Telegram Web Link
هەموو شتێک وەکوو ڕۆژ ،ڕوونە!!!

کوتی:ساڵی ۸۳ ئاغای دێ‌نمەکی فیلمیەکی بەڵگەیی بەناوی هەژاری و ڕووسپییەتی ساز کرد.ئەو کات گۆشت،کیلۆی۴هەزار تمەن بوو. کە کەسێک بۆ نیو کیلۆ گۆشت یەنی دووهەزار تمەن، دەیویست لەش فرۆشی بکا.
کوتم: فیلمێکی زۆر پڕمانا و جوان بوو. دەزانی ئەرکی هوونەرمەندان هەموو کات خاوێن کردنەوەی تۆزی نەزانی و نەهێنی لە سەر ڕۆاڵەتی پیس و ناحەزی کەم و کوڕییەکانە.
کوتی:بەڵێ ڕاستە بەڵام ئێستا کیلۆی گۆشت۷۰۰ هەزار تمەنە یەنی ڕاست
۱۷۵بەرانبەری ئەو کات!
دەنگ لە دار و دیوارەوە دێ،کە چی دێ‌نمەکی وێنەکانی ئەوان،بەبێ‌دەنگی لە گوێی گا دا نوستوون  پاڵیان لێ‌داوەتەوە!!
کوتم:حەق بە تۆیە! هوونەرمەند و خاوەن پێنووسان دەبێ هەموو کات  شوێنێ  ئەرکی خوودایی و ئینسانی خۆیان لە بەر چاو بگرن و بەڕێوەی بەرن،بە بڕوای تۆ ئەوانە بۆچی ئێستا ئەرکی خۆیان بە ڕێوە نابەن!!؟؟؟
کوتی:کابرایەک لە گۆڕەپانی سووری مسکۆ ڕاگەیاندەی بڵاودەکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی کا.گِ.بِ  دەستگیریان کرد،لە پاش پشکنین دیتیان تەواوی ئەو کاغەزانەی بڵاویان دەکاتەوە سپین!!!!
لێیان پرسی:ئەوانە چین و بۆچی ئەو کاغەزە سپی و بێ نووسراوانە بڵاو دەکەیەوە؟؟!!
کابرا لە وەڵام‌دا کوتی:هیچ شتێک بۆ نووسین نەماوە،هەمووی وەک ڕۆژ ئاشکرا و ڕوونە، ئیتر پێویست بە نووسین ناکا و خەڵک بە کاغەزە سپییەکانیش لە مەبەستم دەگەن!!!
کوتم:ئای فێڵەزان ئەوە دیسان کاغەزت لە ڕەشی خوێندەوە؟!

*عەلی شەفیعی موتەهەر*
تاران

وەرگێڕان ـــ نادرمستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەوەی کە خراپە لە گەڵ خەڵک بکەی
وە لە خودا داواکەی گەر بتبەخشێ
وەکوو ئەوە وایە کە میز بە پاتۆڵەکەت
داکەی و کراسەکەت بگۆڕی!!!

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
7/خنکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/7هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
تۆش وەکوو من لە سەر هەستی
لە سەر هەستێک هەڵدەوەستی؟
وەکوو من دیتووتە باران
دەڕژێتە سەر گەڵای داران
دەنگی دڵ‌گه‌شێنی چۆمی
من هەست دەکەم تۆش هەر خۆمی
دەنگی خۆشی پەلەوەران
دەنگی دڵخۆازی سروشت
وەک ئامێر ژەنێکی لێزان
دەمباتە دونیای خەیاڵات
بانگم دەکا لە دوورەوە
هێدی هێدی لێم  دێتە پێش
چاوی لە چاوی من دەبڕی
تا نێو باخی ویستەکانم
بە دوای خۆیدا ڕامدەکێشێ
دەنگێکی دڵگر دێتە گوێم
من هەست پێ ناکەم لە تۆ جوێم
هەرچی گوڵی جوان و گەشە
وەکوو دوو چاوی تۆ ڕەشە
بۆنێکی خۆش و دڵڕفین
بە جەستەو ڕۆحم وەر دەبێ
دڵ بێ خەم و کەسەر دەبێ
منیش لە بیر و هەستم دا
دوو دەستی تۆ لە دەستم دا
تێر تێر لە ئامێزت دەگرم
پێش ئەوەی یەکجاری بمرم



#کەژاڵ_شێرزاد 
خاکەلێوە6\1403


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کابرایەکیان بە گۆزەی بە تاڵەوەگرت
بردیانە لای قازی.
قازی کوتی:چی کردۆ؟؟!!
کوتیان: کەرسەی مەستی پێ‌بوو!!
قازی کوتی:گەر وایە منیش بگرن
کەرەسەی زیناحم پێیە!!!

وە ــ نادرمستەفازادە
بە ڕاستی گێل و نەزانەکان
ئینسانهایەکی بەختەوەرن چونکێ هیچکات هەست بە تەنیایی خۆیان ناکەن.

وە ــ نادرمستەفازاده
هەموو
ئەو شتانەی کە لە بەهار
بۆ دارەکان
بۆ غونچەکان
بۆ مەلان
ڕوو دەدا
بۆ من دێتە پێش
کاتێ
لەڕێوە دێی
لاو دەبمەوە
دڵم دەکرێتەوە
دەکەومە سەما

#احمددریس

وە ـــ نادرمستەفازادە

ـــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️

همه این چیزهای که در بهار
برای درختان اتفاق می افتد
برای غنچه ها
پرندگان
برای من اتفاق می افتد
وقتی که از راه می رسی
جوان می شوم
دل ام وا می شود
و به وجد می آیم

#احمددریس

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
من تۆم
لە دەمی قسە جوانەکان
لە وشەی باران لێدراو
لە گەرووی چۆمی پاک
لە ناو قووڕگی هەتاو
لە سەر بڵیندترین
لکی داری ئەفڕا
لە دەم
دوو کۆتری ئەویندار
هێنا دەرێ‌و
ماچم کردی
بە دوولاکراوی
نامێ گیرفان
وەکوو نانێ
بووی بە بەرکەتی ماڵم
سوێندم بە ڕووناکی
سوێندم بە گەورەیی ناوت
کە دەمخاتە سەما
دیسان سوێندم
بە غەمزە و نازی چاوت
لە ویستنت
پاشەکشێ ناکا
ئەو مەلەی وا
هێلانەکەی
لە ناو باوەشت دا


پەرەستوو _ تەوریزی ـ تەورێز

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە

ــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

من تو را
از دهان کلمات تمیز
از واژهای باران دیده
از گلوی  رودخانه ای نجیب
از حنجره ی آفتاب
از بلندترین شاخه ی درخت افرا
از دهان معاشقه ی دو کبوتر
بیرون کشیدم
بوسیدمت /
تا کردم و
درون جیبم گذاشتم
مثل نان
برکت خانه ام شدی
قسم به نور
قسم به وسعت نامت
که مرا به وجد می اورد
قسم به نان و نمک چشم هایت 
از خواستنت کوتاه نمی آید
پرنده ای که جلد آغوش توست


#پرستو_تبریزی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ژینا سەقزی | چاوەڕوانی
@blue_melancholia
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئێمە ساڵانێک
کۆڵی غەمی‌
خۆمان بەشان کێشاوە
بەڵام
ڕووناکی بەیانمان نەدیوە

#محمود_درویش

وە ــ نادرمستەفازادە
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچۆرشەممە

8/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/8هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
دەریا
شەپۆل دەدا
کاتێ کە تۆ
نووقم دەبی
لە بێ‌سنووری
جەستەم دا

شێعر ـ زەڕی محەممەدپوور
وە ــ نادرمستەفازادە

ـــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

دریا
می‌پیچد در امواج
وقتی تو
در بیکران تنم
غرق می‌شوی...!!

زری محمدپور


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ماچی کردم
نەمدەزانی
خۆم بکووژێنمەوە
یا پێکەنینی گڕ گرتوو
لە لێوم دا


#پرستو_تبریزی

وە ــ نادرمستەفازادە

ـــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️


بوسید  مرا 
نمیدانستم خودم را
خاموش کنم
یا خنده های گر گرفته
در لابه لای لب م را

#پرستو_تبریزی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
oxey oxey sûregul - SMAÎL AXA ÇEWGALÎ
WWW.CHRIKAYKURD.COM
دەنگی بلاوێنی سماییل ئاغای نەمر
(گۆرانی نەبیستراو )

@smayilagha
/// ژیان ونان ///

لە سەر شەقام
مامە پیرەی
بێزار لە ژین
ماندوو و شەکەت
کز و خەمبار
دڵ پڕ زام و برین
سێ چوار تەسبێح
یەک دوو مقەست
دوو چەقۆی زامندار
دەگەڵ هێندێک
جاتره و بیبار
هەموویانی
لە پێش خۆی دانابوو
چاوەڕێی مشتەری مابوو

مامەی پیرەی داماو
هەر بۆ بژیوی ژیان
جار نا جارێ
هەرای دەکرد
هەڕاجن ئەوانە
هەرکەس نەکڕێ پەشیمانە
دەفرۆشم هەرزانە
گشت سەرمایەی تاڵی ژیانە

بەڵێ وابوو
لێرە ژین هەڕاج کرابوو
بۆ دوکتور و دەرمان
بۆ قەند و چا و منداڵی نەخۆش
بۆ کڕینی پارویەکی نان

بەڵام هەرچی کردی هەرا
هیچ کەس
گوێی پێ نەدا
ئێوارێ هات
مامەی داماو
دەست بە تاڵ
زۆر کز و مات
پرێسکەیەک لە کۆڵ
هەنگاوی شل
پشتی چەماو
وردە وردە
دەهاتەوه
بەرەو لای ماڵ
بە سکاڵا و بە بۆڵە بۆڵ
بێزار لە ژیان
دەیکوت ئاخر
خودایە بۆ دەبێ
وا داماو بم , ڕەنجەڕۆ
بۆ چیت دا بە من ژیان
لە هەڕاجیش
نایانهەوێ
بە لە تێک نان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

نادر مستەفازادە ــ  ڕەحیم خان


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنجشەممە
9/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/9هەتاوی

بەهار ببینە چۆن گەڵای زەردی پار لە خۆی دادڕنێ دارستان،چرۆ دەردەکاتەوە گوڵ دێنێتەوە دیسان، تۆش هەوڵێ بدە وەکوو
بەهار دامەمێنە لە تێکۆشان...

نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئازیزەکەم!
ڕۆژی لە دایک بوونمە,
کێکی ئەشقم بۆ ماڵی دڵ بردۆتەوە

هەر کات هاتی!
لە پەنجەرەی حەزم مەدە...
نەکا بشکێ،
دەرگای دڵم تەنیا بۆ تۆ کردۆتەوە


#گەزیزە_مەهابادی_2024

@gaziza_mahabadi
2024/09/30 21:35:29
Back to Top
HTML Embed Code: