Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شایی و بووک گوێستنەوەی پێشوو


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
تا چرای ئێمە نەسووتێ
عەبدوڵڵا پەشێو
تا چرای ئێمە نەسووتێ،
ئێوە هەرگیز ڕووناکایی
نابینن بە چاوی خۆتان
تا ئێمە دیل و کۆیلە بین،
هەر کۆت و نیر
تۆق و زنجیر دەکەین بۆتان
! ²
              
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
گەر بشمرین
تەنیا دیلی دەدۆڕێنین
چ هەیە لە دیلی تاڵتر؟
گەر بشمرین هەر سەرکەوتووین
کوا لە کۆیلەی شەهید زاڵتر؟
               
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
دوای مردنیش
لێ ناگەڕێین
نیشتمانمان بکەن بە ماڵ
لێ ناگەڕێین
گۆشتمان بخۆن وەک قەل و داڵ
²

گەر هیچ نەبێ
دەبینە خاڵۆزەی بێستان
زیوانی ناو دەغڵ و دانتان
دەبینە لم
دەچینە ناو پارووی نانتان
دەبینە مار
پەپکە دەخۆین لەناو نوێنتان
دەبینە شێرپەنجە و میکرۆب
گەرا دەخەین لەناو خوێنتان

دەبینە کوان
هەردەمە و لە جێیەک دەردێین
دەبینە ژان
لە سەد لاوە تێتان وردێین
دەبینە زێرووی هەزارپێ
دەم گیر دەکەین لە گەرووتان
دەبینە تامیسکەی سەر لێو
باپشکێوی سەر پێڵووتان

شایی بکەن،  دەیکەین بە شین
پرسە دانێن، کاستان دەکەین بە پێکەنین!
دەبینە لەکەی زمان و تانەی سەر چاو
دەبینە مووی ناو  خۆراک و خڵتەی ناو ئاو!

«عەبدوڵڵا پەشێو»🌻

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🌟ئاماژەیەک تەواوە بۆ ژیران!
🌟
پیاوێک خانوویەکی، بۆخۆی درووست کرد و بەڵێنی لێوەرگرت کە هەتا ئەو کاتەی زیندوویە پێی وەفادار بێت و بەسەریدا نەڕووخێ و بەر لە هەر ڕووداوێ ئاگاداری بکاتەوە.
ماوەیەک ڕابرد دیوارەکەی قەڵەشتی برد، پیاوە خێرا قەڵەشتەکەی بە گەچ داپۆشی.
پاش ماوەیەک لە جێیەکی دیکەوە قەڵەشتی تێکەوت و دیسان پیاوە بە گەچ دایپۆشی.
ئەو ڕووداوە چەند جار دووپات بۆوە تا ڕۆژێک لەپڕ ڕووخا....
پیاوە بە لۆمەوە قەول و بەڵێنەکەی وەبیر هێناوە کە پێی دابوو کەچی خانوو وەڵامی داوە؛
هەر جارێ ویستم ئاگادارت کەمەوە، دەمت بە گەچ گرتم و بێدەنگت کردم،
ئەمەش ئاکامی گوێ نەدان بە ئاگادارییەکانە...!

📒مەسنەوی ـــ مەعنەوی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۲ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
خوداوندا
گەر لەو دنیاش
بە زمانی خۆمم بمدوێنی
شەرتە
بەڕەوانی
هەموو شتێ بدرکێنم
لە لات
بەڵام بە زمانی تر
خۆم دەکەم کەڕ و کاس و مات

نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

سڵاوێک بە گەرمی هەتاوی هاوین
پێشکێش بە ئێوە دۆستانی ئازیز
وخۆشەویست،بەیانیتان باش

ئەمڕۆهەینی
25/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/25هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
هەژاری ئاورێکە چاکەکان دەسووتێنێ
وە سەروەت پەردەیەکە بە سەر
خراپیەکان دادەکێشرێ و دایاندەپۆشێ،
وای لەو خەڵکە چەند بێ‌ئینسافن
ئیرادی یەکێ دادەپۆشن،بە خاتری
سەروەت و سامان،یەکیش
دەسووتێنن بە تاوانی هەژاری و
نەبوونی...

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2


ــــ❤️❤️❤️
❤️❤️❤️❤️❤️❤️


فقر آتشی است که خوبیها را می سوزاند،
و ثروت پرده ایست که بدیها را می پوشاند،

یکی را می پوشانند به احترام داشته هایش،
و دیگری را می سوزانند به جرم نداشته هایش...!


🌷
🌷🌷🌷🌷🌷
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەس بۆ خۆت بژی نەک بۆ خەڵک
هەر چی بووین، لە پشت سەرمانەوە
قسەیان کرد...!
بێ پێچ و پەنا بووین، کوتیان:سووک و؟چرووکە...
لالووت و کەمتەرخەم بووین،کوتیان:لە خۆ ڕازییە...!
هەتا پێکەنین، کوتیان بێ‌شەرمە
ناوچاوان گرژ بووین، کوتیان خۆ دەگرێ
ساکار بووین، کوتیان گەمژەیە
بایەخمان پێ‌نەدان کوتیان، نارسیسیستە.!
خاکی بووین... کوتیان ئەدا دەردێنێ.!
کاتێ قسەیان کرد وەڵاممان دانەوە.کوتیان
دیتتان حەق بە ئێمە بوو،مل نادا و بەڕق داچۆ...!!
کاتێ، قسەیان کرد و وەڵاممان نەدانەوە
کوتیان، دیتتان حەق بە ئێمەیە ڵاڵ بۆ!
هەر چەشنێ جووڵاینەوە،ئەو کۆمەڵگایە
بێ‌کار نەبوون و شتێکیان ساز کرد...!
ئەو خەڵکە هیچکات
ڕێز گرتن لە بیر و ڕای
خەڵکی فێرنابن،
بەس تۆ تەنیا بۆ خۆت بژی!!!

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
دوێشەو
خەونی تۆم دی
ئەی خۆشەویستترەکانم!
دەزانی لە کوێ؟
لە کووپەی شەمەندەفەڕێ‌
لە سەفەر دابووین
تۆ ماچت کردم
من لە خەوڕاپەڕیم
بڵێی هەر وا زوو بێی؟
کە بەو ئاواتەوە بژیم


#آنتوان_چخوف💙


#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
تکایە لە وتووێژی ڕۆژانەدا وشەی بە کوردی بدوێن🙏

خالە : #پوورێ_پوور
مامان: #دایە_دایکە_داڵک
عمو: #مامۆ_مامە
بخاری: #سۆبە_کووره
گربە: #پشیلە_کتک
#قرمز: #سوور

ابر: #هەور
زبان: #زمان_زوان
هدف: #ئامانج
آدم برفی: #بووکەبەفرینە
برف: #بەفر_وەفر
پروانە: #پەپوولە

مرسی: #سپاس
صدا: #دەنگ
خوشبختم: #بەختەوەرم
صلح: #ئاشتی_تەبایی
مدرسە: #قوتابخانە
دانشگاە: #زانکۆ
موفقیت: #سەرکەوتن_سەرکەوتوویی

نقاشی: _نیگارە
عکس: #وێنە
منظرە: #دیمەن
بنفشە: #وەنەوشە
زرنگ: #زیرەک_ژیر
مطمئن: #دڵنیا
مداد: #پێنووس

مطب: #نۆرینگە
بیمارستان: #نەخۆشخانە_خەستەخانە
بیمار: #نەخۆش_ناساغ
بیماری: #نەخۆشی_ناساقی_ناساغی
معالجە: #چارەسەری
آشکار: #ئاشکرا_ڕوون

شناگر، غواص: #مەلەوان_مەلەڤان
آشیانە: #هێلانە_هیلانە_کولانە
حادثە، رویداد: #ڕووداو
ظاهر: #ڕواڵەت
رگبار، باران: #ڕێژنە_باران
کمر: #ناوقەد_ناوقەو
شکم: #سک_زگ_زک

جاروبرقی: #تۆزمژ_تۆزهەڵمژ
موادمنفجرە: #تەقەمەنی
مایعات: #شلەمەنی
لبنیات: #شیرەمەنی
سبزیجات: #سەوزەمەنی
اسم_ذات: #ناوی_سەربەخۆ
اسم_معنی: #ناوی بەستە_ناوی واتا
مثبت: #ئەرێنی
منفی: #نەرێنی
اسم_مرکب: #ناوی_لێکدراو
متصل: #لکاو
سنگوارە: #بەردەواڵە

#دیمەن: منظرە
#ژینگە: محیط زیست
#ژیوار، نسک: زیست
#ڕووبار: رودخانه
#تاڤگه: آبشار

#شەپۆل: موج
#لافاو: سیل
#هەرەس: بهمن
#هەسێڵ: استخر
#لووتکه: قله
#شەق: شکاف

#دارستان: جنگل
#سەوزەڵانی: سبزه زار
#چڵ: شاخه

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
سڵاو
بەیانیتان باش

ئەمڕۆشەممە
26/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/26هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بە بۆنەی بیستەمین، تێوەرسووڕانی کۆچی دوایی:
گەورە زانا، بیرمەند، دانسقەی کورتەباڵا، بلیمەت و پیتۆڵ و باشقەی لێزان و چازان و هۆزان،  مێژوو نووس، هۆنەر و وێنەر و ڕۆنەر و نوێنەری شایانی زانستی باو،
مامۆستای پێشەنگ و وریا:
مامۆستا مەلا(دوکتۆر) عەبدوڵڵای ئەحمەدیان.
[ (1312)_ 23_(1383)]

لە عەوڵای دەرمان، تا کەڵەمێری موکریان و عەللامەی کوردان.

عەبەی خڕیلە لە هەموو قوژبنان سەری وەدەرنا، و لە دیوەخانی جوانمێران و خاسان و سازان، بیرگەی هەڵئاخنی و تەنانەت بۆ خۆ پێگەیاندن دوای حەمام کردن بە کانی مەلا عەلی وەڵزی لە حەمامیان، خۆی گەیاندە بەغدای هەباسیان و لە تەنیشت نیزامیەی غەزالی، بۆ قزڵجی چۆکی دادا، و بە گورج و گۆڵی دەرەقەتی هەموو کتێبە خێس و چانەکراوەکان هات.

پاشان تاوی دایە پەڕی سیخوڕان بۆ ڕەواندنەوەی دێو و درنج و جندووکان.

بە قەڵافەتی قوڵەی تا بەرزترین گڵۆفکی داری بەری مرۆڤ، وێهەڵگەڕا و بۆ بڵیندایی زانین خوشی.

زۆر کەڵەگەتی ناقۆڵای چەماندنەوە و  گەلێک کورتی چەوساوەی باڵا پێکردن.
بیری سواوی بە هەسانی فام، سویو و بە ئاوەزی ناوازە، ئاوی دا و بە گژ پڕ و پووچان دا چوو.

گەلحۆی بە پللار ڕە کەچان هاڵاند و بە کووچکان مەڵۆی نەفامانی ڕووخاند.

لە ڕوانگەی من، عەوڵای کورد لە بواری ماریفەت و سەردەرچوویی لە عیلمان، لە چوار عەوڵای شوێنکەوتەی نێردراوی ئەمین لە نیمچە دوورگەی عەڕەبانی تێپەڕاند.

لە هەر جێیەک چاو بگێڕی،
بە سەر پێنووسی چڕنووسی لێک و لووسی دادەکەوی.

بە کوتاڵی خواجە حەسەنی بەسڕایە، دێتە هەرێمی تەژی لە مشت و مڕ و بناشتی زۆربڵێ و قەرچەناغی، وەتاغی تایفەی موعتەزیلە و ئەشعەریان، و ڕووتەڵەکان پۆشتە دەکا.

لە بناگوێی کەڕ و کوێر و ناحەزانی چەکچی سیفەت، دەسریوێنی و ڕوخساری سپی و سۆڵی حەبوو و عومبەران بە تێل فافۆنی توێژینەوە
وەدەر دەخا.

لە ئەستانی دە سەقەت ناسڵەمیتەوە و زەنگاڵان هەڵدەکێشی و بە گۆچانی مووسایی، بۆ ساغ کردنەوەی بابەتە چەتوونەکانی قورعان و فەرموودان،
بۆ ڕێبوارانی سەر لێشێواو، جۆگەت دەشکێنی و بە سەر ڕەنوە بەفران، بازبازێن دەکا.

نەک لە عالەمی چاو سوور بە جێ نامێنێ
بەڵکوو بە کەلامی کۆن و نوێی بە کۆڵەک ئیسم و میسم، کە وەک نوردوە نان دەبەر پشتێندی دان
ئاوانگاردەکانی گوڕنی و لە خۆبایی، ئیست دەدا.

بە هەست و هاوار، و گەوهەری ناو خەزێنە، هاوار لە گەلەکەی دەکا و بە پەنجە جوانەکانی هۆنە و پەخشان و شێعری خەمڵاو دەهۆنیتەوە لە باژێڕان  دەنگ دەداتەوە و عوکازی دیکە دەخوڵقێنی و دەمڕاستانی وێژە، دەحەپەسێنی.

جگە لە لاپەڕان و پەڕتووکان، بە دەنگی سەرنجاوی و ڕوون و ڕەوانی، دڵ بژۆک و بە ئیشتیایان بۆ ڕادێونێ، ڕادەکێشی و خەڵکی وەچەقڵەسەما، دەخا.

سەرانسوێی زۆر کەلێنان دەکا و بە ماقوڵی کەلەبەری نیوەڕووخاوان پڕ دەکاتەوە و حەجمین لە تەرەسان هەڵدەگری.
و قافڵەی زانایان دێنێتە سوێی دیواری ڕۆنراو، لە ژیان و سەربوردەی حەمەی شافیعی و زاناگەلی کورد وەکوو:
وەفایی،مەولەوی، قزڵجی،بەکرەی موسەننیف و بێتووشی، و مەلاجامی و هتد....

عەبدووڵڵای بزۆز و لە خۆڕادیتوو لە حاندی هەژاری گەڕیدە و مەزن و وێژەر، هەژاری خێوی هەنبانە و شەڕەفنامە، سام نایگرێ و بوێرانە
و نەبەزانە دەستی لە خەزێنەی ڕا کرد و چوار ڕێی لە چوارینەکانی گرت و عومەری خەیامی هێنا ڕەدایە کە شتی وای لە هەگبەدا نەبووە.

بەڵێ شۆڕەسوار و قاڕەمانی مە، نەک لە ئەدەب و بێژەی زمانی عەڕەبی و فارسی و کوردی...
بگرە لە فەلسەفە ودەروونناسی و کۆمەڵناسی و بیرکاری و مێتۆدی زانستیش دا، بنیاتنەر و شڕۆڤەکار بوو.
و لە گۆڕەپانی حوجرە و زانکۆ، تەڕاتێنی دەکرد.

خۆشتر و بە تامتر لە جێگە و پێگەی ئەو کەڵەپیاوە، وەجاخی ڕوون و زاو و زێکەیەتی،
کە کوڕە زانا و فامیدەکانی وەکوو محەممەد و ئەحمەد و جەماڵ،
کوردانە و مەردانە نەیانهێشتووە ڕێی بابیان کوێر بێتەوە و پڵیتەی چرای زانستی ئەو بنەماڵەیە بکووژێتەوە.

مخابن دوای 71 بەهار ئەو زاتە بەڕێزە، لە تەمەنی دارماڵ لە هات و فەڕ و خزمەت، لە قیبلە، ڕوو بە قیبلە سەری نایەوە و هەموو ئەویندارانی ڕێبازی بابە برایمی، لە کوردستانی ئازیز،
داغدار کرد.

هەزاران ڕەحمەت لە گیانی پاک و چاکی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا.

عەبدوڕەحمان _ ئەحمەدی.
جۆزرەدانی 1399. نووسراوە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
18 خاڵ تاوه‌كو سه‌ركه‌وتوتر بین..لە ژیان .

1- هه‌موو كه‌سێك بناسه‌ به‌ڵام هاوڕێیه‌تی هه‌موو كه‌سێك مه‌كه‌
2- هه‌موو شوێنێك شاره‌زابه‌ به‌ڵام بۆ هه‌موو شوێنێك مه‌ڕۆ

3- هه‌موو شتێك ببینه‌ به‌ڵام باوه‌ڕ به‌هه‌موو شتێك مه‌كه‌

4- گوێ له‌هه‌موو كه‌سێك بكره‌ به‌ڵام هه‌موو قسه‌یه‌ك مه‌كه‌

5- گه‌ر هه‌موو دنیا دڕك بوو تۆ هه‌ر وه‌ك گوڵ به‌

6- گه‌ر له‌سه‌رمایا ڕه‌ق بویته‌وه‌ به‌رگی ناپاكی له‌به‌ر مه‌كه‌

7- گه‌ر له‌تینواندا خنكایت ئاوێك مه‌خۆره‌وه‌ كه‌ ئابڕوت به‌رێت

8- گه‌ر نوقمی ئاویش بویت به‌سه‌ر پردی نامه‌ردا مه‌په‌ڕێره‌وه‌

9- گه‌ر كه‌سێك دڵی شكاندیت تۆ دڵی كه‌س مه‌شكێنه‌ جونكه‌ پڕكردنه‌وه‌ی دۆڵێك ئاسانتره‌ له‌ چاككردنه‌وه‌ی دڵی مرۆڤێك

10-هەر كات نهێنیه‌كت دركاند ئه‌وه‌ بزانه‌ تۆ تیرێكت داوه‌ به‌ده‌ست به‌رامبه‌ره‌كه‌ت

11 به‌گریانی كه‌س پێ مه‌كه‌نه‌و مه‌هێڵه‌ كه‌س به‌گریانت پێ بكه‌نێت

12- وشه‌یه‌ك به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مه‌ڵێ كه‌خۆت پێت ناخۆشه‌ به‌خۆتی بڵێت

13- مافی كه‌س مه‌خۆ بۆ مافی خۆت بجه‌نگه‌

14- نهێنی خۆت به‌هه‌موو كه‌سێك مه‌ڵێ و نهێنی كه‌سانی تریش بپارێزه‌

15- چاوه‌ڕوان مه‌كه‌ ڕوداوه‌كان تۆ بكۆِڕن به‌ڵكو خۆت ڕوداوه‌كان بگۆڕه‌

16- با وته‌كانت هه‌ڵبژارده‌ی ناخت بن هیچ شتێك بێ بیركردنه‌وه‌ مه‌ڵێ

17- داوای یارمه‌تی له‌كه‌سانی تر بكه‌ به‌ڵام هه‌رگیز لێیان مه‌پارێره‌وه‌  چونكه‌ هیچ شتێك وه‌ك ئابڕوت نیه‌

18- پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵك ببینت و باسیان بكه‌یت باشتره‌ هه‌ڵه‌كانی خۆت چاره‌سه‌ر بكه..!!



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بە داخەوە
چەندە درەنگ زانیم
بێ‌دینی تۆ
لە دینداری من
بە خودا نزیکتربوو
دینداری من
لە ترسی ئەقڵ بوو
بەڵام
بێ‌دینی تۆ
لە برینی دڵ


#رها_سابر

#وە_نادرمستەفازادە
سڵاو
سڵاوێک بە جوانی بەهاری نیشتمان
پێشکێش بە ئێوە دۆستان
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ یەکشەممە
27/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/27هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
‌           
           ئەوەندە
یادت دەکەم
کە سات بە ساتی شەو
شیرنی دەدا
بە کازێوەکانم


#وە_نادرمستەفازادە

ــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
‌‌ ‎‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‎‌‎‌‌ ‎
‌آنچنان از تو یاد مـی‌کنم

که سطر
         به سطر شب
                نخ می‌دهد
                   به سپیدهایم


#مریم_فیروزیان_فیروزه

           ‌‌‎‌─┅━━━━✦━━━━┅─
‌‌ ‎‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‎‌‎‌‌ ‎‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‎‌



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🔅

راجر ویلیامز:

دامەزرێنەری جیایی دین لە ڕامیاری واتە سیاسەت،بۆ خۆی ئینسانێکی
زۆر مەزهەبی بوو، وە هۆی
ڕاستەقینەی ئەو لەو کارە،
پارێزگاری لە پاکی دین بوو،
تاکوو دین تێکەڵ بە کایەکانی
پیسی سیاسی نەبێ!...



#وە_نادرمستەفازاده


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بڕیارم‌دا کە خۆشم نەوێی، پاشان لەهەمبەر ئەم بڕیارە گەورەیە، ترسام!
بەڵێنم‌دا نەگەڕێمەوە وگەڕامەوە!
بەڵێنم‌دا نەمرم لە دڵپڕی و مردم!
بەڵێنم‌دا شێعر نەڵێم بۆ چاوەکانت و کوتم!
بەڵێنم‌دا لاواز و بێ‌هێز نەبم و بووم!

کەوایە بەهێندم مەگرە!

هەر چەندی قەڵس بووم،
هەر چەندی تووڕە بووم
هەر چەندی هەڵچووم
هەر چەندی بێدەنگ بووم

لەبەر فرە ڕاستی خەریک بوو،
درۆم دەکرد!
شوکریش بۆ خودا کە درۆم
کرد....

#نزار ــــ قەببانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۵ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
گەر ویستت کۆمەڵگایەک بڕوخێنیت، ئەم سێ خاڵە بەجێبێنە.

٭ڕوخاندنی خێزان،
٭ڕوخاندنی پەروەردە،
٭شکاندن وخستنی ڕابەرەکان،

بۆ ڕوخاندنی خێزان، کارێک بکە دایک پێی شەرم بێت ئەرکی دایکانەی بەجێبێنێت!

بۆ ڕوخاندنی پەروەردە، لەگرنگی مامۆستایان کەم بکەوەو کارێک بکە خوێندکاران ڕقیان لێی بێ، بەوە کارە پێگەی لەکۆمەڵگەدا نامێنێت.

بۆ شکاندن و خستنی ڕابەڕەکان، لەپشتەوە چەقۆ لە زاناو ئەدیبان بدە،

بچوکیان کەوە، بیانخە بازنەی گومانەوە بۆ ئەوەی کەس گوێیان لێ نەگرێت و باوەڕیان پێیان نەمێنێ...

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Track 10
فەیزی نیژاد

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/11/15 08:02:11
Back to Top
HTML Embed Code: