سڵاو
دەڵێن سڵاوی بەیان جوانترین هەڵگرە بۆ نزیک بوونەوەی دڵان کەوایە سڵاوێکی گەرم و بەتینتر لە گڕی ئاوری نەورۆز ئاراستەی دڵەکانتان بێ و هیوای ژیانی پڕ لە خۆشی و خۆشەویستنتان بۆ دەخوازین
ئەوڕۆ شەممە
4/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/4هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2

گرینگی# شایی و سەمای کوردی بە پێی باس و گێڕانەوەی دیاکۆنووف;
لە دەوری ساڵەکانی 612 پێش زاینی ئیمڕاتۆڕی ماد بە ڕێبەرایەتی هووخشتەرە، نەینەوای لە ژێر دەسەڵاتی ئاشوڕیەکان کە داییم ببوونە هۆی ساز کردنی کێشە و دەردەسەر دەر هێنا، و خستێ ژێر دەسەڵاتی خۆێ، دوای تەواو بوونی شەڕ پادشای ماد (هووخشتەرە یا هووخشتەر) داوای لە فەرماندەکانی کرد، کە چۆنیەتی شەڕەکەی لە ڕۆاڵەتی شانۆیەک دا بۆ شی کەنەوە، لە بەر ئەوەی بردنی چەک و شەمشێر بۆ ناو کۆشکی پادشایەتی قەدەغە بوو، بۆ شی کردنەوە و پێشاندانی ڕۆاڵەتی شەڕ بە چەشنی زیندوو، فەرماندە بە جێگای شەمشیر لە دەسرەیەکی سوور کەڵکی وەرگرت و چۆنیەتی شەڕی بۆ پادشا شی کردەوە،
فەرماندە کەناوی سەرچۆپی (چۆپی کێشی) پێدرا، دەستی تەواوی سەربازەکانی خۆی بەدیاردەی یەکیەتی
و وەفادار بوون سەبارەت بەیەکتر گرت و لە سەرەتاوە بە شایی و سەمای ئارام و لە سەرەخۆ، کە ئێستا پێی دەڵێن(گەڕیان) دەست پێ کرد، بەو مانایە کە ئێمە شەڕمان لە سەرەتاوە هێدی و ئارام دەست پێ کرد، پاشان بە (هەڵگرتن) هەوای شایی توندتر کرد، بەو مانایە کە وا ئێمە بە توندی و بێ وچان هێرشمان کردە سەر دوژمن و مۆڵەتمان پێ نەدان.
هەڵگرتن لە ناو سەما و شایی دا حماسی و ئازایەتیترین شایی مێژوویە.
چەند جۆری تری شایی هەیە، بۆ وێنە (سێ پێی) کە پێیەک دەکشێنەوە و خێرا دوو پێ دەچنەوە پێشێ، بەو مانایە کە ئەگەر هەنگاوێک بکشێینەوە، خێرا دوو هەنگاو دەچینە پێش.
هەر وەها چەشنی تری شایی بە ناوی (شەلان،شەلان) لە ناو سەما و شای کوردی دایە،کە چۆپی کێش ئەوەڵ لاقی ڕاستی دەشەلێنێ، پاشان لە ناکاو شایی تووند دەکا، بەو مانایە کە ئەگەر لە شەڕ دا بریندار بووین، بۆ ماوەیەکی کورتە، زۆر زوو چاک دەبینەوە و هێرش دەکەینەوە سەر دووژمن.
هەر لەو کاتەوە هووخشتەرە،پادشای ئیمپڕاتۆڕی ماد دەستووری دا، ئەو ڕێ و
ڕەسمانە، لە هەموو کۆڕ و کۆ بوونەوەکاندا ، بە تایبەت پاش سەرکەوتن و شادیەکان بە ڕێوەی بەرن ، تا ئازایەتی و سەرکەوتنی ئیمپڕاتۆڕی دەوڵەتی ماد بە سەر دوژمنان دا لە بیر نەچێتەوە...
وەرگێڕانی :
نادر مستەفازادە ـ ڕەحیمخان
دیاری وناردنی سوژەی فارسی
لە لایەن شاعیری بەڕێز مامۆستا
قەلەندەر
کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️

Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh

🔷(شایی کوردی)🔷
لەشایی ئێمە دەتوانی
لە ناو گڵزار
دایم بۆنی
ناو گوڵان کەی
دەریاکان بگرێ باوەشت
لە ئاوی کانی و چۆمان
خۆت تێر ئاو کەی
خوا دەزانێ
مێژوو ئاگایە
دنیا لۆکەی لە گۆ دایە
گشت دەزانن
ئێمە شاییمان لە تفەنگ
ئاشتیمان لە شەڕ
خۆشتر دەوێ
بەڵام لێمان ناگەڕێن قەت
لەوڵاتی
خۆمان دەمێک
دڵمان بسرەوێ
🔷#احمدزینی وندایلامی
وەرگێڕانی ــــــــــــــــــــــ
نادر مستەفازادە ,,,, رەحیم خان
کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی

کاتێ دەکەومە یادی تۆ
دڵتەنگی
سەر دەکاتە سەر شانی دڵ
لە سەرەخۆ
یانی ئەوەی
هێشتا خۆشم دەوێی
وە چەند ئەو ڕۆژانە
جێی ئەوینت
بە تاڵە و
لە دڵ دا بەژانە...!
✍#زری_محمدپور
وە ــ نادرمستەفازادە
ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
وقتیبیادتمی افتم
دلتنگی آرام،آرام
سربرشانههایدلمیگذارد
"اینیعنی"
هنوزدوستتدارم
و
چقدر
این روزها جای عشقت
در دلم
درد می کند...!
✍#زری_محمدپور
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

ئارام سوارە
جارێک سەرۆکی پێشووی ئەمریکا "باراک ئۆباما" لەگەڵ شۆفێرەکەیدا ئەچێتە بازاڕ. بە شۆفێرەکەی ئەڵێت: ئەمەوێت کەمێک شۆفێری بکەم. شۆفێرەکەی ناچار بوو لە جێی سەکن دانیشێت. ئۆباما بەخێرایی ئۆتۆمبیلەکەی لێ ئەخوڕێت هەتا پۆلیسی هاتوچۆ ناچار بوو بیوەستێنێت و داوای مۆڵەت و ساڵانەی لێ بکات. ئۆباما هەردووکیانی دایە دەستی و ئەویش کەمێک لێی ڕوانی و یەکسەر پەیوەندیی بە بەڕێوەبەرێتیی پۆلیسەوە کرد و پێی وت: گەورەم، کەسێکی گەورەم گرتووە، چیی لێ بکەم؟!
بەڕێوەبەری پۆلیس وا گومانی برد مەبەستی لە گەورە، دز و تیرۆریستەکانە، بۆیە پێی وت: یەکسەر بیهێنە بەڕێوەبەرێتی.
پۆلیسەکە وتی: گەورەم ناتوانم، ئەو زۆر گەورەیە.
بەڕێوەبەرەکە بەسەرسووڕمانەوە وتی: کێیە؟
پۆلیسەکە وتی: گەورەم خۆشم نازانم کێیە و نایناسم بەڵام سەرۆک ئۆباما شۆفێرییەتی!
بەڕێز کەماڵ ڕەحمانی ـ پیرانشار ناردوویەتی
قسەی خۆش باون نەبێ

Forwarded from کـانـاڵی فـەرمی مـەلا ڕەسووڵی ئـەنـدێـزێ
🎙 وتاری مەلاڕەسووڵ حەمزە پوور ــ ئەندێزێ ــ شـاری لاجـان ــ سەربەشاری پیرانشار
ڕێکەوتی 3\1\1403هەتاوی
وتاری 107
تەوەر. ـ ـ بابەتێکی تایبەت لەسەرئەمڕۆێی ئێمەی مسووڵمان .باشە خەڵکی ئێمەی کورد بۆ وای لێهاتووە ؟
چارەسەرکەی ئەوەیە کە لەو وتارەدا بۆتانی بەیان دەکەم
زۆر تایبەتە هـەتا کـۆتـایی گوێی بـۆ بـگرن وپەیوەندی بەکاناڵی مەلا ڕەسووڵی ئـەندێزێوەبگرن👇
https://www.tg-me.com/Aeen_296

بەیانیتان باش
ئەمڕۆیەکشەممە
5/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/5هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەیانیتان باش
ئەمڕۆیەکشەممە
5/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/5هەتاوی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
پەروەندە
نووسراوی:
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان
لە شەوێکی تاریکی پاییز دا، کە تازە هەوا بەرەو ساردی دەچوو و دەنگی بایەکی بە هێز بێدەنگی ئاوایی دەشکاند و وەکوو شەڵاق لە جەستەی مرۆڤی ئەدا، یەک یەک خەڵک سۆبەیان دانابوو و لەدەوری کۆ ببوونەوە، دزێک بە مەبەستی دزی دەچێتە ماڵێک و لە دیوار سەر دەکەوێ و دەست بە نەردەی پەنجەرەی هەیوانەکەوە دەگرێ و ئەویش کە قایم دانابەسترابوو هەڵدەکەندرێ و دەکەوێتە خۆارێ. و سەر و دەست و پەراسووی دەشکێ. وبۆ بەیانی گشت ئەندامی باند پێچ دەکەن و دەچێ بۆ لای قازی، سکاڵا لە خاوەن ماڵ دەکاو دەڵێ:من بە هۆی نەداری چوومەتە ئەو ماڵە کە دزی بکەم لەکاتی چونە خوارێ دا دەستم بە نەردەی پەنجەرەکەیانەوە گرتووە بە هۆی ئەوەی کە خراپ دابەسترابوو هەڵکەندراو کەوتمە خوارێ و گشت ئێسکی لەشم تێک شکاوە و ئاوام لێ هاتۆ و کە بۆ خۆتان دەمبینن وەک کەلەم هەڵیانپێچاوم و شریت پپێچ کراوم، داوام لە قازی ئەوەیە مافم بۆ بستێنێ!!!
قازی دەستوور دەدا خاوەن ماڵ بگرن و بیهێننە دادگا.
بەڵێ بەو چەشنە بە پێی فەرمانی دادوەر خاوەن ماڵ دەگرن، بەکۆت وزنجیر دیبەستن دەیهێنن بۆ لای قازی کە مەحکەمە بکرێ ...
لە هۆڵی دادگا لە سەر کورسێک دای دەنێنو قازی ڕووی دەکاتێ ودەڵێ:ئەو کابرایە دەبینی کەشریت پێچ کراوە و هەر چاوی دیارە لە بەر موحتاجی، هاتۆتە ماڵی ئێوە بۆ دزی و نەردەی پەنجەرەکەتان خراپ دابەستراوە و لەکاتێ کە دەستی پێ گرتووە هەڵکەندراوەو کەوتۆتە خوارێ و گشت ئێسکی لەشی تێکشکاوە، ئێستا بۆ خۆت دەیبینی کە بەستەزمانە چی بە سەر هاتۆ، بەو هۆیەوە تۆ تاوانباری و لەبەر ئەوەی مافی کەس نەخورێ و بێ ئیمانی نەکرێ، دەبێ لە دار درێی!!
خاوەن ماڵ کە لە ترسان زمانی بەزۆری دەگێڕا، بە تەتە و پەتەکوتی: جەنابی قازی من تاوانێکم نیە ئەوە نەجاڕە کە کەم کاری کردۆ و داری نەردەکەی چاک قاییم نەکردوە. بۆتە هۆی ئەو ڕووداوە بۆئەوەی مافی کەس نەخورێ ، دەبێ ئەوبێنن دادگایی کەن و حەقی لێ بستێنن!!!
قازی خێرا بڕیار دەگۆڕێ ودەڵێ:ڕاست دەکا خۆ ئەو وەستا نیە تا نەردە دابەستێ
گەر کەم کاریش کرابێ تاوانی نەجاڕە دەستوور بە نیگابان دەدا بڕۆن نەجاڕلە هەر رشوێنێکە بیدۆزنەوەو بیهێنن !!!
بەڵێ دەچن نەجاڕ لە کاتێ دا کە لە دووکانەکەی خەریکی کار کردن بوو بە دەست بەستراوی دیهێننە دادگاو قازی ڕووداوی بۆ باس دەکا و دەڵێ بەپێی یاسا تۆ بە تاوانی کاری خراپ و بوونە هۆی کێشە و دەردەسەر دەبێ لە دار درێی !!!
ئەویش بە ترس و لەرزەوەدەڵێ:من تاوانم نیە لە کاتی کار کردن و ساز کردنی داری نەردەکان کیژێکی خان و مان و جوان بەوێ داهات،کە بە دیتنی ئەو هەموو جوانییە هۆش لە سەرم دا نەماو نەردەکانم خراپ سازکردۆ تاوانبار هەر ئەو شۆخەیە کە وا هۆشی لێ بڕیم و لەو کاتەدا نەمزانیوە چ دەکەم!!!
قازی بیرێ دەکاتەوە و خێرا دەڵێ: کەوایە تاوانبارمان پەیدا کرد بڕۆن ئەو کچە جوانە لە زەوی یا لە ئاسمان بێ پەیدای کەن و بیهێنن ڕامەوەستن، دەی زوو بن، دەست وبردێ بکەن!!
مەئموور دەڕۆن دەکەونە ناو شار بەپرس و ڕا کردن کیژی جوانیان پەیدا کرد و بە دەست و قۆڵ بەستراوی هێنایان بۆ لای قازی!!
قازی کە ئەو هەموو جوانییەی لەو ئافرەتە دی سەر سام ماو بۆ ماوەیەک هەر چاوی لێ کرد پاشان ڕووداویان بۆ باس کرد و کوتیان تۆ کە هۆشت لە نەجاڕ بڕیوە و نەردەی خراپ لێداوە دەبێ بدرێی لە دار،!
ئەویش کە هەر پێی بە گاڵتە دەبێ بە نازەوە کوتی:من تاوانم نیە بەرگدروو جل و بەرگی جوانی بۆ دووریوم و جوان هاتوومە بەر چاو، وە گەر نا من تاوانێکم نەکردۆ!!
دەڕۆن بە شوێن بەرگ دروو دا و دەیهێننە دادگا و باس و ڕووداوی بۆ دەگێڕنەوە، دەڵێن دەبێ لە دار درێی!!!
ئەویش کە قسەی بۆ نەدەکرا، کوتی:
تاوانم نیە لەو کارە، ڕەنگڕێژ پارچەکەی جوان ڕەنگ کردۆ و لەبەر جوانی پارچە کچە وا جوان بۆ!!!
قازی دەڵێ ئافەرین ئەو جار تاوانبارمان دۆزێوەو دەبڕۆنە شوێن ڕەنگڕێژ!!!
دەڕۆن بە شوێن ڕەنگڕێژ دا و بە کەلەبچەو دەس بەستراو دەیهێنن و ڕووداوی بۆ باس دەکەن و هەر پێی دەڵێن:دەبێ لە دار درێی لەوێ بێهۆش دەکەوێ و قازی دەڵێ:تا دێتەوە هۆش بیبەن بیدەن لەدار و بەبێهۆشی هەڵی دەگرن و دەیبەن بۆ پای دار و کە وە خۆدێتەوە دەبینێ ئەوە پەتیان بۆ هەڵواسیوە و هەڵی دەستێنن تەماشای دەکەن زۆر باڵا بەرز دەبێ و سەری وەسەر داری سێدارەکەدەکەوێ و هەواڵ دەبەن بۆ قازی و دەڵێن:هێند باڵا بەرزە بۆ لەدار دان نابێ چی بکەین !!!!
قازی فەرمان دەدا :بڕۆن کەسێکی کورتە باڵا پەیداکەن، هەر چی زووتر ئەو پەروەندیە دەبێ ئەمڕۆ تەواو کەن، دەڕۆن سەر ڕێگا و شەقام دەگرن دەگەڕێن لە ناو جەماوەر کورتەباڵایەکی بەخت گەڕاوە پەیدا دەکەن و دەیهێنن لە جێی هەموو تاوانباران پەتی دەکەنە مل و دەیخنکێنن
بەم چەشنە کۆتایی بە پەروەندە دێنن!!!!

ئینسانێت دینیەکی تایبەتی نیە!!!
هەر ئەوەی کە لە ناو خەڵک دا بژین
بەڵام هیچکات تانە لە کەس نەدەین و به
زمان دڵی کەس نەڕەنجێنین و درۆ نەکەین و فێڵەباز نەبین، لە هەل کەڵک وەرنەگرین و مافی کەس نەخۆین یانی ئینسانین...!

خۆزگە مرۆڤ دەیزانی ئەوینە
هەموو هیواکان دەخوڵقێنێ
هەموو هۆنراوەکان دەنووسێ
ئەوین لە هەموو شتێ دەگا
هەموو شتێ دەزانێ و
تۆ وەها هێمن دەکا
هەتا ئازای ئەندامت پسکەپسکی ببیستێ
ئەوانەی کە تێدەگەن بەنرخە
گشت ژیانیان دەنێنە پێناوی
هەتا ئازادی و خۆشەویستی هەموو دنیا داگرێ...
لەیلا ـــ عەلیخانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۳ی خاکەلێوەی۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هەموو هیواکان دەخوڵقێنێ
هەموو هۆنراوەکان دەنووسێ
ئەوین لە هەموو شتێ دەگا
هەموو شتێ دەزانێ و
تۆ وەها هێمن دەکا
هەتا ئازای ئەندامت پسکەپسکی ببیستێ
ئەوانەی کە تێدەگەن بەنرخە
گشت ژیانیان دەنێنە پێناوی
هەتا ئازادی و خۆشەویستی هەموو دنیا داگرێ...
لەیلا ـــ عەلیخانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۳ی خاکەلێوەی۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Telegram
ژیان جوانه
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Forwarded from ،
Dardi Del |Chavanaam|
Hasan Darzi
لە بیرمان نەچێ
لە دەفتەری نژوەی سبەینێمان
بنووسین:
ئینسان بوون،
پاک بوون،
بەرپرس بوون
لە بیری چارەنووسی
خەڵکانیتر دابوون
ئەرک نیە!!
بەڵکوو دەبێ بەشێک لە زات و سفەتی
ئینسانەکان بێ...
وە ــ نادرمستەفازادە
نژوە ـــ دیکتە،املا
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لە دەفتەری نژوەی سبەینێمان
بنووسین:
ئینسان بوون،
پاک بوون،
بەرپرس بوون
لە بیری چارەنووسی
خەڵکانیتر دابوون
ئەرک نیە!!
بەڵکوو دەبێ بەشێک لە زات و سفەتی
ئینسانەکان بێ...
وە ــ نادرمستەفازادە
نژوە ـــ دیکتە،املا
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ژیانتان لێوڕێژی شادی و ئەوین
ئەمڕۆدووشەممە
6/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/6هەتاوی

•
ئەگەر من دارێ بم
ئەو ڕۆژەی کە بڕدرام و
کەوتمە سەر زەوی
چوار پایەم لێ دروست مەکەن
بۆ ژێر داری سێدارە
مەمخەنە سۆبە بۆ سووتان
پردێکم لێ ساز کەن
لە سەر چۆمێ
تا لێی بپەڕنەوە
خەڵکی هەژار
یان بمکەنە
چۆار چێوەی دەرگایەک
بۆ ئەو شوێنەی
کە بە یەک دەگەن دوو دڵدار
یان بمکەنە بێشکەی
کۆرپەیەکی ساوا
دایکێ لە لام
بکا لایە لایە
یا ئەوەی بمکەنە
تەختە ڕەشی
قوتابخانان
منداڵ لە سەرم بنووسن
وشەی بێئەژمار
نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
ئەگەر من دارێ بم
ئەو ڕۆژەی کە بڕدرام و
کەوتمە سەر زەوی
چوار پایەم لێ دروست مەکەن
بۆ ژێر داری سێدارە
مەمخەنە سۆبە بۆ سووتان
پردێکم لێ ساز کەن
لە سەر چۆمێ
تا لێی بپەڕنەوە
خەڵکی هەژار
یان بمکەنە
چۆار چێوەی دەرگایەک
بۆ ئەو شوێنەی
کە بە یەک دەگەن دوو دڵدار
یان بمکەنە بێشکەی
کۆرپەیەکی ساوا
دایکێ لە لام
بکا لایە لایە
یا ئەوەی بمکەنە
تەختە ڕەشی
قوتابخانان
منداڵ لە سەرم بنووسن
وشەی بێئەژمار
نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
#قسمەت
--------------------------------------------------------------
گەر بەقسمەت بێ کە ڕۆژێ بێی و زولفت شانەکەم
ڕۆژ و شەو تێکەڵ دەبێ هەر باشە کاری وانەکەم
وا تەمەن ڕۆیی لە کوێستانیخەم و بێ مەیلیتۆ
سەردەمێکیش با لە گەرمێنی دڵت هێلانەکەم
بازنەی پشتێندی پشتم جەغزی توندی تۆڵەیە
بیری سووری ئاشقی دایە لە سەر جامانەکەم
دیارە بڕیارە شەمت گڕ دا لە پەروانەی دەروون
لەو عەزابە خۆشە تا ماووم دەبێ پەڕوانەکەم
شەرتە ئاواتت نەکەم ئازادی ئیتر تاکوو هەم
بسکی گەر لوتفێ بکا جارێکی تر شاجوانەکەم
چی لە ڕاستی مردنم پێ ناکرێ تیغی ئەجەل
تابیعی مەیلی برۆی تۆیە کەمانی مانەکەم !
خەون و خولیا یا خەیاڵە چی هەیە پیرۆزە لام
قەولی داوە بێتە جێژوانێ شەوێ تاقانەکەم
دەنگ و ئاوازێکی سێحراوی دەچرپێنێ لە گوێم
"بەو شەوی بارانەکەی دەخزێتەوە هەیوانەکەم"
گۆایە فەرمووتە لە شەوکۆڕی بریندارانی خۆت
شێعری "زریان" بۆیە ئاڵۆزە شکاوە شانەکەم
--------------------------------------------------------
#زریان
#مەهاباد
٣ خاکەلێوەی ٢٧٢٤

دەگێڕنەوە،سەوداگەرێکی ئینگلیس کەل و پەلی مێژوویی لە میسر دەکڕی و باری وشتری دەکرد و لە ڕێگای دەریاوە بەڕێی وڵاتی خۆی دەکردەوە ـ عەڕەبیەکیشی بە کرێ گرتبوو، کە شارەزای ڕێگا بوو وهەوساری وشترەکەی بۆ ڕادەکێشا، و لە بەر ئەوەی ئاسەواری مێژووی, ووڵاتەکەی بە تاڵان دەچوو زۆری پێناخۆش بوو و هیچیشی پێنەدەکرا، ناچار دایمە لە بەر خۆیەوە جنێوی بە سەوداگەری ئینگلیس دەدا و دوعا ونزای لێ دەکرد، ڕوژێک سەوداگەر لە دیلمانجەکەی دەپرسێ, ئەوکابراعەڕەبە دەڵێ چی,کەوا دایم ورتە ورتی دێ!؟ دیلمانج دەڵێ: وەڵا گەورەم دوعا و نزا لە تۆ دەکا و جنێووت پێ دەدا،لە بەر ئەوەی شتە مێژووییەکانی وڵاتەکەیان دەبەی.
ئەویش دەڵێ: ئەو دوعا و جنێوانە زەرەری بۆ کارەکەی هەیە!؟
دیلمانج دەڵێ نا, کارەکەی زۆر باش و بە ڕێک و پێکی بەڕێوە دەبا ـــ سەوداگەر بزەیەکی دێتێ و دەڵێ: کەوابێ لێی گەڕێ با تا دەتۆانێ جنێو بدا, چەند دوعا و جنێویشی بە زمانی ئینگلیسی فێرکە تاکوو بزانێ لێی حاڵی دەبم با تەواو دەردی دڵی دامرکێ !!!!!
ورگێڕدراو لە فارسی نادرمستەفازادە ــــ
ڕەحیم خان
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن کاناڵیەکی تایبەت بە زمان کوردی
👇👇👇👇🌿🌱🌿🌱🌿🌱

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چ گوارا دەڵێ
ئینسانەکان هەموو بەیانیان کە لە خەو هەڵدەستن، مووی سەریان و خۆیان ڕێک
و پێک دەکەن،بەڵام دڵەکانیان نا...