Telegram Web Link
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
هەرچی دەیکەن، پاکە وەک نوێژ
هەرچی دەیڵێن، وەک گەوهەرە!
دیالێکتیک، سەرمایەی مارکس
فەرموودەی "ماو" یان لەبەرە!

ئەورووپایان هەموو دیوە
کە دێنە گۆ بۆ ڕۆژنامان؛
پەیڤێک زێڕه، یەکێک زیوە!

لەندەن، پاریس، ئەنقەرە، شام
یەکە یەکە پایتەختەکانی هەندەران
شارەزاترن لە شێخەڵڵا و سابوونکەران
چاک دەزانن،
کە ئەورووپا بۆیاخچی پسپۆڕی دەوێ؛
بۆ کۆڵکێشی
بازووی زۆر بەتینی دەوێ
کوردی چیایی ناولەپ زبر و
شان و پیل بەردینی دەوێ!

با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
دەیانناسم
لە پاکیدا، چاک و پیرن
لە ژیریدا، ئەنیشتاین شاگردیانە هێندە ژیرن!
شارەزای مێژووی جیهانن
کون بە کون، کەلێن بە کەلێن...
ستراتیژی دوژمن تەقەی بێ
جبەخانەی تاکتیک پڕە
مەخزەنێکی پێوە دەنێن!

دەیانناسم!
لە پاکیدا، چاک و پیرن
لە ژیریدا، ئەنیشتاین شاگردیانە هێندە ژیرن!
بیانبینن!
بزانن لە پێناو ئێمە چەند بێتووکن
چەند پەڕپووت و ڕووت و گەدان
چۆن شەو و ڕۆژ تەنیا لە بیری ئێمە دان!

باوەڕ بکەن
هەرچی دەیکەن بۆ ئێمەیە...
هەرچی دەیڵێن بۆ ئێمەیە...
هەر بۆ ئەوەی لەم ئازارە ڕزگارمان بێ و
خۆشاوی شەهادەت فڕ کەین
هەر بۆ ئەوەی
خوێن وەکوو نان گران نەبێ و
هەموو جێیەکی لێ پڕ کەین
یەکێک دێنن قڕمان بکا
ئەگەر نەهات؟
فێرمان دەکەن یەکتر قڕ کەین!

با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
شوان هەر شوانە....
پەز هەر پەزە، هەتا دەمرێ...
با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
هەرچی دەیکەن، پاکە وەک نوێژ
هەرچی دەیڵێن، وەک گەوهەرە!
دیالێکتیک، سەرمایەی مارکس
فەرموودەی "ماو" یان لەبەرە!

ئەورووپایان هەموو دیوە
کە دێنە گۆ بۆ ڕۆژنامان؛
پەیڤێک زێڕه، یەکێک زیوە!

لەندەن، پاریس، ئەنقەرە، شام
یەکە یەکە پایتەختەکانی هەندەران
شارەزاترن لە شێخەڵڵا و سابوونکەران
چاک دەزانن،
کە ئەورووپا بۆیاخچی پسپۆڕی دەوێ؛
بۆ کۆڵکێشی
بازووی زۆر بەتینی دەوێ
کوردی چیایی ناولەپ زبر و
شان و پیل بەردینی دەوێ!

با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
دەیانناسم
لە پاکیدا، چاک و پیرن
لە ژیریدا، ئەنیشتاین شاگردیانە هێندە ژیرن!
شارەزای مێژووی جیهانن
کون بە کون، کەلێن بە کەلێن...
ستراتیژی دوژمن تەقەی بێ
جبەخانەی تاکتیک پڕە
مەخزەنێکی پێوە دەنێن!

دەیانناسم!
لە پاکیدا، چاک و پیرن
لە ژیریدا، ئەنیشتاین شاگردیانە هێندە ژیرن!
بیانبینن!
بزانن لە پێناو ئێمە چەند بێتووکن
چەند پەڕپووت و ڕووت و گەدان
چۆن شەو و ڕۆژ تەنیا لە بیری ئێمە دان!

باوەڕ بکەن
هەرچی دەیکەن بۆ ئێمەیە...
هەرچی دەیڵێن بۆ ئێمەیە...
هەر بۆ ئەوەی لەم ئازارە ڕزگارمان بێ و
خۆشاوی شەهادەت فڕ کەین
هەر بۆ ئەوەی
خوێن وەکوو نان گران نەبێ و
هەموو جێیەکی لێ پڕ کەین
یەکێک دێنن قڕمان بکا
ئەگەر نەهات؟
فێرمان دەکەن یەکتر قڕ کەین!

با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!
شوان هەر شوانە....
پەز هەر پەزە، هەتا دەمرێ...
با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دیوانی_براکوژی
عەبدوڵڵا_پەشێو



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج‌شەممە
20/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/20هەتاوی

وێنە
جەنجەڕکردن، جەنجەڕ کەرەسەیەکه دو داری بە چەشنی تەگەر لە ژێر دابوو و دارکان چەپ و ڕاست بە دەوری‌دا تیغەی ئاسنیان لێدەدرا بە
گوێدرێژ و ئەسپ و کڵ و گا ڕادەکێشرا و لە قەدیم کاری کڵۆش وردکردنیان پێ‌دەکرد...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
▪️"مەرجی ئاوەدان بوونەوەی وڵاتێک!!

"اریش هونکر" ڕێبەری ئاڵمانی ڕۆژهەڵات، دەبینێ کە خەڵکێکی زۆر لە سەف دا ڕاوەستاون، ئەویش دەچێ لە ئاخرەوە ڕادەوەستێ و لەو کەسەی پێش خۆی
دەپرسێ،کە ئەو سەفە بۆ چییە؟؟؟؟
کابرا لە وەڵام دەڵێ:خەڵک دەیانهەوێ ئیزن وەرگرن لەو مەملەکەتە بڕۆن.
"هونکر"دەبینێ بە ڕاوەستانی ئەو لە سەف دا، وردە وردە خەڵک بڵاوەی دەکەن و سەف کەم دەبێتەوە،لەکابرایەکی دیکە دەپرسێ:ئەرێ هەواڵ چیە؟ ئێستا بۆ یەکجاری سەف خەریکە تەواو بێ؟؟؟
کابرا پێی‌دەڵێ:کاتێک تۆ بڕۆی،ئیتر پێویست
ناکا ئێمە بڕۆین...
جاری وایە پێویستە یەک نەفەر بڕوا، تاکوو وڵاتێک ئاوەدان بێتەوە...!!


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟣 تۆ خوا فاتم دڵم مەشکێنە؛

🔻گۆرانی زۆرخۆش و مێژوویی خوالێخۆشبووان #برایانی_زێ‌زێ، سڵاوی خودایان لەسەر بێ، لە شاری سەقز؛

🔻برایانی زێ‌زێ کە سێ کەس لە خەڵکی شاری #سەقز بوون بە نێوەکانی عەلی، حەسەن و حوسێن شۆخ‌کەمان؛

🔻 #شایی و هەڵپەڕکێیەکی کە ئەوانی تێدا بووایە، ناوی دەزڕا بۆ دەیان گوند و شاری دەوروبەر؛


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ڕۆژێ فەرمووت تا دەمێنم
ئاشنای دوو چاوی تۆم
بەو ئومێده مامەوه و
ئێستا نیگات بێگانەیه...

خاڵە_قازی.....‌......
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‎ ‎‌‎ ‎  ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
غیرەتت بێ!
تەنانەت ئەگەر بەغیرەتیش نی،
وابنوێنە کە بەغیرەتی.
کەس ناتوانێ جیاوازی ئەم دووانە لێک بکاتەوە. بەتایبەت کە لایەنی بەرامبەرت گاش بێ!

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱٨ی بانەمەڕی۲۷۲۴ی کوردی
لە ئەو برینانەی کە ژیان لە سەر جەستە و لەشتی دەکا،سکاڵا مەکە،هێندێ لەو برینانە دەبێ دەرمانیان کەی،تاکوو
بتوانی درێژە بە ڕێگاکەت بدەی!!!
بەڵام
هێندێ لەو برینانە دەبێ بمێننەوە
تا هیچکات ڕێت ون نەکەی!!!

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ژیان شانۆیەکە
پێویستی
بە هیچ ڕاهێنانێک نیە
بەس گۆرانی بڵێ
پێبکەنە، هەڵپەڕە
بگری
ئەسرین بڕێژە
بە تەواوی بوونتەوە بژی
و شاد بە،بەر لەوەی پەردەکان
بێنە خوارێ
شانۆی خۆت
بە بێ هیچ چاوەڕۆانی بۆچەپڵەلێدان و
دەستخۆشانەیەک تەواو کە...


👤 چارلی چاپلین

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆهەینی
21/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/21هەتاوی

لە مردنی خۆت مەترسێ چونکێ هیچکات
نایبینی،لە مردنی شەڕافەت و ویژدانت بترسێ
کە دایم لە بەر چاوتە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دەڵێن
منداڵێک لە سەر شەقامێک ڕاوەستا و دووچەرخەکەی لە گۆشەیەک دانا و خەریکی
کایەکردن بوو،پاسەبانێک هات و کوتی:چونت
وێراوە دووچەرخەکەت لێرە داناوە، مەگەر نازانی ئەو شوێنە هێندێ لە بەر پرسانی وڵات
پێیدا هاتوو چۆ دەکەن؟؟
کوڕە لە وەڵام دەڵێ:نیگەران مەبە بە زەنجیر
توند بەستوومەتەوە، بۆیان نادزدرێ...


ئامادە کردنی ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بە ناچاری
ئەویندارت بووم
نە لە بەر ئەوەی تۆ
جوانترین بووی
بەڵکوو بۆ ئەوەی کە
قووڵترین بووی
زۆر جار
ئەوینداری
جوانی نەزانە

محمود درویش
ترجمه:#احمددریس

#وە_بەکوردی_نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️

به اجبار دوستدارت شدم
نه اینکه تو زیباترین بودی
بلکه عمیق‌ترین بودی
که غالبا دلباخته ی زیبایی نادان است.

محمود درویش
ترجمه:#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان لێوڕێژی ئەوین و جوانی

ئەمڕۆ شەممە
22/بانەمەڕی/2724کوردی 1403/2/22هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەوە
چەندمین پاکەوانە
کە شوێن پێی تۆی
پێ پاک نەکراوەتەوە
ئەوە
چەندمین بارانە
وەچەندمین ساڵە
کە تۆ
بەهێڵی بزماری
و لێدانی چەکووش
هەڵکەندراوی
بە دیوارەکانی
بناغەی مێژۆوە

#ئەحمەددریس

#وە_نادرمستەفازادە

ـــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

این چندمین رفتگر است
که از پس ردپای تو بر نیامده است
این چندمین باران
و این چندمین سال
تو حک شده ای
به دیواره های بنایی باستانی
به خط میخ
و ضربان چکش

#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بێ تۆ
نە ڕیشەم دەگاتە ئاو
نە دەستم دەگا بە چرۆ
کاتێ
بسکی زەوی
ڕادەژێنی
هەست دەکەم
کە من دەدوێنی

#مرێم_گومار

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
پرسییان:
بۆچی وا بێ سنوور
خۆشت دەویست؟
کوتم:
ئەو برینەکانمی ماچ کرد
باوەڕی به
ئازارەکانم کرد...

#وە_نادرمستەفازادە

.کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بە چاوی تۆ قەسەم لەم خاکە ناڕۆم
ئەبەد پشت ناکەمە زێد و گەلی خۆم

ئەگەر زانیت، کە یاخی و سەربزێوم
تەنافی زولفی خۆت باوێژە ئەستۆم

گلە ناکەم لە بێگانە و لە نامۆ
سکاڵای من لە خۆمە! خۆیی وەک خۆم

ئەوەی ژاری خەیانەت چۆتە ناخی
مەحاڵە پاکی کا زەریاچە و چۆم

قەل و داڵاش لە زێدی من دەتارێن
ئەگەر دیسان هەڵۆ دیار بن لە ئاسۆم

هەڵۆ ئاسا دژی لاشخۆر و داڵم
پڕە کوێستان، لە ئاساری پەڕ و پۆم

برەو دەگرێتەوە بازاڕی ئێمەش
گەلێ زیاتر لە بەغدا و ئەنقەرە و ڕۆم

هومێدی من بە ئازادی وڵاتم
وەکوو خوێن چۆتە ناو ناخی ڕەگ و پۆم!

#ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/24 05:21:05
Back to Top
HTML Embed Code: