Telegram Web Link
هەوساری وشتر لە کلکی کەر بەستن!!

دەگێڕنەوە وشترەوانێک لە کۆتایی تەمەنی وشترەکەی بانگ دەکا و لە بەر ئەو ئەشکەنجە
و ئازارانەی کە پێی دابوو داوای گەردن ئازایی
لێ‌دەکا. 
یەک بە یەکی کار و ئەزێت و ئازارەکان وە بیر
وشترەکە دێنێتەوە،لە شەڵاق لێدانەوە بگرە تاکوو ئاو و خۆراک پێ‌نەدان و باری زیادی لێنان و... هەمووی بۆ دەژمێرێ و دەڵێ: ئایا بەوحاڵەوەش هێشتا ڕازی گەردنم ئازاد کەی؟؟
وشتر لە وەڵام دا دەڵێ:بۆ هەموو ئەو کارانە
کە بە سەرت هێناوم گەردەنت ئازا دەکەم.
بەڵام جارێک کارێکت بە سەر هێنام کە هیچ‌کاتێ ناتوانم گەردنت ئازا کەم و لێت
ببوورم...!!!
وشترەوان بە سەر سوڕمانەوە کوتی:ئەوە چ
کارێکە کەوا ئەوەندەی پێ عاجزی؟؟؟؟
وشتر لە وەڵام کوتی:جارێک هەوساری منت
بە کلکی کەرێکەوە بەست ئەگەر لە هەموو ئەشکەنجە و ئازارەکانت ببوورم و گەردنت‌ئازا
کەم،بە خاتری ئەو بێ‌ڕێزێت هیچکات لێت خۆش نابم و ناتبەخشم!!!


 وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج شەممە
5/ڕەزبەری/2724کوردی
1403/7/5هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەماکردنت
بۆ دوایێ
با لە گەڵ ئاواتەکانت
هەستم و دانیشم
بفڕم
بۆ ڕابردوو
بۆ ماڵی باوکت
بۆ ئەو ساڵانەی
بە پێم
ڕاوەستای
ئازارت دی
گریای
دەمهەوێ
باڵاگەردانی
چاوەکانت بم
وەها خافڵگیرت کەم
کە دوای من
کەسی ترت
نەیەتە بەر چاو


#ایلیانوروزی
#قشقایی_گزلرم
#وە_نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️

رقصیدنت باشد
براے بعد
بگذار
با آرزوهایت نشست بر خواست ڪنم
بہ گذشتہ پرواز ڪنم
بہ خانہ ے پدرے ات
بہ سال هایے ڪہ برایم
ایستادی
رنجیدی
گریستی
مے خواهم دور تا دور
چشمانت بگردم
و چنان غافلگیرت ڪنم
ڪہ بعد از من
ڪسے بہ چشمانت نیاید

#ایلیانوروزی
#قشقایی_گزلرم


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
縆✆찆찆㈆ 縆✆찆찆㈆
䘆Ⰶ䔆䜆 㨆䐆✆䔆찆
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
䘆픆㌆찆䔆픆꤆픆찆 ㌆픆ㄆ⼆찆 縆✆찆찆㈆찆
䔆㠆䜆ㄆ ⸆✆䐆䈆찆
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فەتانەی وەلیدی ئەو ژنە ڕەچە شکێنەی
کە لە بێ‌نازی دا مرد

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🔥🔥
🔥

ڕۆییشتی و فێرت نەکردم چۆن بمرم
ڕۆییشتی و فێرت نەکردم چۆن بژیم
فێرت نەکردووم چۆن بەرگەی خەمی دووریت بگرم.
فێرت نەکردووم چۆن ئەوینم بلاوێنمەوە
فێرت نەکردووم دوای گریان چبکەم
گۆلاوەکانم چ لێ بکەم
هەنسکەکانم لە کوێ دانێم
تەنیاییم لە کوێ هەڵگرم
ژانەکانم چۆن بشۆم

ڕۆییشتی و
فێرت نەکردووم
چۆن خۆم کۆ بکەمەوە
شپرزەیی ڕۆحم ڕێکوپێک بکەم
شەکەتی گیانی پڕ ژانم دەرکەم

ڕۆییشتی و نەتوت
دڵتەنگی چۆناوچۆنە
هەناسەبڕکێ لە کوێوە دێ
خەم و پەژارە لە کام لاوە هروژم دێنن

ڕوییشتی و فێرت نەکردووم
ئەشێ چۆن پرسەی مردنم بگێڕم
کێ بۆ کۆڕی سەرەخوشیم بانگهێشت بکەم
وەڵامی بەشداربووان چۆن بدەمەوە
چۆن سپاسیان بکەم

ڕۆییشتی و فێرت نەکردووم
کەی ئەشێ خەمبار بم
کەی ئەشێ بیمار بم

ڕۆییشتیت و
تاریکانی تەنگی لێ هەڵچنیونم
شەوەزەنگ گەمارۆی داوم
تەنانەت فێڕت نەکردووم
چۆن چراکان داگیرسێنم
چۆن دڵم حاڵی بکەم تەواو بوو
چۆن گڕوو نەگرم
چۆن تاسەم فێنک بکەمەوە

ڕوییشتی و شپرزەییم
بە کاتی  دیدارەکانتە و
پێمت نەوت دابڕانت چەندە شپرزەم دەکات

ڕۆییشتی و نەتوت
کە ڕۆییشتم هەموو شتێک بێ مانایە و
دەبێ لەگەڵ هیچدا چبکەم؟

هەموو شتێکت دەزانی و
ویستت پێم بڵێی کە هەبوونت
ژیانە و نەبوونت نەمان.

J.A
🔥
🔥🔥
FATTANEH
@Jowangah
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گژەێ    واێ   پایزە،  ها   لەی   سراوە
گڵاگان   لێ    ڕزن،  مِـن   هامە   پاوە

چمان زانێ  وسامە  پەێ دەس  دووس
هە‌ چۊ وا، شەن بکەێ  ئێ  زەڵف خـاوە

               #ئیران_ئەلیکەرەمی

سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ هەینی

6/ڕەزبەری/2724کوردی
1403/7/6هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
داگیر کەری
چاوەکانت
لێکی گرێ‌‌داون
چل لەتی مانگ
بە بزەی
ڕۆژ

#مریم_فیروزیان_فیروزه

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ڕۆژێک پیاوێ هاتە لای خواناسێکی گەورە و گوتی من چەند مانگێکە لە گەڕەکێک ماڵێکم گرتووە
ڕووبەڕووی ماڵەکەی من کچێک لەگەڵ دایکی پێکەوە ژیان بەسەر دەبەن کە هەموو ڕۆژێ و هێندێ جاریش بەشەو پیاوگەلێکی جۆراوجۆر هامووشۆیان دەکەن ئیتر من چیدی بەرگەی ئەو بارودۆخە ناگرم
خواناس گوتی ڕەنگبێ خزم‌وکەسیان بێ
گوتی نا من هەموو ڕۆژێک لە پەنجەرەوە چاویان لێدەکەم جاری وایە دە کەسی جیاواز دێن و دوای کاتێک دەڕۆن.
خواناس گوتی کیسەیەک بێنە و بۆ هەر کەسێک بەردێکی تێهاوێ پاش چەند مانگی دیکە بە کیسەکەوە وەرە بۆ لام تا ڕادەی گوناحی ئەوان هەڵسەنگێنم. پیاوە بە خۆشحاڵییەوە ڕۆیشت و وای کرد. پاش چەند مانگ هاتە لای خواناس و گوتی من ناتوانم کیسەکە هەڵگرم هێندە قورسە بێ زەحمەت تۆ بۆخۆت وەرە بیژمێرە خواناس گوتی ناتوانی کیسە بەردێک تا گەڕەکی ئێمە هەڵگری ئەی چۆن دەتەوێ بەو بارە قورسە گوناحەوە بچێ لای خودا ؟؟؟
ئێستا بڕۆ تۆبە بکە و بە هەژماری بەردەکان داوای گەردن‌ئازای و لێبوردن بکە... چونکە ئەو دوو ژنە هاوسەر و کچی زانایەکی گەورەن کە وەسیەتی کرد لە پاش مەرگی، قوتابییەکان و دۆستەکانی لە پەڕتووکخانەکەی ئەو موتاڵا بکەن. ئۆی پیاو ئەوەیکە تۆ بینیوتە بەڕواڵەت ڕاستە و وایە بەڵام هەقیقەتی نییە و لەڕاستی بە دوورە . هەروەکوو تۆ کە بەڕواڵەت موسڵمانی بەڵام لەڕاستی دا شەیتانی....

وەرن با دیتران داوەری نەکەین

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
٦ی ڕەزبەری۲۷۲۲ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#چیرۆکێکی واقیعیە بیخوێنەرەوە....
لەدەورانی منداڵیما لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری تاراندا دەژیام ...
لەوسەردەمەدا بەهۆی ئاژاوەیەکەوە کە ڕوی کردبووە ووڵاتەکە قات وقڕی بوو ،ژیانی خەڵکی زۆر خراپ بوو، هەموو خەڵک خەریک بوو لەبرسا دەمردن ،،،
لەوکاتەدا هەندێ کەسی لەخوا نەترس  زۆر بێویژدانانە دەیانویست دۆخەکە بقۆزنەوە بەقازانجی خۆیان ،بۆیە شتومەکەکانیان زۆر لەسەر خەڵکی گران کردبوو،،،
بیرم دێت هیچ لەماڵماندا نەبوو بۆ خواردن ،خەریک بوو لەبرسا دەمردین،باوکم کەمێ پارەی پێ بوو ، شەوێکیان دەستی گرتم و ووتی: بابچین بەڵکو بتوانین کەمێ گەنمی پێ بکڕین ، ڕۆیشتین بۆلای کەسێکی ناسیاو لەگەڕەکەکەدا کە گەنمی هەبوو ، باوکم داوای هەنێ گەنمی لێ کردو دەستیان بەمامەڵە کرد ،گەنمەکە زۆر کەم بوو، بەڵام باوکم هەر نرخێکی لەسەر دادەنا گەنم فرۆشەکە هەردەیوت بڕۆ سەرتر ،باوکم زیادی دەکردو ئەو هەردەیوت بڕۆ سەرتر،واتە پارەی  زیاتر بدە،،،
ئەم دیمەنە منی زۆر ناڕەحەت کرد ،،،
ساڵ هاتو ساڵ چوو ،چەندین ساڵ بەسەر ئەو وەزعە ناخۆشەدا تێپەڕی.
لەخەستەخانەی( فەیروز ئابادی) وەک هاوکار لەگەڵ دکتۆر (مظفری )دا کارم دەکرد،
ڕۆژێکیان دکتۆر مظفری بانگی کردم که پیاوێکی پیرم پیشان بدات نەخۆش بوو لەژوری نەشتەرگەریدا بوو قاچەکانی ئیلتهابی کردبوو، دکتۆر مظفری ووتی :دەبێت قاچەکانی ببڕینەوە، وە دەبێ تۆ ئەوکارە ئەنجام بدەیت، منیش ویستم قاچەکانی لەخوارەوە ببڕمەوە دکتۆر ووتی: بڕۆ سەرتر ،ویستم لەخواری ئەژنۆکانیەوە بیبڕمەوە، دکتۆر مظفر ووتی:بڕۆسەرتر،،،
ویستم لەسەرئەژنۆکانی قاچەکانی ببڕمەوە ،دکتۆر ووتی: بڕۆ سەرتر لەبنی ڕانیدا هەردوو قاچی ببڕەوە،چونکە قاچەکانی هەتا بن ڕانی ئیلتهابی کردووەو جگە لەبڕینەوە چارەسەرێکی تری نیە، ناچار هەردوو قاچەکانیم لەبنی ڕانیدا بڕیەوە،،،
پاش چەند کاژێرێک پیاوە پیرەکە بەهۆش هاتەوەو قسەم لەگەڵ دەکرد ،هەستم کرد بەم پیاوە پیرە ئاشنام و دەیناسم ،بەڵام هەرچەند بیرم دەکردەوە نەمدەزانی کێیە،،،
لێم پرسی تۆ خەڵکی کوێیت و ئیش وکارت چیە..؟
ووتی: من فڵان کەسم ، چەندین ساڵە لەفڵان گەڕەکم و کاری من فرۆشتنی گەنم و جۆیە، ئینجا بیرم کردەوەو ناسیمەوە ئەوە هەمان ئەو دەڵاڵی گەنم و جۆیەیە کەچەندین ساڵ پێش ئێستا گەنمی پێمان فرۆشت و بەباوکمی ئەوت بڕۆ سەرتر ،بڕۆ سەرتر.
ئیتر تاقەتی بینینیم نەماو لەخەستەخانەکە هاتمە دەرەوەو بەجێم هێشت،،،،
ئەم چیرۆکەی گێڕامەوە چیرۆکێکی واقیعیەو دکتور (مرتضی عبدالوهابی) گێڕاویەتیەوە کە خۆی ئەو مناڵە بچوکە بووە لەگەڵ باوکیدا گەنمەکەیان کڕیوە ...

🌹پەندو ووتەی جوان 🌹

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئێمە مسافیرین
دانیشتووی شەمەندەفەڕی غەم

بە داب و نەریتی زوو
تەنیا کەمێ
تەنیا هەر کەمێ
زیاترت خۆش بوێم
گاهەیە
ئاونگی
سەر رووم
بەگاڵتە بگرێ
شەوانی بە بێ‌تۆ بوون و
خەیاڵی بێ‌کەسیم


✍️#مرضیه_بازرگانی_گلپر

#وەرگێڕانی_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
7/ڕەزبەری/2724کوردی
1403/7/7هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لەبەرچی مرۆڤێکی دەمارگرژ دەترسێ لەمەر باوەڕمەندییەکانی شک بکا و ڕێگاکەی بگۆڕێ یان چاکسازی تێدا بکات؟

بێرتراند ڕاسێل :
چونکە هەمیشە فیکر لە حاڵی خۆی دەکاتەوە، کە چۆن دەتوانم بە بلۆقەکانی بەری پێم بڵێم، تەواوی ئەو ڕێڕەو و ڕێگایانەی کە پێیدا هاتووم هەڵە بووە؟

#بێرتراند ــــ ڕاسێل
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۷ی ڕەزبەری۲۷۲۴ی کوردی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سێ تاقم ناتێگەیشتوو و «نەزان»مان هەیە!

۱ــ«ناتوانێ» تێبگا
۲ــ«نابێ» تێبگا
۳ــ«پێی خۆشە» تێنەگا.

لەگەڵ هەر سێکیان نابێ مشتومڕ بکەی، چونکە قەت تێناگەن و بەس خۆت ماندوو دەکەی

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۷ی ڕەزبەری ۲۷۲۴ی کوردی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
پاش من
لە شەقامی بە تاڵی دڵت
بە ڕێ‌کوورکی
‌‌ ئاواتە چندراوەکانی
تاڵی پرچی بیرەوەری‌دا
دەگەڕێیەوە
شوێنی پێم
لە دەوری بەستێنی
پەژارە و خەم
لە سەر
کۆگای بەفری ڕوانینت
دەدۆزێوە


#مرضیه_بازرگانی_گلپر

#وە_نادرمستەفازادە

ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️


                                          بعد از من
در خیابان خالی قلبت
در بن بست آرزوهای تنیده در تارهای گس خاطرات
بر می‌گردی

مِهرِ رد پایم را
در اطراف ساحل افسوس
بر توده‌ی برفی  نگاهت
مُهر میکنی


#مرضیه_بازرگانی_گلپر
                                         
                     

╭─►@Golparrrrrrrr    حریر
╰─────────────
                     
#وشەکان_بە_کوردی_و_فارسی

کاریگەر= اثر گذار
کرێکار= کارگر
کوتو‌پڕ= ناگهان
گاڵته= شوخی
شارستانییەت= تمدن
کەسایەتی= شخصیت
هەرەوەز= تعاون
قوژبن= گوشە
لانیکەم= حداقل
بەربڵاو= وسیع
ڕەسەن= اصیل
نەتەوە= ملت
سەرنج، وردبینی= دقت

ئەرک= وظیفه
دەور= نقش
بەرژەوەندی= مصلحت
ڕواڵەت= ظاهر
تەڤگەر= فعالیت
شوناس= هویت
ئابووری= اقتصاد

بەیانی= صبح، فردا
کڕووزانەوە= التماس
شینگێڕ= عزادار
شیلان= درخت خاردار
شینایی= سبزەزار

ڕامیاری= سیاسی
ڕاهاتن= یاد گرفتن
بازنە= دایرە
چوارسووچ، چوارگۆشە= مربع
لاکێش= مستطیل
سێسووچ، سێگۆشە= مثلث

پێنووس= خودکار
تێنووس= دفتر
وانه= درس
فێرگه= مدرسه
پۆل= کلاس

نەتەوە، گەل= ملت
ڕەگەز= نژاد، جنس
نیشتمان= وطن
ئاڵا، بەندێر= پرچم

بەرپرس= مسئول
سەرۆک= رئیس
جێگر= معاون
فەرمانبەر= کارمند

وڵات= کشور
پارێزگا= استان
شار= شهر
شارۆچکه= شهرک
گوند= روستا

دەق= متن
دێڕ= خط
ڕستە= جمله
وشه= واژه
پیت= حرف

هەور= ابر
هەڵم= بخار
سایەقە= آسمان صاف
تەم، مژ= مە
شوێ= نم
شوێ٠ شێ= نم
ساماڵ = آسمان صاف و بی ابر

نەخۆشخانە= بیمارستان
فریاکاری= اورژانس
دەوا، دەرمان= دارو
حەب= قرص

بکوژ= قاتل
کوژراو= مقتول
جەردە= راهزن
دەسبڕ، گوێبڕ، قۆڵبڕ= کلاه بردار
جەرده= راهزن
نووسەر= نویسندە
خوێنەر= خوانندە
وێژەر، قسەکەر= گویندە
گوێگر، بیسەر، بەردەنگ= شنوندە

بەرچایی= صبحانە
قاوەتون، چێشتان= چاشتگاه
نیوەڕۆژە، نیوەڕۆ، نوێژ= نهار
شێو= شام
صبحانه= به ر قلیان، بەرچایی، ناشتا، نانی بەیانی، تاشت، تێشت، تاشتی، ژێرقلیان، بەرقلیان، بەردڵ
قاوەتوون= قاوەتی، قاوڵتی، زیرقەلوو، چاشتا، قاوەڵتوون
ناهار=نەهار،فراوین،فراوێن،ڤراڤین،نیمەڕۆژە،نیوەڕۆژە،چاش،نانی نیوەڕۆ،نیمەڕۆ،نیوەڕۆ
شام=شێو، شوم، شووم بەرشێو، بەرشێڤ، شێڤ، شووڤ، وێرەگانە، چاشنەشەو

ئاماژه= اشاره
ژماره= شماره
ئه‌ستێره= ستاره
ئه‌سرین= اشک
ئه‌وین= عشق
ئێستا= اکنون
ئێش، دەرد، زام، ناسۆر= درد
ئێواره= عصر
باسک= بازو
بایەخ= ارزش
برژانگ= مژە
به‌رز= بلند

به‌رده‌وام، درێژەدار= پابرجا، ادامه دار
به‌سه‌رهات، چارەنووس= سرنوشت، خاطرات
به‌ڵێن= قول
بنچینه= زیربنا، ریشە
بنەماڵه=خانواده
بیر= فکر، هوش
پڕشه‌نگ، تیشک= پرتو آفتاب
پیاو= مرد
په‌رتووک= کتاب
په‌ژاره= غم

په‌خشان= پراکنده، شعر
په‌شۆکاو= آشفته
چیرۆک= داستان
تایبه‌ت= مخصوص
ترووسکه= درخشش
تکا= خواهش،تمنا
تیشک= اشعه
خۆڵ= خاک
خۆماڵی، خۆیی= خودی

چاودێری= نظارت
چیا= کوه
چه‌په‌ڵ= پست،کثیف
چۆله‌که= گنجشک
حه‌ز= آرزو
دیمه‌ن= منظره
ڕابردوو= گذشته
ڕوخسار= صورت
ڕوون= آشکار،روشن
ڕووناک= روشن
ڕێ= راه
ڕێباز= هدف، آرمان
بریندار= زخمی

زانست= علم
زۆرتر= بیشتر
ژان= درد
ژیان= زندگی
ژه‌م= وعده غذا
سات= لحظه، دم
سپڵه= پست
سۆما= نور چشم
سه‌رچاوە= سرچشمه
شانۆ= تئاتر
شوێن= جا
شه‌پۆل= موج
شه‌ڕ= جنگ

فرمێسک= اشک
فێرگه= آموزشگاه
فیز= تکبر
کات= زمان، وقت
کورت= کوتاه
لێکۆڵه‌ر= محقق
کۆماری=جمهوری
کۆن= کهنە، قدیمی
گرینگ= مهم
گشت= همه
گشتی= عمومی
گه‌ل= ملت
گه‌وره= بزرگ
لاسایی= تقلید
لایه‌ن= جانب، طرف
لوتکه= قله ی کوه

رهبر = ڕێبەر 
رئیس جمهور = سەرۆککۆمار
نخست وزیر = سەرۆکوەزیر
وزارت کشور = وەزارەتی ناوخۆ
وزارت فرهنگ و ارشاد = وەزارەتی ڕۆشنبیری
معاون = یاریدەدەر
جانشین = بریکار
وزارت راە و ترابری = وەزارتی ڕێگاوبان و گواستنەوە
وزارت نیرو = وەزارەتی وزە
ادارە = بەڕێوەبەرایەتی، فەرمانگه
مدیر = بەڕێوبەر
آب و فاضلاب = ئاو و ئاوەڕۆ
سد = بەنداو
تامین اجتماعی = مسۆگەری کۆمەڵایەتی
تعاون = هەرەوەزی
کتابخانە = پەرتووکخانە، کتێبخانە
سازمان = ڕێکخراو
مسکن = خانووبەرە
مُسکِن = ئازارشکێن
ثبت احوال = کەسێتی و ناسنامە
فرهنگسرا = هۆڵی رۆشنبیری
بهداشت = تەندروستی
درمانگا = بنکەی تەندروستی
بیمارستان = نەخۆشخانە
اداره ثبت = بەڕێوبەرایەتی تاپۆ

قوه قضائیه = هێزی دادوەری
قوە مقننە = هێزی یاسادانان
قوە مجریە = هێزی بەڕێوبەر
قاضی = دادوەر
عادل = دادپەروەر
عدالت = دادپەروەری
جلسە = کۆبوونەوە، دانیشتن
قوانین راهنمایی و رانندگی = یاسای هاتوچۆ
سند = بەڵگە
کشاورزی = کشتوکاڵ
سازمان ملل متحد = ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکا
ارز = دراو
اطلاعات = زانیاری
جاسوس = سیخوڕ
جبهە = بەرە
تانک = دەبابه
کارمەند = فەرمانبەر
معلم = مامۆستا
مدرسە = خوێندنگە، قوتابخانە
دانشگاە = زانستگا، زانکۆ
دانشجو = خوێندکار، قوتابی زانکۆ
دانش آموز = قوتابی
مختلط = تێکەڵاو
کلاس = پۆل
امتحان = تاقیکاری، تاقیکردنەوە


👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/28 12:35:41
Back to Top
HTML Embed Code: