Telegram Web Link
"چیرۆک"

پیاوێک کۆچی دوایی کرد، پێش بەخاک سپاردنی جەنازەکەی
کەسێک هاواری کرد بەدەنگی بەرز ئەم کەسە کە مردووە پێنج سەد هەزاری من قەرزارە ناهێڵم جەنازەکەی بخەنە ژێر خاک تا قەرزەکەی من ڕۆشن نەبێتەوە.
چەند کوڕێک و کچێکی کۆچکردوو لەوێ ئامادەبوون،
کوڕەکان وتیان شتی وانییه و باوکمان هیچی لای ئێمە باس نەکردووە کە قەزرارە و قەرزەکەی بدەینەوە...
ئەوە دەبوو پێش ئەوەی باوکمان کۆچی دوایی بکات تۆ داوای حەقی خۆتت لێی بکردایە، پیاوەکەش لەسەر هات و هاوار بەردەوام بوو کوڕەکانیش کەسیان نەچوونە ژێر باری
دانەوەی قەرزی باوکیان.
کچە تاقانەکەی کۆچکردوو کە کەمێک ئاڵتوونی پێوەبوو ئاڵتوونەکانی لەخۆی کردەوە و هێنای بە بەرچاوی براکان وخەڵکەکەوە دایە دەستی کابرا و پێی وت:
ئەمە بگرە لەبری ئەو قەرزەی لەلای باوکمە و باقیەکەشی چەند مایەوە من دەتدەمەوە با پارەم بێتە دەست...
بەلام ئیتر بێ دەنگ بە و هات وهاوار مەکە بهێڵە با باوکم بەئارامی سەر بنێتەوە، کابراش ئاڵتوونەکانی هێشتا بەدەستەوە بوو فرمێسک بەچاوەکانیدا هاتە خوارەوە
ڕووی لە خەڵک و کورەکانی کابرای کۆچکردوو کرد و وتی:
باوکتان وکۆچکردوو هیچ قەرزاری من نییە،
ئەوە منم بری پێنج سەد هەزاری باوکتان قەرزدارم و ویستم نەوەی ڕاستەقینەی باوکتان بناسم که میراتگریەتی، تا قەرزەکە بدەمەوە بەو..بۆیە ئێوە شاهید بن
میراتگری کۆچکردوو ئەو کچەیە،
ئەوا من ئەم پێنج سەد هەزارە دەدەمەوە کچەکەی بۆیە فرمێسکیش لەچاوم هاتەخوار چوونکە من سێ کوڕم هەیە و کچم نییە کە میراتگرم بێت!


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
شێخێک لەدێیەک دەعوەتی دەروێشەکەی دەبێ.
کاتێک شێخ دەگاتە نزیک شوێنەکە، سەیر دەکا ماڵی دەروێشەکەی بەقەدپاڵی شاخێکەوەیەو بەباریکە پردێکدا بۆی دەپەڕنەوە.
یا شێخ دەڵێ هەموو دنیام بدەنێ؛ ناوێرم لەو پردە بپەڕمەوە...
دەروێشەکە دەستدەکات بەپێکەنین..
شێخ دەڵێ: هەتیو ئەوە بەچی پێدەکەنی؟!
دەروێشەکە دەڵێ: وەڵڵا بەکەرێتی خۆم

شێخ دەڵێ: بۆ کەرێکی وەکو تۆ دەتوانێ لەوێ بپەڕێتەوە؟!

دەروێشەکە دەڵێ: نا لەبەر ئەوە من کەرم، ئەوە چەند ساڵێکە کەوتوومە شوێن تۆ؛ تا لەپردی سیڕات بمپەڕێنییەوە، کەچی ئێستا خۆت ناوێری لەو پردە پانە بپەرییەوە؟

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
جەمیلە ئەو قورئانە بتگرێ

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
جەمیلە
حەسەن زیرەک|hasanzirak
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فەتانە وەلیدی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM

وڵاتی ئێوە
جوانترین وڵاتە
کە دیتوومە
  لێرە باران پێدەکەنێ
گوڵەکان پێدەکەنن
هوڵو و هەنار پێدەکەنن
پنجەکانی  یاسمەن
بە دیوارەوە شۆڕن.
بەس بۆچی لە وڵاتی ئێوە
هیچ ئینسانێ
پێناکەنێ!!!؟...


#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
کێڵگە دەسترێ بۆ باران
چیا بۆ هەڵۆ
ڕووبار و چەم بۆ نەوەستان
خۆر بۆ ئاسۆ
ئاگرپەرست بۆ ئاتەشگە
با بۆ چرۆ
ئەستێرە و مانگ بۆ سپێدە
منیش بۆ تۆ کوردستانم
منیش بۆ تۆ...

«عەبدوڵڵا پەشێو»

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
18/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/18هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
دوازده‌ وانه‌ بۆ مناڵان ....
وانه‌ى شه‌شه‌م:

مناڵه‌كان!
سه‌نگه‌ر سه‌نگه‌ر، چياكان گه‌ڕام،
گوێم لێ بوو، كۆمه‌ڵێك قه‌وان
له‌ ناو سه‌نگه‌رێكى چۆڵدا،
له‌ پێشمه‌رگه‌ى شه‌هيد ده‌دوان!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قه‌وان: قاوغى فيشه‌ك، قه‌پێلكى به‌تاڵى گوللـه‌
وانه‌ى حه‌وته‌م:

مناڵه‌كان!
ده‌سگيرانم كۆترێكى دياربه‌كره‌
حه‌زى له‌ چيا و قاسپه‌ى كه‌و و ڕه‌نگى به‌فره‌
بۆ گواستنه‌وه‌ى
زنجيره‌ى چيام قه‌ف قه‌ف بڕى.
ڕۆژمێرم په‌ڕ په‌ڕ دڕى
په‌ساپۆرتم؟
ئاوات و زه‌رده‌خه‌نه‌ بوو،
كلدان و كيسێك خه‌نه‌ بوو.
كه‌ له‌ ده‌رگه‌ى سنوورم دا،
له‌باتى ماچ،
ماچى گه‌رمى ده‌سگيرانم،
تفى زه‌ردى پۆستاڵ ڕه‌شێك
هات ... سواخى دا ناوچه‌وانم!


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
بەرهەمی ژیان

کوا کێ دەڵێ:
کە گرانی هاتووە؟
دەورە، دەوری ئەرزانییە
دڵ دزین ئەرزان!
بە خۆڕاییە دڵ شکان!
دۆستایەتی ئەرزان!
دوژمنایەتی ئەرزان!
وای لە شەڕافەت!
هاتۆتە سەر یەک قڕان!!!
ئابڕوو ولەش ڕووتی
دەدەن بە لەتێک نان!!
درۆ...
درۆ ئەرزانترە لە هەمووان
نرخی ئەوین
زۆر کەمترە
لە ئاوی چۆمەکان!
ئای چەندە نرخی شکاوە
هەر بێ بایەخ بۆ نەماوە
نرخی ئینسان....
وەرن خەڵکینە
ئینسانێت بێنینەوە
بۆ ئینسان
نەهێڵین چی تر
ئەوانە ببنە هۆی
لێک دوورکەوتنەوەمان
ئەوانە هەموو
هەڵبژاردەی ئێمەن
وەرن با وریا بین
هەڵبژێرین کردەوەی جوان...
ڕاستی
دیارییەکی زۆر بە نرخ وگرانە
چاوەڕوانی مەبن
بە خۆڕایی لە ئینسان

#اکرم_مسعود

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
وڵات، هی ساماندارانە
بەڵام لە کاتی بەڵا و ناخۆشی‌دا
ناوی دەنێن نیشتمان و دەیدەن
بە هەژاران.
بەس نیشتمان بۆ ساماندارانە و
نیشتمان پەرەستی بۆ هەژاران!!!!

#محمود_درویش (۲۰۰۸-۱۹۴۱)
#وە_نادرمستەفازادە


#ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دڵنیا بۆ بابی دەڵێ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کۆنە هەواران


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
لە شێخ هادی نجم ئابادییان پرسی:
ئایا موسیقا حەرامە؟
کوتی:
بەڵێ ئەو مووسیقایە حەرامە،کە لە دەنگی ڕاکێشانی کەوگیر، بە بنی مەنجەڵی پڵاوی جیرانی دەوڵەمەندەوە هەستێ، و بگاتە گوێی منداڵی برسی جیرانە هەژارەکەیان...


وە ــ نادرمستەفازادە
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆ چوارشەممە
19/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/19هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لێم گەڕێ
سەر لە سەر شانت
ئەوین
بە ڕوانینی تۆ
بچەپێنم
بفڕم
لە دنیای تۆزاوی
کە وا پڕە لە هاواری دڵتەنگی

بداهه رز

وە ــ نادرمستەفازادە


بگذار سر بر شانه هایت
عشق را
از نگاه تو
نجوا کنم
وپرواز کنم
از  دنیای غبار آلودی
که پر از فریاد دلتنگیست

بداهه رز

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ﺣﺸﻤﺖ ﻓﺮﺩﻭﺱ قسەیەکی جوانی هەیە
کە دەڵێ:
ئەوانەی گەر وادەزانن زۆر گەورەن
فریوی سێبەرەکانیان دەخۆن؛
نازانن کە سێبەری گەورەیان
هی‌ئاوابوونی هەتاوە،ئاهای ئەی
ئەو کەسانەی وادەزانن زۆر گەورەن
ڕۆژێ هەتاوی ئێوەش ئاوا دەبێ،
لە فکری ئەو کاتانەش دابن...!

#وە_نادرمستەفازادە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەڵێن:دڵی هەر کەسێ بەڕادەی مستی بەستراوی خۆیەتی....
بەڵام، من دڵانی زۆرم دیوە کە بە ڕادەی دنیایەک خۆشەویستی قووڵن...
دڵانێکی گەورە کە هیچکات لە مستی بەستراو دا جێگایان نابێتەوە.
وەکوو غونچەیەک بە هەر لێدانێک دەپشکوێن،دڵانی گەورە وێنەی دەشت و بیابانێکی ویشکی پان و بەرین تینوون
تا ئەوەی هەوری خۆشەویستی ببارێ.
لە بەرانبەردا دڵهایەک هەن کە تەنانەتی
لە مستی بەستراویش چکۆلەترن،دڵانێک کە ڕەنگە بتوانن پان و بەرینیش بن،
بەڵام
بە ڕادەی گرێی قامکێکیش قووڵاییان نیە
وە تۆ هەر کات بتهەوێ بزانی دڵت چەند گەورەیە،چاو له دەستت کە، ئەو کاتەی کە مێهرەبانی و خۆشەویستی بە خەڵکان دەبەخشی...

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حسێن سەفامنش


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/24 03:33:05
Back to Top
HTML Embed Code: