Telegram Web Link
دۆزەخی ژیان چەواشەی هەڵدێر
باخی تەمەنیان بە خەم کرد ئاو دێر

دوا کاتی ژینمە وا لە دەم کەلم
داخەکەم نەمدی سەر بەستی گەلم!!

جەلال هێجانانی #بێخەو
من بە خەیاڵی تۆ
شێعر دەڵێم
شێعرێ
بۆ چاوەکانت
شێعرێ
بۆ دڵتەنگیت...

#جبران_خلیل_جبران

وە نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2

ــــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

من بە خیاڵوو تۆ
شێعرێ ماچوو
شێعرێوە
پەی چەمەکات
شێعرێوە
پەی دڵتەنگیت...

هەورامی ــ ڕانا
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
23/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/23هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🟢وه‌رن فێـر بین👇



پەندوباوی_کوردی

واده‌زانێ هێلکه‌ی دووزه‌ردێنه‌ی بۆ کردووین.

کاسه‌ی چه‌ور هیچ ناگرێته خۆی.

ورچ که‌ بێکار بوو تووکی خۆی دە‌ڕنێته‌وه.

خە‌ڵکی بڕق ده‌یگرێ، ئێمه فتیله.

میراتی ورچ به‌شی چه‌قه‌ڵه.

نان له کوێ ده‌خۆی، سه‌ڵه‌وات بۆ وێ لێده.

وه‌ک پشیله، به‌چکه‌که‌ی به چاو نه‌کراوه‌یی ده‌باته حه‌وت ماڵ.

گه‌نمی به‌هاروو هه‌موو نانێکی لێ دێ.
🌼🌸🌺🌼🌸🌺🌼🌸


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
کۆا تۆ
لە سبەینێ چی دەزانی
کۆا دەزانی
کە من تەڕم
یا هەوری
وە یا ئەوەی
ون بووم لە ئاسمانت
تۆ لە شیرین
تۆ لە فەرهاد
تۆ لە دووری چ دەزانی
کۆا تێدەگەی
کە ئەویندار
هەموو شەوێ
دڵی دەباتە بیابان
تۆ دەرکەوە
ببە بە مانگی
لە ئاسمانی غەمم
بە پێکەنین
دەریایەک بە پڕ لە ئەوین


#ایلیانوروزی🌸🍃‍჻ᭂ

#وە_نادرمستەفازادە

ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

تو از فردا چه می‌دانی
که من خیسم
و یا ابری
و یا در آسمانت گم
تو از شیرین
تو از فرهاد
تو از دوری چه می دانی
تو می دانی
یکی هرشب دلش را می برد صحرا
تو پیدا شو
تو مهتاب شو
تو دریایی پر از عشق شو

#ایلیانوروزی🌸🍃‍჻ᭂ࿐❖


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لە ڕاستیدا ئاوارەیی هەندێ جار ئەوە نییە ماڵت نەبێت، بەڵکوو ئەوەیە نەزانیت بچیت بۆ کوێ،
لە پەنجەرەکەوە سەیر دەکەیت و هەست دەکەیت دەبایە تۆ لە جێگایەکی تر بایتایە، ئەوە ئاوارەیییە.

بەختیار عەلی"
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج‌شەممە
24/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/24هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🟢 وەرن فێر بین👇



فارسی                   کوردی

حق                    ماف
سرزمین             مەڵبەند
نامشخص          ناڕوون
شهرت                ناوبانگ
غرنب                 هاڕە
تحریک کردن      هاندان
عشیرە               هۆز، عەشیرەت
فرصت               هەل
متحدشدیم        یەکگرتوو بووین
بیش ازحد          لەڕادەبەدەر
پناە                    هانا
مشترک             هاوبەش
کم ارتفاع             نزم
سُکنا گزیدن      نیشتەجێ بوون
🌸🌺🌼🌸🌺🌼🌸🌺


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
💢 وێنەی شاری بۆکان | به‌رهه‌می مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان (1312_1383هـ.)

🔹تێبینیی شاعیر: ❞لە ساڵی 1331ـی کۆچی هەتاوی ماڵمان لە بۆکان بوو، وە خۆم بە فەقێیەتی لە ئاوایی "بالک"ـی مەریوان بووم، وە ماوەیەکی زۆر بوو لەو شارە دوور کەوتبوومەوە، وە زۆر جاران لە دیتنی زرێبار و قەڵای مەریوان، بیری حەوزە گەورەی بۆکان و قەڵای سەردار لە دڵم‌دا زیندوو دەبۆوە، وە هانی دەدام کە بەرەو نیشتمان و مەڵبەندی ژیانی کەس و کارەکەم بگەڕێمەوە، بەڵام فەقێیەتی دەست و پێی بەستبووم؛ ناچار لە یەک دوو ڕۆژی هەینی‌دا ئەم قەسیدەیەم نووسی و بڵێسەی دەروونی خۆم تا ڕادەیەکی پێ دامرکاند. مەبەست ئەوەیە ئەو قەسیدەیە، لە تافی کرج و کاڵی و «تەمەنی نۆزدەساڵی‌»دا نووسراوه‌.❝

🌺 ❞وێــــنــــەی شــــاری بـــۆکــــان❝ 🌸

شەماڵ هەستە، مەوێستە، ڕامەمێنە
بـڕۆ  لەو شــــاره وێنێکی بـهـێـنـە

گوڵی دڵ دێتە پشکووتن بە سروەی
دیـارێـکی ئـەمـیـن و دڵــڕفـێـنـە

نیە زاڵەی ستەم، ناڵەی نەخۆشی
کە پشتی گرتووە ❞ناڵە شکێنە❝

دەڵێی سەرهەڵقەنەی دەرد و خەمانە
لە فەسڵی گوڵ کە داوێنی بەخوێنە

نەخێر دایکە و لەگوڵ داوێنی پڕ کرد
لە بۆ گەنجی کوڕ و کیژی خەزێنە

ئەگەر بۆ کانی جوانی لێت بپرسن
بڵێ ❞بۆکان❝، لە جواب‌دا دامەمێنە

نۆبووکی شارەکانی کوردەواری
لە ئاوێنەی زەماندا خۆنوێنە

شەماڵ، ئاوارەیی دەشت و چیاکەی
دەڵێی لەیلێی ونە لەو هەردوو شوێنە

لەتاو ئاسکی سڵی نێو کووچەکانی
هەچی ئاسکی چیایە سەربەکوێنە

لەشۆخی قەشمەرەن، ڕاوچی دڵانن
بە ئاوڕێکی یەکیان سەد دڵڕفێنە

چنارانی بە بیانووی هاتنی با
دەبەن بۆ ڕوو دەمیان گۆیا کەلێنە

ڕەقیبیان دی ملیان ناوە بەلاوە
کە کوێری کەن لە ئەم سیڕڕە نهێنە

گڵی میسکە، عەبیرە پووشی ویشکی
گیاش بۆ ڕووی گوڵانی باوەشێنە

کە ئاونگی گوڵی دەرمانی چاوە
گەڵاش مەڵحەم، پەلیش قەترەچکێنە

هەیه حەوزێک لە حاستی نێوەڕاستی
لە دڵ حەسرەت، لە لەش عیللەت‌پەڕێنە

لەبەر ئەو چاوە جوانەی شاری بۆکان
لـە چـاوی  ئـێـمـە‌دا  بـۆتە   گـلـێـنـە

لە ترسی چاوەزارە پێی دەڵێن حەوز
دەنا بەحرە و شەتی چۆمی خوڕێنە

کە دوو جۆگەی دەبەخشێ دوڕڕ و ئەڵماس
دەڵێی دوو دەستی حاتەم هاتە وێنە

گوڵن شین بوون لە دەوری کیژەکانی
له دڵ‌گیری هەمووی باز و شەهێنە

خڕەی خشڵ و خوڕەی ئاو و زڕەی جام
چ مووسیقێکی نەرم و  دڵ‌بزوێنە

دڵی پێکراوی برژانگیان دەچۆقێ
به ئاوری کوڵمە، زولفیان باوەشێنە

لە ڕەمزی ❞تۆڵەکە❝ی تۆقیوە دوژمن
کە ئەو شارە لە تۆ تۆڵە ستێنە

نیشانی دوژمنی دا ❞بەردەزەرد❝ی
کڵۆکەی، جوابی  بەردی سەرشکێنە

دەڵێی گوورا لە ئازادی کوڕی وی
لە نێو هەر ڕاپەڕینێک‌دا هەوێنە

بەسام و هەیبەتی ڕۆڵەی ❞عەزیز❝ی
وەکوو تیغی دەبانی سەرخەزێنە

دەپارێزن وڵات تا دوا هەناسە
شەهیدیی بۆ کوڕانی ڕێ و شوێنە

بە مردن بێتە دەست گەر سەربڵیندی
ژیان بێ بایەخە و زۆر بێ ڕمێنە

مەگەر ❞سەردار❝ نەچووە  سەر داری ئیعدام
کە دوژمن پێی دەگوت سەر دانەوێنە

❞قەڵا❝ی چۆڵ کرد هەتاکوو بێتە بیرگەی
کوڕانێکی کە دڵیان پڕ لە خوێنە

کوڵی دڵ هەڵڕژێنە  ❞حەوزە گەوره❝
تەمی تازیەی لەسەرتە مەیڕەوێنە

❞قەڵا❝کەی تۆش ❞مەریوان❝ ! پاڵی وێدا
کوڕانت وا لە مەردی بوونە وێنە

هەتا ڕووخا و خرانە قەسری قاجار
لەسەر کاولی، بە کوند گوترا بخوێنە

❞زرێبار❝! گۆمی فرمێسکی هەژاران
بهاژێ تۆش، کوڵی دڵ  هەڵڕژێنە

بە ❞دەروێش❝ بێژە دەی جارێکی دیکەش
دەسی تووک و نزاکەی خۆت هەڵێنە

بڵێ خوایە بەخاتر خوایەتی خۆت
حەقی بێ‌زۆر لە زۆرداران بسێنە

  🔸ئاوایی❞بالک❝ـی مەریوان، جۆزەردانی 1331ـی هەتاوی،
  عەبدوڵڵا ئەحمەدیان [لە تەمەنی 19 ساڵی‌دا]

🔻سەرچاوە: کۆمەڵەشێعری ❞هەست و هاوار❝، چاپ و بڵاوبوونەوە: 1370ـی هەتاوی، تاران، نەشری ئیحسان، لل: 43 و 44.

🔹ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی‌ دوایی بیرمەند، نووسەر و ڕووناکبیری ناوداری کورد مامۆستا مەلا «عەبدوڵڵا ئەحمەدیان» توێژه‌ری قورئانی پیرۆز

🔸ئه‌و مامۆستا پایه‌به‌رزه‌ ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی له‌ ئاوایی دەرمان، سەر بە شارستانی مەهاباد لەدایک‌بووه‌ و رۆژی ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٨٣ی هەتاوی کۆچی‌ دوایی کرد و له‌ گڵکۆی مه‌زاری نه‌مرانی بوداق سوڵتانی مەهاباد به‌ خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شایی و بووک گوێستنەوەی پێشوو


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
تا چرای ئێمە نەسووتێ
عەبدوڵڵا پەشێو
تا چرای ئێمە نەسووتێ،
ئێوە هەرگیز ڕووناکایی
نابینن بە چاوی خۆتان
تا ئێمە دیل و کۆیلە بین،
هەر کۆت و نیر
تۆق و زنجیر دەکەین بۆتان
! ²
              
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
گەر بشمرین
تەنیا دیلی دەدۆڕێنین
چ هەیە لە دیلی تاڵتر؟
گەر بشمرین هەر سەرکەوتووین
کوا لە کۆیلەی شەهید زاڵتر؟
               
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
دوای مردنیش
لێ ناگەڕێین
نیشتمانمان بکەن بە ماڵ
لێ ناگەڕێین
گۆشتمان بخۆن وەک قەل و داڵ
²

گەر هیچ نەبێ
دەبینە خاڵۆزەی بێستان
زیوانی ناو دەغڵ و دانتان
دەبینە لم
دەچینە ناو پارووی نانتان
دەبینە مار
پەپکە دەخۆین لەناو نوێنتان
دەبینە شێرپەنجە و میکرۆب
گەرا دەخەین لەناو خوێنتان

دەبینە کوان
هەردەمە و لە جێیەک دەردێین
دەبینە ژان
لە سەد لاوە تێتان وردێین
دەبینە زێرووی هەزارپێ
دەم گیر دەکەین لە گەرووتان
دەبینە تامیسکەی سەر لێو
باپشکێوی سەر پێڵووتان

شایی بکەن،  دەیکەین بە شین
پرسە دانێن، کاستان دەکەین بە پێکەنین!
دەبینە لەکەی زمان و تانەی سەر چاو
دەبینە مووی ناو  خۆراک و خڵتەی ناو ئاو!

«عەبدوڵڵا پەشێو»🌻

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🌟ئاماژەیەک تەواوە بۆ ژیران!
🌟
پیاوێک خانوویەکی، بۆخۆی درووست کرد و بەڵێنی لێوەرگرت کە هەتا ئەو کاتەی زیندوویە پێی وەفادار بێت و بەسەریدا نەڕووخێ و بەر لە هەر ڕووداوێ ئاگاداری بکاتەوە.
ماوەیەک ڕابرد دیوارەکەی قەڵەشتی برد، پیاوە خێرا قەڵەشتەکەی بە گەچ داپۆشی.
پاش ماوەیەک لە جێیەکی دیکەوە قەڵەشتی تێکەوت و دیسان پیاوە بە گەچ دایپۆشی.
ئەو ڕووداوە چەند جار دووپات بۆوە تا ڕۆژێک لەپڕ ڕووخا....
پیاوە بە لۆمەوە قەول و بەڵێنەکەی وەبیر هێناوە کە پێی دابوو کەچی خانوو وەڵامی داوە؛
هەر جارێ ویستم ئاگادارت کەمەوە، دەمت بە گەچ گرتم و بێدەنگت کردم،
ئەمەش ئاکامی گوێ نەدان بە ئاگادارییەکانە...!

📒مەسنەوی ـــ مەعنەوی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۲ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
خوداوندا
گەر لەو دنیاش
بە زمانی خۆمم بمدوێنی
شەرتە
بەڕەوانی
هەموو شتێ بدرکێنم
لە لات
بەڵام بە زمانی تر
خۆم دەکەم کەڕ و کاس و مات

نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

سڵاوێک بە گەرمی هەتاوی هاوین
پێشکێش بە ئێوە دۆستانی ئازیز
وخۆشەویست،بەیانیتان باش

ئەمڕۆهەینی
25/جۆزەردانی/2724کوردی
1403/3/25هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
هەژاری ئاورێکە چاکەکان دەسووتێنێ
وە سەروەت پەردەیەکە بە سەر
خراپیەکان دادەکێشرێ و دایاندەپۆشێ،
وای لەو خەڵکە چەند بێ‌ئینسافن
ئیرادی یەکێ دادەپۆشن،بە خاتری
سەروەت و سامان،یەکیش
دەسووتێنن بە تاوانی هەژاری و
نەبوونی...

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2


ــــ❤️❤️❤️
❤️❤️❤️❤️❤️❤️


فقر آتشی است که خوبیها را می سوزاند،
و ثروت پرده ایست که بدیها را می پوشاند،

یکی را می پوشانند به احترام داشته هایش،
و دیگری را می سوزانند به جرم نداشته هایش...!


🌷
🌷🌷🌷🌷🌷
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەس بۆ خۆت بژی نەک بۆ خەڵک
هەر چی بووین، لە پشت سەرمانەوە
قسەیان کرد...!
بێ پێچ و پەنا بووین، کوتیان:سووک و؟چرووکە...
لالووت و کەمتەرخەم بووین،کوتیان:لە خۆ ڕازییە...!
هەتا پێکەنین، کوتیان بێ‌شەرمە
ناوچاوان گرژ بووین، کوتیان خۆ دەگرێ
ساکار بووین، کوتیان گەمژەیە
بایەخمان پێ‌نەدان کوتیان، نارسیسیستە.!
خاکی بووین... کوتیان ئەدا دەردێنێ.!
کاتێ قسەیان کرد وەڵاممان دانەوە.کوتیان
دیتتان حەق بە ئێمە بوو،مل نادا و بەڕق داچۆ...!!
کاتێ، قسەیان کرد و وەڵاممان نەدانەوە
کوتیان، دیتتان حەق بە ئێمەیە ڵاڵ بۆ!
هەر چەشنێ جووڵاینەوە،ئەو کۆمەڵگایە
بێ‌کار نەبوون و شتێکیان ساز کرد...!
ئەو خەڵکە هیچکات
ڕێز گرتن لە بیر و ڕای
خەڵکی فێرنابن،
بەس تۆ تەنیا بۆ خۆت بژی!!!

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
2024/06/26 15:43:31
Back to Top
HTML Embed Code: