Telegram Web Link
تا ئێستا زانیوتە "قوزەڵقورت" بە مانای چیە؟

ئەم وشەیە لە کاتی توڕەبوون بەکار دێ، بۆ جوێن‌پێدان و ناڕەزایی لە کارێك، بەڵام لە ڕاستی‌دا جوێن نییە،
وشەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەغۆلەکان، کە مێژووەکەی بەم‌جۆرە بووە:
لە مەغۆلستان دوو هۆز هەبوون، یەکێکیان ناوی "ئاق قورت" بووە، بەمانای "گورگی سپی"، دووەمیان ناوی "قزل‌قورت" بووە کە بە مانای گورگی سوور دێ.
سەردەمانێك "ئاق قورت" زۆر ستەمیان لە "قزل قورت"ەکان دەکرد و دەسەڵات بە دەستی ئەوان بوو، تا کەسێکی بەتوانا پەیدا بوو کە ناوی "تیمۆجین" بوو، سەر بە هۆزی "قزل قورت" بوو؛ دەستەڵاتی پەیدا کرد و بوو بە سەرداری هەردوو هۆزەکە و ناو نرا "جەنگیزخان"، کە لە دوایی‌دا دونیای وێران کرد و بوو بە قوزەڵقورتی گەلان.
لەو ڕۆژەوە ئەو وشەیە بۆتە جوێن.

                          
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کێو

دەمهەوێ وەکو کێوێ بم
خۆ ڕاگر و توند و ‌قایم
هەرلە سەر پێی خۆم ڕاوەستم
بە پێوە بمێنم
بە داییم
لە داوێنم
جۆگەکان وەک مار بخوشێن
پەپوولەکان بە سەماوە
بگەڕێن لەدەورم
بەرخۆڵەی شاد و جوان
بێتە بەرزترین جێگام
تێر بێ لە لەوەڕگە و گیام
من نامهەوێ تەپۆڵکە بم
لەژێر چەرخی ئەڕابەی مێژوو
مەحو ببمەوە و نەمێنم
یا بە سووکە بایە
بلەرزێم و تۆزم لێ هەستێ
ماندوو نیم
دڵم وێنەی پەلەوەرێک
بۆ ئازادی باڵ لێ ئەدا
گەر چی بۆ خۆم لە ناو خۆم دا
دیلم،
بەڵام ئێستاش
هەر ماوم و هەر دەمێنم
تەنیا و خۆڕاگر
خەم و دەردەکانم
دەخەمە لاپەڕەی بیرەوەریەکانم
چیڕۆکی من
تەنیا دارکانی
کەناری کانی ئاوایی دەیزانن.
لە بەر باو و باران
بە سەبر و خۆ ڕاگرم
ئەستێرەکانی ژیانم دایم
دەدرەوشێنەوە
جوان و ڕەنگین
دەمێنم، دەمێنم
تا دوا هەناسەی ژین
لەسەر، زەمین.


شاعیر: نەسرین کچی مامۆستا قەلەندەر

وەرگێڕ: نادر مستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕەزازی

ئامینە و ئامەکە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
محەممەد جەزا

بی بی خانم


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
چەند ڕستەیەک قسەی حیسابی!

تۆ بەرپرسی ژیانی خەڵک نی مەگەر ئەوەیکە قەول و بەڵێنت دابێ!
سەبارەت بە ئەشق و خۆشی و بەرژەوەندی خۆت بە ژیان و هەستی مرۆڤەکان کایە مەکە،چونکە تاوانەکەی دەدەی!
جۆرێک بژی کە لانیکەم بۆخۆت بتوانی لەسەر قسە و کەسایەتی خۆت حەساو بکەی.
ژیان چ بە تۆوە و چ بێ تۆ درێژەی هەیە، بەڵام ئەو ئینسانە بە کە بوونی گرینگە...

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
٦ی خاکەلێوەی ۲۷۲۴ی کوردی
دەزانی لە کوێ تێک دەشکێی؟
لەو جێگایەی کە ئینسانەکان کارێکت لە گەڵ دەکەن،کە لە سادە و ساکاری خۆت
خەجاڵەتی بکێشی...
یادی بە خێر ڕۆژانێک سادەیی باشترین ڕەنگی دنیا بوو،بەڵام بە داخەوە ئێستا
گەورەترین خەتا و تاوانی مرۆڤەکانە!



👤حسین پناهی

وە ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش

ئەمڕۆهەینی

10/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/10هەتاوی

لە خەو دابووی کە ماچێکم لە لێوت کرد
قەندت دزیبوو کافر کە وا شیرینە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
"پێشه‌وا "

ئای که‌ دڵیان چه‌ند گه‌وره‌یه‌،
ئه‌و که‌سانه‌ی؛
له‌ ژێر سێبه‌ری مه‌ر‌گ دا
دێن و ده‌چن به‌ دڵشادی!
گه‌مه‌ ده‌که‌ن به‌ مردن و
ده‌بنه‌ پێشمه‌رگه‌ی ئازادی!

#ک_د_ئازاد
@azaddengufilm
هێندێ جاران
لە نیوە شەو
غیرەت دەکەم
شتێ بنووسم
بۆ ئازادی
بەڵام
بەیانی پێش دەرکەوتنی
هەتاو
دەیسڕمەوە
لای دەبەم لە بەر چاو


ئەحمەد دریس

وە ـ نادرمستەفازادە

ــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️

بعضی وقت‌ها
نصف‌شب
جرات می‌کنم
چیزی درباره آزادی بنویسم
اما صبح قبل از اینکه
هوا روشن شود
آنرا پاک می‌کنم

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️

Some times
At midnight
I dare to write
something about freedom
but in the morning
before brightness
I clear all of that ...

شاعر: احمددریس
مترجم :فانوس بهادروند


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خانباجی

خاتوونێکی ناوچەی موکریان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دیکتاتۆڕ هەموو شتێکی بۆ خەڵک ترسێنەر و سامناکە،بەڵام دیکتاتۆڕیش تەنیا لە یەک شتی خەڵک دەترسێ ئەویش تێ‌گەیشتنی خەڵکە!!

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#نوروز

🔹با صدای: #ستایش_صادق_زاده
🔸ملودی فولکلوریک #بیرجندی
▫️سرپرست گروه: سعید هوشمند


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
۱۰ فروردین سالروز اعدام اولین رئیس جمهور دولت کوردستان قاضی محمد از جانب حکومت نازیست پهلوی است. دولت پهلوی قبل از آن در ۲۱ آذر ١٣٢۵ در آذربایجان جوی خون بە راە انداختە بود و ۲۵ هزار نفر از مردم تبریز را قتل عام کرده بود. به همین دلیل قاضی محمد در مهاباد ماند و به شرط حفظ جان و مال و ناموس مردم کوردستان حاضر به فدا کردن جان خود و دو تن از وزیرانش شد.

ارتش پهلوی که میخواست فاجعه آذربایجان را در کوردستان تکرار کند با مقاومت جانانه ارتش دولت کوردستان مواجه شد. ارتش افسانه‌ای پیشمەرگە دولت کوردستان، ارتش ایران را در مرزهای بوکان و سقز تارومار کرد و نگذاشتند وارد خاک دولت کوردستان شوند تا اینکه استعمارگران روس و انگلیس با دسیسه‌ زمینه اشغال کوردستان را فراهم کردند و قاضی محمد نیز با شرط اینکه ارتش ایران کاری بە مردم نداشتە باشد بە پیشمەرگە ها دستور داد از مقاومت دست بردارند و بدین گونه ارتش وارد پایتخت شد و در دادگاهی نمایشی رئیس جمهور کوردستان جان خود و یارنش را سپر بلای مردمش کرد. یاد و نام اولین رئیس جمهور کوردستان جاوید و گرامی باد.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش

ئەمڕۆشەممە

11/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/11هەتاوی
🔻 #جلی_کوردی لە بەر منداڵەکانتان بکەن چون ئەوانە هیوای دواڕۆژی گەلی کوردن و بەو کارە جلی کوردی بە ڕەگەزی داهاتوو ڕاگوێز دەکرێت و دەپارێزرێت؛
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆدووشەممە
12/خاکەلێوەی/2723کوردێ
1402/1/12هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چاڕلی‌چاپلین
چەند جوانی نووسیوە:
تەنانەتی ئەگەر بۆ ڕۆژێکیش بێ،بە شوێن ئەو شتانە مەکەوە کە نیتە،لە بوونەکانت ئەوانەی کە ئێستا هەتە چێژ بەرە،چونکێ
ژیان زۆر لەوە کورتترە وا فکر
دەکەیەوە کە بە ترس و دڵەکوتە ڕابوێردرێ...


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🥀تەمەن🥀

بەفیڕۆ چوو تەمەن ڕۆیی لە دەستم
بێهودە بون هەوڵ و هیوا و مەبەستم

گەڵای ژینم خەزانی کرد هەڵوەری
مەلی ئاوات جارێ نەنیشتە سەری

ئەوەی ویستم بە خەونیش نەبوە میوان
ئاواتەکان چوونە پەناو پەسیوان

تەمەن سەرکەوت لە هەوراز و دەم کەلە
پیری کردم ئێش و زامی ئەم گەلە

ئەو گەلەی وا بێ بەش و چەوساوەیە
مێژویش ئەڵێ ئێستایش نەحەساوەیە

شین و شێعرم تێکەڵ ژانی میللەتە
داخەکەم بۆنیشتمانم وا دوچاری زیللەتە

جەلال هێجانانی( بێ خەو) گەلاوێژی۹۹



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
محەمەد ماملێ
@mahabad ❤️
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەڕێزان ئاگادار بن ڕێگا بە سێ شت مەدەن کۆنتڕۆڵوو بکات کۆنتڕۆڵی خۆت مەدە بە سێ کەس .

یەکەم ڕابردوو. دووهەم خەڵک. سێهەم پارە.  ئاگات لەخۆ نەبێ ئەوانە دونیات وێران دەکەن هەر وەک  قیامەتیشت وێران دەکەن.

یەکەم با ئاگامان لە خۆ بێ  خۆمان نەکەینە ئەسیری ڕابردوومان  زۆرکەس هەیە ئێستا دەوڵەمەندە لە هیچی کەم نیە بەڵام ناڕەحەتە دەڵەی بۆناڕەحەتی؟

دەڵێ مامۆستا دەزانی بیست ساڵ پێش ئێستا لەچە وەزعێکدا بووم  یافڵان کەس چە خەیانەتێکی پێ کردم بەردەوام نارەحەتێکانی ڕابردووی بەبیر خۆی دێنێتەوە لەززەت لەو خۆشێیە وەرناگرێ کە ئێستا هەیەتی .

دووهەم ئاگات لە خۆ بێ لە بەرەنبەر دەوڵمەندان خۆت سووک مەکە.چونکە تەنها دوو شتت بۆ دەمێنێتەوە یەکەم ناڕەحەت کردنی دڵ و دەروونی خۆت.

دووهەم سووککردنی خۆت. قەت خۆت بە کەم مەگرە خۆت پێ چکۆلە نەبێ ئیمامی علی یەکێک لە قسە جوانەکانی ئەوەیە دەڵێ ئەوەندە ڕێز لەخەڵکی مەگرە کە ببێتە هۆێ بچووکبوونەوەی خۆت.

ڕێز لەخەڵک بگرە بەڵام مەهێڵە خەڵک کۆنتڕۆڵت بکا وبتکا بە عەبدو بەندەی خۆێ. ئیوا هەیە کە تووشی بازە کەسێک دەبێ دەبیتە خاکی بەرپێی ئەوەش نەک باش نیە بەڵکوو زۆریش خەراپە وا مەکەن

سێهەمیان پوڵ . ڕاستە پوڵ خەڵاتی خوایە دەتوانی بەختەوەری دونیا و قیامەتی پێ بەدەست بێنی بەڵام بۆ بەدەستهێنانی پارە و سامان ، خۆت زەلیل نەکەیت شاعیرێک هەیە شێخ ڕەئووفی نێک جەجاری دەفەرمووێ ..

بەسەروەت دین و دونیا نەسێنی .
تۆوی بەخشین وچاکە نەچێنی

بیری زۆربوونی ئەتکا نۆکەری
هەرپاسی کەیتوو سوجدەی بۆ بەری..

پارە ئەگەر دوو شتی پێ نەکەیت دونیا و قیامەتی خۆتی پێ ئاوەدان نەکەیەوە تۆوی چاکە و بەخشینی پێ نەچێنی بەس تۆ پاسەوانی ڕۆژانە کێشکی لێ دەکێشیت وەک بووت سوجدەی بۆ دەبەیت

براتان مەلا ڕەسووڵی ئەندێزێ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/30 19:31:35
Back to Top
HTML Embed Code: