبەردی دەکرێ جێ پێی ئەوانە زیاتر لە هەر شوێنێکی تر لە فەرهەنگ و کۆمەڵگای کوردی بەتایبەت لە ئایینی ئیزدی و یارسان (ئەهلی هەق) بدۆزینەوە؛ بابەتێک بەداخەوە هەتا ئێستە کەمتر جێگای سرنجی توێژینەوانانی سووربەردی بووە. بەڕاستی بۆچی کۆمەڵگای کوردیی تا ئەم ڕادە لە سوورەبەردی نامۆیە؟ لە کتێبێکدا کە بە هەوڵی نووسەر به هاوڕێیەتی دە لێکۆڵەری دیار لەبارەی ڕەچەڵەکی سوورەبەردی و شیکەرەوەی بەرهەمەکانی ــ شەمسەدین شارەزووری ــ لەگەڵ مێژوو و فەرهەنگی کورد نووسراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا چاپ دەکرێت، [لەوێ[ بەم پرسیارەش وڵام دەدرێتەوە. بەڵام جارێکانێ دەبێ کێشەکە لە ئیدیۆلۆژیی‌بردەییدا ببینین. بەداخەوە توێژ و لایەنە فکریە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای کوردی وەها لە ئیدیۆلۆژییە ڕەنگاوڕەنگەکاندا نغرۆن دەرفەتێکیان بۆ ناسینی مێژوو و فەرهەنگی خۆیان نییە. ئەگەر لە من بپرسن گرنگترین قەیرانی ڕۆشنبیریی کوردیی بە شێوازی تایبەت و کۆمەڵگای کوردستان بە شێوازی گشتی چییە؟ وڵامی من تەنیا یەک وشەیە: لاواز بیرکردنەوەی مێژوویانەیە. مەبەست لە مێژوویی بیرکردنەوە یان مێژوویی بینین تەنیا خوێندنەوە و نووسینی چەند کتێبی مێژوویی یان وەرگرتنی پسپۆڕیی و بڕوانامەی دکتۆرا لە بەشی مێژوو نییە، بەڵکوو پێناسه نەکردنی پەیوەندی ئەمڕۆ و دواڕۆژی خۆمانە لەگەڵ مێژوو.

هیوادارم دۆستان و هاوڕێیانی لایەنە جۆراوجۆر فکریەکانی کۆمەڵگای کوردیی بە هۆی ئەم ڕەخنە ڕاشکاوە لە من دڵگیر نەبن و ئێزن بدەن پرسیاریان لێ بکەم بە ڕاستی میراتی سوورەبەردی و ئەویتر گەورەکانی کورد لە بوارەکانی فەلسەفە، فقە، عێرفان، زانست و.. کام شوێنیان لە بیرکردنەوەی ئەواندا هەیە؟ لە پڕۆگرامی فکری فەرهەنگی کام لایەن و حزبی سکۆلار و چەپدا سرنج دراوە بە میراتی فەرهەنگی کورد لە سەدەکانی ناوەڕاست؟ ئایا جگە لەمەیە سەدان کەسایەتی ناوازەی کورد وەک سوورەبەردیەکان و شارەزووریەکان و دینەوەریەکان و ئامێدیەکان و ئەشنەویەکان و گۆرانییەکان و وەک ئەوان تەنیا لەبەر ئەوەی بەپێی کات بەرهەمەکانیان بە زوانەکانی فارسی و عەرەبی نووسیوە لەبیر کراون و بەرهەمەکانیان لە چاپ نەدراون و ساق نەکراونەتەوە؟ ئەگەر ساقکەرەوە فارسزوان و عەربزوانەکان نەبوایەن ئایا ئەمڕۆ تەنانەت بەرهەمێکی سوورەبەردی لە بەردەستی ئێمەدا هەبوو؟

🤝کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئەو کاتەی کە ڕژیم و دەسەڵاتدارێکی
جەنایەتکار شێوە و داب و نەریتی یاسا
بە گشتی پێشێل دەکا، لەو کاتەی‌دا کە
ڕێ دەکرێتەوە بۆ تاوان و کوشتنی ئینسان
لەو کاتەدایە کە دەستەیەکی کەم لە سەرووی یاسادان،هەوڵ دەدەن خەڵک
لە ڕێز و گەورەیی و مافی سەرەتاییان بێ‌بەش
کەن،.


ایوان کلیما

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
هیچ کەسێ تێناگا کە هێندێ خەڵکی خۆیان زۆر ماندوو دەکەن بەس تاکوو ئاسایی ببیندرێن.

#ئالبێرـــ کامۆ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۳ی گەلاوێژی۲۷۲۴ی کوردی
🗓 ئەمڕۆ چوارشەممە

۱۷ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۱۷ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۷ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۲ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
بە ئێمەیان کوت:
نابێ پیپسی بخۆنەوە حەرامه و
گوناحی هەیە.
کاتێ چوومە تاران یەکەم کاری کە
کردم،پیپسییەکم لە دەستگێڕێک کڕی
دەرکەکەی کە کردەوە تەقەی هات و
دایە دەستم و پاشان خواردمەوە،
دیتم کە زۆر شیرینە!!!
لەوڕۆژە زانیم گوناح
شیرینە!!!

👤حسین پناهی

#وە__نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئەوین، سامان، فەرکۆشین

ئافرەتێ لە ماڵ هاتەدەر و سێ پیاوی سەروسیما جوانی لەبەر دەرکە بینی.
پێی کوتن:من ئێوە ناناسم بەڵام وا هەست دەکەم برسی بن، فەرموون وەرنەژوورێ تا شتێکوو بۆ خواردن بدەمێ.
ئەوان پرسیان:ئایا هاوسەرەکەت لە ماڵێیە؟
ئافرەت کوتی:نا، ئەو بە شوێن کارێکەوە لە ماڵ چۆتە دەر.
ئەوان کوتیان:کەوایە ئێمە ناتوانین بێینە ژوورێ چاوەڕوان دەمێنینەوە.
ئێوارە کاتێ هاوسەرەکەی گەڕایەوە بۆ ماڵ، ئافرەتەکە ڕووداوەکەی بۆ باس کرد.
هاوسەرەکەی پێی کوت:بڕۆ پێیان بڵێ پیاوەکەم هاتۆتەوە، فەرموون وەرنەژوور.
ئافرەت چۆدەر و ئەوانی بۆ ماڵ بانگهێشت کرد. ئەوان کوتیان: ئێمە پێکەوە نایەینە ژوورێ.
ئافرەت بە سەرسووڕماوی پرسی: بۆچی!؟
یەکێ لە پیرەپیاوەکان ئاماژەی کرد وکوتی: ناوی ئەمە سامانە، ئاماژەی بەویتر کرد و کوتی: ئەوەشیان فەرکۆشینە ناوی خۆشم ئەوینە،ئێستا هەڵبژێرە کە کام یەک لە ئێمە بێتە ژوورێ.
ئافرەت گەڕایەوە بۆ لای هاوسەرەکەی و ڕووداوەکەی گێڕایەوە.
هاوسەرەکەی کوتی: چەن باشە، سامان بانگهێشت دەکەین تا ماڵەکەمان پڕ بێ لە سامان! بەڵام خێزانی دژایەتی کرد و کوتی: بۆ فەرکۆشین بانگهێشت نەکەین؟
مناڵی ماڵێ گوێبیستی قسەکانی ئەوان بوو، پێشنیاری کرد: لێگەرێن ئەوین بانگهێشت کەین تا ماڵەکەمان پڕ بێ لە ئەشق و ئەوین و خۆشەویستی.
ژن و پیاو هەر دووکیان هاوڕای بوون، ئافرەت ڕۆیشت و کوتی: کام لە ئێوە ئەوینە؟ ئەو میوانی ئێمەیە.
ئەوین هەستا و سامان و فەرکۆشینیش هەستان و بەشوێن ئەودا کەوتنە ڕێ. ئافرەت بە سەرسووڕماوی پرسی: ئێوە بۆ دێن؟
پیرەپیاوەکان وێکڕا کوتیان: ئەگەر سامان یاخود فەرکۆشینت بانگهێشت کردبا، ئەوانی دی نەدەهاتن، بەڵام  هەر شوێنێ کە ئەوینی لێ بێ سامان و فەرکۆشینیش لەوێن.

فەرهەنگۆک:
فەرکۆشین:مووەفقییەت،سەرکەوتویی
سامان:دار،دارایی،ماڵ

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێعرێک بە زاراوەی کەڵهوڕی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کردستان سنگر جامعەی مدنی ایران

ایران کشور عجیبی است؛ملغمەای از تضاد و تقابل و ستیز و ستیهندگی است، نه تقابل مرسوم سنت و مدرنیته و نه تقابل ارتجاع و ترقی و خلق و امپریالیسمی که دیروز روشنفکران چپ می گفتند!
بلکه ستیز کولبری و سوخت بری با فساد و پولبری، سوختن و جان باختن های مکرر فعالان زیست محیطی  و کوشندگان مدنی در آتش هایی که به جان جنگل ها و مراتع می افتد
و در سوی دیگر؛ بربریت مغول وار زمین خواران، جنگل خواران، دریاخواران و کوه خواران برای تصرف طبیعت و منابع عمومی!
تضاد میان اقتصاد غارت و وجدان عمومی که هنور مثل شعلەای کوچک می سوزد!
سالهاست که در کردستان هیچ تابستانی نیست که  حامیان محیط زیست برای سرد کردن آتشی که به جان جنگل های زاگرس می افتد، شهید نشوند.
هیچ زمستانی هم نیست که کولبرها زیر آوار بهمن های فساد و بی عدالتی کشته و مدفون نگردند.
دیروز یونس فیضی ورزشکار قهرمان که هر دو پایش را بر اثر انفجار مین از دست داده، پس از 600 کیلومتر از پیرانشهر خود را به جنگل های در حال سوختن ثلاث باوجانی رساند.
صحنەهای زیبایی کە می بینید، ویترینی از زنده بودن و زایندگی جامعەی مدنی است.

#صلاح_الدین_خدیو

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خەلیل سەدیقی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کورتەیەک لە ژیانی شێرکۆ بێ‌کەس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
کاتی لە سێدارە دانی شێخ سەعیدی پیران
لێان پرسی قسەت چیە بۆ ئەو کەسانەی کە کورد بوونی خۆیان لەبیر کردوە؟
فەرمووی: ڕەنگە ئێوە کورد بوونی خۆتان لەبیر کەن بەڵام دوژمن قەد ئەوە لەبیر ناکا کە تۆ کوردی.
2024/09/24 23:24:46
Back to Top
HTML Embed Code: