Telegram Web Link
بەختەوەی دەکەوێتە شوێن
ئەو کەسانەی کە دەزانن،
پێبکەنن.
ئەوە ژیان نییە کە جوانە،بەڵکوو
ئێمەین کە ژیان جوان یان ناحەز
دەبینین.
بە شوێن بەختەوەرییەکی بێ‌ئیرادەوە
مەبن.
لە شتەچکۆلەکانی ژیان چێژ ببەن.
ئەگەر ئەوان لە لای یەک ڕیز کەن،
دەتوانن تەواوی ڕێگاکانی ژیانتان
خۆشییەوە تێ‌پەڕ کەن،لە گەڵ خۆتان
مێهرەبان بن...

#انیس_لودینگ

#وە_نادمستەفازادە

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئینسانەکان وەک قسەکانیان ناچن
خۆش باوەڕ مەبە!!
هیچکەس،کەسی لە بەر ئەوەی
کە هەیە خۆش ناوێ!!!
هۆگری ئینسانەکان لە
پێداویستییەکانیانەوە دەست
پێ‌دەکا.
ئەو پێداویستییانەی کە گاهەیە
ڕۆژێک ئینسانێکی تر وەڵامی باشتریان
داتەوە،ئەو کات تۆ بە جێ‌دێڵن...


وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆ سێشەممە
22/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/22هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دەبوو مل لە چەقۆ
هەسووم
مردن
جارێکە و شیوەنیش یەک‌جار

شەڕ وێران کەرە
ئازادی تاوانە
خۆم خستە سەر شەقام
ناوی تۆم
وەکوو درۆشم
بە دەنگێکی بەرز کووتەوە
لە هەموو لا
هێرشیان بۆم هێنا
تیرە ساچمەییەکان
هاتن
لەشمیان کون کون کرد
زەبرەکانی باتۆم
ئێسکەکانی
کەللە سەرمیان
گشت تێک‌ شکاند
دواین ساچمە
کەوتە چاوم
دواین باتۆم
قەفەزەی سینگم هەڵدڕی
دڵم
تێک تەپا
خوێن بەرەو لات فڕی
وە من کاتێ
کە دواسەتڵی زبڵم
ئاوردا
بۆ لای
مەئموورەکانم
پاڵ پێوەنا
بیرم
لەوە دەکردەوە
دوای ئازادی
ماچەکانم
بە کام ڕەنگ بنووسم
لە چاوو پێکەوتنی گەڵ تۆ دا

#پەرەستوو_تەبریزی
#وە_نادرمستەفازادە


https://www.tg-me.com/asheghaneh_parastoo

ـــــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

باید ریسک می کردم
مرگ یک بار
شیون هم یک بار

جنگ خرابی دارد و
آزادی تاوان...
خودم را به خیابان زدم
نام تو را
بلند بلند شعار  دادم
از هر سو به من تاختند
تیر های ساچمه ای
بدنم را سوراخ و
ضربات باتوم 
استخوان های جمجمه ام را خُرد می کرد
آخرین تیر به چشمم خورد و
آخرین پاتوم به قفسه ی سینه ام
قلبم از هم پاشید
خونم به سمت تو پرواز می کرد
و من آخرین سطل آشغال را که
آتش  زدم و
به سمت ماموران هل می دادم
به  این فکر بودم
که بعد از آزادی
در ملاقات با تو
بوسه هایم را چه رنگی بنویسم

#پرستو_تبریزی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#وشەکان_بە_کوردی

کانزا، ویره = فلز

زێڕ = طلا

زیو، زێو = نقرە

ڕووژه = الماس

زەرده، تونج = برنج

حەوجۆش، ژیرێژ، مەفرەق = بزنز

چێودان = چدن

مس، پاقر، پاخر = مس

زێڕی‌ سپی = رودیم، پلاتین

ڕوح، ڕۆح = روی

قوڕقوشم = سرب

ئاسن = آهن

فافۆن = آلومینیوم

قسڵ = آهک

وەرشەو = استیل

زاوق، ژووڤه، زیبق = جیوە

ڕەژوو، ڕەژی، خەڵووز، زوغاڵ = زغال

بەردەڕەژوو، خەڵووزەبەردینە = زغال سنگ

چیمەنتۆ = سیمان

شووشه = شیشە

پۆڵا = فولاد

قەڵایی = قلع

قیل، قیڕ = قیر

گۆگرد = گوگرد

هاوجۆش، داڕژته = آلیاژ

ژەنگهێنان = زنگ‌زدن

پیشەیی، پیشه‌سازی = صنعتی

کەرەستە = مواد

ئاسنەواڵە = آهن‌آلات

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
وشەکان بە کوردی

#تقسیم_ 👈 دابەش
#طبقە_👈 چین
#نظرسیاسی_👈ڕوانگەی سیاسی
#دیدگاه_👈 تێڕوانین
#معلوم_👈 ئاشکرا
#خلاصە_👈 کورت

#درون_👈 نێو/ ناوەوە
#پذیرفتەشدە_👈 پەسەندراو
#صورت_  👈 شێوە
#تعیین_👈 دانان/ تەرخان
#قواعد_ 👈 بنەما

#مهمترین_ 👈 گرنگترین
#موضوع_ 👈 بابـەت/تـەوەر
#نهاد 👈 بنکە
#کاربرد_ 👈 کارهێنان

#مشروع_👈 شـەرعی/ڕەوا
#معروف_ترین_👈 بەناوبانگ ترین
#برخوردار_👈 بـەهرەمەند
#چیست_ 👈 چییە

#اینکە_ 👈 ئـەوەیکە
#رسمی_ 👈 فەرمی
#محدود_ 👈 سنووردار
#اجتماعی_ 👈 کۆمەڵایـەتی
#گروە_ 👈 تاقم/ کۆڕ/ تیم
#زندگی_ 👈 ژیان/ ژین

#آدم_👈 مرۆڤ/ بـەشەر
#فقط_ 👈 بـەس/ تەنیا
#حالا_ 👈 ئێستا/ ئێستە
#لامپ_👈 چرا/ گڵۆپ/ گوڵۆپ
#مرتبط_ 👈 پێوەندیدار
#صاحب_خونە_ 👈خاوەن ماڵ

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Audio
تۆ خودا مامۆستا فێرم کە بە زمانی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لەیلی

دڵم مەشکێنە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دۆزەخی ژیان چەواشەی هەڵدێر
باخی تەمەنیان بە خەم کرد ئاو دێر

دوا کاتی ژینمە وا لە دەم کەلم
داخەکەم نەمدی سەر بەستی گەلم!!

جەلال هێجانانی #بێخەو
من بە خەیاڵی تۆ
شێعر دەڵێم
شێعرێ
بۆ چاوەکانت
شێعرێ
بۆ دڵتەنگیت...

#جبران_خلیل_جبران

وە نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2

ــــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

من بە خیاڵوو تۆ
شێعرێ ماچوو
شێعرێوە
پەی چەمەکات
شێعرێوە
پەی دڵتەنگیت...

هەورامی ــ ڕانا
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
23/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/23هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🟢وه‌رن فێـر بین👇



پەندوباوی_کوردی

واده‌زانێ هێلکه‌ی دووزه‌ردێنه‌ی بۆ کردووین.

کاسه‌ی چه‌ور هیچ ناگرێته خۆی.

ورچ که‌ بێکار بوو تووکی خۆی دە‌ڕنێته‌وه.

خە‌ڵکی بڕق ده‌یگرێ، ئێمه فتیله.

میراتی ورچ به‌شی چه‌قه‌ڵه.

نان له کوێ ده‌خۆی، سه‌ڵه‌وات بۆ وێ لێده.

وه‌ک پشیله، به‌چکه‌که‌ی به چاو نه‌کراوه‌یی ده‌باته حه‌وت ماڵ.

گه‌نمی به‌هاروو هه‌موو نانێکی لێ دێ.
🌼🌸🌺🌼🌸🌺🌼🌸


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
کۆا تۆ
لە سبەینێ چی دەزانی
کۆا دەزانی
کە من تەڕم
یا هەوری
وە یا ئەوەی
ون بووم لە ئاسمانت
تۆ لە شیرین
تۆ لە فەرهاد
تۆ لە دووری چ دەزانی
کۆا تێدەگەی
کە ئەویندار
هەموو شەوێ
دڵی دەباتە بیابان
تۆ دەرکەوە
ببە بە مانگی
لە ئاسمانی غەمم
بە پێکەنین
دەریایەک بە پڕ لە ئەوین


#ایلیانوروزی🌸🍃‍჻ᭂ

#وە_نادرمستەفازادە

ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

تو از فردا چه می‌دانی
که من خیسم
و یا ابری
و یا در آسمانت گم
تو از شیرین
تو از فرهاد
تو از دوری چه می دانی
تو می دانی
یکی هرشب دلش را می برد صحرا
تو پیدا شو
تو مهتاب شو
تو دریایی پر از عشق شو

#ایلیانوروزی🌸🍃‍჻ᭂ࿐❖


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لە ڕاستیدا ئاوارەیی هەندێ جار ئەوە نییە ماڵت نەبێت، بەڵکوو ئەوەیە نەزانیت بچیت بۆ کوێ،
لە پەنجەرەکەوە سەیر دەکەیت و هەست دەکەیت دەبایە تۆ لە جێگایەکی تر بایتایە، ئەوە ئاوارەیییە.

بەختیار عەلی"
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج‌شەممە
24/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/24هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🟢 وەرن فێر بین👇



فارسی                   کوردی

حق                    ماف
سرزمین             مەڵبەند
نامشخص          ناڕوون
شهرت                ناوبانگ
غرنب                 هاڕە
تحریک کردن      هاندان
عشیرە               هۆز، عەشیرەت
فرصت               هەل
متحدشدیم        یەکگرتوو بووین
بیش ازحد          لەڕادەبەدەر
پناە                    هانا
مشترک             هاوبەش
کم ارتفاع             نزم
سُکنا گزیدن      نیشتەجێ بوون
🌸🌺🌼🌸🌺🌼🌸🌺


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
💢 وێنەی شاری بۆکان | به‌رهه‌می مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان (1312_1383هـ.)

🔹تێبینیی شاعیر: ❞لە ساڵی 1331ـی کۆچی هەتاوی ماڵمان لە بۆکان بوو، وە خۆم بە فەقێیەتی لە ئاوایی "بالک"ـی مەریوان بووم، وە ماوەیەکی زۆر بوو لەو شارە دوور کەوتبوومەوە، وە زۆر جاران لە دیتنی زرێبار و قەڵای مەریوان، بیری حەوزە گەورەی بۆکان و قەڵای سەردار لە دڵم‌دا زیندوو دەبۆوە، وە هانی دەدام کە بەرەو نیشتمان و مەڵبەندی ژیانی کەس و کارەکەم بگەڕێمەوە، بەڵام فەقێیەتی دەست و پێی بەستبووم؛ ناچار لە یەک دوو ڕۆژی هەینی‌دا ئەم قەسیدەیەم نووسی و بڵێسەی دەروونی خۆم تا ڕادەیەکی پێ دامرکاند. مەبەست ئەوەیە ئەو قەسیدەیە، لە تافی کرج و کاڵی و «تەمەنی نۆزدەساڵی‌»دا نووسراوه‌.❝

🌺 ❞وێــــنــــەی شــــاری بـــۆکــــان❝ 🌸

شەماڵ هەستە، مەوێستە، ڕامەمێنە
بـڕۆ  لەو شــــاره وێنێکی بـهـێـنـە

گوڵی دڵ دێتە پشکووتن بە سروەی
دیـارێـکی ئـەمـیـن و دڵــڕفـێـنـە

نیە زاڵەی ستەم، ناڵەی نەخۆشی
کە پشتی گرتووە ❞ناڵە شکێنە❝

دەڵێی سەرهەڵقەنەی دەرد و خەمانە
لە فەسڵی گوڵ کە داوێنی بەخوێنە

نەخێر دایکە و لەگوڵ داوێنی پڕ کرد
لە بۆ گەنجی کوڕ و کیژی خەزێنە

ئەگەر بۆ کانی جوانی لێت بپرسن
بڵێ ❞بۆکان❝، لە جواب‌دا دامەمێنە

نۆبووکی شارەکانی کوردەواری
لە ئاوێنەی زەماندا خۆنوێنە

شەماڵ، ئاوارەیی دەشت و چیاکەی
دەڵێی لەیلێی ونە لەو هەردوو شوێنە

لەتاو ئاسکی سڵی نێو کووچەکانی
هەچی ئاسکی چیایە سەربەکوێنە

لەشۆخی قەشمەرەن، ڕاوچی دڵانن
بە ئاوڕێکی یەکیان سەد دڵڕفێنە

چنارانی بە بیانووی هاتنی با
دەبەن بۆ ڕوو دەمیان گۆیا کەلێنە

ڕەقیبیان دی ملیان ناوە بەلاوە
کە کوێری کەن لە ئەم سیڕڕە نهێنە

گڵی میسکە، عەبیرە پووشی ویشکی
گیاش بۆ ڕووی گوڵانی باوەشێنە

کە ئاونگی گوڵی دەرمانی چاوە
گەڵاش مەڵحەم، پەلیش قەترەچکێنە

هەیه حەوزێک لە حاستی نێوەڕاستی
لە دڵ حەسرەت، لە لەش عیللەت‌پەڕێنە

لەبەر ئەو چاوە جوانەی شاری بۆکان
لـە چـاوی  ئـێـمـە‌دا  بـۆتە   گـلـێـنـە

لە ترسی چاوەزارە پێی دەڵێن حەوز
دەنا بەحرە و شەتی چۆمی خوڕێنە

کە دوو جۆگەی دەبەخشێ دوڕڕ و ئەڵماس
دەڵێی دوو دەستی حاتەم هاتە وێنە

گوڵن شین بوون لە دەوری کیژەکانی
له دڵ‌گیری هەمووی باز و شەهێنە

خڕەی خشڵ و خوڕەی ئاو و زڕەی جام
چ مووسیقێکی نەرم و  دڵ‌بزوێنە

دڵی پێکراوی برژانگیان دەچۆقێ
به ئاوری کوڵمە، زولفیان باوەشێنە

لە ڕەمزی ❞تۆڵەکە❝ی تۆقیوە دوژمن
کە ئەو شارە لە تۆ تۆڵە ستێنە

نیشانی دوژمنی دا ❞بەردەزەرد❝ی
کڵۆکەی، جوابی  بەردی سەرشکێنە

دەڵێی گوورا لە ئازادی کوڕی وی
لە نێو هەر ڕاپەڕینێک‌دا هەوێنە

بەسام و هەیبەتی ڕۆڵەی ❞عەزیز❝ی
وەکوو تیغی دەبانی سەرخەزێنە

دەپارێزن وڵات تا دوا هەناسە
شەهیدیی بۆ کوڕانی ڕێ و شوێنە

بە مردن بێتە دەست گەر سەربڵیندی
ژیان بێ بایەخە و زۆر بێ ڕمێنە

مەگەر ❞سەردار❝ نەچووە  سەر داری ئیعدام
کە دوژمن پێی دەگوت سەر دانەوێنە

❞قەڵا❝ی چۆڵ کرد هەتاکوو بێتە بیرگەی
کوڕانێکی کە دڵیان پڕ لە خوێنە

کوڵی دڵ هەڵڕژێنە  ❞حەوزە گەوره❝
تەمی تازیەی لەسەرتە مەیڕەوێنە

❞قەڵا❝کەی تۆش ❞مەریوان❝ ! پاڵی وێدا
کوڕانت وا لە مەردی بوونە وێنە

هەتا ڕووخا و خرانە قەسری قاجار
لەسەر کاولی، بە کوند گوترا بخوێنە

❞زرێبار❝! گۆمی فرمێسکی هەژاران
بهاژێ تۆش، کوڵی دڵ  هەڵڕژێنە

بە ❞دەروێش❝ بێژە دەی جارێکی دیکەش
دەسی تووک و نزاکەی خۆت هەڵێنە

بڵێ خوایە بەخاتر خوایەتی خۆت
حەقی بێ‌زۆر لە زۆرداران بسێنە

  🔸ئاوایی❞بالک❝ـی مەریوان، جۆزەردانی 1331ـی هەتاوی،
  عەبدوڵڵا ئەحمەدیان [لە تەمەنی 19 ساڵی‌دا]

🔻سەرچاوە: کۆمەڵەشێعری ❞هەست و هاوار❝، چاپ و بڵاوبوونەوە: 1370ـی هەتاوی، تاران، نەشری ئیحسان، لل: 43 و 44.

🔹ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی‌ دوایی بیرمەند، نووسەر و ڕووناکبیری ناوداری کورد مامۆستا مەلا «عەبدوڵڵا ئەحمەدیان» توێژه‌ری قورئانی پیرۆز

🔸ئه‌و مامۆستا پایه‌به‌رزه‌ ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی له‌ ئاوایی دەرمان، سەر بە شارستانی مەهاباد لەدایک‌بووه‌ و رۆژی ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٨٣ی هەتاوی کۆچی‌ دوایی کرد و له‌ گڵکۆی مه‌زاری نه‌مرانی بوداق سوڵتانی مەهاباد به‌ خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/11/15 10:41:36
Back to Top
HTML Embed Code: